١٢\٣\٢٠١٠
دایه‌لۆگ له
نێوان به‌رداشی سه‌پاندن و ئاوه‌شه‌می به‌رجه‌سته‌دا.

نه‌وزاد شێردڵ
واتای سیاسه‌ت ، ڕامیاری ،
پۆڵیتیک له زمانی ئه‌غریقی کۆندا :- پۆڵیی = گه‌مه ، تیکا = ڕێوی ،
پۆڵیتیکا = گه‌مه‌ی ڕێوی.
(په‌یمانگای باڵای ئه‌پێستیزمی
ئه‌رستۆتالییه‌ت).
(ونستۆن چه‌رچڵ)ی سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا
سه‌رقاڵی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی گرنگ بوو ده‌رباره‌ی چۆنێتیی بن بڕ کردنی
گه‌نده‌ڵیی و دزیی و به‌رتیل خواردن، له ناکاو زه‌نگی ته‌له‌فۆنه
تایبه‌تیه‌که‌ی به‌رده‌می لێ ئه‌دات ، ده‌نگ هاوار هاواری شڵه‌ژاوی
ژنه‌که‌یه‌تی :- ( پیاوه‌که فریا که‌وه دز هاتۆته سه‌ر ماڵه‌که‌مان )
، چه‌رچڵ به هێمنیی چاوێک به ژماره‌ی هه‌موو وه‌زیره‌کاندا ئه‌خشێنێت
و ئه‌بینێت سه‌رجه‌میان له‌وێ ئاماده‌ن و که‌س دووا نه‌که‌وتووه ،
بۆیه به‌ر له‌وه‌ی ته‌له‌فۆنه‌که دابخاته‌وه زۆر له سه‌رخۆ به ژنه‌که‌ی
ئه‌ڵێت :- ( خۆشه‌ویسته‌که‌م بێ خه‌م به ، چوونکه به سه‌ری تۆ هه‌موو
وه‌زیره‌کان لێره‌ن و باوه‌ڕ ناکه‌م ئه‌وه‌ی که هاتۆته سه‌ر ماڵه‌که‌مان
دز بێت ، هه‌ڵبه‌ته چاوت ڕه‌شکه‌و پێشکه‌ی کردووه !!).
سه‌راپای سیاسه‌تمه‌داران به هه‌ره کلاسیک و هاوچه‌رخه‌کانیانه‌وه
زۆر چاک له‌وه دڵنیان - گه‌نده‌ڵیی سیاسی - که خوڵقێنه‌ری هه‌موو
فه‌ساده هه‌مه چه‌شنه‌کا‌نی تری ناو کۆمه‌ڵگایه درووست له شێوه‌ی
حوکمی هه‌ڕه‌مییدا له لووتکه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه سه‌ر هه‌ڵئه‌ده‌ن نه‌ک
له بنکه‌وه ، نزیک ترین نموونه - حه‌بیب بورقێبه 1903 - 2000 وه‌ک
سه‌رۆک کۆماری تونس و خاوه‌نی چوار جۆر دیپلۆمی باڵای ئه‌و کاته‌ی فه‌ره‌نسی
، دوو به‌کالۆریۆس له یاسا و سیاسه‌تی نێو ده‌وڵه‌تیی ، ماسته‌ر له
زانستی ئیداره‌ی حوکم له سۆربۆن و چه‌ندان دۆکتۆرای - شانازیی ، فه‌خریی
- له بوواره جیا جیاکانی سیسیۆلۆژیا و ئاشتیی و دێمۆکراتیی و هتد ..
هاوکات دووه‌م مێردی خانمی نووسه‌ر و محامی - پارێزه‌ری - فه‌ره‌نسی
ناسراو له مافه‌کانی مرۆڤ - ماتێلد لۆران = موفیده بورقێبه - ، هه‌موو
ئه‌م خوێندن و شاره‌زایی و ناوبانگ و پله و ئیمتیازاتانه ، که‌چی ئه‌م
سه‌رۆکه ناسراوه به عیشقی سه‌رمه‌دیی کورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه ، که
له یه‌ک کاتدا نموونه‌ی سه‌رۆکه دیپلۆمدار و دونیا دیده‌کان و ، له
به‌رانبه‌ریشدا داپڵۆسێنه‌ر ترین حوکمڕانی عاره‌ب و سه‌ر سه‌خت ترین نه‌یاری
ووشه‌ی دیمۆکراتییه‌ت و ئۆپۆزسیۆن و ڕای جیاواز بوو ، له دوای نزیکی
په‌نجاو چوار ساڵ حوکمی تاکڕه‌ویی و شێوازی بڕیار دانی هه‌ڕه‌میی ئه‌نتیکه
و نیمچه شێتانه ، سه‌ر ئه‌نجام سێ به‌شی هێزی مێشکی له ده‌ست دابوو
، جۆره له ده‌ست دانێک که زۆر جار له ناو کۆشکی کۆماریدا به
بیجامه و ته‌واوی پله سه‌ربازیی و مه‌ده‌نیی و مه‌دالیاکانی سه‌ر شان
و به‌رۆکیه‌وه ده‌مێک به یاری تاووڵه کردن له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کان و
جار جاریش به سه‌ما کردن له‌گه‌ڵ ئافره‌ته کاره‌که‌ره‌کانی ناو کۆشکه‌وه
سه‌رقاڵ بوو ، بۆرقێبه هه‌ر کات له ناو کۆشکیش بێزار ببووایه ئه‌وا
دیسان وه‌ک خوویه‌کی هه‌میشه‌یی ، خۆ ئه‌گه‌رچی ئه‌و پیاوێکی سه‌ربازییش
نه‌بوو ، به‌ڵام هه‌ر جاره‌و به ڕیزێک پله‌ی جیاواز و سه‌ر سووڕ هێنه‌ری
سه‌ر شانیه‌وه ، له‌گه‌ڵ چه‌ند سندووقێکی پڕ له دۆلار و قافڵه که‌ژاوه‌یه‌ک
ئۆتۆمبێل ئه‌که‌وته گه‌شتی درێژ خایه‌نی ناو شاره‌کان ، بۆرقێبه به
به سه‌ر بردنی هه‌مان که‌یفی سادیستیانه‌ی گوێ گرتن له گرمه‌ی ئاهه‌نگ
و حه‌شره هوتافی پڕ موباله‌غه‌ی پیا هه‌ڵدان و درووشمی - بژی ، بژی -
خه‌ڵکانی برسی شوێن دۆلاره‌که زۆر که‌یف خۆش ئه‌بوو ، ئه‌و پڕ به یه‌ک
چنگ دۆلاری ئه‌به‌خشی و وه‌زاره‌تی دارایی‌ش پڕ به - ده - چنگ دۆلاری
له لیستی خه‌رجیاتی بوودجه‌دا تۆمار ئه‌کرد ! ، له یه‌کێک له‌و گه‌شتانه‌دا
که حه‌بیب بۆرقێبه شۆرتێکی ڕه‌نگاو ڕه‌نگ و کراسێکی خاکیی به تاج و
ئه‌ستێره نه‌خشێندراوی پۆشیبوو ، له قافڵه که‌ژاوه‌ی ئۆتۆمبێله‌کانی
دابه‌زی و ڕووه و ئه‌و دیواره چوو که له سه‌ری نووسرابوو - ( ئه‌ی
حه‌بیبی چوار لا پڕ ئه‌حبا‌بی دۆلار ، پشوو به ، ئه‌م ده‌وڵه‌ته
برسییه به سه‌رۆکێکی خڵه‌فاو و چه‌ند وه‌زاره‌تێکی ئه‌ڵقه له گوێ
ناچێت به ڕێوه ) - ئه‌م خێرا فرمانی دا که به دوو بزمار و ڕیزه ته‌نافێک
دۆلار نووسینه‌که داپۆشن و له ژێریدا بنووسن - بژی سه‌رۆک بۆرقێبه‌ی
قاره‌مان و کابینه هۆشمه‌نده‌که‌ی !! - ، بۆرقێبه هێشتا سواری
ئوتۆمبێله‌که‌ی نه‌بووبۆوه که دیسان ڕیزه دۆلار له لایه‌ن خه‌ڵکانی
ڕه‌ش و ڕووت و برسییه‌وه دزراو و هه‌مان نووسینه‌که‌ی پێشتر ده‌رکه‌وته‌وه
، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م پینه و په‌ڕۆ مۆدێل کلاسیک و شێواز تۆتالیتاریه
کاتیانه خه‌سڵه‌تێکی سیاسیی و بگره کلتووریی ڕه‌گ داکوتراوی زۆرینه‌ی
ده‌وڵه‌تانی خۆر هه‌ڵات و ناوینه‌که‌ی و سێ به‌شی ئاسیاشه ، جا ئه‌گه‌ر
ئاستی خڵه‌فاویی بۆرقێبه‌یه‌کی خاوه‌ن چوار دیپلۆمی باڵا و چوار جۆر
زمانی بێگانه زان بگاته ئه‌و قۆناغه‌ی که ده‌ستووری سیاسیی و یاسایی
زاده‌ی فیکری سه‌دان پسپۆڕی ووڵاتی توونس بگۆڕێت به ده‌ستوورێکی خوار
و خێچی چه‌ند شه‌وێکی سه‌ر قه‌ره‌وێڵه‌ی نووستنه‌که‌ی خۆی و ، ته‌نانه‌ت
له شێواندنی بواری په‌روه‌رده‌شدا بڵێت :- ولیام شکسپیر - یش له بنه‌چه‌دا
عاره‌بێکی بنه‌ماڵه‌ی کۆنی ئێمه‌یه و ناوه ئه‌سڵه‌که‌ی - وه‌لید شێخ
زوبێره - !!
ئیتر ئاخۆ به‌م حاڵه و بۆ ڕۆژێکی وه‌ک ئه‌مڕۆ
له نێوان ئه‌م دوو پرسه‌ی خواره‌وه‌دا کامیان زیاتر مایه‌ی به‌ره‌و
پێش چوون و خۆشنوودی گه‌لانی جیهانن ؟ ، یه‌که‌میان ئایا چوونه سه‌ر
سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌کان ئه‌گه‌ر - سه‌د ته‌زویری ئاوه‌شه‌م ئاسا و که‌مێک
به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سیی به‌رجه‌سته کراویشی تێدا بێت ؟! - یاخوود
ئایا دیسان ده‌می خۆ دوورین و سه‌ر له نوێ به باڵای لێپرسراودا هه‌ڵدان
و ته‌قدیس کردنه‌وه‌ی سه‌رکرده‌کان ، که سه‌ر ئه‌نجام ببێته مایه‌ی
خووڵقاندنه‌وه‌ی تاقه یه‌ک - بۆرقێبه - ؟!! ، من له وه‌ڵامدا بێ هیچ
دوو دڵییه‌ک ئه‌ڵێم :- ده‌یان فرت و فێڵی سه‌ر سندووقی هه‌ڵبژاردنه‌کانم
پێ باشتره له یه‌ک سه‌رۆکی تاکڕه‌وی بۆرقێبه ئاسا و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
سیسته‌می - بڕیار هه‌ڕه‌میی - عامودی - پشت که‌والیسه تاریکه‌کان که
دوای هه‌شت ساڵ حوکم ئۆتۆماتیکیانه پڕۆسیسه پڕ ماڵ وێرانییه‌کانی
دیکتاتۆرییه‌ت به بێ هیچ گومانێک سه‌ر هه‌ڵ ئه‌ده‌ن ، چوونکه ئه‌شێت
له‌و ده‌یان فرت و فێڵه‌دا - ئه‌گه‌ر کۆمسیۆنه باڵاکان چاریشی نه‌که‌ن
- ئه‌وا ته‌نها چه‌ند هه‌زار ده‌نگێکی فه‌رامۆش کراو ببنه - قۆچی
قووربانیی - ، به‌ڵام به هاتنه ئارای سه‌رۆکێکی تۆتالیتاری و بڕیار
مه‌رکه‌زیی له لووتکه مه‌ته‌ڵ ئاساکانه‌وه ، به دڵنیایی ملیۆنه‌ها
که‌س ئه‌بنه سووته‌مه‌نی دۆزه‌خه مه‌زاجییه‌کانی ئه‌و سووڵته دووره
ده‌ست و نامۆ به کۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات شاقوولیانه ، دیکارت ئه‌ڵێت
هه‌ر هێنده گرنگ نیه که هۆشێکی باشمان هه‌بێت ، به‌ڵکوو گرنگتر ئه‌وه‌یه
که ئه‌و هۆشه به شێوه‌یه‌کی باش به کار بهێنین ، تاقه مه‌به‌ستم
له‌م ووته‌یه‌ی دیکارت ئه‌وه‌یه ، ئه‌گه‌ر جه‌وهه‌ر و پێوانه‌ی هه‌موو
دیارده‌کان ته‌نها هۆشمه‌ندی بوونایه ئه‌وا ئێمه‌ی کورد به‌ر له
زۆرینه‌ی ووڵاتانی ده‌ڤه‌ره‌که له مێژ بوو ووڵاتی سه‌ربه‌خۆی
خۆمانمان له مۆدێرن ترین شێوه‌دا پێکه‌وه نابوو.
له واده‌ی ئاشکرا کردنی به‌یانی یانزه‌ی ئازاردا که ئێمه‌ی کورد له‌و
دایه‌لۆگه‌دا زیاتر لایه‌نێکی بڕیار سه‌پێنه‌ر و حکوومه‌تی به‌غداش له
نێوان دوو به‌رداشی مه‌ته‌ڵ ئاسادا بوو ، ئه‌و ده‌م قووتابیی پۆلی سێ
و چواری سه‌ره‌تایی بووم ، ئه‌وی ڕۆژێ به هه‌زاران خه‌ڵکی ساده و
دڵپاک حه‌زیان ئه‌کرد له ژێر ئه‌فێکتی هه‌مان خۆ به خاوه‌ن بڕیار
زاندا چه‌ند دێڕێک پیرۆزبایی بنووسن ، ناسیاوێکی به ته‌مه‌ن بۆ پیاهه‌ڵدانی
پرۆتۆکۆلی ڕۆژی ژماره یانزه‌ی به‌هاری ناوبراو و به مه‌به‌ستی ڕزگار
بوونیش له پرسی پڕ ته‌متوومانی سنووری حه‌مرێنی کورد ، ژماره - یه‌ک
- ێکی نووسیبوو ، لێی پرسیم بۆ ئه‌وه‌ی له ژماره - یانزه - که دڵنیا
بێت داخۆ ژماره - یه‌که - که‌ی تر بخاته لای ڕاست یاخوود چه‌پ ؟!!
، بیرمه کابرای ناسیاو دوای چاره‌که کاتژمێرێک دایه‌لۆگی خۆ سه‌پێرانه
نه‌ئه‌هاته ژێر ئه‌و باره‌ی که ئه‌و ژماره - یه‌که‌ی - دووه‌م له
هه‌ر لایه‌کدا بنووسرێت جیاوازی نیه چوونکه سه‌رئه‌نجام هه‌ر ئه‌کاته‌وه
- یانزه - ، تا ئێره و بۆ ئه‌و زه‌مانه کێشه‌یه‌کی ئه‌وتۆ گه‌وره
نه‌بوو ، به‌ڵکوو دیارده‌ی هه‌ره سامناک ئه‌وه بوو له یه‌که‌م سه‌ردانه‌وه‌ی
هه‌رێمه فێدراله‌که‌ماندا بینیم کابرای ناسیاوی که‌م خوێنده‌واری
جاران نزیکی یانزه ساڵ بوو به پله‌ی پشکێنه‌ر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
په‌روه‌رده خانه نشین کرابوو ، ئاخر هه‌ر هاوپێچ به شیکاری مانشێته‌که‌ی
سه‌ره‌وه‌م ئه‌ڵێم ، که‌م نین ژماره‌ی ئه‌و نووسه‌ر و بیرمه‌نده
گوومناو و ماندووه گوێ لێ نه‌گیراوانه‌ی ئه‌مڕۆی کورد که ساڵه‌هایه
له ڕێگای ده‌یان ڕێنمایی پسپۆڕانه و هۆشداریی دانی خۆ به‌خشانه و
پلان نیشان دان و هتد .. سه‌ره‌تا لێپرسراوێکی خۆ سه‌پێنه‌رو گوێ
ئاخنراو هیچ نرخێک بۆ ڕاو بۆچوونی پڕ خزمه‌تگووزارییان ناگرێت ، که‌چی
دوواتر و کاتێک که ناو براوانی ڕۆشنگه‌ر وه‌ک ئاوه‌شه‌می فه‌رامۆش
کراو ڕۆ ئه‌چنه ناو پاییزه ته‌مه‌نی پیریی ، یا ئه‌بنه میوانی مه‌رگێکی
بێ ده‌نگ ، ئیتر ده‌موو ده‌ست له غافڵه قه‌ڵه‌م وه‌شاندێکی بێ
وویژدانه‌دا هه‌مان که‌سانی سه‌ر سفره حازره‌که به بێ بچووک ترین
هێما دان به ڕه‌نجی ئه‌و دڵسۆزانه‌ی پێشتر ، زۆر بێ منه‌تانه چوون قه‌له
ڕه‌شکه‌یه‌ک که په‌ڕی هه‌ڵۆی پۆشیبێت ، به قیڕه قیڕی نه‌شاز و به
بێ هیچ شه‌رمێک سه‌راپای پانتایی ئاسمانی ئه‌و بیرۆ‌کانه‌ی پێشتر ئه‌که‌نه
موڵکی خۆیان ، به کورتیی سه‌باره‌ت به هۆکاری ئه‌م دیارده هه‌ره
ناشرینانه‌ی وه‌ک سه‌پاندنی به زۆره ملێی فیکر و ، خۆ به زل زانین و
دزینی داهێنانی یه‌کتر و هتد .. کاتی خۆی پرسیارم له مامۆستا مه‌سعود
موحه‌مه‌دی به‌هه‌شتیی کرد ، ئه‌و زۆر به کورتیی و له وه‌ڵامدا ووتی
جارێکیان نه‌فامێک له نه‌فامێکی تر ئه‌پرسێت ئه‌وه بۆ کوێ ئه‌چیت ؟
، کابرای نه‌فامی دووه‌م ئه‌ڵێت وه‌ڵا نازانم ، ئه‌ی تۆ بۆ کوێ ئه‌چیت
؟ ئه‌میش هاو وه‌ڵام ئه‌ڵێت وه‌ڵا منیش نازانم بۆ کوێ ئه‌چم ، نه‌فامی
دووه‌م به په‌له ئه‌ڵێت که‌واته هه‌ردووکمان ڕێگامان یه‌ک ڕێگایه
و تکایه که‌مێک ده‌ست و برد بکه با دووا نه‌که‌وین !! ) جا کوڕی خۆم
دونیا به‌هه‌شتی نه‌فامانه و قه‌ت هه‌وڵی به بلیمه‌ت بوون نه‌ده‌یت
ئه‌گینا دوواجار کونجێک شک نابه‌یت تاکوو تیایدا بژیت.
ئامریکای باکوور
|