| 
			٣\٧\٢٠١٠ 
			    
			ده 
			لێگه‌ڕێن.. 
			
			 
			دارا ئه‌حمه‌د 
			ده‌سته‌کم پڕ
			پڕه‌له هوورتکه ئه‌ستێره 
			و
 ده‌سته‌کانیتریشم - 
			هه‌ر هه‌موویان -
 له‌نێو ئه‌گریجه‌ی
 شه‌نگه‌بییه ناسک و ته‌ڕوبڕه‌کانی
 ئه‌وبه‌ری ده‌روونم و
 له بن لق‌وپۆپی
 شاتووه چڕ و مێخۆشه‌که‌ی
 ئه‌وبه‌ره‌ی ده‌روونم.. حه‌شار 
			دایه،
 ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
 ده‌ره‌فه‌تم ده‌ن
 با هوورتکه ئه‌ستێره‌کان 
			- 
			یه‌ک به یه‌ک 
			- 
			ئازاد بکه‌م
 ئه‌وجا ئه‌و تاقه ده‌سته‌شم؛
 وه‌ک باخه‌وانه‌ک 
			- 
			پڕ ئه‌زموون -
 سه‌ر لۆ ناز و لاروله‌نجه‌ی
 سه‌رله‌به‌ری دار و ده‌وه‌نی ده‌روونم
 دابنوێنی و
 له خزمه‌تیان رابوه‌ستی 
			.. ئۆقره نه‌گری،
 ده لێگه‌ڕێن .. درفه‌ت بده‌ن
 ده‌ره‌فه‌تم ده‌ن
 با هوورتکه ئه‌ستێره‌کان 
			- 
			یه‌ک به یه‌ک 
			- 
			ئازاد بکه‌م
 ئه‌وجا ئه‌و تاقه ده‌سته‌شم؛
 زه‌رده لیمۆ،
			سێوه لاسۆر، نارنج، 
			ترنج...
 
			
			                 
			  تێکڕای مێوه پێگه‌ییه‌کان خڕ 
			کاته‌وه و له‌نێو ساردخانه‌ی ده‌روونی گه‌رم و پڕ تاوی 
			خۆمیان خا
 تا هه‌ر به تورتیی و تازه‌یی
 گیای نه‌مرییان ده‌رخوارد بدا و
 گیانی تاتاییان وه‌به‌ر خا،
 ده‌لێگه‌ڕین .. ده‌رفه‌ت بده‌ن
 ده لێگه‌ڕێن .. ده لێگه‌ڕێن .. 
			ده‌رفه‌تم ده‌ن ...
 
			
			١\٧\٢٠١٠
			- له‌نده‌ن 
			
			
											
			ماڵپه‌ڕی دارا ئه‌حمه‌د 
			  
			  
			  |