دەبێ
چاوەڕێى"شەماڵەدیموکراسیەکەى"مالیکى بین!

گۆران دوکانى
هەفتەى ڕابردوو(مالیکى)و(25) وەزیرى حکومەتى ناوەند لەڕێگەى دەستەى
نەزاهەوە سەروەت وسامانى خۆیان بۆ تەواوى عێراقیەکان ئاشکراکرد،سەرۆکى
دەستەى نەزاهەى عێراقیش(ڕەحیم عەگێلى) ئاماژەى بەوەکرد ئەم
هەڵمەتەبەرپرسانى هەرێمیش دەگرێتەوە.
بڵاوبونەوەى هەواڵێکى لەوجۆرە،جگەلەوەى بەدیوێک جێگەى دڵخۆشیە کە
بۆیەکەمینجار دەستەیەک داواى ئاشکراکردنى سەروەت وسامانى بەرپرسانى
هەرێم دەکات"هەرچەندە روِون نیەئەم داوایە تاچەند سەردەگرێت"،بەدیوەکەى
دیکەشدا بەزەیمان بەودیموکراسیەدا دێتەوە کەپێشتربەرپرسانى ئەم هەرێمە
لافوگەزافیان پێوەلێدەداو داوایان لەبەرپرسانى ناوەند دەکرد چاولەم
دیموکراسیەى هەرێم بکەن،کەچى ئەوەتا ئەمڕۆپێچەوانەکەی دەبینین
ودواى(18)ساڵ ڕەوڕەوەى دیموکراسیەکەمان (بەگفایەر)دەکات!.
ئاشکراکردنى سەروەت وسامانى بەرپرسانى حکومەتى ناوەندوپێشەنگی
هەمووشیان (مالیکى) لەوەها کاتێکى هەستیاردا،بەتەنهادواى(6)ساڵ
لەبونیادنان و دروستکردنەوەى عێراقێکى نوێ،عێراقێکى
خاوەن(15)پارێزگا،عێراقێکى خاوەن چەندین ئەتنى وبیرو باوەڕو مەزهەب و
ئایدۆلۆژیاى جیاواز،کەتاهەنوکەش بەدەست چەندین کێشەى سیاسی وئابورى
وئەمنى و دەیان دیاردەى تیرۆر وشەڕى مەزهەبیەوە
دەناڵێنێت،بەراوردبەهەرێمێکى (3)پارێزگاى تەمەن(18)ساڵ جێگاى
تێڕامانە،لەلایەک ئەم هەڵوێستەى مالیکى و وەزیرەکانى کابینەکەى کە "لەکۆى
(25)وەزیردا بەتەنها وەزیرێکى تاقانەى کوردیان تێدایە"!جێى بەهێزبونى
ئیرادەومتمانەى عێراقیەکانەبۆسەرکردەکانیان وسەرەتاى هەڵهاتنى خۆرى
هیواوموژدەبەخشى هاتنەکایەى عەدالەتى سیاسی وئابورى
وکۆمەڵایەتیە،لەلایەکى دیکەشەوە بەهەمووماناکان ئاوەژوکردنەوەى
ئەودیموکراسیە وەهمیەى ئەم هەرێمەى لەمەڕخۆمانە کەهەرلەئەزەلەوەبوونى
نەبوە و تاخاوەنى ئەم سیستەمە سیاسیەچەقبەستوەى ئەمڕۆش بین تەنها(خەونە
شاعیرانەکەى تاڵەبانیە)وبونى نابێت!.
کێ دەزانێت بودجەى گشتى هەرێم چەندە؟کێ دەزانێت بەشى حیزبەکان چەندە
وبەتایبەتیش بەشى (یەکێتى وپارتى)؟کێدەزانێت سەروەت وسامانى (تاڵەبانى
وبارزانى) چەندە؟کێ دەزانێت موچەو داهاتى مانگانەو خەرجى مانگانەو
خەرجى سەفەریان چۆنەو؟چەندە؟کێ دەزانێت.....
ئاخرمەهزەلەکەلەوەدایە کەبەرپرسانى ئەم هەرێمە شانازى
بەدیموکراسیەکەوەدەکەن لەئەساسدابونى نیە،خۆئەگەر باس لەسیستەمى
هەڵبژاردن وحکومڕانى کردنیشیان بکەین،سیستەمێکى دەرەبەگایەتى
خۆویستیە،ئەگەرلەسۆنگەى چۆنیەتى هەڵبژاردن وحکومڕانیکردنیکردنى
ووڵاتانى دراوسێشەوە بڕوانین (تورکیا،ئێران،سوریا)کە تۆتالیتارترین
سیستەمى دەسەڵاتن،بەڵام لەماوەى (18)ساڵدا بەدەیان کەسایەتى سیاسى
بونەسەرکردە و وەزیر پاشان لەڕێگاى هەڵبژاردنەوە لابران وبیریش
چونەوە،لەدوایین هەڵبژاردنى پارێزگاکانى عێراقدا کەلەهەندێ پارێزگادا
نزیکەى 30دەنگى جیاوازهەبووکەچى بینیمان بە چ شێوازێکى دیموکراسیانە
کۆتاى بەپرۆسەى هەڵبژاردن هات ،کەچى لەم هەرێمەدا تەواوى دەسەڵاتەکان
بۆ دووحیزبە،دووسەرکردەیە،دووعەقڵیەتى سیاسى کۆنکرێتیە،خاوەنى هەمووئەم
هەرێمە دووبنەماڵە دەیبات بەڕێوە،کلیلى کۆى بودجەوداهات وباج
وخەراجەکانى میللەت تەنهادوونوسخەیەو لاى ئاغاکانى
ئەودووبنەماڵەیە،کاتێکیش دەنگێکى ئۆپۆزسێۆن دروست دەبێت، دەبینین چۆن
گڕلەبارەگاکانیان بەردەدرێت،چۆن جیابونەوەى بیروباوەڕێک لەبیروباوەڕی
وەستاوى چەقبەستویان ،ئەوان بەگێرەشێوێن ناوى دەبەن .
ئەوەى لەهەموشى سەیروسەمەرەترە دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمەو بەتایبەتیش
هەریەک لەخودى (تاڵەبانى وبارزانى)چەندینجار لەمیدیاکانەوە باسیان
لەبوونى دیاردەى گەندەڵى وڕۆتین کردوەلەناودامودەزگاحکومى وتەنانەت
حیزبەکانیشیادا،تەنانەت زۆرجارلیژنەشیان پێکهێناوە بۆبەدواداچونى
کەموکوڕیەکان،بەڵام تاکوئەمڕۆنەمانبینى بەرپرسێکى باڵا بەبڕیارى
ئەودووسەرکردەیە ڕاپێچى دادگا بکرێت ولێپرسینەوەى لەگەڵدابکرێت،کەچى
بەردەوامیش لەمیدیاکانەوە ئەم هەرێمە بەتەندروسترین نمونەى هەرێمى
دیموکراسی ئەژماردەکرێت!،ئەوەى لێرەوە دەبێتەپرسیار بەتەنهالەدواى
ساڵى(2000)وە تاکوئەمڕۆ بەهەزاران گەندەڵى وڕۆتینیات و مەحسوبیات
لەماڵپەڕى ڕۆژنامەکاندا بەبەڵگەوە بڵاوکراوەتەوە،کەچى لەبەرامبەردا
دەسەڵاتدارانى ئەم هەرێمە بێدەنگى هەڵدەبژێرن کەبەپێى هەمووپێودانگە
نێودەوڵەتیەکانى ڕۆژنامەوانى بێدەنگبوون و لێنەپرسینەوەى هەواڵێک
کەلەڕۆژنامەکاندابڵاودەکرێتەوە،ماناى ڕاستى هەواڵەکەنیشان دەدات،کەچى
تاکوئەمڕۆبەدەیان ڕاپۆرتى ڕۆژنامەنووسان وڕێکخراوەنێودەوڵەتیاکان
لەسەرنەبونى دادپەروەرى ویەکسانى بڵاودەکرێتەوە،بەڵام بێسودە،تۆبڵێى
هەریەک لە(تاڵەبانى و بارزانى)هێندەبێکاتبن فریاى خوێندنەوەى
ڕۆژنامەکان نەکەون وبێئاگابن لەوهەمووگەندەڵیەى کەلەماڵپەڕى
ڕۆژنامەکاندابڵاو دەکرێتەوە؟ئەى مەگەر هەرچەندڕۆژێک لەمەوبەر ڕۆژنامەی
هاوڵاتى وسەرنوسەرەکەى بەبڕى(13)ملێۆن دینارلەسەرداوایەکى تاڵەبانى
غرامەنەکران؟!لێرەدائەوڕاستیەمان بۆدوپات دەبێتەوە کەتەواوى بەرپرسان
خوێنەرێکى باشى ڕۆژنامەکانن وەلێ بێدەنگى هەڵدەبژێرن
لەبەرامبەربڵاوبونەوەى هەرهەواڵێکدا.
ئەگەرچى بەرپرسانى ناوەند دواى ئاشکراکردنى سەروەت وسامانەکانیان
لەناومیدیاکانداو تەنانەت لەناوڕاگەیاندنەکانى عەرەبیشدا جێگاى گومان
بوو بەتایبەت بۆ کەسایەتیەکى دیارى وەک مالیکى کەئەمڕۆهەیمەنەى تەواوى
بەسەرهەمووعێراقەوەهەیەو،بەتایبەتیش دواى کردنەوەى ئەنجومەنەکانى
ئیسنادلەسەرتاسەرى عێراقدا،ئاشکرایە ئەم کارەش بەپاڵپشتى سەروەتێکى
خەیاڵى ئەنجام دەدرێت،بۆیەگومانى سەروەتێکى زۆرلەوەزیاترى لێدەکرێت
کەئاشکراى کرد،بەڵام بەهەرجۆرێکبێت ئاشکراکردنى سەروەت وسامانى خۆى
و(25)وەزیرى کابینەکەى،بەهەموومانایەک نیشاندانى سیماى دیموکراسی
عێراقە لەبەردەم راِیگشتیداو هەڵکردنى شەماڵێکى دیموکراسیانەى
کابینەکەى مالیکیەو مەگەرهەمووشمان چاوەڕێى ئەوشەماڵەدیموکراسیەى
حکومەتەکەى مالیکى بین!...بەڵێ ئەوحکومەتەى تەمەنى لەسێ ساڵ تێپەڕى
نەکردو بەوهەموولەمپەرەسیاسیانەى کەتائەمڕۆش لەبەردەمیدا دروست دەبێت
بوبەخاوەنى دەستورێکى هەمیشەى وئەم حکومەتەى خۆشمان دواى(18)ساڵ
حکومەتێکى هەتیوى بێدەستورە!،حکومەتێک تەنهاشەش ساڵ تەمەنیەتى و
تاکوئەمڕۆبەدەیان کەیسى وەزیرو وەکیل وەزیرو بەڕێوبەرى گشتى
فەرمانگەکانى حکومەتى داوەتەدادگاولەڕێگەى پۆلیسى ئەنتەرپولیشەوە داواى
کردوە هەمووئەوبەرپرسانەى پێشترگەندەڵیان کردوە وئێستالەدەرەوەى عێراقن
ڕاپێچى بەردەم دادگاى بکرێن،کە ئەمە ووتەى(ئەندامێکى دەستەى نەزاهەى
عێراقە)،کەچى حکومەتەکەى لەمەڕخۆمان نەیتوانیوە لەماوەى (18)ساڵدا
بەرپرسێکى باڵاراپێچى دادگابکات!،حکومەتێک لەپانزەپارێزگاداخاوەنى یەک
وەزارەتى ناوخۆیەو وەزیرەکەشى کە(جواد بۆلانیە)
دەڵێت:"تاکوئەمڕۆنزیکەى(پێنجسەدهەزار)فەرمانبەر بەتۆمەتى گەندەڵى
ئیداری دۆسیەى یاسایان بۆکراوەتەوە ،کەدۆسیەى (شەست
ودووهەزاریان)ڕەوانەى دادگاکراوە،کەچى حکومەتى هەرێم لەسێ پارێزگادا
تاکوئەمڕۆش خاوەن دوو وەزارەتى ناوخۆیە کەهەریەکەیان خاوەن لەشکرێک
ئەفسەرو دەرەجەدارو خاوەن داڵ ونەجمەیە!،حکومەتى ناوەند لەماوەى شەش
ساڵ تەمەنیدا دووئەوەندەى حکومەتى هەرێم کەتەمەنى(18)ساڵە هەڵبژاردنى
ئەنجام داوە وسێ سەرۆک وەزیرانى گۆڕیوە!.
بۆیەهەمووئەو ڕاستیانە پێمان دەڵێن ئیدى دەبێت لێرەبەدواوە چاوەڕێى
ئەوشەماڵە دیموکراسیەبین کەلەدامێنى حکومەتەکەى مالیکیەوە سەریهەڵداوە
وهێدى هێدى بەرەو بیابانە ووشکەکانى هەرێم ڕێدەکات!.
Goran.dukani@yahoo.com
|