٤\٩\٢٠٢٠
دایکـێکی
دلۆڤـان و بەخـشـندە.

رەزا ساڵح
چـیرۆکێکی
کارتێکەرە دەربارەی سۆز و دلۆڤانی و بەخشندەیی دایک. لاوێک چیرۆکی خۆی
دەگێڕێتەوە، پەشیمان دەبێتەوە لەو دڵڕەقییەی کە بەرانبەر دایکی کردی،
ئەم لاوە دەڵێ: دایکم یەک چاوی هەبوو، هەر لەبەر ئەوەی کە چاوێکی هەبوو
رقـم لێی دەبۆوە. حەزم ناکـرد کە لەگەڵ هـاوڕێکانمـدابیبـینم، تا
گاڵـتە بە چـاو و بە رووخـساری نەکـەن.
حـەزم ناکـرد کە بـۆ هـیچ شـوێنـێک لەگـەڵـمدا بێ. تـا کەس لەگەڵـیـدا
نەمبـینێ، چونکە لەبـەردەم هـاوڕێکـانمـدا شەرمـەزاری دەکـردم.
دایکم لە چێـشتخانەی ئەو قوتابخانەیەدا کاری دەکرد، کە لێی قوتابی بووم
و دەمخوێنـد. چـێشـتی بـۆ قـوتـابییەکان و مامـۆسـتاکـان دەکـرد.
رۆژێکـیان هـات بـۆ پـۆلەکـەمـان بـۆ دڵنیابـوون لە ئاستی خوێندنـم. لە
بەردەم هـاوڕێکـانم هەستم بە شەرمەزاری کرد. دوای ئەوەی کە رۆیی،
هـاوڕێکـانم پێکـەنین و وتیـان: هـەی هـەی دایکت یەک چـاوی هەیە.
زیاتر و زیاتر رقـم لێی بۆوە، بۆیـە پێـموت: جـارێکی تر نەیەیت بۆ لام
و بۆ پـۆلـەکەم، چونکە لە بـەردەم هـاوڕێکانمـدا، بە هـۆی شێوەی
چـاوتەوە، زۆر شەرەمەزارت کـردم. بەڵام ئـەو گـوێی لێـنەگـرتـم و
وەڵامی نـەدامـەوە.
گەورە بووم، دایکم بەجـێهـێشت و رۆییـم بۆ شارێکی دوور. لەوێ ژنم هـێنا
و منداڵمان بـوو. ژیـانێکی خۆشـمان هەبـوو،ژنەکـەم و منـداڵەکـانم
خۆشـدەویـست. هـیچ هـەواڵ و شتـێکـم لە بـارەی دایکـمەوە نـەدەزانی و
نەشمـدەویـست کە بیـزانـم.
رۆژێک لە ناکاودا، دایکـم هـات بۆ سەردانیم، بێ ئەوەی کە بزانـم و
ئاگاداربـم. بۆ ئەوە هـات کە مـن و بـووکـەکەی و نەوەکـانی ببیـنێت.
بـەڵام نەمهـێشت بێـتە ژوورەوە و پێ بە ماڵەکـەمـدا بکـات.
منـداڵەکـانم لەبـەردەم دەرگـادا پێ پێکـەنـین.
هـاوارم بەسەریـدا کرد و پێموت: بۆ هـاتووی بۆ ئێرە. بۆ ئەوەی
منداڵەکانم بترسێنیت؟ هـەر ئـێستا لـێرە مەمـێـنە و دووربکـەوە.
دایکـم لە ماڵەکەمان دەرکـرد. پێی وتـم: رۆڵە گیـان ببـوورە، نەمـزانی
و بە هەڵـە رووم لەم ناونیـشـانە کـرد.. دایکـم گەڕایـەوە بـۆشـارەکەی
و بـۆ مـاڵە کۆنـەکـەی خـۆی.
رۆژێک لەو قوتابخانەیەی کە قوتابی بووم لێی، نامەیـەکـم بۆ هـات.
بانگـیان کـردم، بۆ بەشداریکردن لە ئاهەنگێکی خێزانیدا. درۆم لەگەڵ
ژنەکەمـدا کرد، کە بەکارێک دەڕۆم بۆ شوێنێک. رۆیـشتم بۆ ئاهـەنگەکە و
هاوڕێکانـم بیـنی. لە دوای ئاهـەنگەکە رۆیـشتم بۆ ماڵە کۆنەکەمان، کە
من و دایکـم لەوێـدا دەژیـاین. تا شێوەی ماڵە کۆنەکەمان ببـینم. بەڵام
دایکم نەبیـنی! هاوسێکان پێـیان وتـم، دایکـت مـرد. بە هـیج کـلۆجـێکبۆ
مـردنی دایـکـم خەمبـار و دڵتـەنـگ نەبـووم.
هـاوسـێکان وتـیان: دایکـت ئەم نامـەیەی لە لای ئێـمە جـێهـێشتووە، وتی
هەرکـاتێک کـوڕەکەمتـان بیـنی، ئـەم وەڵامـەی بـدەنێ.
نامەکـەم وەرگـرت و کـردمەوە، دایـکم لـە نامەکەیـدا ئەم قـسانـەی بۆ
مـن نووسیـبوو:
کـوڕی شـیریـن و خۆشـەویستم، خۆشـم دەوێـی. ببـوورە کە بێ ئـەوەی
بـزانیـت، هـاتم بۆ ماڵەکەتـان تا بتبـینم. ببـوورە گەر منـداڵەکانت
لـێم ترسابـن، چونکە چـاوێکـم هـەیە. ببـوورە کە زۆر جـار لـە
ژیـانتـدا شـەرمـەزارم کـردووی. لـە هـەمـوو شتـێکـم ببـوورە.
بەڵام دەمەوێ ئـەم راستیـیە بـزانیت: کوڕی خـۆم، کاتێک کە منـداڵـێکی
بچـووک بووی، کارەساتێکت بەسەر هات و چاوێکت لەدەست دا. منیش وەک هەر
دایکـێک، یەکـێک لە چاوەکانی خۆمم بە تۆ بەخـشی. چونکە حەزم نەکرد کە
بە تەنیا چاوێکەوە گەورەببیت. بەڵی یەکێک لە چاوەکانی خۆمم پێشکەشت کرد.
تا کوڕەکەم بە چاوێک لە چاوەکانی من لە جیهانینوێ بـڕوانێت. کوڕە
شیرینەکەم خۆشـتم دەوێ و هەموو کاتێک بیرت دەکەم.
لەگـەڵ خـۆشـەویسـتـیـمـدا بـۆت.
دایکـت
ئای.. ئای، کە ئەم نامـەیەی دایکـم داخ و کسـپە و کەسەرێکی زۆری خـستە
دڵمەوە. زۆر دایکـم خۆشـدەوێ. زۆر پەشـیمان بوومەوە، لەو دڵـڕەقـییەی
کە بەرانبەر بە دایکم کـردم. بـەڵام لە دوای چـی؟ پەشـیمانیـیەکی بێ
هـوودەیـە.
دایـک سـۆز و بەزەیـی و دلـۆڤـانی و هەمـوو شتـێکە.. پارێزگـاری لە
دایکـتان بکـەن و هەرگـیز دڵـی مەشکـێـنن و مەڕەنجـێـنن.
هـیوادارم کە نامەکەم ببـێت بە پەنـدێک، بـۆ هەمـووکـوڕ و کچـێکی لاو.
تا بە باشترین شـێواز، رەفـتـار لەگـەڵ دایکـیـانـدا بکـەن.
_____________________________________________
• ئەم
چـیرۆکە بە کەمێک دەستکارییەوە، لە ئینگـلیزییەوە وەرمگـێڕاوە بۆ کوردی.
ناوی نووسەریشی لەسەر نییە. ناونیشانەکەی لە دەقـە ئینگـلیزییەکەدا بەم
شێوەیە: (دایکـێکی یەکچـاو و کوڕەکـەی).
ماڵپهڕی رهزا
ساڵح
|