ده‌نگی
هه‌نده‌رانیی و مردووه‌کان بۆ کێ بووه؟!!
شوان سدیق
هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان به‌دوو شێوازی جیا‌و چۆنییه‌تی پرۆسه‌که
به‌ڕێوه‌چوو به‌پێی ئه‌و راگه‌یاندنانه‌ی که کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی
عێراق له کوردستان رایگه‌یاندووه، هاوڵاتیانی کوردستان به‌گشت چین‌و
توێژێکه‌وه نزیکه‌ی 2 ملیۆن‌و 500 هه‌زار که‌س مافی ده‌نگدانیان هه‌بووه،
دهنگدانو به‌شداریکردنی ئه‌م پرۆسه‌یه جیاوازه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی
تری کوردستان به‌دڵنیاییه‌وه به جۆش‌و خرۆشێکی جیاوازتره‌وه ئه‌م
جاره‌یان خه‌ڵکی کوردستان کیانو لیستی خۆیان هه‌ڵبژارد بۆ داهاتوو
دوا رۆژی خۆیان، ئه‌مه‌ش به‌چاودێری چه‌ندین چاودێری ناوخۆیی‌و
نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌کی زۆر له راگه‌یاندنه جیاوازه‌کانی
ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی کوردستان، که وه‌ک چاودێرێک پرۆسه‌که‌یان ده‌گواسته‌وه.
ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌کرێت له شێوه‌ی به‌شداریکردنی دنگدهر ئه‌ویش
به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ر ژمێرییهکی تۆکمه‌وه دوو جۆر ده‌نگ ئاوێته‌ی
پرۆسه‌که بوو، ئه‌ویش تا ئێستا له کوردستان ناوی ئه‌و که‌سانه
جیانه‌کراونه‌ته‌وه که کۆچی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیانکردووه، واته له هه‌نده‌رانن
یان ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌یه‌کجاری به‌هه‌ر هۆکارێک بووبێت مردوون،
ئه‌گه‌ر تێڕوانینێکمان هه‌بێت سه‌یر بکه‌ین تائیستاش به‌شێک له خێزانه‌کان
نانی مردووه‌کانیان دهخۆنو که‌چی به‌هۆی نه‌بوونی سه‌ر ژمێرییشهوه،
تا ئێستاش ناویان له‌سه‌ر فۆرمی خۆراکه واته ئه‌گه‌ر که‌سێک ناوی
له‌سه‌ر فۆرمی خۆراک بوو بواری ده‌نگدانی هه‌یه‌و ده‌توانێت ده‌نگبدات،
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌ره‌نجه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و که‌سانه‌ی مردوون‌و
ناویان نهسڕاوتهوه، خه‌ڵکانێکی تر ناتوانن له شوێنیان ده‌نگیان بۆ
بده‌ن؟ ئه‌مه جێی گومانه‌و هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌رکردنه که هیچ گومانی
تێدانییه لیسته‌کان خه‌ڵکانێکیان دانابێت له‌شوێنی ئه‌وان ده‌نگبده‌ن.
هه‌روه‌ها که‌سانێکی تر هه‌یه به‌هه‌ر هۆیه‌ک بووبێت ئه‌وانیش
ساڵانێکه کوردستانیان به‌جێ هێشتووه، هه‌ر چه‌نده ئه‌وان له ده‌ره‌وه
به‌شداری هه‌ڵبژاردن ناکه‌ن، به‌ڵام رێژه‌یه‌کی زۆر له‌و خه‌ڵکانه
ناوی خۆیان بۆ پێدانی ئیقامه‌و مافی په‌نابه‌رێتی گۆڕییه‌وه، که‌چی
سه‌یره تا ئێستاش له کوردستان ناویان له‌سه‌ر فۆرمی خۆراکه‌و خێزانه‌کانیان
له کوردستان بایعی یاخوود به‌شه خۆراکی مانگانه‌یان وه‌رده‌گرن، مه‌به‌ست
له‌م قسانه ئه‌وه‌نییه که ناوی ئه‌وان بسڕدرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه
مه‌به‌ستمان ئه‌وه‌یه نه‌ده‌بوایه ناوی ئه‌وان بهاتبایهتهوه. بۆ
هه‌ڵبژاردن‌و شێوازی به‌شداریکردنی ئه‌و که‌سانه وه‌ک ئه‌وه‌ی
ئێستا ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی ئه‌وانه‌ی له کوردستان ئاماده‌ییان هه‌یه
بۆیان هه‌یه ده‌نگبده‌ن.
ده‌نگدانی ههندهرانییهکانو مردووه‌کان جێی شک‌و گومانه کێ له‌بری
ئه‌وان ده‌نگده‌دات؟ ئایا بوونی ویژانو گوێنه‌دان به‌و ده‌نگانه‌و
ترس له یاسا‌و پێوه‌ره‌کانی کۆمسیۆنی باڵا وه‌ڵامی ئه‌وه ده‌داته‌وه
که که‌س له شوێنی ئه‌وان ده‌نگ نه‌دات؟ یان که‌سانێک به‌هه‌ر فرت‌و
فێڵهکهوهبێت بتوانن له‌جیاتی ئه‌وان ده‌نگبده‌ن. ئه‌مه‌ش له
کاتێکدا زۆربه‌یی لیست‌و کیانه‌کان به‌لیستی کوردستانی‌و گۆڕان‌و
ئازادی‌و عهدالهتیو چاکسازی‌و خزمهتگوزاریو....هتد، وه‌ک
خۆیان هێمایان بۆ کردووه، خروقاتی زۆرکراوهو ئێمه ((رێگایی یاسایی
ده‌گرینه به‌ر)).
ئه‌وه‌ی ماوه‌ی بیڵێین ده‌نگی مردووهکانو ههندهرانییهکان بۆکێ
بووه‌و کێ له بری ئه‌وان ده‌نگیداوه، ئه‌مه پێویستی بهڵیکدانهوهیه
ئه‌گه‌ر که سانێکیش هه‌بووبێت، رۆڵی ئه‌وانی بینیبێت، ئه‌وا ههڵوهستهشی
له‌سه‌ر نه‌کرێت، هه‌ڵبژاردن‌و پرۆسه‌که‌ش روویه‌کی ناشیرینی به
دیموکراسی به‌خشییه‌وه، که‌واته ئه‌وه‌ی ئیدعایی بۆ ده‌کرێت، نه‌توانراوه
بخرێته بواری جێبه جێکردنه‌وه.
shwansdiq@yahoo.com
|