په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

١\١٢\٢٠١٣

دەنگوباسی پەنابەریی و کۆششەکانی فیدراسیۆنی پەنابەران.

 


حکومەتی ئەڵمانیا پەنابەرێک دیپۆرتی ھەولێر دەکاتەوە.


ئەلمانیا - ٣٠\١١\٢٠١٣:

رێکخراوی شورای پەنابەران لە ئەڵمانیاوە فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی ئاگادار کردوە کە پەنابەرێکی کوردی عێراقی بەناوی " باوان کەریم وا بریارە رۆژی دووشەمە ١٠-١٢ کاتژمیر ١٠،١٠ دەقەی بەیانی بەکاتی ئەڵمانیا لە فرانکفۆرتەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەولەتی ھەولێر بکرێتەوە".


ھەمان سەرچاوە بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" باوان لەسالی ٢٠٠١ لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات. دیپۆرتکردنەوەکەی لە رێگای ھێڵی ئاسمانی لۆفتانزاوەیە وە کاتژمیر ٤،٢٥ دەقە دەگاتەوە فرۆکەخانەی ھەولێر".


تۆبیس ھەڵسورای بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران لە شاری میونیخەوە بە ڕێگای تەلەفونی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" باوان کەس وکاری لە ئەڵمانیا دەژی و ناردنەوەکەی لەسەر خواستی خۆی نیە بەڵکو بە زۆرە ملیێ یە".


تۆبیس ووتیشی" ناردنەوەی ئەو پەنابەرە دابڕانی ئەوکەسەیە لە کەس و کاری، بۆیە داوا دەکەین حکومەت ھەرێمی کوردستان ئەو پەنابەرە وەرنەگریتەوە".

 


بەزۆر ناردنەوەی پەنابەران بەلجیکاشی گرتەوە.


بەلجیکا:


دوای ھەوڵەکانی فەرمان خێڵانی نۆێنەری فیدراسیۆن لە بەلجیکاوە بۆ بەدوادا چوونی کەیسی چەند پەنابەرێکی عێراقی لە کەمپە داخراوەکاندا بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند" بەزۆرناردنەوەی پەنابەران کە تا پێش چەند مانگێک لەم ولاتەدا نەبوو، لەئێستادا ئەم پرۆسیە بەلجیکاشی گرتۆتەوەو دەیان پەنابەری عێراقی دەست بەسەرکراون و خراونەتە کەمپی داخراوەوە بە مەبەستی بەزۆر ناردنەوەیان"

فەرمان ئەوەشی ووت "بۆ ئەم مەبەستە پەیوەندیم بە سەفارەتی عێراقیەوە کرد و ئەوان پێیان ڕاگەیاندم کە بەھیچ شێوەیەک ڕەزامەندی لەسەر بەزۆر ناردنەوەی پەابەری عێراقی دەرنابڕن، ھەربۆیە ئەوان پاسپۆرتی دەربازبوون بە پەنابەرانی عێراقی نادەن، ئەگەر پەنابەرەکە خۆی واژۆ نەکات ، یان ئەگەر پەنابەرەکە خۆی داوای پەساپۆرتی دەربازبوون نەکات، ئەوا ئەوان نایدەنێ".


فەرمان ووتی" بەڵام کێشەکە بۆ پەنابەرانی عێراقی لەوەدایە کە نوێنەرایەتی بەلجیکای حکومەتی ھەرێمی کوردستان، بەپێی ئەو رێککەوتننامانەی کە ھەیانە لەگەڵ بەلجیکادا، ڕەزامەندی پیشاندەدات کە پەنابەرانی عێراقی بەزۆر بنێردرێنەوەو فرۆکەخانەی ھەولێرو ئامادەن ڕێگە بدەن پەنابەری بەزۆر نێردراوە لە فرۆکەخانەکانی کوردستان دابەزن".
 


سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا وەڵامی سکرتیری فیدراسیۆنی دایەوە.


بەلجیکا:


فەرمان خێڵانی نۆێنەری فیدراسیۆن لە بەلجیکاوە ڕایگەیاند"دوایی ئەوەی لەلایەن پەنابەرێک ئاگادارکراینەوە کە ڕۆژی دووشەمە ٥-١١ لەبەلجیکاوە دیپۆرتی بیروت پاشان فرۆکەخانەی نیو دەوڵەت ھەولێر دەکریتەوە. سکرتاریتی فیدراسیۆنم ئاگادارکردوە ئەوانیش بەپەلە نامەیەکیان ئاڕاستەی Elio Di Rupo سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا کرد، داوایانکرد دیپۆرتی ئەو پەنابەرە رابگرن ورێگا بە مانەوەی بدەن لەگەل خێزانەکەی".


فەرمان ئەوەشی ووت"لەماوەی کەمتر لەشەو ڕۆژێکدا سەرۆک وەزیران وەڵامی نامەکەی دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆنی دایەوە ووتی: سپاسی نامەکەتان دەکەین سەبارەت بە کیشەی ئەو پەنابەرە بەڵام ئەو کێشەیە ‌ بە وەزارەتی کاروباری پەنابەرانو دادگاوە پەیوەندی ھەیە کە ئەوانیش سەربەخۆی خۆیان ھەیە لە کاروبارەکانیان ‌ ، بۆیە داوا دەکەم کیشەی ئەو پەنابەرە لەرێگای پاریزەرەکەوە بەرنە پیش..".
 


تا سەری ساڵی تازە نزیک بە ٦٠٠ پەنابەر لە نەرویج دیپۆرت دەکرێتەوە.


نەرویج:


ئاسۆ پەنابەرێکی کوردی عێراقی لە وڵاتی نەرویجەوە بەرێگای تەلەفونی سکرتارێتی فیدراسیۆن ئاگادارکردوە کە"حکومەتی نەرویج وابریارە تا ساڵی تازە نزیک بە ٦٠٠ پەنابەری وڵاتەکان کە داوای مافی پەنابەریان ڕەتکراوەتەوە دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکەنەوە".


ئاسۆ ئەوەشی ووت" لەئیستەولەلایەن پۆلیسەوە گەڕانو پشکنین بەدوای پەنابەران دەستی پێکردوە لەنیو ئەوە پەنابەرانەدا کە بڕیارە دیپۆرتی وڵاتەکانیان بکەنەوە ژمارەیەکیان کوردی عێراقیین".
 


راپۆرتێک لەسەر ناردنەوەی بە کۆمەڵی پەنابەران لە بەریتانیا.


لەندەن:


ڕۆژی چوارشەمە ٢٠-١١ لە لە لەندەن لە ئۆفیسی پاریزەران لە گاردن کۆرت، لە لایەن کۆمەڵێک ھەڵسوراوی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران راپۆرتێکی ئامادەکراو پیشکەشکرا لە ژێر ناونیشانی"دەرکردنی بەکۆمەڵ" دژ بە دیپۆرتی بەکۆمەڵی پەنابەران لە بەریتانیا لەرێگای ھێڵی ئاسمانیەکانەوە.


لەو ئیوارەیەدا ژمارەیەک لە ھەڵسوراوی ڕێکخراوەکانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەرانو ئەو پاریزەرانەی دیپۆرتی چەندین پەنابەری عێراقیان ڕاگرت لە رابردودا، بەشدارییانکرد.


ھەروەھا دەشتی جەمال سکرتێری فیدراسیۆن بانگھیشتکرا بوو لەو بارەیەوە سەبارەت بە رەوشی پەنابەران وئەوپیشلکاریانەی لەدەورەی رابردو وەئیستادا حکومەتی بەرتیانیا بەرامبەر بە ‌پەنابەرانی کورد ئەنجامی داوە قسەوباسیکرد و ھاوکات ئاماژەی دا بەو کاووچالاکیانەی کە فیدراسیۆن لە ئاستی دەرەوەو لە کوردستان لە پیناو بەرگری لەمافەکانی پەنابەران ودیپۆرتکراوەکان ئەنجامی داوە قسەوباسیکرد، تاکیدی لەسەرکاری ھاوبەشی رێکخراوەکان کردەوە لە پێناو مافەرەواکانی پەنابەران و بۆ بەرگرتن بە سیاسەتی گرتن وزیندانیکردنو دیپۆرتی پەنابەران .
 


فیدراسیۆن لەسویسرا کەمپەین بۆ کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا لە کوردستان ڕاگەیاند.


سویسرا:


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا رۆژی ٢٨-١٠ کەمپەینیکی یەک مانگی ڕاگەیاند بۆکۆمەک وکۆکردنەوە ی یارمەتی بە ئاوارەکانی سوریا لە کوردستان لە رێگای گروپی ھاناوە . لەو راگەیاندنەدا ھاتووە"فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە سویسرا ، داواتان لێدەکات بە تەنگ ھاواری ئەو دایکانەوە بچن کە لە خەمی نان پەیداکردندان بۆ کۆشە خێزانەکەیان ، لە خەمی ھەڵلەرزینی ئەو مناڵانەدا بن کە ئایندەو ئێستاشیان نادیارە، بە ھانای ئەو پەککەوتانەوە بچن ناڵەیان لە تاو ئێش دەگاتە گوێی ھەموومان ، داواتان لێدەکەین وەک ئەوەی ھەر پێداویستیەکیتر بۆ خێزانەکانتان ، لە مناڵ ،ھاوسەر و خوشک و براکانتان دابین ئەکەن با ئەمانیش بەشێک بن لەو کەسانەی کە بە تەنگیانەوە دێن".


ھەروەھا ھەر لە راگەیاندنەدا ھاتووە"تکامان لە ئێوە ئەوەیە کە وەک ھەمیشە پاڵپشت و دەنگی ئینسانی لە کۆمەڵگادا بەرزو بڵند ڕابگرن.ئیمە ژمارە بانکی خۆمان ڕادەگەیەنین لەگەڵ چەند ژمارە تەلەفۆنێک بۆکار ئاسانی و پەیوەندی گرتن لە سویسرا بۆگەیاندنی کۆمەکەکانتان بە ئاوارەکانی سوریا لە کوردستانی عێراق ، وە دڵنیتان دەکەینەوە لە ئاکامی کۆمەکەکانتان کە ڕاستەوخۆ بە دەستی ئاوارەکان بگات و لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاودەکرێتەوە. ئەم کەمپینە بۆ ماوەی مانگێک بەردەوام ئەبێ و تکامان وایە کەسانێک ئەگەر دەستیان بە ئێمە ڕاناگا ،ھەوڵبدەن لە ڕێگەی پەیوەندیەوە یان ڕاستەوخۆ بەم ژمارە حسابیە کۆمەکەکانتان بگەیەنن".


International Federation of Iraqi Refugees
IBAN: CH24 0900 0000 6019 7996 8
Konto: 60-197996-8


ئه‌دره‌سی فیدراسیۆن:
IFIR, Post fach 7643, 3001 Bern


هه‌روه‌ها مالپه‌رێکی سویسرا له‌ژیر ناونیشانی" هاوکاری په‌نابه‌ره‌ سوریه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی"به‌ زمانی ئه‌لمانیا ده‌قی که‌مپه‌ینی فیدراسیۆنی بلآوکردۆته‌وه‌:
http://www.sosf.ch/cms/front_content.php?client=1&lang=1&idcat=163&idart=1124&zur=163

 


٢٠ ساڵ لە تێکۆشان و ناڕەزایەتی بۆ داخستنی گرتووخانە کامپسفیڵد.


شاری ئۆکسفۆرد:


بیل مەکی یەکێک لە ھەڵسوراوانو دامەزرێنەرانی "کەمپەین بۆ داخستنی کامپسفیلد" لە بانگھێشتێکیاندا کە ئاڕاستەی سکرتارێتی فیدراسیۆنیان کردوە ھاتووە"بە بۆنەی یادی ٢٠سال بەسەر تێکۆشان وکۆڵنەدان دژ بەکردنەوەی گرتووخانەی دەستبەسەر کامسفێلد ھاوس لە شار ئۆکسفۆردی بەریتانیا ھەفتەیەک چالاکی جۆراجۆر ئەنجام دەدەن".


بەپێ ووتەی بیل"‌ لە ٢٥ تشرینی دووەمی سالی ١٩٩٣ یەکەمین کاروانی پەنابەران لە گرتووخانەی ھاردمەنسورس لە لەندەنەوە بۆ گرتووخانەی کامپسفیلدی پەنابەران کە تازە لە شاری ئۆکسفۆرد کرایەوە، رەوانەکرا. بە پێ یاسای پەنابەری ١٩٧١ بەریتانیا لەوکاتەوە تائیستا نزیک بە ٢٥ھەزار پەنابەر بە توومەتی جۆراجۆر دوای رەتکردنەوەی داوای پەنابەرییان لە و گرتووخانەیەدا دەستبەسەر کراون وەیان دیپۆرتی وەڵاتەکانیان کراونەتەوە".


ھەروەھا بیل ووتی" ئەمرۆ شەمە ٣٠-١١لەیەکەمین چالاکی ئەم ھەفتەیەدا لەبەردەم دەرگای سەرەکی گرتووخانەی دەستبەسەر کامپسفیلد ھاوس لەشای ئۆکسفۆرد کاتژمیر ١٢ نیوەرۆ خۆپیشاندانی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەین و داوا لە تەواوی پەنابەرانو ریکخراو ھەڵسوراوانی بەرگریکار لە مافەکانی پەنابەران دەکەین بەشداری ئەو خۆپیشاندانە بکەن".


ھەر لەدرێژەی چالاکیەکانی کەمپەین بۆ داخستنی گرتووخانەی کامپسفیلد ھاوس چالاکی شانۆی و وورک شۆپ لەسەر ئەزموونی کارەکانی ئەو کەمپەینە پیشکەش دەکرێت.


بۆ زانیاریی لەسەر خۆپیشاندانەکە:
Demonstrate at Campsfield main gates
Langford Lane, Kidlington OX5 1RE
Bike ride: 11am Martyrs’ Memorial, St Giles, Oxford
London coach 10am Malet St, WC1E 7HY £5/£10 contact bekahsparrow@gmail.com

 


گروپی ھانا کۆمەکی بەئاوارە سوریەکانی کەمپی عەربەت گەیاند.


کوردستان:


ئامانج عبدوڵا بەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی بە سکرتارێتی فیدراسیۆنی ڕاگەیاند".


ڕۆژی جوار شە ممە ڕێکە وتی ١٣\١١\٢٠١٣ گروپی ھانا لە گە ڵ رێکخراوی خە ڵک بۆ گە شە پێدان وڕێکخراوی وادی ئە لمانی و لقی کوردستانی فیدراسیونی سە راسە‌ری پە‌نا‌بە‌ران و چە‌ند کە‌سایە‌تیە‌ک و ریکخراوی تر سە‌ردانی کە‌مپی عە‌ربە‌تمان کرد ژمارە‌یە‌ک قەمسلەمان دابەش کرد بە‌سە‌ر خویند‌کارانی کوران و کچان بۆ ھە‌ر‌دوو دە‌وامە کە لە جۆری باش بە ھاوکاری ھە‌موولایە‌ک".


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی کە ئەندامێکە لەگروپی ھانا لە ماوەی رابردودا بە دوو جار تائیستا دووھەزارو سەد دولاری لەرێگای پەرپرسی لقی کوردستانی فیدراسیۆنەوە گەیاندۆتە گروپی ھانا لە پیناو کۆمەک بە ئاوارەکانی سوریا و ھەروەھا ١٠٧ کیلوجلو بەرگ لەبەریتانیاوە بە ریگای کۆمپانیای گۆران پۆست بی بەرابەر بۆ ئاوارەکانی سوریا ناردۆتەوە.


فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لەسەر ھەولەکانی بەردەوام دەبیت لەو بارەوە جێگای خۆیەتی ئەوپەری سپاس و پیزانینی خۆمان بگەیەنین بە ھەموو ئەوکەسانەی بەھانای ھەوڵەکانی فیدراسیۆنەوە ھاتن بە ڕێگای جۆراجۆر کۆمەکیان پێ گەیاندین.
 


خۆپیشاندان دژ بە پرۆژە یاسای پەنابەری.


شاری شەفیڵد:


لە رۆژی ١٨-١٢ جیھانی کۆچکردواندا گروپی South Yorkshire Migration and Asylum Action Group (SYMAAG


لەشار شەفیلد بە پشتیوانی نۆینەرانی یەکیتی کریکاری و چەند رێکخراوی ئینسانی و پەنابەری ب ڕێپێوانێکی ناڕەزایەتی دەبەنە بەردەم ھۆم ئوفیس بەرامبەر بە پرۆژە یاسایەکی تازەی پەنابەری کە ھەوڵ دەدریت یاسای بکرێت لە ژێر ناوی "کۆچبەرانی نا یاسای" کە بە پێ ئیدعای تریزە مەی ئەندام پەرلەمان ووەزیری ھۆم ئەفیس سەبارەت بەو پرۆژە یاسایە تازەیە دەڵیت "ئەمە ئەو جۆر کۆمەڵگایە یە کە پێویستە تیا بژین".


کە ناوەرۆکی ئەو پرۆژە یاسایە لەسەر بنامەیەکی نەژاد پەرستانەوە وپیشیلکاری بەرامبەر بە مافەکانی پەنابەرانو کۆچکردوان دامەزراوە.


لەدرێژەی کارو چالاکیەکانی رێکخراوە ئینسانی و پەنابەریەکاندا دژ بەو پرۆژە یاسایە رێپێوانی نارەزایەتی لە شاری شەفیڵد رێک دەخرێت . فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی سەرباری پشتیوانی لە خواست داواکاریەکانی ئەو رێپیوانە داوا لە پەنابەران دەکات لەو رێپێوانە نارەزایەتیە بەشداری بکەن.


بۆ زانیاریی پتر دەتوانن تەماشای پێگەی گروپی ناوبراو بکەن لەم لینکە:
www.symaag.org.uk
 

 

فیدراسیۆن پشتیوانی لە کەیسی ژمارەیەک پەنابەر دەکا.


ئەوروپا:


لەدریژی ھەوڵەکانی فیدراسیۆن لە پیناو ھاوکاری وبەرگری لە کەیسەکانی ژمارەیەک لە ژنان وپەنابەران لە وڵاتەکانی بەریتانیا وسوید وھۆلەندە و تورکیا..، فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی نامەی پشتیوانی و چەندین و بەڵگە لەسەر دۆخی ژنان لەکوردستان وپیشلکاری بەرامبەر بە مافەکانی مرۆڤ ئاراستەی لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەو ووڵاتانە کرد.


بۆ زانیاریی پتر لەسەر ھەوڵەکانی فیدراسیۆن بڕوانە پێگەی فەرمی فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی لە:
http://federationifir.com
ھەروەھا پیگەی لقی کوردستانی فیدراسیۆن:
www.ifirbk.org

 

 

فیدراسیۆنی سەراسەری پەنابەرانی عێراقی

 

________________________________________________
IFIR:PO.BOX1575، ILFORD، IG1 3BZ، LONDON
ifir@hotmail.co.uk, 00447856032991, 07895976547

Fax: 08715288651, www.federationifir.com

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک