٢٤\١٢\٢٠١٠
دکتۆر بنیه‌مین
باس له مانه‌وه‌ی که‌لتووری وولاته‌که‌ی ده‌کا.

ئاشتی گه‌رمیانی
پێت
سه‌یر نه‌بێت که وولاتی ئه‌ڵمانیا سه‌ده‌و دووسه‌ده‌یه ئارامی ژیان و
ته‌کنه‌لۆجیای تیادا به‌رقه راره وه خۆیان به خاوه‌نی داهێنان و
تازه بونه‌وه‌و ته‌کنه‌لۆجیای سه‌ر‌ده‌می ئه‌مرۆ ده‌زانن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
که راده‌ی هوشیاری گه‌یشتۆته ئاستێک مرۆڤ خۆی به خاوه‌نی هه‌موو
شتێک ده‌زانێت هه‌ر ئارامی و پاک و خاوێنێ و رۆشنبیریه‌تی یه‌وه تا ده‌گاته
هه‌موو کرده‌وه‌کانی ژیانی رۆژانه وه ئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که
مرۆڤ لێره بێجگه له‌دام و ده‌زگاکانی حکومه‌ت بۆ په‌ره پێ دان به
ئه‌رشیف و ده‌ست نووس و پاشماوه‌ی مێژووی ئه‌و وولاته‌وه هاوولاتیش
خۆیان به به‌شێک له‌و پاراستنه ده‌زانن که ده‌ست نووسه‌کانیان له
دژه نه‌فه‌و‌تاندن بپارێزن به‌تایبه‌ت که‌لتووری وولاته‌که‌یان.
به‌سه‌ردانێک بۆ شاری کۆلۆنیای واته ( کۆڵن ) له ئه‌ڵمانیا چاوم به
به‌رێز دکتۆر scharnagel که‌وت که دکتۆرای له ئیکۆنۆمی وولات هه‌یه‌و
مرۆڤێکی رۆشنبیر‌و که‌سایه‌تیه‌ک له خێزانێکی هونه‌رمه‌ندن له باوک و
دایک و باپیریانه‌وه په‌رتووک ووێنه‌وه کاری هونه‌ری خانه‌واده‌که‌یان
بۆ مانه‌وه‌ته‌وه ، بێجگه له‌وه‌ی که فه‌رمانبه‌ره له یه‌کێک له
به‌ریوبه‌رایه‌تیه‌کانی ئه‌م وولاته ، وه شاره‌زایه‌کی باشی هه‌یه
له سه‌ر رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، به‌تایبه‌ت کوردستان وه عێراق وه
میسر وه مه‌غریب.
دکتۆر به‌نیه‌مین ده‌مێکه به هۆی براکه‌مه‌وه دلێر ده‌یناسم وه سه‌ردانی
هۆڵه‌ندای کرد سالانی 2008 وه کاره هونه‌ری یه‌کانمی بنیوه ، هه‌ر
له‌و جیهانه‌وه هه‌رده‌م باسمان له که‌لتوورو هونه‌رو کوردستان کردوه
وه باسمان له ئازادی مرۆڤ له ده‌ریای ناوه‌راست و هه‌ندێک جاریش باس
له پارته کوردی یه‌کانی کوردسن و به‌تایبه‌ت دیموکراسی له‌ئه‌مرۆی
کوردی‌دا.
له دوا سه‌ردانی مندا بۆ شاری کۆڵن له دیسمبه‌ری 2010 دا که نزیکه
له شه‌وانی جه‌ژن وه شاره‌که له‌م شه‌وانه‌دا ناسراوه به خواردنه‌وه‌ی
گلو ڤاین .. دۆستایه‌تیه‌کی زۆر دروست ده‌بێت له‌نێوان خه‌ڵک و گلۆ
ڤاین و چه‌ژندا.. پێکه‌وه سه‌ردانی کتێبخانه‌و ماڵه که‌یمان کرد من و
کاک دلێرو هاورێ یه‌کی تری به‌ناوی ( stevan ) من کۆمه‌ڵه تابلۆیه‌کی
جوان سه‌ره‌نجیان ڕاکێشام وه هه‌ستم کر که ئه‌سڵین وه مێژوویه‌کی
کۆنی هه‌یه ، وه‌کۆمه‌ڵه په‌رتوکێکی چاپ کراوی سالانی 1780 کانم بینی
که ووتی من له باوک و باپیرمه‌و ه‌بۆم ماوه‌ته‌وه وه هه‌ڵم گرتووه
بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وه‌فه‌وتێت واته لێره خه‌ڵک شانازی به مانه‌وه‌ی که‌لتووره‌که‌ی
وه مێژووه‌که‌ی ده‌کات له مانه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و سامانی وولاته‌که‌ی.
هه‌روه‌ک له سه‌ره‌تاوه باسی ئه‌وه‌م کرد که به‌نیه‌مین له
خێزانێکی هونه‌رمه‌ندو رۆشنبیره وه باپیره‌و نه‌نکیان هونه‌رمه‌ندی
شێوه‌کاری بوونه، له‌و تابلۆ دیاریانه‌ی که بۆی ماوه‌ته‌وه ئه‌و
کارانه‌ن که شانازیان پێوه ده‌کات له شه‌ری جیهانی دووه‌م که هه‌موو
شتێک به‌ره‌و فه‌وتاندن و سووتان رۆیشت به‌تایبه‌ت مێژووی ئه‌و وولاته
که بریتی بووه له تابلۆ و مۆزه‌خانه‌و په‌رتووک و ده‌ست نوسراوه‌کان
به‌تایبه‌ت له‌و کاته‌دا که که‌م باڵه‌خانه به پێوه مابوو.
به‌نیه‌مین گێرانه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌ده‌می باوک و دایک و نه‌نکیانه‌وه
وه‌کو که‌لتوورێکی ژیانی خێزانێک له ئه‌ڵمانیا دا ره‌چاو ده‌کرد وه
منیش سه‌رسامی خۆم هه‌بوو بۆ ئه‌و دیکومێنت و کارانه وه گرنگی دان به
که‌لتوورو رۆشنبیریه‌تی ئه‌و وولاته ، وولاتی ئه‌ڵمانیا یه‌کێکه له‌و
وولاتانه‌ی که گرنگی ده‌ده‌ن به ته‌کنه‌لۆجیاو پێش که‌وتن وه
پاراستنی که‌لتووره‌که‌یان له‌م تێراونینه‌وه‌یه که که‌شکۆڵه‌کان له‌لای
خه‌ڵک هه‌ر ماوه ، دکۆر به‌نیه‌مین ئه‌وه‌ی کردۆته پلانێک که سه‌ردانی
کوردستان بکات و شاری هه‌ولێر له نزیکه‌وه بیبینێت وه ئه‌و گۆران
کاریانه به چاوی خۆی بیبینێت ، هاوورێ یه‌تی و دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ
دۆستان و شاره‌زایانی بیانی گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆیه
پاراستنیان وه گرنگی دان له‌و که‌سایه‌تیانه ده‌ست که‌وت و دروست
کردنی پردێکی دۆستایه‌تی یه بۆ کورد‌و وولاتی ئه‌ڵمانیا .
کۆلونیا - ئه‌ڵمانیا
ماڵپه‌ڕی ئاشتی گه‌رمیانی
|