پێشکه‌ش به: نووسه‌ران و بیرمه‌ندانی زیندانه‌کانی رژیمی ئیسلامی ئێران.
دایه‌مێژوو تاقه‌چاووی قه‌ت نه‌خه‌وتوی گشت جیهان هه‌ڵگری ته‌رمی خوێناوی راستییه‌کان و جوانییه‌کان و مافه‌کان بیگێره‌وه‌بۆ داهاتوو بۆئه‌وانه‌ی هان به‌ڕێوه بێنه‌بوون بیگێڕه‌وه که خێڵێ بوو له‌کازێوه‌ی پاش دوهه‌زار بیر و رقی وایان له‌سه‌ر که‌شۆردیه‌وه روی ناپاکی خوێنخۆرانی پێش خۆیان..
ئه‌رێ ئه‌رێ بیگێره‌وه بیگێره‌وه که روژێ بوو هه‌ر گا که‌ده‌نگێک شین ئه‌بوو یا قه‌ڵه‌مێک گوڵی ئه‌دا خیڵی درۆی مردو په‌ره‌س داسی رزیوی دین له‌ده‌س ده‌میان له‌خوێنی ده‌نگ ئه‌نا کڕو کپ و که‌ڕیان ئه‌کرد گوڵی قه‌له‌میان ئه‌دران گریان له‌بیرو را ئه‌دا له‌خه‌لکی خواش دروێنه‌یان بۆ خوا ئه‌کرد بیگێره‌وه دایه‌مێژوو ئه‌گه‌ر هاتوو له‌داهاتووش خێڵێکی تر وه‌ها هه‌بوو با بزانن که‌دروێنه مه‌زرای ژیان پته‌و تر‌و به‌هێزترو...ئه‌ستور ده‌کا با بزانن چۆمی بڕوای به‌ر پێ گیراو ماوه‌ی عومری گوڵێکی سوور له‌بیرێکی نه‌ناسراو ده‌بێته ده‌ریای بێ سنوور.
|