په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٧\١\٢٠١٩

  دایکم!

ئەرسەلان مەحمود

٣\١\٢٠١٣
ساڵیادی دوا سەفەری دایە.
..........
ھات و درەوشایەوە، ئێمەی ھێناو پێکەنی، ڕۆیشت و نەگەڕایەوە، ماڵەکەمانی نغرۆ کرد لەبێدەنگیدا دایکم! خۆزگە دەیگرتمەوە باوەش، بەڵێن ئەدەم زۆۆۆر نەگریم!
..........
دایکم،
لە ٢٠ ساڵیدا شویکرد،
لە ٢٢ ساڵیدا منی ھێنایە بوونەوە،
ئێوارەیەک بەر لەوەی لە ٥٥ ساڵیشدا
دوا سەفەرو ژیانئاوایی
بکااااا
بە باوکمی وتبوو:
گەر منداڵەکان داوای بینینەوەی منیانکرد،
پێیانبڵێ: دایکتان، بارانی بۆ ئەوسەری ڕوانین بردەوە!
پێیانبڵێ: ھەتا پریاسکەی سەفەریش پڕ نەکات
لەمیوەجاتی خۆر، نااااااااااا
گەڕێێێێێێتەوە!

لەوساوە
ھەتا ئێستاااااااا،
بەیانیان باوکم، نیوەڕۆیان باوکم،
ئێوارانیش ھەر باوکم، لەسەر سفرەی تەنھایی،
لەوپەڕی بەرزایی خەمێکی قوڵەوە،
تەسبیحات بەدنکەکانی
ئەسەەەەەەەەف
دەکات!
بێئەوەی بیەوێ،
لەخۆیدا دەبێتەوە بەقەرەبالغترین
پیاوی دنیا !لەوەساوە، ھەتا ئێستااااااااااااا،
تەنھایی دەیخوا و، تەنھایی دەیخواتەوە و،
تەنھایی دەیخەوێنێ و تەنھایی
دەینووسێتەوە!

لەو ساوە،
ھەتا ئێستایش، دنیاااااااااای ئێمە،
بۆشاییەکە، پڕنابێتەوە لەنوووووووووووور،
نیوە دێڕێکە لاڕێ، تەواو نابێ لە مانا،
تەمێکە ڕۆشننابێتەوە،
لە ژیااان!

ھیچ
شتیێێێێێێێَک
ئەوەندەی دوا سەفەری دایە،
ئێمەی تەنھا
نەکرد!

ئێستا
لە ماڵەکەی ئێمەدا،
تەنھایی دەست و دەم و چاوی بابە و،
چاوەڕواانی ئێمەیش
دەشوات!

گەر دایک،
نیشتیمان بێت،
ئێستا لە ئێمە بێ نیشتیمان تر،
بوووووووووووونی
نیییییە!

نەمانی دایک،
سوێراوێکە، عاقیبەتەکەی دیارە،
تاڵاوێکە ژیانکوژ، گڕکانێکە لە رۆحدا،
دامرکاااااااااااااااااااااااانەوەی بۆ
نییییییییە!

 

ماڵپه‌ڕی ئه‌رسه‌لان مه‌حمود

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک