٢٣\١٢\٢٠٠٩
ده‌بی چ وا له
نووسه‌ره‌کی کورد بکا
بکه‌ویته ستایشی
''موجاهیدین''ی ره‌فتار به‌عسی ؟!

دارا ئه‌حمه‌د
زۆرن ئه‌و نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووسانه‌ی که
له‌پێناو هه‌نده‌ک به‌رژه‌وه‌ندیی ته‌سکی تایبه‌تیی خۆیان چه‌ند ووشه
و رسته‌کی بێزه‌وه‌ر داده‌تراشن و ده‌بنه ده‌ربار لۆ ده‌سته‌ک یان
حیزب و لایه‌نه‌ک، هه‌رچه‌ند ئه‌وه به‌ده‌ر نییه له لایه هزریی و
رامیارییه‌کانی ئه‌و که‌سانه که هاوتایه به به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان
به‌پێی بنه‌مای چینایه‌تیی هه‌ر یه‌ک له‌و جۆره نووسه‌رانه، وه‌لی
هه‌ندێک جار هه‌نده‌ک نووسه‌ر به ناوی ئازادیی و وه‌ک خه‌مخۆری گه‌ل و
ئازادیی و مافی گه‌لان هه‌ر به‌ته‌واوی په‌رده‌ی شه‌رم ده‌دڕێنن و به
ئاشکرایی و به راشکاویی به‌رگریی له کۆنه‌پارێزانه‌ک ده‌که‌ن که
له‌کن هه‌رکه‌س رۆنه ده‌ستیان به خینی گه‌ل سۆره و هه‌ر له
سه‌ره‌تای دامه‌زرانیانه‌وه به بازرگانیکردن به ماف و ئازادییه‌کانی
گه‌لان فرچکیان گرتییه.
چه‌ند رۆژه‌ک له‌مه‌وبه‌ر که‌سه‌ک به ناوی
(جه‌لال نه‌قشبه‌ندی) بابه‌ته‌کی به ناوی (هەڵبژاردنە
پەرلەمانیەکەی عێراق و ئێرانی دراوسێ !) لۆ
(سایتی ئه‌مڕۆ) نارد، که تێیدا هاوکاتی ئه‌وه‌ی که خۆی به خه‌مخۆری
گه‌لانی عێراق و ئێران ده‌زانی و هێرش ده‌باته سه‌ر مه‌لایه‌کانی
ئێران و هاوکار و هاوده‌نگه‌کانیان، هه‌روا له پاش ئه‌وه‌ی که
نیگه‌رانیی خۆی درده‌بڕی له به‌رامبه‌ر هێرشی مه‌لایه‌کان لۆ سه‌ر
کۆمۆنیسته‌کان له‌ژێر دروشمی (مه‌رگ بۆ کۆمۆنیست) و سه‌رکوتکردنی
موجاهیدین له‌ژێر دروشمی (مه‌رگ بۆ مونافق) و کوشتاری کوردان له‌ژێر
دروشمی (جوداخوازیی) که هه‌موویان به شه‌پۆلی راپه‌ڕینی گه‌لی ئێران
و رێکخراوه شۆڕشگێڕه‌کان پێناسه ده‌کا و به یه‌ک چاو ته‌ماشان
ده‌کا.. هاتییه به خشکه‌یی باس له به‌رخۆدان و کۆڵنه‌ده‌ریی
(موجاهیدینی خه‌لق)و دژوه‌ستان به رووی کۆنه‌په‌رستیی له سه‌ره‌وه‌ی
هه‌موو لایه‌نه‌کان ده‌کا، له‌وه‌ش پتر ده‌بێژی هه‌ر ئه‌ویش وایکرد که
لایه‌نه‌کان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئه‌وڕۆ بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان
راوه‌ستن !!!
ده‌مه‌که میدیای ده‌سه‌ڵاتی لیبرالیی و
کۆنه‌پارێزیی له سه‌راسه‌ری جیهان و له لای خۆشمان میدیای هه‌ردوو
خێڵه سه‌رکوتگه‌ره‌که‌ی تاله‌بانی و بارزانی به به‌ناو
ئۆپۆزیسیۆنه‌کانیشه‌وه بۆ رێگرتن له ئازادیی راده‌ربڕین و ره‌خنه و
رۆنکردنه‌وه‌ی راستییه‌کان زاراوه‌کی میدیاییان به‌ناوی ( زمانی زبر) -
هه‌رچه‌نده به خۆیان داهێنه‌ر و دروستکه‌ری ئه‌و زمانه و زمانی
دڕتریشن - هینایته گۆڕێ، لۆیه ئه‌گه‌ر هه‌نکه به راست و دروستیی
قسه نادروسته‌کانی ئه‌و نووسه‌ره شیبکه‌ینه‌وه و پێناسه‌کی
که‌سایه‌تیه‌که‌ی بکه‌ین و ئامانجه‌کانی بێخینه روو که ئاخۆ ده‌بی
چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ک هه‌بی وای لێکردبی ئه‌وها بکه‌ویته ستایشی
رێکخراوه‌کی کۆنه‌په‌رستیی وه‌ک موجاهید که هاوکاری سه‌دامی دیکتاتۆر
بووه و شانبه‌شانی به‌عسییه‌کان سه‌رکوتی راپه‌رینی کوردی باشوور و
گه‌لانی عێراقی کردییه و خاوه‌نی ئایدۆلۆژیایه‌کی ئاوێته‌یه له
(لیبرالیی - ئیسلامیی - تۆتالیتاریی - کۆنه‌په‌رستیی) که
سه‌رۆکه‌که‌یان - مریه‌می ره‌جه‌وی - هه‌رچه‌نده خۆی وه‌ک ئازادیخواز
و رابه‌ری (چه‌وساوانی ئێرانی) پێناسه ده‌کا وه‌لی له‌بن په‌چه و
مانتۆیه مۆدێرنه‌که‌ی هه‌مان ئه‌و ڤایرۆسانه په‌روه‌رده ده‌کا که
مه‌لایه‌کانی ئێران له‌نێو گه‌لانی ئێران چاندیان.. ره‌نگه بێژن
ئه‌وانه قسه‌ی زبرن و سه‌رده‌میان به‌سه‌رچوونه، لۆیه لێره‌دا لۆ
خینه‌رانی به‌جیده‌هێڵێن و با خۆیان بیبینن که کوو موجاهیدینمان لێ
ده‌کاته شۆڕشگێڕ و له رێزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانیش ! له
کۆتاییشدا به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزه‌ک لۆ مێژوو دابنێ و باسه‌ک له
مێژووی دڕنده‌یی موجاهیده‌کان بکا به‌رانبه‌ر راپه‌ڕیوانی کورد و
عێراقی که ئه‌وه‌ته هه‌ر دونێیه و هه‌موومان له‌بیرمانه.. ده‌بێژی:
(بێگومان مێژوو هیچی لە بیر ناچێت!)!!!
٢٣\١٢\٢٠٠٩
emrro@emrro.com
فه‌رموون ئه‌وه ده‌قی
بابه‌ته‌که‌یه:
----------------------------------------------------------------------------------------------------------------
هەڵبژاردنە
پەرلەمانیەکەی عێراق و ئێرانی دراوسێ !
(درووشم، ئامانج و
ئاسۆ)
جەلال نەقشبەندی
لەوەتی مەلاکان بوونەتە دەسەڵاتدار لە ئێران، بەردەوام لە هەوڵدا بوون
نەیارانی خۆیان بە شێوازی جیاجیا لە مەیدان بەدەر بکەن و «درووشم» و
میکانیزمی بەکارهێنانی، یەکێک بووە لە تاکتیکە هەرە گرینگەکانی مەلاکان
بۆ ئەم مەبەستە. ئەوانە بە درووشمی «مەرگ بۆ ئەمریکا» توانیبوویان
شەپۆلی راپەڕینی گەلی ئێران دژ بە حەمەڕەزاشا بەرەو بەرژەوەندیی خۆیان
بەرن و دەستکەوتەکانی خەباتی ئەوان و رێکخراوە شۆڕشگێرەکان بە تاڵان
ببەن. بەکارهێنان و میکانیزمی ئەم کارە بە جۆرێک بوو کە تەنانەت سەرەکی‌ترین
لایەنە چەپەکانی ئەو سەردەمەی تووشی هەرەسهێنان کرد و ژمارێکیشیانی
کردە هاودەنگ و هاوهەنگاوی خۆی. ئەم لایەنانە وایاندەزانی ئەو حکومەتەی
هاتۆتە سەر کار، حکومەتێکی دژە ئەمپریالیستیە و «ئەمریکا» و «لیبڕاڵ»ەکان
هەڕەشەی سەرەکین بۆ سەر ئێرانی دوای رووخانی شا. لە کاتێکدا زۆر روون
بوو کە مەلاکان، هیچ دەستیان نەبوو لە خەباتی دژ بە حکومەتی حەمەڕەزاشا،
کە ئێستاکە دژە ئەمپریالیست بن!
زۆری نەبرد کە درووشمی «مەرگ بۆ کومۆنیست»یشی لە سەر زیاد کرا. مەلاکان
ویستبوویان بەم درووشمە و بە قۆستنەوەی هەستی ئایینی خەڵک، ئەوان دژ بە
نەیارانی حکومەت هان بدات. بەمجۆرە و بەم درووشمە شەڕی «کافر و
موسوڵمان»، یان بە واتایەکی دی «خوداپەرست و بێخودا» هەڵبگیرسێنن و
سەرکوتکردنی نەیارانی حکومەت توندتر بکەن و بەم رێگەوە، دەسەڵاتی «رەها»
بەرپا بکەن و «خومەینی»یش خۆی بە «نوێنەری راستەقینەی خودا» لە سەر
زەوی بزانێت. سەرکوتکردنی موجاهیدین بە درووشمی «مەرگ بۆ مونافق» و
کوشتاری کورد بە تۆمەتی «جودایی خوازی»یش بە هەمان تاکتیک و میکانیزم.
زۆر کەم بوون ئەو لایەنانەی کۆڵ‌یان نه‌دا بە مەلاکان و فریوی ئەوانیان
نەخوارد و لە بەرانبەریاندا وەستان کە «موجاهیدینی خەلق» لە سەرووی
هەمووان بوو. ئەوان دەیانگوت هەڕەشەی سەر کۆمەڵ، نەک ئەمریکا و لیبراڵ
و سۆڤیەت و کۆمۆنیزم، بەڵکو «کۆنەپەرستی»یە کە لە لایەن ئەم مەلایانەوە
نوێنەرایەتی دەکرێت. بەرەنگاربوونەوەی کۆنەپەرستی و وەستان لە بەرانبەر
مەلاکاندا هەڵبەت کارێکی زۆر دژوار بوو بە ئێستاشەوە. بەڵام هەر ئەم
«بەرخۆدان» و «وەستان»ە بوو کە ئەم لایەنانەی لەسەر پیًَ راگرت و
توانیان هەتا ئەمڕۆ بەرگەی ئەم هەموو پیلانەی مەلاکان بگرن و بە گوتەی
کاربەدەستانی ورد و درشتی ئەم رژێمە، ببنە «کێشەی سەرەکی» بۆ مەلاکان.
«کێشە»یەک کە هەر دێت و زیاتر بەرۆکی ئەم رژێمە دەگرێت لە ناوخۆی ئێران
و دەرەوەی سنوورەکانی ئێرانیشی لەگەڵدا بێت.
بە ئەزموون دەرکەوتووە کە بە «سەرمەشق»کردنی شوێنێک بۆ شوێنێکی دی،
وانیە تەواو راست و درووست و گونجاو بێت، بەڵام بەکارهێنانی
ئەزموونەکانی شویًنێک بۆ شوێنەکانی دی، دەتوانێت زۆر بەسوود بێت بۆ
پێشخستنی خەبات لە هەموو شوێنەکان. لەبەر ئەوەی هەر شوێنێک
تایبەتمەندیی خۆی هەیە.
بە سەرنجدان بەوەی سەرەوە، دەچینە شەقامی عێراق و باسی هەڵبژاردنە
چارەنووسسازەکەی، کە بڕیارە لە مانگی مارسی 2010 دا بکرێت.
لەم مانگانەی دواییدا و دوای تێپەڕبوونی 7 ساڵ بەسەر رووخانی حکومەتی
پێشووی عێراق، حکومەتی پشتبەستوو بە حیزبی بەعس، هەنووکە بۆ جاری
چەندەم باس لە «بەعس و بْەعسی»یەکان دەکرێت لە میدیاکانی عێراق و
هەرێمی کوردستان و تەنانەت هەندێک لایەن باس لە گەڕانەوەی حکومەتی
بْەعس دەکەن.
ئەمجۆرە راگەیاندنە و درووشمەکانی، رەوشی یەکەم ساڵەکانی دوای رووخانی
حکومەتی شا لە ئێران بیر دەخاتەوە کە گوایا دوای رووخانی حکومەتی شا،
گەڕانەوەیەک هەبێت بۆ حکومەتی حەمەڕەزاشا و حیزبە «رەستاخیز»ەکەی!.
کەوایە دەبێ بزانین کە درووشمی «دژ بە بەعس» و تاوانبارکردنی نەیاران
بە «بەعس و بەعسی»بوون لە عێراق چ دەستێکی بە ئاشکرا یان شاراوەی لە
پشتە.
ئەمە هەڵەیەکی زۆر گەورەیە کە گەر وا بیر بکەینەوە دوای نەمان و
رووخانی حکومەتی بەعس، هەڕەشەی سەرەکی بۆ سەر کۆمەڵگەی عێراقی ئەمڕۆ،
گەڕانەوەی حیزبی بەعسە. لەگەڵ ئەوەدا کە بەرجەستەکردنی ئەم بابەتە، خۆی
لە خۆیدا «بەعس» زیندوو دەکاتەوە، لە هەمانکاتدا، تەنیا بە سوودی ئەو
هێز و لایەنانە تەواو دەبێت کە بۆ مەبەستێکی دیاریکراو و بە توانایەکی
زۆرەوە لە دەهۆڵی ئەم پرسە دەکوتن و بەداخەوە دەسەڵاتداریشن لە عێراق.
ئەم لایەنانە دەیانهەوێت بەم درووشمانە و بە تۆقاندنی خەڵک لە دوژمنێکی
وەهمی، بیروڕای گشتی لە سەرچاوەی سەرەکیی کێشەکان بە لاڕێدا بەرن. واتە
لە خودی ئەم لایەنانە کە بە تەواوی دەستەمۆی حکومەتی دیکتاتۆریی ئێرانن
و لە لایەن ئەوانەوە رێنوێنی دەکرێن.
ئەو راستییە کە حکومەتی پێشووی عێراق، حکومەتێکی دیکتاتۆری بووە و
خەڵکی عێراق و لەوانە ئێمەی کوردی کوشتار کردووە شتێکی روونە و لە کەس
شاراوە نییە. بەڵام ئەم لایەنانە راست وەک شاشخاپێنەکانی ئێران، کە چۆن
دادگایی‌کردن و سزادانی کاربەدەستانی حکومەتی شایان قۆستەوە بۆ
بەرژەوەندیی خۆیان، ئەمانەش بە هەمان شێوە، سزادانی کاربەدەستانی
حکومەتی پێشووی عێراقیان قۆستەوە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان. جێی خۆیەتی کە
پرسیار بکەین: چە تاوانێک هەبووە رژێمی دیکتاتۆریی شا و حکومەتی
دیکتاتۆریی بەعس کردبێتیان و رژێمی ئێستاکەی ئێران و دەست وپێوەندەکانی
لە عێراق، سەد هێندە و هەزار هێندەیان نەکردبێ؟؟!! لە کوشتاری خەڵک و
بە تاڵانبردنی سەروەت و سامانی گەل هەتا هەناردەکردنی تیرۆر و
بیروباوەڕی کۆنەپەرستانە بۆ دەرەوەی وڵات.
بێگومان ئەم هەموو راگەیاندن و پڕوپاگەندەیەی دژ بە بەعسی «خەیاڵ»ی،
دەستێکی رەشی لە پشتە و ئەمەش لە دەستی رژێمی دیکتاتۆریی ئێران بەدەر
نیە کە دەیهەوێت بە قۆستنەوەی هەست و سۆزی خەڵک، دەنگی دیموکراسی و
ئازادیخوازی لە عێراق کپ بکات. ئەگینا هەر کەس بڕێک لە سیاسەت گەیشتبێت،
دەزانێت کە عێراق هەرگیز ناگەڕێتەوە دۆخی پێشووی خۆی و بەعسیش
ناگەڕێتەوە سەر دەسەڵات!
لە شەقامی ئەمڕۆی عێراقدا، تەنیا هەنگاوی رەسەن و راست و درووست لە
بەرانبەر رژێمی ئێران و درووشم و تاکتیکەکانی، هەروەک لە رۆژی دوای
رووخانی حکومەتی شا، هێزە رەسەن و ئازادیخوازەکانی ئێران، درووشمی «مەرگ
بۆ کۆنەپەرستی»یان بەرز کردەوە و ئێستاش دوای 30 ساڵ، لە درووشمی «مەرگ
بۆ دیکتاتۆر» و «مەرگ بۆ ویلایەتی فەقێ» بەرجەستە کراوە، لە عێراقیش،
تەنیا رێگە هەر ئەمەیە «مەرگ بۆ کۆنەپەرستی»، کە لە لایەن دەست و
پێوەندەکانی حکومەتی ئێرانەوە نوێنەرایەتی دەکرێت، لە هەموو گەڕەک و
کۆڵان و شەقامەکانی عێراق دەنگ بداتەوە. لەبەر ئەوەی گەر رژێمی ئێران،
ئەمجارە بە تەماع وەبەرنان و هەڕەشەکردن یان گزیکردن و سات و سەودا،
هەڵبژاردنەکانی ئەم خولە بباتەوە، دەتوانین بڵێین کە «عێراقی ئەمڕۆ»،
دوای سی ساڵی دی، واتا لە ساڵی 2040 دەگات بە «ئێرانی ئەمڕۆ» کە لە
هەموو شار و شەقامەکانیدا پەتی سێدارە بۆ رۆڵەکانی ئەم گەلە هەڵواسراوە
و خەڵک بەمجۆرەی ئێران کوشتار دەکرێن.
کەوایە نابێ رێگە بدرێت، رژێمی ئێران لەم هەڵبژاردنەدا سەرکەوێت. کەس
نابێ لە دەست و پێوەندەکانی ئەم رژێمە نزیک ببێتەوە و هاوپەیمانیان
لەگەڵ ببەستێت. نابێ رێگە بدرێت عێراق چی دی ببێتە شوێنی تەڕاتێنکردنی
شاشخاپێنەکانی ئێران. نابێ کەس بە هاوکاریکردن لەگەڵ ئەم رژێمە گڵاو
بکرێت.
بێگومان مێژوو هیچی لە بیر ناچێت!
j.naghshbandi@gmail.com
|