١٨\١١\٢٠١٨
دەڵێن
تۆ هێشتا خۆشتدەوێم.

رفیردۆر
سفارۆفسکی* و: نەژاد عەزیز سورمێ
دەڵێن:
تۆ،
هێشتا خۆشتدەوێم
كە -
لە ماڵ نابم -
تۆ تەلەفۆنم بۆ دەكەی
بۆ ئەوەی تێمبگەی،
كتێبەكانم دەخوێنیتەوە..
هەندێ جار چاودێریم دەكەی و
دەڵێن ئەوان
لە چێشتخانەیەكی براشتنیبەهاراندا
دوور لە شار..
منیان لەگەڵ تۆدا دیوە..
تەنانەت
لە كۆنگرەی(پاریس)یش
منیان دیوە
لەگەڵت بووم..
.............
.............
ههر چهنده
من و تۆ
ساڵەهای ساڵە
قسەمان لەگەڵیەك نەكردووە
..............
..............
دەتەوێ بزانی بۆ؟
چونكە تۆ
لەڕێدا بۆ (ڕیگا)
تێزماڵ تێزماڵ بووی
پەرت و بڵاوبوویەوە
لە بارستەیەكدا تێكەڵ بووی..
قژت
گۆشتت
ئێسقانت
تەنانەت سەریشت
تێكشكا..
.............
بەوەی
من لەڕێوڕەسمی
بە خاك سپاردن بووم و
بە چەپكێ گوڵ دامپۆشی
..............
..............
بەڵام
ڕاستییەكی دی هەیە
بۆنی تۆ
هێشتا
لە ماڵەكەماندا ماوە..
.............
.............
كە بەیانیان زوو
دەچمە ئاشپەزخانە
ئامانان دەبینم
سهرلهبهریان شۆراون..
دیسان
شیرینی هەمووی خوراوه.
____________________________________
*
رفیدۆر سفارۆفسكی:
شاعیری رووسی.
www.ns1.almothaqaf.com/b/c3/916561
ماڵپەڕی
نەژاد عەزیز سورمێ
|