١٦\١\٢٠١٠
ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال دا
به‌شداربوون راپێچی دادگا بکرێن!

موحسین که‌ریم
خه‌ڵکی کوردستان بیریانه که هه‌ردوو کاره‌ساتی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه
و ئه‌نفالی گونده‌کانی کوردستان له ساڵی 1998دا له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی
تاوانبار‌و شۆڤینستی به‌عس له‌چوارچیوه‌ی جه‌نگی نه‌گریسی ئێران و
عیراقدا به‌ڕێوه‌چوو. شه‌ڕه‌که ده‌مێک بوو ناوچه سنوریه‌کانی
کوردستانی گرتبوه‌وه به‌ڵام تا 16/03/1988 که کیمیایی بارانی هه‌له‌بجه
کرا، راسته‌وخۆ خه‌ڵکی مه‌ده‌نی نه‌که‌وتنه به‌رهێرشی سه‌ربازی رژێمی
به‌عسه‌وه. ئه‌وه‌بوو به دوای کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه‌شدا له رۆژه‌کانی
کۆتایی هه‌مان مانگ( 3/1988)دا دێهاته‌کانی قه‌ره‌داغ و گه‌رمیان به‌ر
شاڵاوی ئه‌نفال که‌وتن و دوای ئه‌وانیش باقی دێهاتی ناوچه سنوریه‌کانی
کوردستانیشی گرته‌وه.
گومان له‌وه‌دا نیه که سه‌رانی رژێمی به‌عس تاوانباری یه‌که‌م و بنه‌ڕه‌تین
له‌م کاره‌ساته ئینسانیه‌دا. تاوانی کۆمه‌ڵکوژیی خه‌ڵکی شارۆچکه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌و
دێهاته‌کانی کوردستان راسته‌وخۆ له ئه‌ستۆی ئه‌و به‌رپرسانه‌ی رژێمی
به‌عسدایه که نه‌خشه‌که‌یان داڕشتوه‌و بڕیاری جێبه‌جێکردنیشیان ده‌رکردوه.
ئه‌و ئه‌فسه‌رو سه‌ربازو چه‌کدارانه‌ش که به‌شدارییان له‌و کۆمه‌ڵکوژیه‌دا
کردوه ئه‌وانیش به‌رپرسیارن له‌م کاره‌ساته‌دا. ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌عێراقدا
پرۆسه‌ی داگاییکردنی چه‌ند که‌سێک له به‌رپرسه سه‌ره‌کیه‌کانی
کیمیاییبارانی هه‌ڵه‌بجه به‌ڕێخراوه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێ
دادگاییکردنێک بێت له‌ئاست ئه‌و تاوانه که‌موێنه‌یه‌دا. بێجگه له‌و
چه‌ند که‌سه‌ی که ئێستا له‌ناو قه‌فه‌سی تاواندان، سه‌دان و بگره هه‌زاران
فه‌رمانده‌و چه‌کداری دیکه له‌و تاوانه‌دا به‌شداربوون و ئێستاش
ئازادانه ده‌سوڕێنه‌وه‌و ده‌ستیان ئاوه‌ڵایه بۆ ئه‌نجامدانی تاوان
دژی خه‌ڵک.
ئێمه له‌بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی له کوردستان چه‌ندین ساڵ له‌مه‌وبه‌ر
ئه‌و راستیه‌مان بۆ خه‌ڵکی کوردستان ئاشکراکرد که هێزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی
کوردایه‌تی و ئیسلامیه‌کان ده‌وریان هه‌بوه له دانی بیانوو به‌ده‌ستی
رژێمی به‌عس تا ئه‌وتاوانه دژی مرۆڤانه‌یه دژ به خه‌ڵکی مه‌ده‌نی و
بێدیفاعی هه‌ڵه‌بجه‌و دێهاته‌کانی کوردستان ئه‌نجام بدات. ئێمه ووتمان
که دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه پێش له‌شکری ئێران که‌وتن بۆ ناو هه‌ڵه‌بجه‌و
هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ سوپای پاسداران‌دا په‌لاماری بیره نه‌وته‌کانی که‌رکوکیان
دا، رژێمی شۆڤێنی و دڕنده‌ی به‌عس تۆڵه‌ی ئه‌و هاوکاریه‌ی ئه‌وانی له‌گه‌ڵ
ئێران‌دا له دانیشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌و دێهاته‌کانی گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ
و ناوچه‌کانی دیکه‌ی کوردستان کرده‌وه!
ئێستا ئه‌م راستیه له زمانی جه‌لال تاڵه‌بانی و نه‌وشیروان مسته‌فاوه،
که دوو که‌سی سه‌ره‌کی بزووتنه‌وه‌ی کوردایه‌تین، دانی پێدا ده‌نرێ.
ئێستا ئه‌و دوو سه‌رکرده‌یه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد به زمانی خۆیان ئه‌وه
ده‌سه‌لمێنن که ده‌وریان هه‌بووه له هێنانی ئه‌و کاره‌ساته به‌سه‌ر
خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه وبه‌سه‌ر خه‌ڵکی دێهاته‌کانی کوردستاندا. دانپیانانه‌که‌ی
تاڵه‌بانی له‌سه‌ر نه‌وشیروان له پلینۆمی چواره‌می یه‌کێتیدا بوو که
له رۆژه‌کانی 29-31/10/2009دا به‌ستراوه و له (کوردستانی نوێ)دا
رۆژی 25/12/2009 دا بڵاوکراوه‌ته‌وه. تاڵه‌بانی ده‌ڵێ:
” ناوبراو.. فه‌رمانى عه‌سکه‌رى دابوو به فه‌رمانده‌و هه‌ڤالانى ده‌ڤه‌رى
هه‌ڵه‌بجه، که وه‌کو به‌شێک له هاوکێشه عه‌سکه‌رییه‌کانى جه‌نگى
عێراق –ئێران هه‌وڵى رزگارکردنى هه‌ڵه‌بجه بده‌ن…. به‌وشێوه‌یه،…
پاساوى دایه ده‌ست سه‌دام که سروشته فاشیه‌که‌ى به رۆژى روناک، به‌بێ
دوودڵیى له شارى هه‌ڵه‌بجه‌دا جێبه‌جێ بکات. ..
به‌تایبه‌تى حکومه‌ت پێشتر هه‌ڕه‌شه‌ى بۆ ناردبوین که هه‌ر په‌لامارێک
له‌گه‌ل پاسداران بۆ سه‌ر هه‌ر شوێنێک، به به‌کارهێنانى چه‌کى کیمیاوى
جوابى ده‌بێت، ته‌نانه‌ت گه‌ر شارى سلێمانیش بێت.”
نه‌وشیروان مسته‌فاش له وه‌ڵامه‌که‌یدا بۆ تاڵه‌بانی به‌ناوی (له
هاوخه‌باتیه‌وه بۆ ته‌خوین) که رۆژی 5/1/2010 له سایتی(سبه‌ی – که
سایتی گروپه‌که‌ی نه‌وشیروانه) بڵاوکرایه‌وه ده‌ڵێ:
“له‌مانگی 10 ی 1986 دا له‌تاران، به نوێنه‌رایه‌تی یه‌کێتی له
لایه‌ن تاڵه‌بانی و به نوێنه‌رایه‌تی ئێران له لایه‌ن محه‌مه‌د
باقیر زولقه‌در (فه‌رمانده‌ی ئه‌وسای قه‌رارگای ره‌مه‌زان) رێککه‌وتنێکی
جه‌نگی و سیاسی و لۆجستی بۆ هاوکاری و هاوئاهه‌نگی هێزه‌کانی هه‌ردولا
دژی جه‌یشی عێراق له هه‌مو بواره‌کان دا ئیمزا کرا...
دوای ئه‌م رێککه‌وتنه زنجیره‌یه‌ک عه‌مه‌لیاتی عه‌سکه‌ری هاوبه‌شی
پێشمه‌رگه‌ی یه‌کێتی و لایه‌نه‌کانی تر له‌گه‌ڵ سپای پاسداران به
ئاشکرا له ژێر ناوه‌کانی “فه‌تح” و “نه‌ێر” و “فه‌جر” … ده‌ستی پێ
کرد‌و به‌دوی ئه‌ویش دا ده‌یان عه‌مه‌لیاتی تر ئه‌نجام درا، که‌یه‌کێکیان
“داستانی رزگاری” بو له ناوچه‌ی چوارتا نزیک باره‌گاکانی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی، که له ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خودی تاڵه‌بانی دا بو،…
عه‌مه‌لیاتی وا گه‌وره که سه‌دان فه‌رمانده و به‌رپرس‌و چه‌ندین
لایه‌نی سیاسی کوردستانی‌و عێراقی (پارتی، سوشیالیست، بزوتنه‌وه‌ی
ئیسلامی، فه‌یله‌قی به‌در) ی تێدا به‌شدار بێت، … نه‌ئه‌کرا بێ
ئاگاداری‌و ره‌زامه‌ندی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی‌و به تایبه‌تی شه‌خسی
تاڵه‌بانی ئه‌نجام بدرێت.”
ئێستا ئه‌وه ئاشکرایه که نه‌ک ته‌نها سه‌رانی رژێمی به‌عس و ئه‌فسه‌رو
چه‌کداره‌کانی ئه‌و رژێمه‌و مسته‌شاره‌کانی ئه‌فواج خه‌فیفه که ئێستا
زۆرێکیان له‌ناو پارتی و یه‌کیتی و گۆڕاندا پله‌و پایه‌ی سیاسی یان هه‌یه،
به‌ڵکو خودی سه‌رکرده سیاسیه‌کانی پارتی ویه‌کێتی به گۆڕانی ئێستاشه‌وه
و بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و سۆشیالیست ده‌وریان هه‌بوه له خوڵقاندنی
کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌دا و بگره ئه‌نفالیش دا به‌هۆ‌ی پێش له‌شکرییانه‌وه
بۆ سوپای پاسداران و له‌شکری ئێران.
به‌م پێیه ئیتر هیچ گومانێک له‌وه‌دا نه‌ماوه‌ته‌وه که هه‌ر ئه‌و
هێزانه‌ی چه‌ندین ساڵه نانی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال ده‌خۆن و
به ناهه‌ق وه‌کو نوێنه‌رانی خه‌ڵک خۆیان کردوه به حاکم به‌سه‌ر خه‌ڵکه‌وه،
خۆیان له‌پاڵ کاربه‌ده‌ستانی دڵره‌ق و شۆڤینی به‌عسا له‌و تراژیدیا
ئینسانیه‌دا ده‌وریان هه‌بوه! جا بۆئه‌وه‌ی که ئه‌و زوڵمه‌ی له خه‌ڵکی
هه‌ڵه‌بجه‌و گه‌رمیان و قه‌ره‌داغ و شارباژێرو پشده‌ر و بادینان کراوه
لانی که‌م له‌باری مه‌عنه‌ویه‌وه قه‌ره‌بوو بکرێته‌وه ده‌بێ له‌پاڵ
سه‌رانی رژێمی به‌عس و ئه‌فسه‌ران و سه‌رکرده سه‌ربازی و مسته‌شاره
ئه‌نفالچیه‌کاندا سه‌رکرده‌کانی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که له‌و ئیعترافنامه‌یه‌ی
نه‌وشیرواندا ناویان هاتوه راپێچی دادگا بکرێن. پێویسته خواستی
دادگایی کردنی سه‌رانی ئه‌و لایه‌نانه ببێته خواستێکی هه‌مه‌گیرو سه‌راسه‌ری
خه‌ڵکی کوردستان و هه‌موو رێکخراو و لایه‌نه سیاسی و جه‌ماوه‌ریانه‌ی
که خۆیان به به‌رگریکار له خه‌ڵک ده‌زانن. خه‌ڵکی کوردستان ده‌بێ
داوای ئه‌وه بکه‌ن که سه‌رجه‌م دۆسیه‌ی داگاییکردنی که‌یسی هه‌ڵه‌بجه‌و
ئه‌نفال له دادگا گاڵته‌جاریه‌که‌ی عێراق ده‌ربکێشرێ و بدرێته ده‌ست
دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆی نێوده‌وڵه‌تی.
نابێ بیانوی هه‌ڵنه‌دانه‌وه‌ی فایلی کۆن و پاراستنی ئارامی و دوورخسته‌وه‌ی
پڕوپا‌گه‌نده‌ی جه‌نگی دۆسیه‌ی ئه‌م تێوه‌گلانه‌ی سه‌رانی ئه‌و حیزب و
لایه‌نانه‌ی کوردایه‌تی و ئیسلامی سیاسی دابخات. له‌کاتێکدا خه‌ڵک نابێ
رێگابده‌ن که شوێنی کاروژیانیان بکرێته مه‌یدانی جه‌نگ و ئاژاوه‌ی
نێوان یه‌کێتی و گۆڕان، هاوکات ده‌بێ له‌و مافه‌ی خۆیان خۆش نه‌بن بۆ
لێپێچنه‌وه له‌و تاوانه‌ی به‌رامبه‌ریان ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌ن سه‌رکرده
خۆماڵیه‌کانه‌وه که دوو ده‌یه‌یه نانی ئه‌و کاره‌ساته تراژیدیه‌ی
ئه‌وان ده‌خۆن! پێویسته خه‌ڵکی کوردستان ئه‌وه رابگه‌یه‌نن که یه‌کێتی
و گۆڕان و هه‌موو لایه‌نێکی سیاسی وچه‌کداری دیکه‌ی کوردستان ده‌بێ
پابه‌ند بن به تێکنه‌دانی بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی خه‌ڵک، هاوکاتیش
ده‌بێت سه‌رکرده‌کانیان ئاماده‌بن بۆ به‌رده‌م دادگایه‌کی سه‌ربه‌خۆو
بێلایه‌ن بۆ “پاکردنه‌وه‌ی په‌رێز”ی خۆیان!
|