په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٤\٢٠١٤

دەنگدانی هەر کەسێک بە دەسەڵاتێک

کە لە ماوەی ٢٢ ساڵ نەیویستبێ تەنانەت (مین)ەکان لەنێو ببا

ئەوپەڕیی ناهۆشیاریی و گەندەڵکارییە!

 

 

 

دوو دەیە پترە دەسەڵاتێک لە کوردستان هەیە کە خاکەکەی بێجگە لەوەی ٥٠ ملیار بەرمیل نەفتی تێدایە چەندین سەرچاوەی بە نرخی سامانی سروشتیی دیکەشی هەیە، کەچی تا ئێستا بە سەدان کێشەی ئابووریی و کۆمەڵایەتیی و نەتەوەیی و مرۆیی زۆر گرنگ لەو وڵاتە هەن هەر بە چارەسەرنەکرایی (با)یان لێدەدا تەنانەت تا ئێستا بە سەدان کیلۆمەتر چارگۆشە لە خاکی کوردستان پڕن لە مین و ئێستاکەشی لەگەڵ دابێ ساڵانە خەڵکێکی زۆر دەبنە قوربانیی کارەساتی تەقینەوەی مین!!! پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە ئایە ئەگەر ئەو دەسەڵاتە مافیا نەبێ دەبێ چی بێ!؟ لە راستییدا رەنگە ناهەقیی بێ کە ئەو دەسەڵاتە بە مافیا دەچووێنین چونکە تەنانەت مافیاش کە لە شوێنێک دەسەڵاتی هەیە بە لایەنی کەم لە پێناو مانەوەی خۆی گیانی هاوڵاتیانی شوێنەکە دەپارێزێ! جا ئەگەر تا ئێستا هاوڵاتییان هەستیان بەوە نەکردبێ و بەشداریی لەو بە ناو هەڵبژاردنانەی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگایەکان بکەن کە تەنیا کۆمەڵێک کۆیلەی کۆن دەگۆڕن بە کۆمەڵێک کۆیلەی تازە ئەوە چەندین ساڵی دیکەش کێشەکان وەکو خۆیان هەر (با)یان لێدەدا و دەنگدانی هاوڵاتییش دەبێتە بەشدارییکردن لە جێبەجێکردنی نەخشەی ئەو مافیایە دەسەڵاتدارانە کە زۆریان لە مافیای ئاسایی تێپەڕاندوە!

 

 

 

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک