١٠\٨\٢٠١٠
ده‌بێ
سه‌رۆکی پارتی و مه‌لاکان بدرێنه دادگا.
مه‌حمود ئه‌حمه‌د
له دوای بڵاوکردنه‌وه‌ی چاوپێکه‌وتنه‌که‌ی
عیرفانی قانعی فه‌رد له گۆڤاری لڤینی ژماره
134دا، ده‌ستبه‌جێ له‌لایه‌ن سه‌رۆکی پارتییه‌وه و به
شێوه‌ی راسته‌وخۆ فتوای له‌خوێن هه‌ڵکێشانی
گۆڤار و ستافه‌کانی گۆڤاره‌که به فه‌رمی و
ئاشکرا ڕاگه‌یه‌نرا.. به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان بۆ خۆلادان له
گڕی تووڕه‌یی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان
پارتی به باشرتری ده‌زانێ
له رێی لاپه‌ڕه‌ی
ڕۆژنامه و ژورنالیسته‌کانیه‌وه، له
رێی مه‌لای کۆنه‌په‌رست و بڵندگۆی مزگه‌وته‌کانه‌وه هه‌وڵه‌کانی
خۆی چڕ و به‌رفراوان بکاته‌وه له
دژی ئازادی به‌یان و نووسین و
بڵاوکردنه‌وه له‌ژێر په‌رده‌ی قێزه‌وون و ڕسوای " به‌رگری له
سومبولی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی کورد ".
سومبول و پیرۆزی یه‌کانی ناسیونالیزمی کورد‌و پارته‌کانی جگه له خۆڵ
کردنه چاوی خه‌ڵک له‌پێناوی تووند‌و به‌هێز ڕاگرتنی جێگا‌و ڕێگای ماددی
و مه‌عنه‌وی خۆیان به‌مه‌به‌ستی به‌تاڵان و فه‌رهودی کردنی سامان و
موڵک و داهاتی خه‌ڵکی کوردستان ، به‌مه‌به‌ستی خۆ به‌هێز کردن و
کۆنترۆڵ کردن و پاوان خوازی هیچی تر نیه ... مێژووی چه‌ندین ساڵه‌و
ئێستایان ئیتر هیچ گومانێک ناهێڵێته‌وه.. ئه‌وان ناهه‌قیان نیه و هه‌روا
به بێ هۆش نیه که سومبول و ڕموزه‌کانی خۆیانمان به موقه‌ده‌ساتی خه‌ڵکی
کوردستان پێ ئه‌فرۆشنه‌وه و هێڵی سوورمان بۆ دائه‌نێن !! ئه‌وان له‌سایه‌و
په‌نای موقه‌ده‌ساتی درۆیینه‌یاندا که ڕه‌مزی چه‌واشه‌کارییه‌کانی
ئێمه‌یه، له‌ژێر سێبه‌ری هه‌یکه‌لی پاڵه‌وانه درۆزنه‌کانی به‌درێژایی
مێژوویاندا هه‌میشه خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته سوته‌مه‌نی و له‌سایه‌ی
سه‌رو که‌له و ژیان و گوزه‌رانی ملیۆنه‌ها له خه‌ڵکی ئه‌م ووڵاته ،
له‌ڕێ ی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه‌و دزین و به‌تاڵان بردنی ژیان و گوزه‌رانی
خه‌ڵکی کوردستان خۆیان و باب و پاپیرانیان بوونه‌ته فیرعه‌ون و به‌یه‌کجاری
خه‌ریکن ئه‌و تۆزه‌ش له مافی ژیان و هه‌ناسه‌و ئازادیه‌کان که به
چنگه کڕێ له‌لایه‌ن ئازادی خوازانه‌وه به‌ده‌ست هێنراوون له مرۆڤی
ئه‌م ده‌ڤه‌ره بسێننه‌وه.
په‌لامارو هه‌ڕه‌شه‌و گوڕه‌شه‌کانی پارتی و پارتی کوردی بۆ سه‌ر ئازادی
به‌یان و نووسین و ڕاده‌ربڕین ته‌نهاو به ته‌نها هه‌ر ئه‌وه‌یه که
مێژووی تاوان کاری یان له‌به‌رامبه‌ر ئازادی و ئازادی یه‌کانی خه‌ڵکی
کوردستاندا بۆ خه‌ڵک ڕۆشن نه‌بێته‌وه ، بۆ ئه‌وه‌یه تا خه‌ڵکی ده‌ست
نه‌بات بۆ ڕوماڵ کردنی سڕڕه‌کانی ئه‌وان و لێ ی ئاگادار نه‌بێته‌وه ،
تا خه‌ڵکی له بێ ئاگاییدا بژی و ئه‌وانیش به ئیسراحه‌ته‌وه پاڵی لێ
بده‌نه‌وه ، چونکه ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی له تاوانکاری ناسیونالیزمی کورد
به‌ئاگا بوونه‌وه ئه‌وا گه‌وره‌ترین زه‌ره‌ر پارته‌کانی ئه‌یده‌ن و ئه‌کرێنه
په‌ندی زه‌مانه و ئیتر کۆتایی ئه‌هێنرێت به‌بت و وسومبوله‌کانیان ..
مێژووی ناسیونالیزمی کورد پڕ پڕه له تاوان کاری و مێژووی بێ ئیراده‌کردنی
خه‌ڵکی کورستانه ، مێژووی مه‌رگه‌سات و خوێن و ناعه‌داله‌تی یه ...
ئه‌م مێژووه ئه‌بێت کۆتایی پێ بێت.
جێگای خۆیه‌تی خه‌ڵکی کوردستان بێنه‌وه مه‌یدان و به‌ڕاستی هۆشداری
بداته‌وه به ده‌سه‌ڵاتی پارتی و سنورێک بۆ ئه‌م فتوای کوشتن و له‌خوێن
هه‌ڵکێشانه له‌دژی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ده‌نگی ئازاد دابنێت .. کۆ کردنه‌وه‌ی
هه‌ستی دواکه‌وتووی خه‌ڵک له‌ڕێ ی ده‌زگای ڕاگه‌یاندن و مه‌لای کۆنه‌په‌رسته‌وه
له‌دژی ئازادی ڕۆژنامه‌وانی و ده‌نگی ئازاد که‌مپینێکی زیکزاکی کورت
ماوه‌یه له‌به‌رده‌ستی پارتی و سه‌رۆکه‌که‌یدا ، بۆیه ئه‌بێت هه‌رچی
زووتره نه‌ک هه‌ر ئه‌م که‌مپینه له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه مایه
پووچ بکرێته‌وه ، به‌ڵکو ئه‌بێت خودی سه‌رۆکی پارتی و مه‌لاو ده‌زگاکانی
ڕاگه‌یاندنی پارتیش حه‌واڵه‌ی دادگایه‌کی عادلانه بکرێن له‌سه‌ر هه‌ڵخڕاندن
و کۆکردنه‌وه و دنه‌دانی خه‌ڵک بۆ له‌خوێن هه‌ڵکێشانی گۆڤاری لڤین و
ستافه‌کانی .. ئه‌مه زه‌نگێکی یه‌کجار پڕ مه‌ترسی یه که سه‌رۆکی
پارتی به‌ئاشکرا فتوای کوشتنی له‌سه‌ر ئه‌به‌خشێته‌وه له‌ڕێگای که‌ناڵه‌کانیه‌وه
، دیسانه‌وه ئه‌بێت به په‌له نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان و ته‌وای
ڕێکخراوه نێو ده‌وڵه‌تیه‌کان له‌م مه‌ترسی یه ئاگادار بکرێنه‌وه و
رێگا‌و هه‌ڵوێستی پێویست بگیرێته به‌رو یه‌کجێ ته‌کلیفی پارتی له‌ئاستی
نێو ده‌وڵه‌تیدا ڕۆشن بکرێته‌وه ...
9\8\2010
halat-60@hotmail.com
|