په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٣٠\۴\٢٠١٠

دەمەتەقێی خەیاڵی و فانتەزی.


محەمەد شینە


بە پێی هەواڵێکی رۆژنامەوانی کە دەقەکەی بەمجۆرەیە، کۆمیسێری ئیتالیی پسپۆڕ لەوە گەیشت کە مْەعسومی ‌نەژاد یەکێکە لە پیاوانی وەزارەتی ئیتڵاعاتی رژێمی ئێًران و چەک بۆ رژێمی ئێران قاچاخ دەکات و لە هەمانکاتدا لە ژێر پۆششی کاری رۆژنامەنووسیدا، دژ بە ئۆپۆزیسیۆن لە ئیتالیا کاری سیخوڕی دەکات. هەتاکو ئێرە هەموو شتێک ئاساییە و گومان هەڵناگرێت. وەلێ ئەوەی بە نائاسایی دێتە بەرچاو، پەیوەندیکردنیەتی بە رۆژنامەنووسانی ئیتالییەوە بۆ ئەوەی بە وەرگرتنی «بەرتیل» راپۆرت و بابەتی پوزیتیڤانە بۆ کاربەدەستانی رژێًمی ئێران بنووسن و بو ئەمکارەش، وادەی «ویزا»یان پێدەدات بۆ ئەوەی بتوانن سەردانی ئێران بکەن و دیداری رۆژنامەوانی ساز بکەن لەگەڵ سەرکردەکانی رژێمی مەلاکان.


دەربارەی ئەم نومایشکردنە گاڵًتەجاڕانەیە، وردەکاریی زیاترمان لا نیە و نازانین کە ئایا مەعسومی‌نەژاد، هەژار و بەدبەخت و قوربانیی ئەم پیلانەیە یان رۆژنامەنووسانی ئیتالی، هەژارن و بوونەتە قوربانیی ئەم پیلانە کە بە بێ مەبەست، وڵًامی پوزیتیڤانەیان بەم پیًَشنیازانە داوەتەوە؟!


ئەم رۆژنامەنووسانە دەیانتوانی لە بابەت و راپۆرتەکانیاندا باسی چ بکەن؟ و چۆناوچۆن؟ ئەویش دەربارەی رژێمێکی کۆنەپەرستی فاشی کە بە سەرکوت و تیرۆری دڕندانە، سەرجەم بایەخ و پرەنسیبە مرۆییەکانی خستووەتە ژێر پێ. رژێمێک کە بە هەر پێوەرێک سەیری بکەیت ناڕەوایە. چون بە رەزامەندی و موافقەی وەلی فەقێ، عەلی خامەنەئی، لە هەڵبژاردنەکاندا بە تەزویر هاتووەتە سەر کار و لە بواری ناوەکیدا، دەستی پێشی هەبووە لە بەرەنگاربوونەوەی ویستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی. رژێمێک کە «باپیرەگەورەی» تیرۆریزمە لە جیهاندا و لە بەرنامە و هەڵوێست و بونیادگەری و چەواشەکاری و بیر و هزری رەش و تاریکیدا، هیچ نیشانەیەک لە ئۆمێد و رووناکی بەدی ناکرێت. رژێمێکی داڕزیو و شپرزە، بە بێ هەبوونی هیچ نیشانەیەک لە پێشکەوتنی سەردەمیانەی کولتوری و شارستانیانە. لە بەرانبەر ئەم دواکەوتووییەی حکومەتی فاشیستیدا، دەبێ مافەکانی گەلی ئێران و ویستی ئەوان بۆ دیموکراسی و ئازادی بگەڕێندرێتەوە بۆیان.


روونە کە دژایەتیکردن و موقاومەی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵی ئێران لە بەرانبەر دەسەڵاتی مەلاکاندا گەیشتووەتە لووتکەی خۆی و کۆمەڵی ئێرانی بەدوای رزگاربوون لە تارماییەکانی سەدەی ناوەڕاستدا دەگەڕێت و بە پشت بەستن بە «رێکخراوی موجاهیدینی خەلقی ئێران»، لە ژێر ئاڵای «ئەنجوومەنی نیشتمانیی موقاومەتی ئێران» ئەم خەبات و تێکۆشانەی خۆی بەرەو پێش دەبات.


کەوایە ناکرێت ئەم ململانە سیاسیە خەباتکارانەیە رەت بکرێتەوە، کە بۆ ماوەی چەند دەیە بەردەوامە لە نێوان گەل و هێزە نیشتمانییە ئێرانییەکان لە لایەک و دەسەڵاتی کۆنەپەرست و فاشیستی مەلاکانی دەسەڵاتدار لە ئێران. ئایا لە بەرانبەر ئەم راستییانەدا، دەکرێت بابەت و راپۆرتێکی پوزیتیڤانە دەربارەی دەسەڵاتی مەلاکان بنووسرێت؟! یان ئەوەی بنووسرێت بریتی دەبێت لە هەزەل و گاڵتەکردن بە ریشی خەلک و ئەو هاووڵاتییانەی، زیات لە مەعسومی‌نەژاد و پیاوانی ئیتڵاعاتی رژێمی ئێران، ئاگاداری راستییەکانن و دەزانن کە ئەم شتە باش و ئیجابیە خەیاڵییانە هەبوونیان نیە و لە درۆ و بوختان بەدەر نین.


بابەتی ئەفسەری ئیتڵاعاتی رژێمی ئێران، مەعسومی‌نەژاد بابەتێک بوو کە من گفتوگۆیەکی خەیالًَی و فانتەزیم لە سەر نووسیوە لە نێوان ئەم کرێگرتەیە و رۆژنامەنووسە ئیتالیەکە کە من ناوی «خوزە لاپلاس»م بۆ هەڵبژاردووە:


دەقی دەمەتەقێ خەیاڵییەکە:


مەعسومی ‌نەژاد: بەرێز خۆزە، جەنابت بە لامانەوە زۆر بەرێزیت. دیدارەکەی دی هەڵدەگرین بۆ تاران. لەبیری نەکەیت.هەروەک باسم کرد وتارەکانت بە جۆرێک بنووسە کە رووی ئایەتوڵڵا بەرێًزەکانمانی پێ سپی بێت؟!
خوزە لاپلاس: مەگەر ئایەتوڵڵاکانی ئێران رووڕەشن واتا روویان رەشە؟


مەعسومی ‌‌نەژاد: نا، نا، مەبەستم ئەوەیە کە دەربارەی کردارە باشەکانیان بنووسیت.
خوزە لاپلاس: وتارێکت بۆ ئەنووسم کە تیایدا، «گەورە»ی قەومە ئێرانیەکە وەک بەران وێنا ئەکەم کە چەند کۆترێکی ئاشتی بەسەر سەریەوە بێت و هەر کات برسی بێت یەکێک لە کۆترەکان دەگرێت و ئەیخوا و ئەم کۆترانە وردە وردە و یەکە بە یەکە دێنە خواردن.


مەعسومی ‌نەژاد: زۆر جوانە. وەلێ باشتر وایە بەرانەکە بکەیت بە شێر.
خوزە لاپلاس: ئەنووسم کە 120 هەزار کەس لەوانەی لە ناو زیندانەکاندا کوژران یان لە سێدارە دران، کوشتنیان بۆ خاتری خوا بووە.


مەعسومی ‌نەژاد: نا، نا، بنووسە ئەمانە هەر هەموویان درۆن. ئەوان خۆیان خۆیان کوشتووە و شتی لەمجۆرە ...
خوزە لاپلاس: دەربارەی سەرکوتکردنی ئەو خۆپیشاندەرانە چی کە بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی لە ئاست ساختەکاری لە هەڵًبژاردنەکاندا هاتبوونە سەر شەقام؟


مەعسومی ‌نەژاد: ئەوانە کەسانێًکی نەفامن کە رەش و سپی لێک جیا ناکەنەوە و دەیانەوێت رێبەرە مەزنەکانمان لە ناو ببەن و ئامانجەکانم لە ئاسمانەوە داکێًشی خوارەوە بکەن.
خوزە لاپلاس: لەم ئاسمانە بەرزەدا ئایا خۆرێکیش هەیە؟ ئەگەر نیە واتا دەبێ رۆژێکی تاریک بێًت.


مەعسومی ‌نەژاد: من نازانم. چون لەوێ نەبووم.
خوزە لاپلاس: وەلێ لە قسەکانتدا، مەعسومی‌نەژادی خۆشەویست! ئێمەی رۆژنامەنووس دەتوانین رەش بە سپی و سپ بە رەش وێنا بکەین.


مەعسومی ‌نەژاد: ئافرەم، ئافرەم خۆزەی خۆشەویست.
خوزە لاپلاس: بەڵام مەعسومی‌‌نەژاد خۆشەویست، دۆستی من!، دەمەوێت ئەمەت پێ بڵێم کە: بژی موقاومەتی ئێران.



freenationfrien1@gmail.com