٢\٢\٢٠١٤
دەبێ داوای
بووردن لە دادوەر
(حوسێن محیەدین) بکرێ.
رۆژی
٢٢ ی ئەم مانگە دوو تۆمەتبار بە تاوانی
تیرۆری شەهید کاوە لە
لایەن دادگای کەلار ئازاد کران ، لە
کاتێکدا بەپێی لێدوانی پارێزەرەکانی شەهید کاوە، مەحمود سەنگاوی
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکیتی نیشتمانی کوردستان تا
٢٠/٢ ماوەی دەست بەسەرگرتنی لە
رووی یاسایەوە بۆ درێژ کرابۆوە!؟
بەمەش دەسەلاتدارانی هەرێم بەگشتی و یەکیتی نیشتمانی کوردستان
بەتایبەتی بزمارێکی تری لەتابوتی دادگا و یاسای کوردستان دا کەدادگا و
یاسا تەنیا بۆخەلکی هەژار و دەنگە نارەزایەتیەکانی دەسەلات جیبەجی
دەکرێ بەلام بۆ بەرپرسان بۆتە ناوەندێکی سپی کردنەوەی تاوانەکانیان.
دوای ئازادکردنی ئەو ئەندام مەکتەب سیاسیەی یەکیتی، بەپەلە بریاری
گواستنەوەی دادوەر (حوسێن محیەدین) بۆ شاری
سلێمانی درا چونکە بریاری گرتنی هەردوو بەرپرسە باڵاکەی یەکیتی (مەحمود
سەنگاوی و عەدنانی حەمە مینا) دابوو ،هەروەها هەر بۆ سوکایەتی پێکردنی
بەبریاری دادوەری کەلار بەپێی زانیاریەکانی ئیمە دادوەری جینائی
گەرمیان (ئەکرەم) بریار دەدا دەبێ لەماوەی ٣ کاتژمێردا خانوەکەی چۆل
بکات لەکاتێکدا بەپێی زانیاریەکانی ئیمە بەپێی یاسا ی عیراقی هەموو
هاولاتیەکی ئاسایش مافی ئەوەی هەیە دوای ٣ مانگ خانوەکەی رادەست
بکاتەوە.
بۆیە ئێمە ئەو رێکخراوانەی
خوارەوە:
١- ئازادکردنی مەحمود سەنگاوی بێ ئەوەی
دادگای کەلار بەلگەی بێ تاوانی دیار بخات و لێکۆلینەوەی تیڕ تەسەل
لەسەر کەیسەکە بکات بە توندیی
رسوا دەکەین و بەدرێژەدانی دەسەلاتی هەرێم بە بێ رێزی و نەبونی یاسا و
بەشداریکردنی دادگاکان لەتاوان دەزانین ، کەدادگا و یاسا لەکوردستان
هیچ رەوایەتی و پیرۆزیەکی لەناو خەلکی کوردستان نماوە
٢- لەکاتێکدا داخوازی و خەباتی ئیمە و
ناوەندە جیهانییەکان لەوە
چربۆتەوە کەدادگا و یاساکان لەدەست حیزب ئازاد بکرێ کەچی بەپێی
زانیاریەکانی ئیمە بەبریاری حیزب سوکایەتی بەدادوەر حسین محی الدین
کراوە تەنیا لەبەرئەوەی هەولی داوە کە رێز و کەرامەت بۆ یاسا بگیڕتەوە
بۆیە د اوادەکەین بەفەرمی دادگای کەلار داوای لیبوردنی لێ بکەن
٣- ئیمە پەیمان دەدەین کە
دۆسیەی شەهید کاوە گەرمیانی و سەرجەم تیرۆری سیاسی ئەم
دەسەلاتەی هەرێم وەک دۆسیەی زیندو بهێیڵینەوە لەناوەندە جیهانیەکانیش
کارو چالاکی و کۆنفرانسی بۆسازبکەین هەروەها درێژە بەنارەزایەتی
دەربرین بدەین بەرامبەر هەر بەرپرسێکی بالای پارتی و یەکیتی لە
ناوەندە جیهانیەکان باس لە
دیموکراسیەت و ئازادی سیاسی لە هەرێم بکا.
١- گرووپی ١٧ی شوبات -
ستۆکهۆلم
٢- کوردستان فۆروم - بەلجیکا
٣- دەزگای ناسنامە - فینلەندا
٤- کەمپینی بەرگری لە ئازادی و خواستەکانی کوردستان
- دانیمارک
٥- ماڵی کولتوری کوردی لە یۆتۆبۆری
- سوید
٦- کۆمەڵەی گەرمیان لە یۆتۆبۆری
- سوید
٧- کۆمیتەی پشتگیری لە داخوازیەکانی خەڵکی
کوردستان لە یۆتۆبۆری - سوید
٨- کۆمیتەی سەردەشت عوسمان بۆ داکۆکی لە
ئازادی لە یۆتۆبۆری - سوید
٩- ناوەندی چاک نەرویج
١٠- فیدراسیۆنی سەراسەی پەنابەرانی عێراق
١١- رێکخراوی کۆمەلگای کوردی لەلەندەن
١٢- چەتری ئازادی لە لەندەن
١٣- چاودێری کوردۆساید - چاک
١٤- خانهی ئازادی له هۆلنده
١٥- گرووپی داکۆکی لە مافە مەدەنیەکانی
کوردستان - کەنەدا
١٦- رێکخراوی ماد -
سوید
١\٢\٢٠١٤
________________________________________________
•
بۆ دیتنی سەرجەمی بابەتەکانی دۆسیەی شەهیدی پێنووس (کاوە گەرمیانی)
لێرە کرتە بکە:
http://www.emrro.com/dosyeykawe.htm
|