٦\٣\٢٠١٠
دەنگ بە(رەشید
باجەڵان)بدەن.
کاندیدهکهم
کوژرا.

سەلام عەبدوڵا
ئیمڕۆ
بە تەلەفۆن ئاگادارکرامەوە کە(رەشید باجەڵان) جەڵتەی لێداوەو پرسیار
ئەوەیان لێکردم داخۆ دەتوانم چی بۆ بکەم.
منیش چووم بۆ کەڕەک و بەرێککەوت دوو ئەندامی ئەنجومەنی شارم بینی و
وتم"فرسەتێکی باشە، وەرن با بە چاوی خۆتان ببینن چۆن هاوڵاتی وا لە
شارەکە هەیە لە کولانەی سەگی ناو کەلاوەیەکی پڕ زبڵ دەژێ". ئەوانیش یەک
بەدوای یەک وتیان: ئێمە لەوە خراپترمان بینیوە، وابزان هاتووین".
لە چایخانەکە لەگەل چەند برادەرێک چووین بۆ لای خاڵۆ رەشید: لە
خەودابوو، کاتێ پەتۆکەی سەری لادا، دەرکەوت بەتەواوەتی کێشەکەیشی
لەدەستدابوو، دەمی پڕ کەف و تەنانەت نەیتوانی هیچ بڵێ. تەنها چاوی
کرایەوەو دوو چاوی پڕ ترس لە نادیار!.
(هەموو کاندیدەکان و دروشم و بەڵێنە بریقەدارەکانی هەموو لیستەکان
هاتنە بەرچاوم:
-هاوپەیمانی و درووشمی خزمەتگوزاری و بەهێزکردنی کەرتی تایبەت و
عەداڵەت و یەکسانی و یاسا...هتد.
ئەو لیستانە کە بەڵێنی گۆڕان بە خەڵک دەدەن(عەلاوی، ساڵح موتلەگ،
نوجەیفی و نەوشیروان و جەمالەدین و زۆری تر کە بانگەشەی گۆڕان دەکەن)
کە بەخۆیشیان ساڵهای ساڵە دەسەڵاتدارو فەرمانڕەوان. لەم کاتە نەعلەت و
نەفرەتم لە هەر هەموویان کردو کاندیدە بێکەس و پیس و بێنەواکەی ناو
کوڵانە سەگەکەی ناو کەڵاوە پڕ زیڵەکە بۆ نەخۆشخانە گواستەوە. لەوێ
خەریکی وێنەگرتن بووم، بەڵام ئاسایشَک و یەکێکی مەدەنی پێیان وتم: نابێ
لەخۆتەوە وێنە بگری...وەرە لەگەلمان بۆ ئاسایش.
لە ئاسایش ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر کرام. کاتێ پرسیار لەبارەی هۆی
دەستبەسەرکردنەکەم کرد، وتیان: لەسەرەوە نووسراومان بۆ هاتووەو
فەرمانمان پێکراوە کە نابێ وێنەمان لە رۆژنامەکان بڵاوبکرێتەوەو نابێ
هیچ لێدوانێکیش بدەین. لێرە رووی دەمم دەکەمە بەرپرسەکانی ئاسایش و
پاراستن: نابێ وێنەگرتن بەهەر ناو و مەبەست و نیازی رەوا وناڕەوا،
قەدەغە مەکەن. نامانەوێ رەفتاری بەعسیانە بەبیرمان بخەنەوەو
بیانۆکانتان بخەنە گیرفانی خۆتانەوە.
ئەوەی بە قسەم نەکات، دەبێ بە پەندی زەمانە: دەمێکە بارودۆخ و وێنەی
رەشید باجەڵان و دەیان وەک ئەو و هاوشێوەکانی و سەدان خێزانی زۆر
هەژارو لێقەوماوی شارەکە لە چەندین رۆژنامەو ماڵپەڕ بڵاوکردەوەو بە
تەلەفۆن و دیدار بۆ چەندین کەسی بەرپرس باس کردووە و چەندین جار بە
پێشانگای فۆتۆگرافی، ئیمزاکۆکردن و بەیاننامە، هەوڵمداوە بنکەی
خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی بۆ لانەوازان و پەککەوتوان دابمەزرێنن، بەڵام
حکومەت و حزبە"هەژارەکانمان" تا نووسینی ئەم بایەتە، بەهیچ شێوەیەک
نەهاتنە دەنگمانەوە، بۆیە منیش لەبری ئەوەی دەنگ بە ڤیلاو تەلار و
گردنشینەکان بدەم، دەنگ بە رەشید باجەڵان دەدەم و داواتان لێدەدەم
ئێوەش دەنگی پێ بدەن.
کاندیدهکهم کوژرا.
لەم چرکانە کە تەلارو ڤیلاو
گردنشینەکان، خەریکی ئاهەنگێڕان و ریکلامن بۆ لیستەکانیان و بە باوەش
بەڵێن و پەیمان بە هەژارو رەشوڕووتی وەڵاتەکەم دەبەخشن، هەواڵی
دڵتەزێنی کۆچیدوایی یەکێک لە بەدبەختترین و نەگبەترین قوربانیانی ئەم
سەردەمە، پێیانڕاگەیاندم.
مام رەشید لە دوا ساتەکانی ژیانی لەسەر کارتۆن و لەتەنیشتییەوە جامێکی
ئاوخاوردنەوە لە کولانە سەگێگی بەتاڵ، رۆژگاری بەسەردەبرد، وەک بڵێی
هێشتا لەچاخی بەردین دەژین، تەنانەت وەسیەتەکەیشی جێبەجێ ناکرێت:
وەسییەتی کردبوو لە باوە مهحمود بنێژرێ.
کێ ئەم وەسییەتە لوکسۆسە جێبەجێدەکات. بەداخەوە من ئێستا لە شاری
کەلارم و ناتوانم بەو زووییە بگەمە لای و وەسییەتەکەی جێبەجێ بکەم..َ
ئایا ئەمە مەرگێکی ئاسایی بوو، یان کوشتن (مع سبق الاصرار)؟ چەندینی تر
وەک مام رەشید بەم شێوەیە کوژراو تاوانبارەکە دیار نییە؟!
برا، تۆ و ویژدان و ماڵئاواییەکەت لە هەر هەموویان، ئاسوودەترو پڕ
ماناترەو هەزار سەڵاو بۆ گیانی پاک و بێخەتا و فێڵ و ئەم غەدرە لە تۆ
کرا، لە ملیونان کەسیتر دەکرێت...
دەسەڵاتداران لە هەر کوێیەکی ئەم دنیایە، چەندە بازرگانی بە وشەو هۆش و
موڵک و چارەنووسی خەڵک بکەن، ئەوەندە روودەچنە ناو زبڵخانە!
رەشید بە شێوەی ژیان و ماڵئاواییەکەی، واتە بێ رەشیدی دەسەڵاتداران و
بەڵگەیەکی خەجاڵەئاوەرە بۆ هەمووتان!
من دەنگی خۆم بەم مەزلومە دا، ئەمیش ماڵئاوایی کرد.
07701929872
dwaroj@yahoo.de
|