٢٩\٣\٢٠١١
دایکی ''ئاکۆ''.

خوناو سمایل مامه
ئێستا، وه‌ک شێره‌ژنێکی ساده ره‌شپۆش، ده‌موچاو
گرژ و لۆچن، روخسار تازیهداره. وا له‌به‌رده‌م
ئه‌و عه‌ره‌بانه دوو مه‌ترونیو درێژه‌ی، که بارکراوه له میوه
و سه‌وزه و تهڕهوتواری هه‌موو ره‌نگێک،
ده‌یه‌وێ سه‌رنجی کڕیاره‌که‌ی به‌ره‌وڕووی
دێ بۆ عه‌ره‌بانه‌که‌ی راکێشێ. ده‌ببه پڕ ئاوه‌که‌ی ژێر عه‌ره‌بانه‌که‌ی
ده‌رهێنا و ده‌ستیکرد به ته‌ڕکردنی هه‌موو
رزقه‌که‌ی سه‌ری و به ده‌نگێکی نیمچه قوڕگ نووساو هاوارێکی کرد:
''هه‌رزانمان کرد.... هه‌رزانمان کرد.... '' .
کڕیاره‌که پرسی: ''له گۆتره‌یه؟''.
ده‌ستێکی سه‌راوبنی به ناو قه‌یسییه ته‌ڕه‌کاندا
گێڕا‌و گوتی:
''نا... به کیلۆیه،
هه‌ڵیبژێره... کامی جوانه بۆ تۆ و ئه‌وانی دیش بۆ من''.
یه‌ک دوو له‌گه‌نی گه‌وره له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌که داندرابوون، پڕ بوون
له‌و رزقه شلوشۆقانهی که به‌یانیان زوو
ده‌ست به بژاردنیان ده‌کا و چاک و خراپیان
جودا ده‌کاته‌وه. خراپه‌کانی ناو لهگهنهکان
ئێواران له‌گه‌ڵ هه‌ندێکیش له باشه نهفرۆشاوهکان له ناو زه‌مبیله
پلاستیکه‌که‌ی ده‌کا و به
یه‌ک له پاسه‌کان نزیکه‌ی بیست خوله‌ک
رێگه به‌ره‌و ماڵ ده‌بڕێ. له‌وێش رزقهکه، به‌سه‌ر خۆی و چوار
منداڵه‌که‌ی و هه‌ردوو دراوسێی ئه‌ولا
و ئه‌ولای و ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ری دابه‌ش ده‌کا.
له رۆژێکیش چه‌ند
جارێک به‌ره‌وڕووی پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که ده‌وه‌ستێ. چاوه متومڕهکانی
ده‌بڕێته سه‌ر ئه‌و فایبهرهی که لێی
نووسراوه ''عه‌ره‌بانه‌ی ئاکۆ بۆ رزق فرۆشتن''.
کێ له‌و باوه‌ڕه بوو جارێکی تر به‌رگه‌ی کاروکاسبی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌که
بگرێته‌وه؟... یان به تهنیاباڵیی
ئه‌رکی عه‌ره‌بانه‌که‌ی پێ هه‌ڵسووڕێ!! ئه‌وه‌ی رۆژانی
تازیه‌که‌ی دیبێ که
به ده‌نگی هه‌موو دێڵهگورگێک ده‌یلووراند
و وه‌ک لاشه‌یه‌کی بێسه‌ر په‌لی به‌و عهرزوبانه ده‌کوتا
و شه‌که‌ت و ماندوو و بێ ئۆقره له‌و ئاسمانه ده‌پاڕایه‌وه...
ئێستا ناتوانێ له بینایی خۆی دوودڵ نه‌بێ.
به‌یانیانی زووی هه‌موو رۆژێک... له‌و گۆڕه‌پانه
گه‌وره‌یه‌ی که گۆڕه‌پانی رزقفرۆشانی ناوه
ده‌ستپێده‌کا. ئێره پڕ ده‌بێ له
ئۆتۆمبێله گه‌وره‌کانی ''عه‌لوه‌که'' که رزقفرۆشهکانی ئێره به‌کرێیان
گرتوون و هه‌موو به‌یانیه‌ک له هه‌مان کات یه‌که یه‌که رزقهکان دابه‌شی
سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان ده‌که‌ن. له هه‌ڵگرتنی
سندوقه‌کانیش جار وایه یارمه‌تی ده‌درێ و... جاریش وایه پشتی خۆی ده‌خاته
ژێریان و به ده‌وری عه‌ره‌بانه‌که له‌سه‌ر
یه‌ک ریزیان ده‌کا. به درێژایی
رۆژی کڕین و
فرۆشتن خه‌یاڵێکی هه‌ر له ماڵه‌وه‌یه
و... داڵغه‌ی منداڵه‌کان دایده‌گرێ. وه‌ک خۆی گوته‌نی ''خوا
کاری ژنه دراوسێکانی راست بێنێ که ئه‌رکێکی
له‌گه‌ڵ ده‌کێشن، جا جل شتنێک یان سه‌به‌ته
نانێکی تیریی یانیش هه‌ر که‌م و کهسرییهکی
رۆژانه‌ی چوار منداڵه تهنیاکهیتی له ماڵه‌وه''. چاکه که کچه‌که‌ی
هه‌راشتر بووه و که‌م و زۆرێک کاری
چێشتلێنان ده‌زانێ.
هه‌موو رۆژێک پێش مه‌لابانگدان که منداڵه‌کان
هێشتا له ناو جێگه‌دان، به
بێ نان و خوانێکی گه‌رم، سۆزێکی
دایکانه، دانیشتنێکی خاوخێزانانه، جێیاندههێڵێ. ئێوارانیش که دره‌نگانێک
ده‌گاته‌وه ماڵ، زۆربه‌ی جاران منداڵه‌کان شه‌که‌ت
و ماندووی رۆژه درێژهکانن و هه‌ر یه‌ک له
پاڵ ئه‌ویدی لێی ده‌خه‌وێ و فریای
بینینیان ناکه‌وێ. بۆیه هه‌رگیز خۆی به
دایکێکی میهره‌بان نازانێ!! رۆژبه‌ڕۆژیش هه‌ستی که‌مته‌رخه‌میی
به‌رامبه‌ریان لا قه‌به‌تر ده‌بێ. ده‌شزانێ ماوه‌یه‌کی دووره جورئه‌ت
ناکا تا به دڵ
و به ئاره‌زوو هه‌ر چواریان تێر به سینه
و باوه‌شی بگرێ و وه‌ک جاران بۆن و
ماچی یه‌که یه‌که‌ی پشتهملهکانیان هه‌ڵبمژێ.
ئه‌رێ چه‌نده؟ ساڵێک نابێ؟ له رۆژی گوللەبارانهکهی
که هه‌مووان ناویان نا ''رۆژه شوومه‌که''،
له‌و رۆژه‌وه ترسێک وه‌ک دیوارێکی پته‌و ده‌وری
دڵی داوه و ناتوانێ بیڕووخێنێ،
ئه‌گه‌رچی دیوه‌که‌ی تری ئه‌م دیواره پڕه له هه‌ست و خۆشه‌ویستی و
نازی دایکانه‌ی بێ‌سنوور.
پێش ئه‌و رۆژه، لێره... له‌و گۆڕه‌پانه هه‌ر بۆ به‌زم و
خۆشی رزقفرۆشانی دراوسێی عه‌ره‌بانه‌که‌یان رۆژێ چه‌ند
جارێک هانیان ده‌دا و له
ناکاوێک پشته‌مله سووربۆوه و پڕ ئاره‌قه‌که‌ی به‌ر
گه‌رمای ''ئاکۆ'' به نیمچه زۆره‌ملێیه‌ک بگرێ و یه‌ک دوو ماچی
لێ بسه‌نێ. ئاکۆش له شه‌رمی
گاڵته‌پێکردنی عه‌ره‌بانه‌چییه‌کان
خۆی رادهپچڕکاند و دووری ده‌که‌وته‌وه. به
ده‌م و پێکه‌نینێکی شیرن هاواری ده‌کردێ:
''خۆ منداڵ نیم دایه... هه‌تاکه‌ی به بچووکم ده‌زانی''. ئیتر ده‌نگی
حیکه و تریقه‌ی پێکه‌نینی عه‌ره‌بانچییه‌کان
و خۆشیی ئه‌و دراوسێتییهی، که چه‌ند
ساڵێکه لێره هه‌مووان له‌ته‌ک یه‌ک
کاسبکارن و به بارودۆخ و ژیانی یه‌کتر ئاشنان،
له‌و ناوه به‌رز ده‌بۆوه.
ئاکۆ نه‌ک هه‌ر نۆبه‌ره و کوڕی گه‌وره بوو، به‌ڵکو خه‌مخۆر
و مشوورخۆری ئه‌و ماڵه هه‌ژاره و
خوشک و برایانیشی بوو. هه‌ر له دوای مردنی
باوکی، که هه‌رچه‌نده ئه‌و کاته هێشتا بچووکیش بوو، شانی خۆی دایه
به‌ر شانی دایه‌ی و ئه‌رکی کاسبکارییان گرته
ئه‌ستۆ و به هه‌ردووکان
ئه‌و ماڵه‌یان به‌ڕێوه‌ده‌برد.
پشت ئه‌ستوور بوون به یه‌ک، ئه‌و دایک و
کوڕه زمان شیرین بۆ یه‌ک ده‌دوان، پرس و را
و ته‌گبیری یه‌کتریان په‌سند ده‌کرد. ئاکۆ چ هێزێک بوو بۆ رۆژانی تهنیاباڵیی
ئه‌و ژنه و و چ
دڵنه‌واییه‌ک بوو بۆ ئه‌و خێزانه؟
دایکه هه‌ر له دوای مردنی پیاوه‌که‌ی،
چیتر نه‌یویست ناوی خۆی له هیچ زارێک
ببیستێته‌وه، به
هه‌مووانی گوت پێی بڵێن ''دایکی
ئاکۆ'' . لای دارتاشه‌که‌ش پارچه فایبه‌رێکی گه‌وره‌ی نووسی ''عه‌ره‌بانه‌ی
ئاکۆ بۆ رزقفرۆشتن'' و له پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌ی
قایم کرد. ئێستاش فایبه‌ره‌که له
شوێنه‌که‌ی قایمه.
دایک و کوڕه به‌م جۆره رۆژگاریان تێده‌په‌ڕاند تا هاتنی رۆژه شوومه‌که!!
که گوللە به‌ری ئاسمانی گرت و به گوللەی کوێر له‌قه‌ڵه‌م درا.
ئه‌و رۆژه ئاکۆ، له‌و شوێنه‌ی وا ئێستا دایکی به
ته‌واویی له‌سه‌ری وه‌ستاوه، وه‌ستابوو.
هاواری ده‌کرد:
''وه‌رنێ... وه‌رنێ... هه‌رزانمان کرد...
به کیلۆ... به گۆتره.... کووت
پێخۆشه...''..
ده‌نگی رێژنه‌یه‌ک
له دووره‌وه هات و بازاڕه‌که‌ی کپ کرد.
هێنده‌ی نه‌برد ده‌نگی تر و رێژنه‌ی تر...
گوللەکان وه‌ک ده‌نکه ته‌زره به
ئاسمانه‌وه ده‌بینران. به‌ره‌و نیوه‌ڕۆیه‌کی گه‌رم خه‌ڵکێکی تاق و
لۆق و هاموشۆیه‌کی که‌م هه‌بوو. هاتوهاوار که‌وته ئه‌و ناوه،
زاقوزیق هه‌ریه‌ک به لایه‌ک په‌رت بوون، هه‌ندێکیش
هه‌ر له‌ژێر عه‌ره‌بانه‌کانیان راکشان. دایکه‌ش، که له‌وبه‌ری
عه‌ره‌بانه‌که خه‌ریکی خۆتێکنان به‌ره‌و
ماڵه‌وه بوو، که ئه‌وکات ئاکۆ کاری دوای نیوه‌ڕۆیانی به
ته‌نیا ده‌گرته ئه‌ستۆ، به
هاتوهاوارێک له ترسی گوللەکان به
شپرزهییهکهوه به ده‌وری عه‌ره‌بانه‌که
سووڕایه‌وه تا خۆی دا به‌سه‌ر سه‌ری ئاکۆ،
گوللەیهکی تیژ و خێرا زووتر خۆی گه‌یانده
که‌للەی سه‌ری و ده‌موده‌ست باڵای ''ئاکۆ'' که‌وته‌خواره‌وه‌ی ناو باوه‌شی
دایه.
لێشاوی خوێن به خوڕ له شاده‌ماره‌کانی
ملی رێ‌یان ده‌گرت و له که‌للەی سه‌ری فیچقه‌ی
ده‌ره‌وه‌یان ده‌دا. دایه ئه‌و مله‌ی ده‌لێسایه‌وه
و ماچی ده‌کرد و به‌رۆک و سینگی به‌و
خوێنه سوور ده‌کرد و خۆی دهڕناندهوه.
به‌ر له‌م رۆژه ره‌شه
نزیکه‌ی شه‌ش مانگێک ده‌بوو پۆلیسه‌کان چه‌ند جارێک ئاگاداری
فرۆشیارانیان کردبۆوه که ئه‌م گۆڕه‌پانه پێنج هه‌زار مه‌تر دووجایه
فرۆشراوه به یه‌کێک له ده‌وڵه‌مه‌نده‌کانی شار
و میری چیتر خاوه‌ندارێتی ناکا.
گوتیشیان ده‌کرێ رێژه‌یه‌ک پاره له بری
شوێنه‌کان وه‌ربگیردرێ گه‌ر سه‌ردانی فه‌رمانگه‌ی
شاره‌وانی بکه‌ن. که هه‌ر یه‌ک که‌سیش له رزقفرۆشان ئاگادارکردنه‌وه‌که‌ی
به هه‌ند هه‌ڵنه‌گرت و گوێی خۆیانیان لێ سووڕاند، پۆلیسه‌کانیش وایان
لێهات توند‌وتیژتر عهرهبانچییهکانیان
ناچار ده‌کرد بگوێزنه‌وه.
ئه‌مڕۆش که چوارشه‌مه‌یه وا دایکه له
بیری ئه‌وه‌یه هه‌رچۆنێک بێ عه‌ره‌بانه‌که به یه‌کێک له دراوسێی
عه‌ره‌بانچییه‌کان بسپێرێ و بۆ یه‌ک
کاتژمێریش بێ دهببهیهک ئاو و ده‌سته‌گوڵێکی نێرگز، که له عهلوهچییهکانی
داواکردبوو، بۆ سه‌ر گۆڕه‌که‌ی ئاکۆ ببا. تا
خه‌م و خه‌فه‌تی ئه‌و رۆژه سه‌ختانه‌ی ئێستا
و تینی بیرکردنی بۆ ئاکۆ به چه‌ند
لایلایه و سهردوولکهیهک،
که ته‌نها بۆ ئاکۆی داڕشتووه، دابسهکنێ.
دایکه وا هێشتا له هزری گۆڕستان دایه،
هێزێکی گه‌وره‌ی پۆلیس به ئۆتۆمبیل و پیاده
په‌رتی گۆڕه‌پانه‌که بوونه‌وه شه‌لم کۆرم
وه‌رگه‌ڕانه سه‌ر رزقی ریزکراوی سه‌ر عه‌ره‌بانه‌کان. هه‌موو
ره‌نگه گه‌شه‌کانیان ته‌ڵخی یه‌کتری کرد.
تازه رزقفرۆشانیش بۆ پاراستنی عه‌ره‌بانه‌کانیان ده‌بوایه به‌ره‌نگار
ببنه‌وه. شه‌ڕ و ده‌نگ هه‌موو لایه‌کی گرته‌وه.
پۆلیسێکی مێردمنداڵ به خۆ و دارێکی ده‌ستی رووی له عه‌ره‌بانه‌که‌ی
دایکه کرد. یه‌ک دوو سهرهداری توندی خێوانده ریزی رزقهکان. خۆی
ئاماده‌ی ئه‌وه کرد که دایکه به هات و هاوارێک، یان
بیداته به‌ر ته‌ماته و ئارووان. دایکه‌که‌ش
به دوو چاوی مات
و مڕ و نێوچه‌وانه لۆچنهکهی دیقه‌تێکی
دایێ و مته‌قی نه‌کرد. دوایی به میهره‌بانییه‌ک
ئه‌دگاره‌کانی خاوبوونه‌وه و نزیکی که‌وته‌وه
و گوتی:
''رۆڵه‌که‌م ئاگاداری خۆت به... با
به‌ر گوللەیهکی کوێر، دارێکی شێت، په‌لاری هاروهاجێک
نه‌که‌وی''....... هه‌روا گوتی: ''بیرێک
له دایکه کڵۆڵهکهت بکه‌وه که ئێواره
چاوه‌ڕوانته".....
پۆلیسه‌که رۆیی و له دوورڕا ئاوڕێکی دایه‌وه.
که دایکه خه‌ریکی کۆکردنه‌وه‌ی هه‌ندێک له رزقه شێواوه‌کان بوو بۆ
ناو زه‌مبیله پلاستیکه‌که و دهببهیهکی
به‌تاڵ و ده‌سکه نێرگزه‌که و فایبهرهکهی پێشه‌وه‌ی عه‌ره‌بانه‌که‌ی
لێکرده‌وه و هه‌مووی له‌سه‌ر یه‌ک له‌ناو
زه‌مبیله‌که دانا و له لاشانێکی باریکردن
و شه‌قاو شه‌قاو به دڵێکی
پڕ و سه‌رنجی بێباک گۆڕه‌پانه شێواوه‌که‌ی
جێده‌هێشت.
٢٨\٧\٢٠٠٩
khonawmama@yahoo.com
|