دایه.

باکۆ جه‌لال
پێشکه‌شه
به دایکی ئه‌زیزم.
تا شیعرێکم کۆتایی دێت
تا ناو‌کی شیعرێکم ده‌بڕم
له شه‌وێکدا،
چه‌ندین وێنه‌ی چاوی ماندووت
ده‌ستو په‌نجه‌ی قلیشاوت
دێنه خه‌ونم،
بۆچی دایه؟
له بوونی حه‌وت منداڵدا ژان ده‌یگرتیی و
که‌چی ڕۆژێک
نه باسی ژانت بۆ کردم
نه فێری هونه‌ری ژانت کردم؟!
تا بتوانم به‌رگه بگرم
ئه‌و کاتانه‌ی ژان ده‌مگرێ و
شیعرێکی نوێ له‌دایک ده‌بێت!
به‌ڵام دایه
لێم ببوره ، که پێم وایه
ژانی هه‌ر شه‌ش کۆرپه‌که‌ی تۆ
به خۆیشمه‌وه
هێنده‌ی له‌دایکبوونی شیعرێک
که بۆ دوریی تۆ ده‌ینووسم ، ئێشی نایا !.
2009/6/8
تورکیا
ئازارێک له ته‌نهاییم.
ئه‌م دڵه‌ی من ماشێنێکه زیاد له توانای
سه‌رنشینی هه‌ڵگرتووه
جگه له قورسایی خۆیان
هه‌ر یه‌که‌شیان هێنده‌یان خه‌م له‌نێو دڵیان‌دا بارکردووه
له‌ژێر قورسایی خه‌میاندا واجمه‌مدێت،
هه‌ر خه‌مێکیان سه‌د هێنده‌ی قورسایی خۆی
ئاوی مه‌راقی هه‌ڵمژیووه
بۆ ئه‌و ڕۆژانه‌ی تێپه‌ڕین ، ئه‌و شه‌وانه‌ی دڵدارێکیان تیا نه‌دیووه
من ناتوانم سه‌رگوزه‌شته‌ی ئه‌م دڵانه
نه بۆ ئێوه و
نه هی ئه‌میان بۆ ئه‌ویدی بکێڕمه‌وه
نازانم چۆن پێیان بڵێم!
نازانم چۆن ده‌ریبڕم!
شۆفێری ماشێنی دڵم عقڵێکی زۆر خۆویستووه
ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ژینه ، ئێستا من نیم لێی ده‌خوڕم
من ده‌مه‌وێت که ئه‌م دڵه‌م
بۆ شوێنه‌واری جارانی خۆی بگێڕمه‌وه
نه‌ک ئێوه‌ش له‌گه‌ڵ خۆم به‌رم
چاک ده‌زانم جامی خه‌متان لێوان لێوه
ته‌نیایی چۆن قورسه بۆمن ، هه‌رواش تاڵه‌بێت بۆ ئێوه
زۆر ده‌ترسم دڵگیرتان که‌م
خوانه‌خواسته شۆفێری ماشێنی دڵم
به گوێم نه‌کا و
رووگیرتانبم
هیوام وابوو ، که‌بتوانم
پێچه‌وانه‌ی ژیانی ئێستامببینم
گه‌ر هیچ نه‌بێت
له‌نێو ماشێنی دڵمدا
ژیانتان بۆ بخوڵقێنم
به‌ڵام ئێستا به‌رژه‌وه‌ندی و بێ ئومێدی
سه‌راپای ڕێگای ته‌نیوه
نازانم چۆن پێتان بڵێم ، نازانم چۆن ده‌ریبڕم
نه بۆم ده‌کرێت له‌بیرتانکه‌م!
نه ده‌شتوانم داتان گرم!
ئه‌ی هه‌میشه خۆشه‌ویست و ، ئه‌ی هاوڕێکانی سه‌فه‌رم.
22/12/2008
تورکیا
به نیگه‌رانیت نیگه‌رانم.
دوودڵ مه‌به هه‌ردێمه‌وه
که‌من سه‌ره ده‌زووی عومرم به‌سترابێت به پرچته‌وه
با هه‌رچه‌نه
رێی خه‌یاڵم پڕ حه‌سره‌ت و
کڵافه‌ی فرسه‌تم به‌ره‌و خوار گلۆر بێته‌وه
له وه‌رزی ته‌شیی ڕێسانا من دێمه‌وه
ئه‌ی تاقانه‌م ، هه‌ناسه‌که‌م
هه‌رکات که زۆر بیرتکردم
تا بزانیت زیاتر له تۆ بیرت ده‌که‌م
له خه‌وێکدا ، له شه‌وێکدا
فرسه‌ت بێنه و
وه‌ره قوڵایی ناخمه‌وه
ته‌شیی نازت بخه له‌نجه
خه‌یاڵات و بیری گرژم هێمن که‌وه
شیبکه‌وه به سه‌ری په‌نجه
له نێوان، له‌پی ده‌ست و نه‌رمیی ڕانتا
وه‌ک ته‌شێکه‌ت سه‌مام پێبکه و ڕامبژێنه
ده‌زووی تاسه‌م
له کوێدا پچڕا گرێیبه
له کوێ ئاڵۆسکا بیکه‌وه
تا بزانیت هه‌تا دووربم پتر زۆرتر خۆشمه‌وێیت
زیاتر په‌یوه‌ستم پێته‌وه
چۆن بۆم ده‌کرێت که بێ‌تۆ بم
که من سه‌ره‌ده‌زووی عومرم
ئاڵۆسکابێت به پرچته‌وه؟!.
18/8/2009
تورکیا
bako.jalal@yahoo.com
|