ئیبراهیم حه‌یده‌ری هه‌ر ئێواره، زستانێ که ئاسمان دا ئه‌گیرێ، به‌هه‌ورێ ڕه‌ش تۆ، به تاسه‌ی ئاواته خنکاوه‌کانته‌وه ده‌س له ملی ئه‌ژنۆت ئه‌که‌یت، جڵی بووکیان ئه‌که‌یته به‌ر له بێشکه‌ی بیره‌کانت دا به گریان و لایه، لایه ئه‌یان خه‌وێنیت. ******** له‌م ئێواره به‌م هه‌وره، چڕ‌و پڕ‌و چلکن و چه‌په‌ڵه‌ی، زستانیه ئه‌ژنۆی خۆت له باوه‌ش ئه‌گریت ئاواته مه‌راق کردوه‌کانت ئه‌خه‌یته ناو بێشکه‌ی کورپه‌یی منداو بڕوا به مه‌رگم ناکه‌یت، به نیازی خه‌وتنه‌وه، رایئه‌ژێنی.... ******** دایکه روژێ دا دێت تاسه‌ت ئه‌بێت به خه‌م خه‌م، رێگا به هه‌ناسه‌ت ئه‌گرێت هه‌ناسه‌ی ده‌روونت ئه‌رژێته گلێنه‌ی ده‌ریای چاوه‌کانت ده‌ریا ئه‌خۆرۆشێت.... فرمێسک ئه‌بێته لافاو.... خه‌مه‌کانت، ورده ورده، ئاو ئه‌یبات. ده‌ریا وشک ئه‌کات تاسه ئه‌یخواته‌وه. به تاسه‌یه‌ک دووباره، ده‌ریای چاوه‌کانت په‌نگ ئه‌خواته‌وه دیسان، دیسان، دیسان سه‌ر له نوێ ده‌ست پێ ئه‌کات ******** من، ده‌رۆمه نێو خاتراته‌وه تۆ، روژێ سه‌د جار، سه‌د جار، سه‌د جار.... به نیازی هاتنمه‌وه دێیته به‌ر ده‌رگا و.... ئه‌گه‌رێته‌وه. بڕوا ناکه‌ی نایه‌مه‌وه نایه‌مه‌وه...... 2007
له ئه‌ستووری پاییزی ژینمه‌وه گوڵم، ببه به خۆر بۆ وه‌نه‌وزێک جه‌سته‌ی، سڕ‌و، وڕو، ماندوم سه‌ر بنێته، سینگی حه‌زی گه‌رم و گوڕی هه‌تاوی تۆ. ******** ئاخر، دزه‌ی مه‌ستی نیگاهی تۆ، گوڵم به‌هار ده‌چنێته نێو دڵم ******** ئای.... گوڵم له دووری تیشکی چاوی تۆ جه‌رده‌ی گه‌لاوێژی هه‌ناسه‌یه‌ک که لێم ئه‌دا باخی دڵم تاڵان ئه‌کا.
|