په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌ئێمهلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

 

 

دەنگ و رەنگی هەژاران و سیاسەتی ئێوە!


سەلام عەبدوڵا


- هەموو سیاسەت و رۆژنامەو گۆڤارو کەناڵەکانی تەلەفزیون و رادیوکان بۆ خۆتان، ئیمە تەنها بەرهەمی سیاسەتی کۆمەڵایەتیمان دەوێت!


- هەر هەموو کورسییەکانی پەرلەمان و وەزارەت و پارێزگاکان پیرۆزتان بێت...ئەگەر لەمەش زیاترتان دەوێت، دەنگ بەرزبکەن، ئێمەش تەنها"ئاسایش و پاراستن و زانیاری نەتەوەو نیشتمانی رۆژانەی ماڵە هەژار و ژێردەست و کەمدرامەت و پەککەوتەو منداڵەکانیانمان، دەوێت!" لەمە بترازێت ئەوی تریان بۆ خۆتان!


1- رووناک حەسەن ئەلیاس(تەمەن30ساڵ)، دایکی دوو منداڵە(ئارام، تەمەن5ساڵ، ئەوین، تەمەن2ساڵ). هاوسەرەکەی(ریاز، کرێکاری نانەواخانە)لە تەقینەوەکەی(چێشخانەکەی ئەبو دڵشاد)گیانی لەدەستدا. ئێستا رووناک بە دوومنداڵی هەتیوکەوتوو و بێکاری و موچەی شەهیدان و هیچ جۆرە کۆمەکێک، کرێچییەو دەبێ100هەزاردینار کرێ بۆ ئەو خانووە بدا(وێنەکە)و لەراستیدا کەلاوەیەکی شڕەو لە هەموو کاتێک وەک خانووەکەی تەنیشتی، ئەگەری روخانی هەیە.
ئەدەرەسی ئەم خێزانە:
رووناک حەسەن، گەڕەکی تێلخانە، ژمارەی تەلەفۆن: 07702434164
2- رەسمیە ئەلیاس عەلی لە هەمان خانووەکەی سەرەوە لەگەل کچەکەی(سندس ئیسماعیل) و دوو منداڵی(ئەستەبرەق، فوئاد) نیشتەجێیەو هیچی دەرامەتێکیان نییە.
3- خورشیدە حەسەن، دایکی3منداڵ(محەمەد لەدایکبووی1987، ئەحمەد، لەدایکبووی1993، نەسرین لەدایکبووی1988)لە گەڕەکی تێلخانە کرێچییە، بەڵام کرێ نادەن. هاوسەرەکەی(جیهاد خورشید لە1999کۆچی دوایی کردووە). حکومەت وەک پیشە"رەنگینەکەی"خۆی بە بەرپرسیار نازانێت لەبەرامبەر ئەم خێزانە کە کە دایکەکە بێوەژنەو باری دەروونی دوو کوڕەکەی خراپە و هیچ رێکخراوێکیش یارمەتیان ناداو تەنها لەلایەن خێرەومەنەوە"خێریان" پێدەکرێت.
ژمارەی تەلەفۆن: 07703531618
4- مەیاس ئەکرەم محەمەد شوکور(دارتاش، تەمەن1953)خاوەن7منداڵن(زینە20ساڵ، ئیمان19ساڵ، ئەسرا18ساڵ، سەجا17ساڵ، عەلی16، ئەحمەد 14ساڵ، زوحا10ساڵ)و مانگانە70هەزار دینار بۆ کرێی دوکانەکەی دەداو بێبەشە لە بیمەی کۆمەڵایەتی و هەموو ئەندامی خێزانەکەی، بێکارن.
ژمارەی تەلەفۆن: 07708938056

لەبەر ئەوەی حکومەت سیاسەتی ئابووری نیولیبڕاڵ پەیرەو دەکات، لەماوەی 18ساڵدا تا پێی کرابێت، لە ئەرکە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی دەدزێتەوە، بۆیە شایانی خۆیەتی هێزە ئەڵتەرناتیڤەکان و مرۆڤدۆستان گیانی هاریکاریی خۆیان پیشان بدەن و راستەوخۆ پەیوەندی بەو خێزانانەوە بکەن....پاشاو بلیمەت و قارەمان و چاونەترسەکانی حکومەت و حیزب: باسی هەڕەشەی دەرەکی مەکەن، ئێوە بەو سیاسەت و کردارانە، ناوەوە وێرانکردووەو نەجات و سەرکەوتنمان و باڵابەرزی لە پەیڕەکردنی دادوەری کۆمەڵایەتییە و بە دابینکردنی ژیانی خۆشگوزەرانی بۆ دانیشتوانی کوردستان، هێز نییە بتوانێ خۆی لەبەرامبەر هێزی خەڵک رابگرێ و ئەوی هێشتا نازانێ بۆچی هاواری(سۆسیالیزم یان بەربەرییەت)لە هەموو لایەکەوە بەرزبووەتەوە، با سەیری بژێوی هەژارەکانی خانەقین بکات!
 


dwaroj@yahoo.de