ده‌نگنه‌دان تاکه
فشاری گۆڕانه.

شوان حه‌سه‌ن
با له‌گه‌ڵ شیکردنه‌وه‌ی ئه‌و ووته‌یه ده‌ست پێبکه‌ین که ده‌ڵێ ئێوه
وه‌ک پارت و ڕێکخراو گه‌ر نه‌بن به پێشه‌نگی میله‌ته‌که‌تان ئه‌وه ده‌بن
به پاشکۆ، له‌کاتێکدا ئه‌وه‌ی کۆمه‌لگای پێشکه‌وتووی له‌سه‌ر ئاوا ده‌کرێ
ڵه‌گه‌ڵ خه‌ڵک بوونه. واته له‌کاتێکدا که زۆرینه‌ی خه‌ڵک کۆکبوون
له‌سه‌ر خه‌مه هاوبه‌شه‌کان ده‌بێ ڕێز له داواکاریه‌کانیان بگرین و
له‌گه‌ڵیان بین.
خه‌لک ده‌سه‌ڵاتی کوردی له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه به پڕاکتیک ناسیوه و
تا ئێستا تووشی دوو گرفتی کردووه؛ یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی کوردی به دز و
درۆزن و پر فرتوفێل زانیوه و خه‌ونی ده‌وڵه‌تی کوردیشی لێدزی. دووه‌م
ڕووه جوانه‌که‌ی سیاسه‌تیشی لێقێزه‌وه‌ن کردن.
ده‌سه‌ڵاتی کوردی له ده‌نگدان ناترسێت و ئه‌و تووڕه‌ییه‌ش که نیشانی
ده‌دا به‌شێکه له‌و گه‌مه‌یه‌ی که زۆر جار خۆی وه‌ک قوربانیی نیشان
ده‌دا. ئه‌گینا پارتی و یه‌کێتی نه‌ک هه‌ر به یه‌ک لیست دانه‌ده‌به‌زین
به‌ڵکو کۆمه‌ڵێک پارت و ڕێکخراو که خۆیان له‌پشت دروستکردنیان بوون
یاخود به‌بێ ئاگاداری وان ناجولێنه‌وه به‌جودا له‌وان دانه‌ده‌به‌زین،
ئه‌گه‌ر بۆ خۆشی گه‌مه‌که نه‌بێ.
ئه‌وان له‌وه ده‌ترسن که خه‌ڵک بۆ ده‌نگدان نه‌چێ که چاوی کامیره و
ڕاگه‌یاندنه‌کانی دنیا له‌وێن و متمانه‌یان به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌داره‌کانی
لاواز بێت، چونکه به‌شێکی گه‌وره له به‌رنامه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردی که
چالاکانه کاری بۆ ده‌کا ئه‌وه‌یه که کورد له کێشه سیاسیه‌که دوور
کاته‌وه و بیکا به کێشه‌ی ئابووری، هه‌ر بۆیه‌ش وه‌ک گوتم ئه‌و له
ده‌نگدان ناترسێ چونکه کۆمسیۆنی باڵای له‌پشته و ساخته‌ش بۆ ئه‌و
براگه‌وره‌یه.
هه‌رچه‌نده ئه‌و بیری له‌وه‌ش کردۆته‌وه که خه‌لک بڕیاریدا ده‌نگبدا
بۆ ئه‌و شانس زۆرتره، چونکه‌خه‌لکێک که ده‌چێ بۆ ده‌نگدان ، پارتی و
یه‌کێتی پتر ده‌ناسێ و ئه‌وکاته به نه‌ریتی خراپ و خراپتر که
مێژووێکی دوور و درێژی له‌گه‌ڵدا هه‌یه ئه‌وه له‌وانه‌یه به‌ڕاستی
ده‌نگ به‌وان بدات، چونکه وا بیرده‌کاته‌وه تا خه‌ڵکێکی نوێ تێر ده‌بێت
زۆری ده‌وێ.
گه‌مه‌یه‌کی سه‌یره هه‌موو که‌س ده‌زانێت که نه‌وشێروان مسته‌فا جه‌لادی
براکوژییه، که‌چی به‌رسڤی وان ئه‌وه‌یه که ئه‌و دز نییه. ئه‌و
خاڵانه‌یتر گرنگ نییه که مرۆڤ‌کوژ بی و دیکتاتۆر و ناوچه‌گه‌ر و کۆمه‌ڵێک
خاڵی‌تر که له‌وانیتریش هه‌یه.. چونکه هاوڕێ خه‌باتی وان بووبی و
نزیکترین قوتابی مام جه‌لال بیت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه تۆ دز نی و ئه‌وه‌ی
که هه‌شته بۆماوه‌ی خێزانه و بۆت ماوه‌ته‌وه.
ئه‌رێ گه‌ر گه‌مه نییه بۆ نه‌وشیروان خۆی بۆ سه‌رۆکی هه‌رێم هه‌ڵنه‌ده‌بژارد
یا پێیگووتراوه یاری به هێڵی سۆر نه‌کا. ئایه ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌و
ده‌یاننێرێ چ جیاوازییه‌کیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی که پێشتر
ناردبووینی، ئه‌وه‌ی ته‌نیا ئه‌لفوبێی سیاسه‌ت بزانێت ئه‌وه ده‌زانێ
که له هه‌رێمێک له پرۆژه‌ی ده‌ستووره‌که‌ی که کاریشی پێده‌کرێ ده‌سه‌ڵاتی
سه‌رۆکی هه‌رێمه‌که‌ی ده‌سه‌ڵاتێکی خودایی بێ زۆر ئه‌سته‌مه تۆ
بتوانیت به چه‌ند که‌سێک گۆڕان دروست بکه‌ی.
لیستی هیوا ده‌با خوێندنه‌وه‌یه‌کی دووربینتری هه‌بوایه و هه‌ڵوێستی
ده‌نگنه‌دان و کارنه‌کردنی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات بگرتبایه‌به‌ر. ده‌کرا
له‌گه‌ڵ خه‌ڵک هه‌ست به خۆشیی سه‌رکه‌وتنێک بکرابا و ، دواجار که
دووباره درۆیه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی ده‌بینی هه‌ر هیچ نه‌بێ هه‌ست به
سه‌ربه‌رزییه‌ک ده‌کا و ده‌زانێ که ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی دووباره هه‌ڵیبخه‌ڵتێنێ،
ئه‌وکاته ده‌بێ تۆش له‌وه دڵنیا بی که تاکه هێزی به پاڵپشتی خۆیت
بزانێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی چاوت له ده‌سه‌ڵات نییه، کاتی گونجاو بۆ خۆی
دێ و که‌سانێکی زۆر به‌دوای به‌رهه‌ڵستکاری ڕاسته‌قینه‌دا ده‌گه‌ڕێن و
ئه‌گه‌ر نه‌بن به ئه‌ندامیش ئه‌وه ده‌بن به‌پشتیوان و کۆبوونه‌وه‌ی
ئه‌و هه‌موو خه‌ڵکه ترس ده‌خاته دڵی ده‌سه‌ڵاتی کوردی و ئاماده‌ییه‌ک
نیشان ده‌دا که ئه‌وانیدی قه‌بووڵ بکا. وه‌ک ده‌زانن هه‌موو ڕێگایه‌ک
و شانسێکیان پێدرا چ له‌به‌ر ترسه ده‌ره‌کیه‌کان و له‌سه‌ر وێرانی خاک
و ساوایی ده‌سه‌ڵات و چه‌ندان هۆی تریان دۆزیه‌وه که‌چی هیچیان بۆ
دروستکردنی وڵات نه‌بوو.
ده‌نگنه‌دان یه‌کلاکردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات و نازانم چ
مایه له‌ده‌ستی نه‌ده‌ین. چونکه ئه‌وه‌ی به ویژدانه‌وه سه‌یری
ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی کوردی بکات ده‌زانێ که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته که‌سی له
ده‌ره‌وه‌ی بازنه دیارکراوه‌که‌ی خۆی قه‌بووڵ نییه بۆ تۆ گه‌ر بێت‌و
هه‌ر پڕۆژه‌یه‌کیشی پێشکه‌ش بکه‌ی ده‌یکا به گه‌نده‌ڵیی و چه‌ند که‌سوکارێکی
خۆی له‌سه‌ر داده‌نێ.
به‌داخه‌وه رێگایی گۆڕان له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ناکرێ، ده‌با خه‌ڵکه‌که
له‌وه بێکه‌ستر نه‌کرابا و پشت له ده‌سه‌ڵات بکرابا و ئه‌و ده‌لاقه‌یه‌ی
که لێمان گیرابوو به تیشکه‌که‌ی گڕوتینێکی پێمان ببه‌خشیبا و ئه‌و
خه‌ڵکه په‌رته‌وازه‌ی گۆڕان نائومێدیی کردووه لێک نزیکتر ببایه‌وه.
به‌ڵێ ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان کراوه له کۆسپ خستنه‌به‌رده‌م گۆڕان، هه‌ر
جاره و کۆمه‌ڵێک ڕۆشنبیرن هه‌ر که ده‌بینن ده‌سه‌ڵات نه‌خۆش ده‌که‌وێ
ده‌بن به‌ئه‌مبولانس و هاوکات خۆیان له به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستکار نیشانده‌ده‌ن
و له ڕاگه‌یاندنه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردیش هه‌موو ده‌رگایه‌کیان بۆ
واڵایه و زه‌وی و خانه‌نشینییش وه‌رده‌گرن و هه‌ر شتێکیش رووبدات ئه‌وان
پێشه‌نگن.
باوه‌ڕ ناکه‌م له‌وه‌ش نه‌گه‌ن که پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له وڵاتی ئێمه
سووکایه‌تیپێکردنی دیموکراسیه‌ته.
ئه‌و به‌ڕێزانه زۆر باسی دادگایکردنی ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌که‌ن، به‌ڵام
نازانم بیریان له‌خۆیان کردۆته‌وه یا نا!؟
دوا قسه‌م ئه‌وه‌یه من له ئاکامه‌که‌ی دڵنیام به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئازارم
ده‌دا ئه‌و تێکشکانه گیانییه‌یه که تووشی ئه‌و خه‌ڵکه به‌سته‌زمانه
ده‌بێ که چه‌ند که‌سێک ئازاره‌کانیان ده‌که‌ن به په‌یژه و بۆ گه‌یشتن
به مه‌رامی تایبه‌تی خۆیان به‌کاری دێنن. تکایه ڕێگه له ناڕه‌زایی
خه‌ڵک مه‌گرن.
shwanhassan@hotmail.com
|