٣٠\١٢\٢٠٢١
دایک و باوک.

عەبدولستار نور عەلی |

و:
ئەحمەد رهجەب |
دایکم کە
لەسەر لێوانم
درەوشاوەترین میوەو (١)
مەزنترین وێنەی چاند و (٢)
لە سەر دڵمدا
بە ئەڵماس ، بە چاوان، بە خۆر مۆری کرد
ئای چەند تامەزروی نانێکم ئەو ھەویرەکەی شێلا بێت (٣)
بە خوشەویستی بە روح.
ھیچ نەماوە بە یەک بگەێن
لە سێبەری سێبەر لە سێبەرەکەیدا.
* * *
باوکم کەشیدەی (٤) لە سەر دەکردو،
قورئان و سونەت وفیقە و،
مێژووی ھەموو پێغەمبەرەکانی لە بەر دەکرد ،
ھەموو خەڵکی خوش دەویست : خواپەرست ولاسارەکان(٥)
ھەمووخەڵک خوشیان دەویست
ژیانێک، (٦)
ساختەکاری و
فێڵ و، دورویی نازانێت
ئەوە باوکمە
لە راستگوێیدا وەک شەمشێر،
ھێشتا (٧) دەچەقێتە
سنگی فێڵبازە خراپەکان.
* * *
ئەو روژەی دایکم
لە ناو ھەموو ژناندا شانازی دەکرد
کە من یەکەم بووم لە پولدا
لە ناو سێنگی
کونسێرتی ئاوازەکان
دەستێپێکرد.
* * *
ئەو روژەی باوکم
چووە سەر مینبەری ئایاتەکان
چاوەکانم کرانەوە
پێشوازی لە
باڵە پاکەکان کرد
* * *
سوپاس، خوایە، من
لە سەر رێی ئەم
ئاڵانە. (٨)
* * *
(نامە):
روژێکیان: "ھاورێ باشەکەمان ھەمزاتوڤ (٩)
وتی باشترین تراکتور
لە قوری ئاسایی دروست دەکرێت و
نایابترین ھەڵبەست
لە وشەی سادە پێکدێت ".
ئەی ھاورێی سادەم و پر لە ھەست و
ئەی سرودی دێی دەرگا کراوەکان و،
ئەی ھاورێی زەمانی (روناکی) چاوەکانم
ئەستەغفیروڵا.
باسی نایاب بوون لە شیعرەکانماندا ناکەین
چونکە سادەیە وەک سادەیی باوکم و،
پاک و خاوێنە وەک دلسافی دایکم (١٠) و،
ئازاکانی دانیشتوی باب ئەلشێخ و،
سەدرییەو، (١١)
خێوەتێک دارەکانی ئامادەکراون. (١٢)
__________________________________________
تێبینی و
روونکردنەوە:
(١) و...
(٢) خۆشەویستی دایک وباوک کە منبان ھیناوەتە ژیان، واتە دربرینی
خۆشەویستی بۆ بەرھەمەکەیان.
(٣) نووساوە بە دەنەکن (پراسووەکانی) شێلواو بێت.
(٤) مێزەر یان ئەو پەرۆیە لە سەر مەلاکان دەردەکەوێت.
(٥) کەسانی دوور لە خواپەرستی.
(٦) بیۆگرافی.
(٧) نابرێتەوە، بەردەوام، بە بێ کۆتاە.
(٨) لە سەر رێچکەی دایک و باوک.
(٩) رەسوڵ ھەمزاتۆڤ ١٩٢٣
- ٢٠٠٣، خاوەنی بەرھەمێکی زۆرەو، براوەی
چەندین خەڵاتە و، باشترین شاعیری سەدەی رابردوو ببوو.
(١٠) بەو ئافرەتانە دەوترێت کە پاکن یان سۆزیان بەلای ئاینەوەیە و،
لێرەدا من دایکم بەکارھێناوە.
(١١) باب ئەاشیخ و سەدرییە: دوو گەرەکی سەر شەقامی ئەلکیفاحەو، زوربەی
دانیشتوانیان کوردن ە، بە ئازایەتی ناسراون.
(١٢) بۆ سوتاندن و پێشوازیکردن.
٢٩\١٢\٢٠٢١
ماڵپهڕی ئهحمهد رهجهب
|