١٣\٤\٢٠٢٢
دەبێ
کرێکارانی ژینگەپارێز مووچەیان بۆ دابینبکرێ و رێزیان لێبگیردرێ نەک
لەکاردەربکرێن!
- نامەیەک بۆ وەزیری کار لە هەرێمی کوردستان -
هەروەک ئاشکرابووە لە سەرەتای ئەم مانگەدا، کۆمپانیای کارگێس لە دەڤەری
پشدەر و بتوێن بە بڕیارێک ٢٠٠ کرێکاری ژینگەپارێز و چادێر و شۆڤێری
لەسەر کارەکانیان، دەرکردوە. ئەم بڕیارەش بە دوای تازەکردنەوەی
گرێبەستی کار لە نێوان شارەوانییەکان وکۆمپانیای ناوبراودا، بە بێ
لەبەرچاگرتنی هیچ حسابێک بۆ ژیانی ئەم کرێکارانە و خێزانەکانیان ، ئەمە
لە کاتێکدایە کە کرێکارانی ژینگەپارێز بە قورسیی و ماندوبونێکی زۆر و
بە مووچەیەکی کەم راژەیەکی گەورەیان پێشکەش بە هاوڵاتیان کردوە، تا
شارەکان لە پیسوپۆخڵیی پاك بکەنەوە و کۆمەڵگەش لە دەرد و نەخۆشیی
دووربخەنەوە.
کرێکارانی ژینگەپارێزی دەڤەری بتوێن و پشدەر سەرەڕای سەختی کارەکانیان
و ئامادەییان بۆکارکردن، هێشتا مووچەی چەند مانگیان لەلایەن کۆمپنای
کارگێسەوە پێنەدراوە، کەچی رووبەڕوویی نانبڕین و لەسەرکاردەرکردن
کراونتەوە، ئەمەش جەور و ستەمێکە کە نە لە یاسادا جێگای دەبێتەوە و نە
هیچ پرەنسیپێکی مرۆڤایەتی قەبوڵیدەکا. وەزارەتی کار لە بەرامبەر ئەم
جەور و ستەمەی کە لە کرێکارانی ژینگەپارێز دەکرێ لەباتی ئەوەی لەغەمی
گێرانەوەی مووچە نەدراوەکانی کرێکارن و باشکردنی دۆخی کار و ژیانی
ئەوان دابێ، کەچی دەبینین لە ئاست دەرکردن و نانبراوکاردنی کرێکاراندا
بێدەنگیی هەڵبژاردوە و هیچ کاردانەوەیەک نیشان نادا، لە کاتێکدا کە
بڕیاری دەرکردن و نەدانی مووچەی کرێکارانی ژینگەپاریز لە لایەن
کۆمپانیای کارگیسەوە، پێچەوانەیە بە بەیاسا کارپێکراوەکان لە هەرێمی
کوردستاندا. هەر بۆیە ئێمە واژۆکەرانی ئەم نامەیە، لەگەڵ ئەوەیدا
نارەزایەتی خۆمان بەم بڕیارە هاوبەشەی نێوان کۆمپانیای کارگێس و
شارەوانییەکان دەردەبڕین و پێمان وایە هەنگاوێکی سەراپا دژی کرێکاریی و
دژی مرۆییە و دۆخی کرێکارانی ژینگەپارێز بەرەو هەژاریو نەهامەتیەکی
گەورەتر ڕاپێچ دەکات. هاوکات داوادەکەین کەکار بکەن بۆ ڕاگرتن و
هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە و گێرانەوەی کرێکارانی لەسەر کار دەرکراو بۆ
سەرکارەکانیان، بە پێچەوانەوە نابەرپرسیارێتی وەزارەتەکەتان دەرهەق بە
کرێکارانی ژینگەپاریز لەئاست ئێمە و رای گشتی خەڵکی کوردستاندا
دەسەلمێنی.
بۆ پێشتیوانیکردن لە کرێکارانی ژینگەپارێز ناو و واژۆی خۆت لە رێگای
ئەم ئیمێڵەوە بنێرە:
mmahdirasool59@yahoo.com
بۆ زانیاریی پتر:
٠٧٧٠٢٢٣٧٢٥٠
واژۆیەکان:
١- مەهدی رەسوڵ سلێمانی/ سەرنووسەری
بڵاوکاروەی دەنگی کرێکار - ٠٧٧٠٢٢٣٧٢٥٠
٢- خەسرەو سایە سلێمانی/ هاوکاری بڵاوکراوەی
دەنگی کرێکار - ٠٧٧٠١٥١١٠٤٣
٣- مەحمود محەمەد سلێمانی/ کرێکار - ٠٧٥٠١٩٠٩٦٧٥
٤- شاباز مەحمود سلێمانی/ ئەندامی لیژنەی
بالای رێکخراوی بیناسازیی - ٠٧٧٠٢١٣٨٠٢٥
٥- مونیر جەبار سلێمانی/ کارمەند لە
شارەوانی عەربەت - ٠٧٧٢١٠٥٣٥٢
٦- کامەران لەتیف سلێمانی/ مامۆستا - ٠٧٥٠١١٣٠٨٧٨
mmahdirasool59@yahoo.com
|