ده گه‌نج له ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی نواڵه سه‌رکه‌وتن.
له درێژه‌ی کار و چالاکیه ڕۆشنبیریه‌کانی خۆیدا سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری به‌هره ڤیستیڤاڵی ساڵانه‌ی خۆی سازدا له ژێر ناونیشانی ( ڤیستیڤاڵی ئه‌ده‌بی نواڵه - بۆ شیعر و چیرۆکی لاوان ) که تیایدا ( 31 ) لاوی ئه‌ده‌ب دۆست به‌شداری ڤیستیڤاڵه‌که‌یان کردبوو ، دوای ئه‌وه‌ی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن سه‌یری به‌رهه‌مه‌کانیانی کرد ، ئه‌وا ( 10 ) گه‌نجیان ده‌ست نیشانکردبوو که به‌رهه‌مه‌کانیان له ڤیستیڤاڵدا بخوێندرێته‌وه ، ئه‌وه بوو له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا سه‌ره‌تا ( هوشیار نوری له‌ک ) سه‌رۆکی سه‌نته‌ری ناوبراو ووته‌یه‌کی پێشکه‌ش به ئاماده‌بوان کرد که تیایدا ئاماژه‌ی به کار‌و چالاکیه‌کانی سه‌نته‌ر کرد ، دواتر ئاری ئاغۆک سکرتێری سه‌نته‌ر ئاماژه‌ی به شێوازی ڤیستیڤاڵ و به‌رنامه و کاری ڤیستیڤاڵ کرد ، ئینجا ( 10 ) به‌شدار بووه‌که‌ی ڤیستیڤاڵ به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان پێشکه‌ش کرد که به شێکیان به شیعر و به‌شێکیشیان به چیرۆک به‌شداریان کردبوو ئه‌مانیش بریتی بوون له :
1- ده‌رباز یونس / شیعر 2- یه‌خسیر عه‌لی / چیرۆک 3- هێدی فایه‌ق / شیعر 4- ئه‌حمه‌د عبدالرحمن وه‌رتی / شیعر 5- نازم مه‌نتک / شیعڕ 6- نه‌رمین جه‌عفه‌ر / شیعر 7- بیلال دوسته په‌یی / چیرۆک 8- ڕابه‌ر فایه‌ق / شیعر 9- مسعود ئیبراهیم / چیرۆک 10- هێمن ڕه‌فیق / شیعر
هه‌روه‌ها سه‌باره به ڤیستیڤاڵه‌که ئاری ئاغۆک سکرتێری سه‌نته‌ری له لێدوانێکدا ڕایگه‌یاند ئێمه له سه‌نته‌ری ڕۆشنبیری به‌هره و گۆڤاری نواڵه‌ی نوێ ساڵانه ئه‌م چه‌شنه ڤیستیڤاڵه ساز ده‌کرێت ، مه‌به‌ستیشمان زێتر لێک نزیک بونه‌وه‌ی روئیا تازه و جوانه‌کانی ئه‌ده‌به ، ئه‌و لاوانه‌ی ده‌یانه‌وێ ووشه‌ی قه‌له‌م و ئه‌ده‌ب به‌که‌ن تایتلی ژیانیان بۆیه ئه‌م هه‌وڵه‌مان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و به‌ستانێکی تری دونیای ئه‌ده‌بی کوردی ، جگه له‌مه‌ش ئێمه سه‌رجه‌م به‌شدار بوان خه‌ڵات کرد ، به‌ڵام ( 10 ) لاوی کچ و کوڕ وه‌ک جوانترین ده‌ق ده‌ستنیشان کران له‌لایه‌ن لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه ، لێره‌وه پیرۆز باییان لێ ده‌که‌ین ، ئومێ ده‌که‌ین له‌مه‌ودوا به‌هه‌نگاوی گه‌وره‌تر و جوانتر شه‌قامی ئه‌ده‌بی کوردیمان جوانتر بکه‌ن .
شیاوی ئاماژه‌پێکردنه ئه‌م ڤیستیڤاڵه له هۆتێلی هه‌وره‌مانی شاری هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی زیاتر له 200ئه‌ده‌ب دۆست له لایه‌ن داهێن سابیره‌وه له ڕێکه‌وتی 26/8/2008 به‌ڕێوه چوو .
|