| 
			٣٠\٨\٢٠١٢ 
			دەبێ موحسین 
			سەعدوون و ئەشواق جاف داوای لێبوردن بکەن لە کورد و دۆستەکانی! 
			  
			لە دوو لێدوانی جیاوازدا لە لایەن ئەندامانی پەرلەمان بەڕێزان موحسین 
			سەعدوون و ئەشواق جافەوە، تێیدا دەڵێن گوایە چەند کەس و کۆمەڵێک بە 
			ھەڵە لە قسەکانی بەڕێز جەلالەددین ئەلسەغیر تێگەیشتوون یان بە ھەڵە 
			لێکیان داوەتەوە و جەخت لەسەر گرنگیی وەرگرتنی ھەواڵ لە سەرچاوەکەیەوە 
			دەکەن و گوایە ئەمان زانیاریی خۆیان لە سەرچاوەوە وەرگرتووە، ئەندام 
			پەرلەمان سەعدوون دەڵێت:(بابەتەکە وا بۆ کورد ڕوون کرایەوە کە ئەوەی 
			شێخ جەلاددین ئەلسەغیر باسی کردووە تایبەت بووە بە زانایانی ئایینی و 
			سەیدەکانەوە، ئاماژەش بەوە دەکات کە ئەو کەس و لایەنانەی بەرەنگاری 
			ئەلسەغیر بوونەتەوە، دەیانەوێت ناکۆکی و دووبەرەکی بخەنە نێوان ئەو دوو 
			لایەنەوە و پەیوەندییە مێژووییەکەیان تێک بدەن و ئەمان ڕووبەڕووی ئەو 
			ھەوڵە نابەجێیانە دەبنەوە..
 
			قسەکانی ھەردوو ئەندام پەرلەمان چاوبەستن و گاڵتە بە عەقڵکردنە، لە 
			لایەکەوە داننانە بەوەی خوتبەکەی ئەلسەغیر دژایەتیی تێدا ھەبووە بەڵام 
			لە لایەکی ترەوە ئەو ھێرش و دژایەتییە بەرامبەر بە زانایانی ئایینی و 
			سەیدەکانە. بەم شێوەیەش دەیانەوێت ئەو ھەموو قسە نابەجێ و دوژمنایەتی و 
			ھزری شۆڤینی و ڕەگەزپەرستانەیەی گەلی کورد دوچاری بووە دیزە بە دەرخۆنە 
			بکەن، لە ھەمان کاتدا قسەکانی ئەو دوو ئەندام پەرلەمانە ھێرشێکی ناڕەوا 
			و نابەجێیە دژ بە کورد و دۆستاکانی کە گوایە ئەمانە دەیانەوێت 
			پەیوەندیی و ھاوپەیمانێتی مێژوویی نێوان شیعە و کورد تێک بدەن.
 
			کێن ئەوانەی دەیانەوێت دووبەرەکی بخەنەوە؟ ئەوانەی کە ھێرش دەبەنە سەر 
			کورد و بە (لادەر) وەسفیان دەکەن و گوایە لە یەکەم شەڕی مەھدیدا لەناو 
			دەبرێن یان ئەوانەی ڕووبەڕووی ئەم ھێرش بەسەربردنە دەبنەوە و داوای 
			دادگاییکردنی ھاندەر و ھاندان دەکەن وەک یاسا تاوانباری دەکات ؟ کێن 
			ئەوانەی ھاوپەیمانێتی تێک دەدەن، ئەوانەی خەڵک ھان دەدەن کورد بکوژن 
			یان ئەوانەی دژ بە تاوانی ھاندان و ھاندەرانی کورد کوشتن دەوەستنەوە؟
 
			ئێمە ئەوانەی لە خوارەوە واژۆمان کردووە، داوا دەکەین ھەردوو ئەندام 
			پەرلەمان سەعدوون و جاف بە شێوەیەکی ڕەسمی داوای لێبوردن بکەن لەو قسە 
			نابەجێیانەی دراوەتە پاڵیان کە کورد و دۆستەکانی دەشکێننەوە و سووکیان 
			دەکەن، یانیش قسەکان بە درۆ بخەنەوە.
 
			ھەروەھا داوایان لێ دەکەین ئەو خوتبە ھاندەرەی کە ھێرش دەباتە سەر گەلی 
			کورد تاوانبار بکەن و وەک ھۆیەکی دووبەرەکی لە قەڵەمی بدەن و داوای 
			لێبوردن لە بەشداربووانی بانگەوازی دژ بە خیتابی شۆڤێنی بکەن.
 
			ناوی واژۆکەران:
 ١. شە مال عادل سلیم / نووسەر وشێوەکار و چالاکوانی سیاسی/ دەنمارک
 ٢. دانا جەلال / نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
 ٣. فەھمی کاکەیی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی / سوێد
 ٤. ھیشام ئاکرەیی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
 ٥. خدر دۆمەلی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ٦. حەسەن جودی / نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ٧. شادمان عەلی فەتاح/ چالاکوانی مافی ژنان
 ٨. ھیوا عەلی ئاغا/ نووسەر/ ھۆلەندا
 ٩. فوئاد عەلی ئەکبەر/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ١٠. مەحموود وەندی / نووسەر و چالاکوانی سیاسی
 ١١. ئەحمەد ڕەجەب/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی
 ١٢. نەواف خەلیل/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ١٣. قادر نادر/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ١٤. سوبحی مەھدی/ چالاکوانی سیاسی/ سلێمانی
 ١٥. ھسوا دندی/ ڕۆژنامەنووس
 ١٦. سوھاد کەرکووکی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ١٧. یوسف ئەبو ئەلفەوز/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ١٨. فاروق سەبری/ شانۆکار
 ١٩. سەردار فەتاح ئەمین/ نووسەر و چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
 ٢٠. سەلام عەبدوڵڵا / چالاکوانی مافی مرۆڤ/ خانەقین
 ٢١. حسو ھورمی/ ڕۆژنامەوان/ ھۆلەندا
 ٢٢. ئیبراھیم یوسف/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ٢٣. عەلی مەحموود محەمەد/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی / ھەولێر
 ٢٤. مستۆ دنایی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان / کوردستان
 ٢٥. کارزان حەمید/ ڕۆژنامەوان/ ھەولێر
 ٢٦. قاسم نوکانی/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٢٧. ئاشتی حەساری/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٢٨. فاخر ڕەحمان بڵباس/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٢٩. حەمە رەشاش/ پێشمەرگەی دێرین/ کەرکووک
 ٣٠. تریفە خدر ڕەشید/ ھونەرمەند/ کەرکووک
 ٣١. شەونم نەسرەددین ئەحمەد/ چالاکوان لە بواری مافی ژنان
 ٣٢. عەفان ئەحمەد/ ڕۆژنامەوان
 ٣٣. شامل قادر/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٣٤. رزکارحەساری/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٣٥. فرمێسک خدر رەشید/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٣٦. سەلاح جەعفەر ڕەشید/ ڕۆژنامەوان و بەرپرسی ماڵپەڕەی ھەڵەبجە
 ٣٧. رابە ر رەشید/ ڕۆژنامەوان/ کەرکووک
 ٣٨. عەزیز ڕەشید ھەریری/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ ھەولێر
 ٣٩. سەرکەوت دەباغ/ دیلماج/ سوێد
 ٤٠. رولان نەبیل حەنا/ کرێکار/ سوێد
 ٤١. فەھد گەردوانی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان/ سوێد
 ٤٢. جەلال ھۆرینی / چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی
 ٤٣. سوھەیل زەھاوی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی/ ھەولێر
 ٤٤. سەڵاح مەزن/ نووسەر
 ٤٥. کامەران وەلی عەلی (نھرو)
 ٤٦. عیماد عەلی/ نووسەر و ڕۆژنامەوان
 ٤٧. شە مال رۆوف/ نووسەر و چالاکوان
 ٤٨. تامان شاکر/ نووسەر و چالاکوانی مافی ژنان
 ٤٩. ئەیار باکی/ یاساناس
 ٥٠. کاروان کەریم ئەحمەد/ ھونەرمەند/ ئەڵمانیا
 ٥١. مەجید حەمە فەرەج/ ڕۆژنامەوان
 ٥٢. رزگار عەزیز کەریم (پۆڵا زیندانی)/ کرێکار
 ٥٣. شێرزاد شێر/ ڕۆژنامەوان
 ٥٤. فوئاد عوسمان/ پسپۆری زەمینەسازی فابریک / ئەڵمانیا
 ٥٥. نەجات جەبار/ چالاکوانی کۆمەڵگای مەدەنی/ ھۆلەندا
 ٥٦. نەبیل تۆمی/ نووسەر و شێوەکار/ سوێد
 ٥٧. ھیوا زە ندی/ ڕۆژنامەوان
 ٥٨. خالید ڕەزا/ چالاکوانی سیاسی/ ھۆلەندا
 ٥٩. نەجمەددین فەقێ/ نووسەر و لێکۆڵەر / کوردستان
 ٦٠. نالیا ئیبراھیم/ چالاکوانی ژینگە و مافی مرۆڤ
 ٦١. ئاری کاکەیی/ نووسەر و چالاکوانی سیاسی/ سوێد
 ٦٢. عوسمان ھورمزیار/ نووسەر و شاعیر/ کوردستان
 ٦٣. میر ئاکرەیی/ نووسەر و لێکۆڵەر لە بواری ئیسلامزانی
 ٦٤. نیھاد قازی/ نووسەر
 
			  
			  
			  
			  |