١١\١٢\٢٠١٣
دەنگی فڕینی مانگ.
دەریا
زه‌مه‌ن ده‌مبا به‌ره‌و
سه‌ر
به‌ره‌و جه‌نجالیی پڕ له
باڵنده
له ته‌نیشت سێبه‌ری ده‌ستمه‌وه
له‌و مانگه‌یدا هه‌لدێ و هه‌لدێ
چیدی به‌ره‌و نوستن نابمه‌وه و
ده‌نگی فڕینی مانگ
له‌گه‌ڵ لووتکە به‌رزه‌کاندا ده‌بیستم
له‌و لووتکەیە بێ‌دار ده‌بمه‌وه
که تاتایێ
له پێده‌شتی منداڵیی
هه‌ڵاتووه،
ئای ئه‌و کاته‌ی
که گه‌نج و ئاسووده بووم
له به‌خششی زه‌مه‌ندا
زه‌مه‌ن بە سه‌وزیی گیانی لێ سه‌ندم
گه‌رچی به وێنه‌ی زه‌ریا
له زنجیره‌کانیدا
گۆرانی ده‌چڕم و
به ناخی خۆم
په‌رت ده‌بم
ده‌ستم به هه‌وره‌کان ده‌گا
به‌ڵام چیبکه‌م
ده‌ستم به تۆ ناگا!
ماڵپه‌ڕی دەریا
|