ده‌بێ سه‌رله‌نوێ بیر له‌مه‌سه‌له‌ی كورد بكه‌ینه‌وه.
ن/ یاڵچن دۆغان و/ هۆشیار مه‌لائه‌وره‌حمان
هه‌ر گوتومه‌و هه‌رده‌یڵێمه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی هه‌ر ده‌ڵێم،چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی كێشه‌ی كورد،ته‌نها به‌دیمۆكراتی بوونی توركیا كۆتایی دێت. بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی ئه‌وانه‌ی شاخیش دوو ڕێگه‌مان له‌پێشدایه یا داگرتنی ئه‌وانه‌ی له شاخن یان گرتنی ئه‌و ڕێگایانه‌ی كه سه‌ربه شاخه‌وه ده‌نێن.
Özü türk olmayanlarin, türk vatanin da bir haki var,o da köle olmaktir s.126 ئه‌وانه‌ی كه‌تورك نین و له‌نیشتیمانی تورك دا ده‌ژین ، یه‌ك مافیان هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه ده‌بێ كۆیله بن(MAHMUT ESAT BOZKURT) مه‌حمود ئه‌سعه‌د بۆزقورت ئه‌و كاته‌ی ١٧/٩/١٩٣٠ كه‌ئه‌م گوته‌یه‌ی دا به‌گوێ نه‌ته‌وه‌ناتوركه‌كاندا وه‌زیری عه‌داله‌تی كۆماری توركیا بوو،به‌ڵام هه‌رله‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێست وبۆچوونه له‌سه‌ر كاره‌كه‌ی لابرا،چونكه له‌مباره‌یه‌وه ئه‌تاتورك له په‌رله‌مان ووتارێكی خوێندۆته‌وه به‌م شێوه‌یه:ئه‌وانه‌ی ئه‌م په‌رله‌مانه‌یان پێكهێناوه نه‌توركن به‌ته‌نها نه لازو نه‌كوردو نه‌چه‌ركه‌سن،به‌ڵكو هه‌موویان پێكه‌وه پێكهێناوه‌و له‌كۆی هه‌مووتان پێكهاتووه،به‌ڵام له ٢١/٨/١٩٣٥ عیسمه‌ت ئینۆنو بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد رێگه‌ی سه‌ربازی گرته‌به‌ر كه‌هێشتا مسته‌فاكه‌ماڵ له ژیاندا بوو(ئه‌وه‌ی زانراوه هه‌رگیز ئینۆنو نه‌یتوانیوه سه‌رپێچی بڕیاره‌كانی ئه‌تاتورك بكات بۆ ئه‌م چاره‌سه‌ره جه‌لادانه‌یه‌ش به‌دڵنیاییه‌وه به پرسی ئه‌و ئه‌نجام دراون) ئینۆنو ئه‌و كاته پێی وابوو ده‌توانێ به‌هێزی سوپا ده‌توانێ كۆتایی به‌مه‌سه‌له‌ی كورد بهێنێ!به‌ڵام كێشه‌ی كورد لێره‌وه بۆ هه‌میشه‌یی ڕێگه‌ی دژایه‌تی توركیای كرده ئامانج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئینۆنو جگه له‌و شه‌ڕانه‌دا كه‌به شێوه‌ی قه‌تڵ وعامه‌كه‌ی ئه‌رمه‌ن سوپا په‌لاماری ناوچه‌كوردیه‌كانی ده‌دا به‌تایبه‌تی ناوچه‌ی ده‌رسیمی كورده عه‌له‌ویه‌كانی ژێر سه‌ركردایه‌تی سید ره‌زا ئه‌مه جگه له‌كوشتاری ٣٥ هه‌زار كورد و سوتان وچۆلكردنی هه‌موو دێهاته‌كانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌و گواستنه‌وه‌یان بۆ ڕۆژئاوای توركیا به‌تایبه‌تی شاری (ئیزمیر)٭له كێشه‌ی هه‌شتا ساڵه‌ی كورد له توركیا ئینۆنو به‌شی شێری به‌رده‌كه‌وێ چونكه داهێنه‌ری چاره‌سه‌ری جه‌لادانه بوو له به‌گژاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی دژه كورد دا،ئێمه سه‌رله‌نوێ ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه‌سه‌ر ئامۆژگاریه‌كانی ساڵی ١٩٢٢ی (كازم قه‌ره به‌كر) كه ئاگاداری حكومه‌تی كردۆته‌وه به‌وه‌ی نه‌كا په‌نابه‌رێته به‌ر چاره‌سه‌ری سه‌ربازی له ناوچه كوردنشینه‌كان،به‌ڵكو ده‌بێ له ڕێگه‌ی دانانی به‌رنامه‌یه‌كی ئابوریه‌وه گه‌شه‌به‌م ناوچانه بدرێ چاكتره له‌سه‌ركوتكردنی سه‌ربازیانه كه‌به هیچ شێوه‌یه‌ك نابنه هۆی بنبڕكردنی كێشه‌كان،ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه ئێمه هه‌میشه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد پیاده‌ی عه‌قڵ ولۆژیكمان نه‌كردووه‌و له ساڵانی ١٩٣٠ به‌دواوه به‌شێوه‌یه‌كی چڕ سیاسه‌تێكی ره‌گه‌زپه‌رستانه‌ی نه‌زۆكمان پیاده‌كردووه كه تا ئه‌م ڕۆژگاره‌ش هه‌ر درێژه‌ی هه‌یه و به‌قێزه‌ونترین شێوه به‌ڕێوه چووه و ووڵاته‌كه‌مانی توشی گه‌وره‌ترین نه‌هامه‌تی كردووه،كه ده‌بووبه قسه‌ی كازم قه‌ره به‌كر بكرایا نه‌ك جه‌نراڵ ئینۆنو چونكه پاش ٨٤ ساڵ دووباره گه‌راینه‌وه سه‌ر ڕسێپته‌كه‌ی قه‌ره‌به‌كر.ده‌كرا ئه‌م شه‌ڕه بۆ ئه‌م رۆژگاره نه‌مایا.یه‌كێكی وه‌ك ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان دیاره دركی به‌م هه‌ڵانه‌كردووه بۆیه ده‌ڵێ ده‌بێ به كێشه‌ی كورد دا بچینه‌وه!له‌م باره‌یه‌شه‌وه له‌م ماوه‌یه‌دا باشترین كتێبێ كه نوسرابێ كتێبه‌كه‌ی (mustafa akyol) كه سه‌رچاوه‌ی سه‌رله‌به‌ری ئه‌م ووتاره‌شه،له‌به‌شی پێنجه‌می كتێبه‌كه‌یدا باس له قسه‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌كێشه‌ی كورد ده‌كات باسی (یاسای گه‌ڕانه‌وه بۆ ماڵه‌وه)وده‌ڵێ ته‌واوی ووته‌كانی ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌ی كورد ڕاستن،بارودۆخی توركیا ئه‌وه‌نده ناله‌باره كه‌كه‌س ناتوانێ حاشای لێبكات.یه‌كێ له‌و كێشانه مه‌سه‌له‌ی تیرۆره كه‌سه‌رده‌نێته‌وه به‌مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه.له‌م كتێبه‌ی مسته‌فا ئاكیۆڵ دا ده‌یان وانه‌ی ڕاست وره‌وان هه‌یه یه‌كێ له‌وانه له ڕێگه‌ی چاره‌سه‌رێكی ڕاسته‌قینه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه كۆتایی به‌مه‌سه‌له‌ی تیرۆر دێت،منیش ده‌مێكه لایه‌نگری ئه‌م تێزه‌م وپێده‌چێ ئه‌ردۆغانیش باش له ناوه‌ڕۆكی كتێبه‌كه گه‌یشتبێ، ئه‌گه‌رچی ئۆپۆزۆتسیۆنه‌كان مه‌هه‌په وجه‌هه‌په به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك دژی سیاسه‌تی ئاكه‌په‌ن سه‌باره‌ت به‌دۆزی كورد، كه ده‌لێ(ده‌بێ ئه‌وانه‌ی له چیاكانن ده‌یان بگرین و بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگه‌ش له چوونه‌وه شاخ بگرن پێویستمان به چه‌ندین بڕیاری جیاجیایه،به‌پێی نه‌خشه‌ی كتێبه‌كه‌ی ئاكیۆڵ ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بۆچونه‌كه‌ی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كورد بگۆڕێ وده‌بێ له ئێسته به‌دواوه خۆی دوور بگرێ له ووشه و ڕسته ئه‌زبه‌ركروانه‌ی كه مێژوویه‌كی دووروفرێژه ده‌ووترێنه‌وه بێ هیچ ئاكامێك (عه‌قڵی توندوتیژی به‌ری نه‌بوو ده‌بێ نه‌مێنێ!ده‌بێ بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئامۆژگاریه‌كانی(ekonomik paket) ساڵی ١٩٢٢ی كازم قه‌ره‌به‌كر،چونكه سیاسه‌تی كوشتن و ڕاگواستن ودێهات چۆڵكردن وشته ئه‌زبه‌ركراوه‌كانی كۆماره‌كه‌مان نه‌زۆك ده‌رچوون. واتا پاش ٨٤ ساڵ گه‌ڕاینه‌وه بۆ سه‌ر خاڵی سفر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكه‌ینه‌وه چونكه نه‌ك هه‌ر هیچ نه‌كراوه،ئه‌وه‌ی هه‌شبووه شێوێنراوه ئێمه ده‌بێ بگه‌ڕێنه‌وه بۆڕۆژگاری میلله‌تچیه‌كانی تورك(اتحاد الترقی)و میلله‌تچیه‌كانی كورد (جمعیه‌تی كورد) ساڵانی ١٩١٨ ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه په‌كه‌كه بناغه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كه‌م كۆمه‌ڵه‌ی جمعیه‌تی كورد و جه‌هه‌په ومه‌هه‌په ش بۆ اتحاد الترقی جا هه‌ر ناوێكی پێشكه‌وتنخوازانه‌یان له خۆیان ناوه وه‌ك سۆسیالدیمۆكرات ئه‌وه پێویستی سه‌رده‌مه‌كه وا ده‌خوازێ، ئه‌ی ته‌كبیر چیه چۆن په‌كه‌كه له چیاكان بێنینه خوارێ،چی بكه‌ین باشه؟ چاو له ئیسپانیا‌و به‌ریتانیا وفه‌ره‌نسا بكه‌ین كه ئه‌وان چۆن كێشه‌ی باسك و ئیرا وكۆرسیكا چاره‌سه‌رده‌كه‌ن، به‌خه‌یاڵی خۆمان ڕه‌نگه ئێمه له‌وان دیمۆكراتیتر بین،نابێ چاو له‌كه‌س بكه‌ین وده‌بێ كێشه‌كه‌ی خۆمان به‌شێوه‌یه‌كی دیمۆكراتیانه چاره‌سه‌ربكه‌ین ئه‌گه‌ینا كێشه‌كه زیاتر به خوێن ده‌ڕه‌نگێنین.
٭ ئیزمیر (سیمیڕنا) ناوه ڕاستیه‌كه‌ی ئیزمیره پێش داگیركردن وقه‌تڵ وعام كردنی خه‌ڵكه ڕه‌سه‌نه‌كه‌ی كه رۆمه یۆنانیه‌كان بوون،ئیزمیر ئێستا دانیشتوانه‌كه‌ی بریتیه له خه‌ڵكی ناوچه‌ی ده‌رسیم ودیاربه‌كرو ماردین كه كاتی خۆی له سالی ١٩٢٥ تا ساڵی ١٩٣٥ كه‌به‌سه‌رده‌می ١١ هێرشه‌كه‌ی سوپای تورك بۆ سه‌ركوردستان ناسراوه،له‌م ماوه‌یه‌دا نوسه‌رێكی ره‌گه‌زپه‌رستی تورك بابه‌تێكی له‌سه‌رئه‌م شاره‌نوسی بوو كه چۆن پیسكراوه به كوردی ماردینی ودیاربه‌كری،دیاره شۆڤێنیه‌كان مێژوو ناخوێننه‌وه بۆ ئه‌م كوردانه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و شاره‌ی ده‌ریای سپی.
|