١٤\١\٢٠١١
ده‌بوو سه‌رۆکی هه‌رێم
شانازیی به هه‌موو کوردستانه‌وه بکردایه نه‌ک به خێڵی بارزانییه‌وه..!!

ئارام حه‌مه‌ساڵح
له مانگی ڕابردوودا سیازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی پارتی دیموکراتی کوردستان
له‌شاری هه‌ولێری خۆشه‌ویست به‌سترا، ئه‌گه‌ر به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبم به
درێژایی مێژووی حیزبه‌کانی کوردستان به خودی پارتیشه‌وه کۆنگره‌ی له‌م
بابه‌ته تیروته‌سه‌ل هه‌رگیز نه‌به‌ستراوه و هیچ کۆنگره‌یه‌کیش هێنده
پاره‌ی تێنه‌چووه و خه‌رجیی نه‌بووه، ئه‌م کۆنگره‌یه له‌سه‌ر ئاستی
کوردستان و عێراق وڵاتانی ده‌ره‌وه‌شدا ده‌نگوسه‌دایه‌کی زۆری دایه‌وه
و نوێنه‌رانی زۆربه‌ی حیزبه کوردستانییه‌کان و عێراقیه‌کان ووڵاتانی
دراوسێ و ئه‌وروپا و ئه‌مریکا ئاماده‌بوون ،له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا
هیچ کۆنگره‌یه‌کی پارتی هێنده‌ی ئه‌م کۆنگره‌یه ناڕه‌زایی و بێزاریی
لای ئه‌ندامانی خودی پارتی و کوردستانیانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی دروست
نه‌کرد، پێده‌چێ لێره‌وه پشێوی و دووبه‌ره‌کی و خۆخۆیی ورده ورده
ڕیزه‌کانی پ‌د‌ک بگرێته‌وه و له پاشه‌ڕۆژێکی نزیکدا جه‌سته‌ی پ‌د‌ک کرمێ
بکا..!! جێگه‌ی وتنه بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ته‌نها لایه‌ن بوو که به
مه‌به‌سته‌وه داوه‌ت نه‌کرابوو..!! ئه‌مه له کاتێکدا که دوو کۆنه
به‌عسی، دوو که‌سایه‌تی هه‌تا سه‌رئێسقان دژ به کورد و دوو ده‌موچاوی
قێزه‌ون که بریتی بوون له ساڵح موتڵه‌ک و ئوسامه نوجێفی له ریزی
پێشه‌وه‌ی هۆڵه‌که‌دا جێگایان بۆ سازکرابوو...!!
سه‌دام حوسێنی گۆڕبه‌گۆر پێش ئه‌وه‌ی ببێ به‌سه‌رۆکی عێراق هه‌میشه
ناوی خۆیی به ( سه‌دام حسین تکریتی ) ئه‌نووسی به‌ڵام هه‌ر
ئه‌وه‌نده‌ی به زۆره‌ملێیی بوو به سه‌رۆکی عێراق یاسایه‌کی تایبه‌تی
سه‌پاند، به‌پێی ئه‌و یاسایه به‌کارهێنانی هه‌موو ئه‌و له‌قه‌ب و
شوهره‌تانه‌ی که ئاماژه‌یان به خێڵێک یان خێڵێک یان ناوچه‌یه‌ک ده‌کرد
قه‌ده‌غه‌کرا، ئه‌م یاسایه نه‌ک هه‌ر سیاسه‌توانان به‌ڵکو شاعیر و
نوسه‌رانیشی گرته‌وه ، سه‌دام به‌و هه‌موو دیکتاتۆریه‌یه‌وه خۆی ده‌ستپێشخه‌ری
کردوو ناوی خۆیی بۆ هه‌تاهه‌تایه کرد به سه‌دام حسین و چیتر پاشگری
تکریتی به‌کارنه‌هێنا، هه‌ڵبه‌ته ئه‌م یاسایه سه‌رچاوه‌ی له‌و
ناوچه‌گه‌رێتی و خێڵگه‌رێتیه‌وه گرتبوو که له نێوان تکریتیه‌کان و
سامه‌ڕاییه‌کان و خێڵه‌کانی ناوه‌ڕاست و خواروی عێراقدا هاتبووه
ئاراوه، بۆیه سه‌دام به‌م یاسایه هه‌موویانی ده‌مکوت کرد.
مه‌خابن کاک مه‌سعود هێنده‌ی فاشیستێکی وه‌کو سه‌دامی پێنه‌کراو نه‌یتوانی
که‌ڵک له‌وئه‌زموونه وه‌ربگرێ ..!!ئه‌وه‌تا نزیکه‌ی ٣٠
ساڵ دواتر تازه سه‌رۆکی به‌ڕێز له وتاره‌که‌یدا شانازی به
خێڵی بارزانیه‌وه ده‌کا ت و ده‌ڵێ ئێمه هه‌رخۆمان هه‌زارپیاومان هه‌یه...
به‌مه‌ش له‌لایه‌ک خۆی له هه‌موو خێڵه‌کانی کوردستان جیاده‌کاته‌وه و
له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌موویان پشتگوێ ده‌خات.
هه‌رچه‌نده ئه‌مه یه‌که‌مجاره وتاری سه‌رۆکی به‌ڕێز بۆنی خێڵه‌کیی و
تایه‌فه‌گه‌رێتی لێبێ وخۆیمان لێ جیابکاته‌وه به‌ڵام زۆر له‌مێژه به‌هۆی
جامانه سوره‌که‌یه‌وه خۆی له ته‌واوی تیره‌وخێڵه‌کان وناوچه‌کانی
کوردستان دابڕیوه ئاخرجامانه‌ی سوور هه‌رگیز له‌هه‌مووشوێنێک
وله‌ناوهه‌مووخێڵێکدا نه‌پۆشراوه به‌ڵکو ته‌نها ره‌مزه بۆ خێڵی به‌رزانی
له‌کاتێکدا که ده‌بوو ڕێزدارکاک مه‌سعود شانازیی به‌هه‌موو شار و
شارۆچکه و خێڵێکی کوردستانه‌وه بکردایه و خۆی به خاوه‌ن وسه‌رۆکی
هه‌موو کوردستانیان بزانیایه..!!
زۆر له‌مێژه ده‌بیستین که پ‌د‌ک حیزبی خێڵ وخێڵه به‌ڵام زۆربه‌مان
باوه‌ڕمان نه‌ده‌کردوبه‌گومان و تێرامانێکی زۆره‌وه ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌مان
تاوتوێ ده‌کرد که‌چی وا خۆشبه‌ختانه کۆنگره‌ی ١٣
ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ی سه‌لماندو ته‌مومژی دوودڵیمانی ڕه‌وانده‌وه، خۆ
ئه‌گه‌ر بتوانرێ خوێندنه‌وه‌یه‌کی دی بۆ وتاره‌که‌ی به‌رێز کاک مه‌سعود
بکرێ و هێشتا به‌ڵگه‌ی ته‌واو به خێڵه‌کیبوونی پ‌د‌ک ی به‌ده‌سته‌وه نه‌دابێ
ئه‌وا هه‌ڵبژاردنی ٩ که‌سی سه‌ربه بنه‌ماله‌ی
به‌رزانی بۆ سه‌رکردایه‌تی پارتی ته‌واو ئه‌و به‌ڵگه‌یه‌مان به‌ده‌سته‌وه
ده‌دات و هیچ شڕۆڤه‌یه‌کی تر هه‌ڵناگرێ.
ئاشکرایه بۆ به‌هێزکردنی پێگه‌ی خێڵ سیناریۆیه‌ک هه‌بووه بۆ
سه‌رخستنی ئه‌وانه‌ی که مه‌به‌ستیان بووه ئه‌گه‌رنا هه‌رگیز
٩ ئه‌ندامی سه‌ر به خێڵێک نه‌یانده‌توانی بچنه
سه‌رکردایه‌تی حیزبێکه‌وه که خۆی به حیزبێکی سه‌رتاسه‌ری کوردستانی
بنده‌ستی عێراق له‌قه‌ڵه‌م بدا، ئه‌مه‌ش یه‌که‌م جاره له مێژووی
پارتیدا به‌م شێوه چڕوپڕه سه‌رکردایه‌تی پ‌د‌ک بکه‌وێته ژێر رکێف و
کۆنترۆڵی بنه‌ماڵه‌یه‌که‌وه..!!
12\1\2011
ماڵپه‌ڕی ئارام حه‌مه‌ساڵح
|