٦\١\٢٠١٢
ده‌نکه مرواریه‌ک
له مرواریه‌کان!

دکتۆر
تاریق حه‌جی وه‌رگێرانی: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌ریم
ده‌ڵێن ئێمه داوای رێزلێگرتنمان له هه‌موو
جیهان ده‌که‌ین(ئه‌مه‌ش مافێکی ڕه‌وای خۆیانه)، که‌چی خۆیان به‌وشێوه‌ییه‌ی
داوای ڕێز ده‌که‌ن ڕێز له به‌رامبه‌ریان ناگرن... له بۆنه‌و بێ بۆنه‌دا
ده‌ڵێن په‌رتوکه پیرۆزه‌کانی ئه‌وان ساخته‌یه!، بڕوا و ئیمانیان گه‌نده‌ڵ
و ساخته‌کارییه!!! ... ده‌شڵێن ئێمه بڕوامان به ئازادی ئیمان هه‌یه،
که‌چی په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی که ته‌نیا ئیمانه ڕێگه‌پێدراوه‌کانی هه‌رسێ
دینه ئیبراهیمییه‌که‌یه(واته ئه‌وانه‌ی ناو ده‌برێن به دینی
ئاسمانی)!. ده‌ڵێن ئێمه دژی هیچ دینێکی تر نیین، که‌چی کاتێک دینه‌کانی
تر په‌رستگا دروستده‌که‌ن بۆ خۆیان، کانی توڕه‌ییان ده‌ته‌قێته‌وه و
په‌رستگای دینه‌کانی تر ده‌ڕوخێنن! ... وا ڕاده‌گه‌یه‌نن که مافی
خۆیانه له هه‌رچ شوێنێکی جیهاندا په‌رستگا بۆ دینداره‌کانی خۆیان
دروستبکه‌ن، که‌چی ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که پیرۆزییه‌کانی ئه‌مانی تیا
باڵاده‌سته هیچ دێنێک بۆی نییه و ڕێگه‌ی پێ‌نادرێت په‌رستگای دینه‌که‌ی
خۆی تیا دروستبکات!!! .
کاتێک گه‌لی سویسرا بڕیاریدا( له ڕاپرسیه‌کی گشتیدا) که ڕێگه‌یان
پێبدات په‌رستگای دینه‌که‌ی خۆیان دروستبکه‌ن به‌ڵام به‌بێ دانانی
بڵندگۆ و شوێنی بانگدان له سه‌رسه‌ربانی په‌رستگاکانیان، خوێنیان هاته
قوڵپدان و کانی توڕه‌ییان ته‌قییه‌وه وه‌ک ناڵه و نرکه‌ی جه‌هه‌نم
ناڵه‌و نرکه‌یان ده‌هات! وه‌ک ئه‌وه‌ی بیریان نه‌بێت که وڵاته‌کانی
خۆیان ڕێگه ناده‌ن به مه‌سیحیه‌کان و یه‌هودیه‌کان و بوزیی و به‌هائییه‌کان
بۆ دروستکردنی په‌رستگا و سروته دینیه‌کانیان!!! له ڕێگه‌ی ڕێکخراوه
شارستانییه‌کانه‌وه په‌یوه‌ستن به‌وه‌ی که وێنه‌ی خۆیان و دینکه‌یان
جوان پیشانبده‌ن له به‌رنامه‌کانی فێرکاریی ئه‌و وڵاته پێشکه‌وتوانه‌دا
که په‌نایانداون و گرتونێتێ خۆیی و دڵی بۆ کردونه‌ته‌وه و وه‌ک په‌ناهه‌نده
قبوڵیکردون ... که‌چی ئه‌گه‌ر وه‌ک ئه‌مان و داواکارییه‌کانیان مه‌سیحیه‌کان
و یه‌هودیه‌کان و به‌هائیه‌کان هه‌مان داواکارییان هه‌بێت ئه‌وه
هاتوهاواریان به‌رزده‌بێته‌وه و ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی بێگانه و
گومان‌لێکراوان ده‌که‌ن له به‌رنامه فێرکارییه‌کانی خۆیاندا.
دینداره‌کانی ئه‌مان ئه‌ندامێتیان قبوڵه له هه‌موو په‌رله‌مانه‌کانی
ئه‌وروپا و ئامریکای باکور و ئوسترالیادا ... به‌ڵام ئه‌مان ڕێگه‌ناده‌ن
له په‌رله‌مانه‌کانی ده‌وڵه‌تانی خۆیاندا هیچ ئه‌ندامێکی ده‌ره‌کی هه‌بێت،
به‌ڵکو هه‌موو ئه‌ندامێتییه‌کی ئه‌و هاوڵاتیانه هه‌ڵده‌وشێنه‌وه ئه‌گه‌ر
سه‌لمێنرا بۆیان که ڕه‌گه‌زنامه‌ی وڵاتێکی تریان هه‌یه!!! کۆچ ده‌که‌ن
بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئامریکای باکور و ئوسترالیا به هۆکاری نه‌بوونی
ئازادیه‌کان( به هه‌موو شێوه‌کانیه‌وه) و نه‌بوونی بواری ژیانێکی
شایسته به مرۆڤ ... کاتیکێش جێگیر ده‌بن له‌و به‌هه‌شته‌ی که خه‌ونیان
پێوه بینییوه ده‌سته‌که‌ن به کاری ڕوخێنه‌رانه له بونیاده بناغه‌ییه‌کانی
ده‌ستور و یاساکان و ڕۆشنبیریی ئه‌و به‌هه‌شته‌ی که ڕایانکردوه بۆی
له جه‌هه‌نمی وڵاته‌کانی خۆیانه‌وه که نوقم بووه له ژێر ئاوی بۆگه‌نی
ده‌ریاچه‌یه‌ک له دواکه‌وتووییه‌تی ... کاتێکیش نه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵگا
پێشکه‌وتوه‌کان بۆیان ده‌رده‌که‌وێت که "ئه‌مانه‌ی" ڕایانکردوه
بۆلایان و په‌ناهه‌نده‌ییان وه‌رگرتوه دیموکراتیه‌تیان هه‌ر بۆ ئه‌وه‌نده
ده‌وێت که به‌کاری بهێنن بۆ تێکدان و وێرانکردنی دیموکراتیه‌تی
ڕۆژئاوایی، ئه‌و کاته به ده‌نگی به‌رز هاوار ده‌که‌ن: ڕزگارمان که‌ن
له ده‌ست شه‌پۆلی دوژمنانمان که که‌وتونه‌ته ناومانه‌وه!!
کاره‌ساتی ده‌ڤه‌ری ئێمه که حاکمگه‌لێک لێیان دزییوین و
داگیریانکردوه بۆ خۆیان، گه‌وره‌ترین نیشانه و ئاماژه‌یه بۆ نه‌زانین
و گه‌وجێتی و نه‌فامیی هه‌ڵکێشراو له گه‌نده‌ڵیی و نه‌بوونی جیهانبینی
و نه‌بوونی هه‌ستیی مێژووکرد و نه‌بوونی ڕۆشنبیریی ... دوای نیوسه‌ده
له حوکمی ئه‌م حاکمگه‌له دزه ـ نه‌زانین ودواکه‌وتویی و نه‌فامی
کۆمه‌ڵگاکانی ئێمه‌یان داڕزاندوه و بێتوانایان کردوون له ده‌ستپێکردنی
چالاکی و هه‌وڵدان بۆ مه‌عریفه به مه‌به‌ستی پێشکه‌وتن و به‌ره‌وپێشچوونێکی
پاک و بێگه‌رد .... کاتێکیش ئه‌نجامی نیو سه‌ده بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌زانین
و نه‌فامی و گه‌نده‌ڵی له‌ناوماندا وه‌ک ئه‌مڕۆ ده‌رده‌که‌وێت، هیچ
شتێکمان بۆ نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له ده‌ستپێشخه‌ری نه‌بێت له به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی
ئامێری دیموکراتیه‌ت و له پێشیشه‌وه په‌یوه‌ست بوون به بروابوون به
زانسته‌وه نه‌ک به"ئه‌فسانه‌وه"، وه به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئامرازه‌کانی
زانستی کارگێڕیی نوێ و مرۆپه‌روه‌ریی و پێشکه‌وتن و تازه‌گه‌رێتی و به
ڕێژه‌یی و به فره ڕه‌هه‌ندیی(( به مانا ڕاسته‌قینییه‌که‌ی، نه‌ک به
مانا ساخته‌ییه‌که‌ی که ئه‌مڕۆ هه‌ندێک له ڕژێمه ئاینییه‌کان ـ
ڕژێمه‌کانی قه‌شه و مه‌لاو مالوم ـ (الپیوقراگیین) ده‌یانه‌وێت
دووباره‌ی بکه‌نه‌وه یان دووباره‌یانکردوه‌ته‌وه)) وه به قبوڵکردنی
ئه‌ویتر و له سه‌ر بنه‌مای مافی مرۆڤ و مافی ته‌وای ژنان بۆ یه‌کسانی
له‌گه‌ڵ پیاوان و ئازادی ته‌واوی ڕۆشبنبیریی و دینی .... گرتنگتریش له‌مه
ده‌وڵه‌تی شارستانیی که ڕاگیراوه له‌سه‌ر بنه‌مای هاووڵاتییبوون و
جیاکردنه‌وه‌ی دین له ده‌وڵه‌ت .... وه پراکتیزه‌کردنی کاری سیاسی له
لایه‌ن گه‌له‌وه به هه‌موو چینه‌کانیه‌وه و به پێی ڕاژه‌ی
کۆمه‌ڵگا...
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مه وه‌ک ئه‌رکێکی قورس ده‌رده‌که‌وێت له به‌رامبه‌روه‌ستانه‌وه‌ی
گه‌ڕانه‌وه(بۆ دواوه)یه‌کی ڕه‌ش که ئاسمانی ئه‌مڕۆی ژینگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی
و سیاسی ئه‌مڕۆی ئێمه‌ی داپۆشیوه، باوه‌ڕی ڕاسته‌قینه به به‌های
پێشکه‌وتنی ڕاسته‌قینه نابێت و ناکرێت، شایه‌ن به ڕێزگرتن نابێت، به
ئه‌نجامناگه‌ینرێت و سودی لێوه‌رناگیرێت، ئه‌گه‌ر باوه‌رداران پێی له
ژێر بارودۆخێکی مێژوویی بێ هیوادا وه‌ک ئه‌و بارودۆخه مێژووییه‌ی که
حاکمه تاوانباره‌کان دروستیان کردوه وه‌ک ئبن علی و حوسنی موباره‌ک و
قه‌زافی و عه‌لی عبدوڵا ساڵحی (رووخا‌و) و ئه‌سه‌د (که بێگومان ده‌بێت
بروخێت له‌م ساڵی نوێیه‌دا) ڕاینه‌گه‌یه‌نن و کار و چالاکی و خه‌باتی
بێوچانی بۆ نه‌که‌ن هه‌ر له ئێستاوه تێنه‌کۆشن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌قڵ
و دڵی نیشتیمان و ده‌رهێنانی له ده‌ستی ڕابوردوخوازان (واته سه‌له‌فه‌یکان
و کۆنسه‌رڤاتیڤه‌کان و دوژمنانی زانست و پێشکه‌وتن و ئازادیه‌کان و
نوێگه‌رایه‌تی و سه‌رده‌مێتی). به‌ده‌ستهێنانی به‌ها ڕاسته‌قینه‌کانی
ژیان و مرۆڤ به گشتی و بێ جیاوازی ، به‌ها ڕاسته‌قینه‌که‌ی یه‌کێتی
نیشتیمانی، به ها راسته‌قینه‌که‌ی شکۆمه‌ندی مرۆڤه‌کان، به‌ها ڕاسته‌قینه‌که‌ی
دادپه‌روه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تی و یه‌کسانی ژن و پیاو، به‌ها ڕاسته‌قینه‌که‌ی
یه‌کسانی مرۆڤه‌کان له به‌رده‌م یاساگه‌لێکی شارستانیانه‌دا، به‌ها
ڕاسته‌قینه‌که‌ی ده‌وڵه‌ت و کۆمه‌ڵگایکه‌ی سکۆلاریزم، نه‌ک هه‌ر قورس
نییه به‌ڵکو سوک و ئاسانه به‌ڵام قوربانیدان و تێکۆشانی بێوچانی ده‌وێت...
________________________________________________
سه‌رچاوه:
(الحوار المتمدن - العدد: ٣٥٩٢ -
٢٠١١\١٢\٣٠
- ١٣:١٥):
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=289519
ماڵپه‌ڕی جیهاد محه‌مه‌د که‌ریم
|