٢٠\٦\٢٠١٠
ده‌بێ سوێنده‌که‌ی
به‌غدا بقۆزرێته‌وه.

موحسين جوامێر
له ڕۆژی يه‌که‌می کرانه‌وه‌ی په‌رله‌مانی به‌غدا، له‌سه‌ر پێشنیاری په‌رله‌مه‌نتار
م. عوزێر، سوێندی یاسايی به کورديش خورا. ئه‌م پرۆسه‌يه هاوڕێ
تۆزوبايه‌کی له‌لايه‌ن هێندێ نێوه‌ندی سياسیی عه‌ره‌بییه‌وه له‌گه‌ڵ
خۆي‌دا هانی، به‌ڵام نه‌ياره‌کان سه‌رکه‌وتوو نابن، چونکه به‌پێی ده‌ستوور،
کوردان بۆيان هه‌يه ته‌نانه‌ت له نێو په‌رله‌ماندا به کوردی بدوێن و
قسه‌کانیان وه‌ربگێڕدرێنه سه‌ر عه‌ره‌بی، واته سوێندخواردن ده‌بێته
ته‌حسيلی حاسڵ. ئه‌لحه‌ق لیسته گه‌وره‌کان لارييان له‌م کاره نه‌بوو،
هاوکات ده‌کرێ ئه‌م حاڵه‌ته به سه‌ره‌تايه‌کی به‌سوود بۆ کورد له
قه‌ڵه‌م بدرێ، جگه له‌وه‌ی ئه‌وانیديکه‌ش په‌يتاپه‌يتا ڕادێن له
قبووڵکردنی زمانی کوردی، بگره ڕه‌واج له نێوچه‌که‌شدا په‌يدا ده‌کا و
ئار‌زووی خۆفێرکردنیش له‌لايه‌ن بیانییانه‌وه زێده ده‌کا، به‌تايبه‌تی
له‌لايه‌ن عه‌ره‌بانه‌وه و به‌ر له‌مانیش له‌لايه‌ن عێراقيیه‌کانه‌وه.
پێش ماوه‌يه‌ک، پاسه‌پۆرتی نوێی عێراقیم بینی، به کورديش له‌سه‌ری
نووسرابوو، هه‌رچه‌ندی ئاواته‌خوازبووم کوردستانی بووايه، به‌ڵام
ديسان هه‌ستم کرد که من هه‌م و زمانه‌که‌م هاتووه‌ته ڕیزی زمانی عه‌ره‌بی،
که به‌هێزترين و به‌پێزترين زمانی دنیا‌يه. هاوکات ئه‌وه‌شم هاته‌وه
بیر، ئه‌گه‌ر پاسه‌پۆرتی کوردستانیش بووايه، ده‌بوو به عه‌ره‌بیش له‌سه‌ری
بنووسرايه، چونکه - باش و خراپ – نزيکترين میلله‌تن له ئێمه‌وه. من
هه‌میشه وتوومه ئه‌گه‌ر ئێمه زیت و زيره‌ک و ڕوونکار بین و گه‌نده‌ڵ
و بوخچه‌بڵاو نه‌بین، ئه‌و واقيعه‌ی ئێسته هه‌مانه، چيی وای له ده‌وڵه‌ت
که‌متر نابێ و له گه‌لانی ديکه‌ش بچووکتر نابین و ته‌نیا پێچێک له قه‌واره‌ی
سه‌ربه‌خۆ دوور ده‌بین، يان ڕاستتر نزيکین.
بۆ هه‌بوون و مانه‌وه‌ی هه‌ر گه‌لێک له‌سه‌ر پێ، زمان، له هاوخاکی،
هاوئابووری و هاوهه‌ستی، له‌پێشتره. هه‌موو زمانێکی دنیاش بگريت
بريتییه له چه‌ندين ديالێکت، وه‌لێ ئه‌وه‌ی يه‌ک ميلله‌ت له ڕمان ده‌پارێزێ،
زمانی يه‌کگرتووه، که هه‌موو ئه‌ندامانی گه‌ل، به‌جياوازيی شێوه‌زاریانه‌وه،
به يه‌کتر ده‌به‌ستێته‌وه و مۆرکی يه‌ک نه‌ته‌وه‌يان پێ ده‌به‌خشێ،
هه‌روه‌ها يه‌کێتییان به‌هێزتر ده‌کا، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا هێدی هێدی له‌نێو
ڕه‌حمی گه‌لێکی له‌نێوخۆنه‌گونجاو و شپرزه‌دا، گه‌لانی جياجیا، وه‌کوو
عه‌ره‌ب و تورک و فارس، په‌يدا ده‌بن، ئه‌وسا هه‌ر سه‌ڵه‌واتی گه‌ره‌که،
چ له‌م گه‌ڕه‌که و چ له‌و گه‌ڕه‌که.
له سه‌روبه‌ندی داهاتووی عێراقدا، کورديش پێ ده‌نێته قۆناغێکی نوێتره‌وه،
مادده‌کانی ده‌ستووريش کاريان له‌سه‌ر ده‌کرێ. هه‌روه‌ک ديومانه مادده‌ی
چواره‌می ده‌ستووری عێراق که پێوه‌نده به زمانی کوردی و شانبه‌شانی
زمانی عه‌ره‌بی بايه‌خی پێ دراوه، هیچ لايه‌نێک نکووڵی لێ نه‌کردووه
و پێشنیاری له دژی پێشکه‌ش نه‌کردووه، بۆ هه‌موارکردنی، ئه‌وه‌تانێ
پاسه‌پۆرتی عێراقی به کورديش چاپ کرا و بڵاو کرايه‌وه و ته‌نانه‌ت به
تورکیادا تێپه‌ڕ ده‌بێت. گومانی تێدا نییه، ئه‌گه‌ر مادده‌که‌ی له‌مه‌ڕ
زمانی نێو ده‌ستوور، سه‌رنجی بدرێتی، ئه‌وا ده‌بێ زمانی کوردی هه‌تا به‌سره
و فاو به‌کار بێت، بگره ده‌بێ له‌سه‌ر سنگ و باڵی هه‌موو فڕۆکه‌يه‌ک
به کوردیش بنووسرێ و هه‌موو تابلۆيه‌کی ڕه‌سمیش ده‌خۆی بگرێ، که ئه‌مه
بۆ خۆی ده‌ستکه‌وتێکه و زامنی په‌ره‌سه‌ندنی زمانی کوردییه بۆ ده‌ره‌وه‌ی
وڵاتيش.
هه‌نووکه‌ش، هێشتا به‌وجۆره عه‌يبمان ده‌رنه‌چووه تا دوژمن له
خۆشییاندا گوێز به کلکی بشکێنێ، فره که‌س و لايه‌ن نازانن هێندێک له
نێو کوردان په‌يدا بوونه هه‌ر ده‌ڵێی بووکیان بۆ دابه‌زيوه، په‌له‌ی
ئه‌وه‌يانه هه‌ر شێوه‌زارێک به‌روبوخچه‌ی خۆی تێک بنێ و ڕووه‌و ماڵه‌بابێ
بچێت.. بۆیه ده‌بێ ڕه‌وشی نوێ بقۆزرێته‌وه، هه‌تا زووه ماڵی زمانمان
ڕێکوپێک بکرێ و ئه‌م کێشه‌يه چاره‌سه‌ر بکرێ، به‌ر له‌وه‌ی غه‌يره‌کورد
ڕووبه‌ڕووی واقیعێک ببنه‌وه، تێیدا نه‌زانن فێری کام زمان ببن و ئه‌و
گوته‌يه‌ی ده‌ڵێ کورد بریتین له تیره و عه‌شيره‌ت و قه‌بيله‌ی
ناهاوئاهه‌نگ، پڕبه‌پیست بێت.
ئه‌م ئه‌رکه، وه‌زيفه‌ی مشوورخۆرانی وڵاته که هه‌ر ده‌ڵێی له ژێر
به‌نجدا خه‌وتوونه و مته‌قیان لیوه نايه‌ت.. مايه‌ی ماڵوێرانییه، ته‌نانه‌ت
کۆمه‌ڵێک له مامۆستايانی زانکۆ، ئه‌وه‌نده بێئه‌زموونن ده‌ڵێی تازه
له‌دايک بوونه، ئه‌قڵیان به کاره‌که ناشکێ و سه‌باره‌ت به تێزه
نازانستييه‌کانيانه‌وه؛ سه‌ری زمانه‌که‌مان ده برێسکه ده‌به‌ستن و
گه‌له‌که‌مان تووشی گه‌وره‌ترين هه‌ره‌س ده‌که‌ن. بێجگه له ڕێنووسی
کوردی، که فه‌راقی ڕه‌شیان لێ بڕيوه، ئه‌مڕۆ بێسه‌روبه‌رترين ڕێنووسی
دنیا‌يه، له کاتێکدا له سه‌رده‌می پێشوودا هه‌م ڕه‌وشی زمان و هه‌میش
ڕێنووس؛ زۆر له ئێسته چاکتر بوون، ئه‌گه‌رچی ئه‌وسا سوێندخواردن به
عه‌ره‌بی بوو.
19\6\2010
ماڵپه‌ڕی موحسین جوامێر
|