١٢\١\٢٠١١ ده تا دوازده هه‌زار که‌س له به‌ریتانیا ته‌مه‌نیان له سه‌رووی ١٠٠ ساڵه‌وه‌یه!؟ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کدا که‌س ناڵێ: (لا حول لنا ولا قوە لنا ) به واتای: نه هیچمان له ده‌ست دێ و نه توانا‌مان هه‌یه.
به ڕێکه‌وت ئه‌گه‌ر که‌سێک له کۆمه‌ڵگای خۆماندا ته‌مه‌نی بگاته 100 ساڵ،ئه‌وه ده‌ڵێن که‌سێکی بێ ده‌ربه‌ست و خه‌م نه‌خۆر و خۆپه‌رست بووه، مێشکی به هیچ کێشه‌یه‌که‌وه خه‌ریک نه‌کردوه،ئه‌گه‌ر له ڕاستیه‌کی شاراوه‌ی نێو ئه‌و بۆچونه بکۆڵینه‌وه ،ده‌توانین کۆمه‌ڵێک ڕاستی بسه‌لمێنیین، له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا،نمونه‌ی به‌ریتانیا که ناونیشانی بابه‌ته‌که‌مانه،دایک و باوک کێشه‌یه‌کی دابین کردنی دارایی بۆ بژێوی و خوێندن و جێگه‌ی نیشته‌جێبونی منداڵه‌کانیان نیه ،دیاره ئه‌مه ده‌وڵه‌ت ده‌یگرێته ئه‌ستۆ.که‌واته بارێکی سایکۆلۆجی ناره‌حه‌ت که زۆربه‌ی خێزانه ڕۆژهه‌ڵاتیه‌کان بۆ دابین کردنی دواڕۆژی نه‌وه‌کانیان هه‌یانه ،خانه‌واده‌یه‌کی ڕۆژئاوایی نیه‌تی.که ئه‌م باره سایکۆلۆجیه(ده‌رونی)یه یه‌کێکه له مه‌رجه‌کانی ته‌مه‌ن درێژی.
رێزگرتن له ئازادیه‌کانی تاک له ده‌ربڕینی ڕاو بۆچونه‌کانیان و ڕێکخستنه‌کان و هه‌ڵبژاردنی هه‌ر عه‌قیده‌یه‌کی سیاسی که هه‌ڵی ده‌بژێرێت،تا هه‌ڵبژاردنی شێوه‌ی پۆشاک و خواردن و خواردنه‌وه( که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا سانسۆری له سه‌ره)،ئه‌میش فاکته‌رێکی تری ته‌مه‌ن درێژیه.خۆشه‌ویستی و عه‌شقی ئازاد، که له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا بڤه‌یه،دیاره به ئامار خاوه‌نی هه‌زاران کاره‌ساتی دڵ تهزێنین ،(که‌سمان نیه که گوێی له وشه‌ی پرێمس بێت ،ده‌یان کچان و ژنانی دل پر له هیوامان نه‌یه‌نێته‌وه یاد ،که به گڕی ئاگره‌که‌ی نهسوتێنرابێتن)،که فاکته‌ری بنه‌ڕه‌تی بناغه‌ی کۆمه‌ڵگایه‌کی ته‌ندروست و پێشکه‌وتو ته‌مه‌ن درێژه. زانست و ته‌کنۆلۆژیای پزیشکی سه‌رده‌میانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی پێشوه‌ختی نه‌خۆشیه‌کان ،یا پشکنینی ساڵانه‌ی ته‌ندروستی بۆ دڵنیابوون له سه‌لامه‌تی ته‌ندروستی ئه‌ندامه‌کانی له‌ش، که ئه‌مه له زۆرێک له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایه‌کاندا بووه‌ته کارێکی ڕۆتین و بێبه‌رامبه‌ر،له کۆمه‌ڵگای خۆماندا،بێشه‌رمانه به‌رپرسان و خاوه‌ن ئیمکاناته‌کان ،بۆ چاره‌سه‌ری ددانهکانیانیش بڕوایان به سیسته‌می ته‌ندروستی وڵاته‌که‌ی خۆیان نیه‌و سه‌ردانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتده‌که‌ن!!!
دابینکردنی بیمه‌ی ته‌ندروستی ،نه‌ک فاکته‌رێک بۆ ته‌مه‌ن درێژی ،به‌ڵکو پێویستیه‌کی سه‌رده‌میانه‌یه که هه‌مو که‌سێک له‌م جیهانه‌دا ده‌بێت بۆی دابین بکرێت. دابین کردنی ئاسایش و سه‌لامه‌تی ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگا ،که ئه‌مه له ئه‌ستۆی دام و ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌ته ،نه‌وه‌کو که‌س نه‌زانێت کێ ڕفاندی و کێ کوشتی؟؟ ،له کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ،تا ئێستا مرۆڤ کار ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی بمێنێته‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک به‌ریتانیادا ،خه‌لکی کار بۆ ئه‌وه ده‌که‌ن ،که درێژه به باشتر کردنی ژیانیان بده‌ن ، له ڕێگای داوایی خه‌رجی تایبه‌ت بۆ وه‌رزش ،دابین کردنی ئه‌و ژه‌مه خۆراکانه‌ی که زیاتر سودمه‌ندن،له ڕێگای هێنانیان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و ڕاگرتنی نرخه‌کانیان که هه‌موو که‌سێک بتوانێت بیکڕێت. هه‌ڵگرتنی هه‌موو جۆره باجێک له سه‌ر سه‌فه‌ر کردن(ئه‌م سه‌فه‌رکردنه بۆ گۆڕینی ئاو هه‌وا بێت ،یا بۆ نیشته‌جێبون یا بۆ گه‌ڕان به دوای کاردا بێت یا بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌ک بێت ) ،که سه‌فه‌ر کردن له دنیای نوێ‌دا بوه‌ته پێویستیه‌کی ژیانی وه‌ک خواردن و پۆشاک ،که فاکته‌رێکی تری ته‌مه‌ن درێژیه. ڕاگرتنی پاک و خاوێنی، که بنه‌مای بنبڕکردنی کۆمه‌ڵێک جۆری میکرۆب و ڤایرۆسن،له کۆمه‌ڵگا پێشکه‌وتوه‌کاندا ،کاتێک کارمه‌ندانی هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی خۆڵ و خاشاک بۆ ته‌نها ڕۆژێک دواکه‌ون ،ده‌یان ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام له کۆمه‌ڵگاکانی خۆماندا پیسی و زبڵ و خاشاک جوگرافیای ناوچه‌که‌ش ده‌گۆڕن ،چه‌نده‌ها ته‌پۆڵکه‌و گردی لێ دروست ده‌بێت!!! .
|