٩\٩\٢٠١٣
دە
پارچە شیعر.

هەردى
شەفیق
ئەو شەوانەی لەژێر
تریفەی مانگدا تەنیاییمان ڕاو ئەناو بەدەنگی بەرز گۆرانیمان ئەوت
ئەو ڕۆژانەی لەبەر بارانا سەیری گوڵەکانمان ئەکرد ئەپشکوێن
تۆش لەوێبوویت بیگێڕەوە
چۆن چۆنی بوو یوسف زوڵەیخای لەبیرکرد
چۆنچۆنی بوو عەشق یوسفی کرد بەخاوەنی موعجیزە
بیگێڕەوە
دنیا ێەگێک بوو گۆڕەکانمان بۆ ئێسقانەکانمان ئەگەڕا
ژیان تاوسێک بوو لەبەرخوێنی ئەو نەمانتوانی پەڕەکانی ببینین
بیگێڕەوە ڕەدوی پیاوێک ئەکەوتی
چل شەو بەژێر بارانا ئەیبردیت و
چل شەوی تریش بەناو خوێنی خۆیدا
بیگێڕەوە
کەئەم ئەستێرەیە حاشای لەدایکایەتی ئێمە کرد بوو
وەک دۆلفینی بێچوو مردوو
لەکەنارەکانی بێ‌تۆییا مانم لەژیان ئەگرت
ئاخر ئەبوو شیری گورگ بخۆین و کەڵبەکانمان لەوەفا جیڕ بکەینەوەو
نەمانکرد
کەخودا قەڵەم و کاغەزێکی پێڕەوا نەبینین
ئەبوو دەردی دڵمان لەسەر دیواری مەعبەدەکان بنوسین
بیگێڕەوە برینەکۆنەکەی دڵی من بیگێڕەوە
لەم جیهانە ناشیکارەدا قەرەجێک بوویت و نیشتیمانت ناولەپت بوو
باڵندەیەک بوویت وچارەنوس داوی بۆ ئەنایتەوە
شەوێک لەگەڵ تۆدا دەمان ویست
بەژێر مانگەشەودا پیاسە بکەین، مانگ گیران بوو
دەمان ویست بچینە کەنار دەریا
ئۆقیانوسەکانیش وشکاییان هات
بۆیە دوای ساڵەهای ساڵ بۆت دەنووسم
ئەمشەویش مانگ لە پێکێک بادەدا ئەشکێت
قەدەری ئێمە کەوتە ناو ساڵانێکەوە
هەرگیز مانگی تیادا هەڵنەهات
ساڵانێکی زۆر بەخەیاڵ وێنەم دەکێشا
ڕۆژێک بوو بەحەقیقەت
ساڵانێکی زۆر خەونی بەخەیاڵێکەوە دەبینی بووبەڕاستی
ئێستاکە ئەو لەماڵی کەسێکی ترەو،
نەخێر لەجەهەنەمەوە دێتەوە
من لەکەلاوەی شارێکی خاپورەوە بەرەو جەهەننەم ئەچم
ئێستاکەئەو بەبێ ویستی خۆی وێنەکانی من ئەشکێنێ و
منیش خەونەکانی زیندە بەچاڵ ئەکەم
گوناهی ئەو هەر ئەوەیە کەخەیاڵی ئەڕوات
تابلۆیەک بەخوێنی من ئەنەخشێنێ
پەپولەیەک لەخوێنی منا غەرق ئەکات
منیش کەخەو بەوەوە دەبینم
ئەڵی ی چەقۆیەک لەناو دڵما خەوتووەو
خەبەری بووەتەوە
ئاه..
ئەی دڵی شکاو
ئەی دێوانەی وێڵگەرد
لەوانەیە ڕۆژێک لەسەرابدا ئاو بخۆینەوە
لەوانەیە شەوێک
تاریکی بەدیار کوشتنی گوڵەکانەوە داگیرسێنین
لەوانەیە ئێوارەیەک
ناگەهان بۆ یەکتری بنوسین
کەمانگێک نیە لەناو ڕۆحی ئێمەدا هەڵبێت
کەجوانیەک نیە وەکو نەشتەر دڵمان ببڕێت
بەئاوازی دڵی کێ سەماکەین
لەناو ئەم هەموو دڵە نایلۆنیەدا؟!
لەوشکی ئەم خاکەوە
بێچوی کەروێشکەکان سەیری خاکی ڕووتەن ئەکەن
سەیری ئاسمانی بیبەزەییش
زەڕنەقوتەکانیش سەیری دەمی دایکە و باوکەکان و
دایکە و باوکەکانیش ڕەنجی بێحاسڵی جووتیارەکان
هەموو شتێک سیمای خۆی لەم شارەدا ون کردووە
ژیان مانای خۆی لە دەست داوە
لەو ڕۆژەوە تۆ بلیتی سەفەرت گرتووە
باران لە ئاسمانی ئەم شارە تۆراوە
وه‌ک نوح ساڵی تۆفانه گه‌وره‌که
مه‌مله‌که‌تێک گوڵم له‌م که‌شتیه شکاوه‌ی دڵما بۆ هه‌ڵگرتی و
که‌چی له‌لای هیچ خوادایه‌که‌وه خه‌به‌رێک له‌وشکانی نه‌بوو
زیندانییه‌ک بووم و وه‌کو یوسف موعجیزه‌که‌م جوانی نه‌بوو
به‌ڵام خه‌وم به‌ڕۆژگارو سه‌رده‌مێکی جوانتره‌وه ئه‌بینی
که‌چی زوڵه‌یخایه‌کم نه‌بینی
بینایی خۆی بۆگه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌شقێک له‌ده‌ست بدا
فه‌رهاد نه‌بووم
به‌چنگه‌کڕێ دڵی ئه‌م کێوه سه‌خته‌م هه‌ڵکۆڵی
که‌چی به‌درۆوه‌ش بێت پیره‌ژنێک هه‌واڵێکی شیرینی پێنه‌بوو
ئه‌یوب نه‌بووم و
ئه‌و کرمانه‌شم خۆش ئه‌ویست گۆشتی دڵیان ئه‌خواردم
که‌چی نه‌خودایه‌ک ونه‌ناخودایه‌ک
ئه‌و هه‌موو ئازاره تاریکه‌ی نه‌بینی
له‌بست به‌بستی ئه‌م بیابانی فیراقه‌دا
ناوی تۆم له‌سه‌ر لم و
گه‌رده‌لول و
ئه‌و باهۆزه غه‌ریبانه نوسی هه‌واڵی جه‌نگه‌کانیان ئه‌گه‌یاند
که‌چی که‌سێک به‌درۆوه‌ش بێت
به‌م مه‌جنونه‌ی نه‌وت: له‌یلا بووه به‌سۆزانی
وەک فریشتەیەک منی برد بۆ جەهەننەم ئەو فریشتە
وەک پێکە خەیاڵیەکەی منی پڕکرد لەخوێن ئەو مەەیزەدە
وەک شەیتانێک فریوی دام‌و
لەسێوی سەرسینەی کچێکی خوارد ئەم شەیتانە
وەک عەشقێک لەسەر کورسی وێرانبوونی من جگەرەی ئەکێشا ئەو عیشقە
وەک دێوانەیەک بۆدڵی من پەڕەی دڵی خۆیی هەڵئەڕێژا ئەو دێوانە
من ئەزانم ڕۆژێک دێت
وەک مرۆڤ نا، وەکو خودا توڕە ئەبێت خودا
وەک گوللەیەکی وێڵ
خۆی بەئەستێرەیەکی تردا ئەکێشێت ئەم ئەستێرە
من په‌نجه‌ره‌یه‌کم نه‌بوو ڕوله‌ده‌ریاو
ئه‌مویست جوانترین ئاوابوونى خۆر ببینم
ده‌رگایه‌کم نه‌بوو به‌ڕوى به‌هارا واڵا بێ و
ئه‌مویست پیاسه‌یکى عاشقانه
به‌باخه‌کانى فیرده‌وسدا بکه‌م
پاره‌ى مشتێک گه‌نم له‌گیرفانما نه‌بوو
ئه‌مویست هه‌زاران کۆتر له‌ڕۆحى منا بنیشنه‌وه
ئه‌مویست له‌پێکه‌که‌ى منا ماسى هه‌موو دنیا بگه‌ڕێن
قه‌تره‌یه‌ک ئاوى حه‌قیقه‌تم نه‌بوو
به‌دواى زه‌ریایه‌ک له‌خه‌یاڵا ئه‌چووم
من شه‌ڕێکى نابه‌رامبه‌رم دۆڕاند‌و خۆمم تیادا به‌کوشتدا
من ناوله‌پم به‌قه‌د هى سواڵکه‌رێک ئه‌بوو
ئه‌مویست جیهانێکى به‌بێ خوێنى تیا دروستکه‌م
دڵم به‌ئه‌ندازه‌ى مشتێک ئه‌بوو
ئه‌مویست مانگى تیادا جێ بکه‌مه‌وه
بائەوە یادگاری بێت بەدیارچاوی مانگەوە لەناو ئەشکا ئەخنکاین
بائەوە یادگاری بێت لەبەفرانبارا سەوزبووین‌و لەبەهارا هەڵوەرین
ئیتر ئەو کۆترانەی هێلکەکانیان لەناو دڵی منا هەڵئەهێناو
نامەکانی من‌و تۆیان ئەگەیاند بەیەکتری لێرەنین
ئیتر گوڵەبەڕۆژەکانی جوانی زیزن لەخۆر
وەک سەرخستنە سەر ڕانی ژنێکی تەنیا
وەک دەستخستنە سەر ناوچاوانی پیاوێکی دڵشکا‌و
من ئەمەوێت لەسەر تەرمی فریشتەکان دابنیشم
لەبەردەمی خوادا بگریم‌و بڵێم
گەنجی ئێمە گۆرانیەکی وێرانبوو لەدڵێکی شکاوەوە ئەوترا
خۆشبەختیمان ئەو باڵندە خۆشخوێنە بوو بەناو خەیاڵا هەڵفڕی
ئەو ساتەى گوڵەکان دڵى خۆیان بەخاکى خەزان ئەسپاردو
گەڵاکان جوانى باخچەکانیان جێئەهێڵا
لەبەر بارانا ئەموت :
من ئەم پایزەم خۆش ئەوێت درۆى لەگەڵ حەقیقەت پێناکرێت
لەخەڵوەتى ئەو باخچەدا
پایز وەکو تازیەبارێک خوێن لەچاوى ئەڕۆیی
وتم وەک کەشتیەک بەناو دەریاى خەمەکانیا ئەڕوات
ئیتر ئەبێت بڵێین تەمەن بەخۆڕایی تێپەڕى
ئەى دۆست گوێت لێنەبوو کەسێک وتى :
خۆ ئەم باخچە تاکو دوێنێش گوڵى سورى ئەگرت
پەپولەیەک بەرلەم خەزانەش زیندووبوو ؟
ئەوەى ئەمڕۆ
لەعەلاگەى مردوى ئەو پیاوە دڵخۆشەدابینیت
ماسیەکبوو دوێنێ کەیفساز بەدەریادا ئەڕۆیی
ئایا مردن سەماى ئەو ماسیە نەبوو
لەناو تەنیاییدا خنکا؟!
ماڵپه‌ڕی هه‌ردی شه‌فیق
|