١٥\٩\٢٠١٠
ده‌قی ده‌ستووری
هه‌رێمی کوردستان چۆن نووسراوه‌و بڵاوکراوه‌ته‌وه؟!

سەلام عەبدوڵا
په‌رله‌مانی کوردستان له 24/6/2009، پڕۆژ‌ه‌ی
ده‌ستووری هه‌رێمی کوردستان-عێراق په‌سه‌ند کردووه به‌بێ ئه‌وه‌ی هه‌ڵه‌بڕی
پڕ سه‌یروسه‌ره‌کانی پاکنووسن بکه‌ن. دیاره ده‌ستوور گرنگترین ده‌قی
وه‌ڵاتانه‌و به‌وردی و پاکنووسکراوی بڵاوده‌کرێنه‌وه. له‌م ماوه‌یه
وه‌ک ئه‌رکێکی سه‌رشانم به‌شێوه‌یه‌کی زۆر وردتر پڕۆژ‌ه‌که‌م خوێنده‌وه‌و
بۆم ده‌رکه‌وت هه‌ندێ له مادده‌و بڕگه‌کانی ناواقعین و هه‌ندێکی دوورن
له راستی و سه‌ڕاستی له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی کوردستان و ئه‌وجا زۆر هه‌ڵه‌و
موزایه‌ده‌ی خه‌جاڵتئاوه‌ر و رسوایی تێدایه و مرۆڤ نازانێ چۆن ئه‌ندامانی
په‌رله‌مان به باوشێک بڕوانامه‌وه، په‌سه‌ندیان کردووه.
لێره‌دا تێبینییه‌کانم به کورتی ده‌خه‌مه‌ڕوو.
1- له مادده‌ی18، بڕگه‌ی18و مادده‌ی 7زاره‌وه‌یه‌کی سیاسی به 4شێوه
نووسراوه: (دیموکراتی)،(دیمه‌کراسی)،(دیموکراتیی)، (دیموکراسی)! کامه‌یان
راستن؟!
2- له لاپه‌ڕه1نووسراوه(عێراق)، به‌ڵام له لاپه‌ڕه31نووسراوه(عیراق)!
3- له لاپه‌ڕه‌ی5و6و7زاراوه‌یه‌ک به دوو شێوه نووسراوه(فیدراڵ)و(فیدڕاڵ)
4- له لاپه‌ڕه‌ی1نووسراوه(ده‌ستوور)، به‌ڵام له‌لاپه‌ڕه35و 36
نووسراوه(ده‌ستور)و له لاپه‌ڕه‌ی58(مادده‌ی116)به دوو شێوه
نووسراوه!
5- له لاپه‌ڕه‌ی59 له بری(په‌رله‌مان)، نووسراوه(په‌ڕله‌مان)!
6- له لاپه‌ڕه34و38و40به هه‌ڵه نووسراوه(مه‌ڕسوومێک)، به‌ڵام له
شوێنێکی تری هه‌مان لاپه‌ڕه نووسراوه(مه‌رسومێک)و له لاپه‌ڕه‌ی35نووسراوه(مه‌رسوومی).
رۆژ به 2شێوه نووسراوه(ڕۆژ)و(رۆژ)!
7- له لاپه‌ڕه‌ی12نووسراوه(ده‌ی سه‌پێنێ)و ده‌بوو به‌م شێوه‌یه
بنووسرێ(ده‌یسه‌پێنێ). هه‌ر له هه‌مان لاپه‌ڕه ئه‌م وشانه به‌سه‌ریه‌که‌وه
نووسراون(ده‌ستووره‌داله‌سه‌ر)و ده‌بێ لێکجیابکرێنه‌وه.
8- له لاپه‌ڕه‌ی21له‌بری(قه‌ره‌بوو)، نووسراوه(قه‌ڕه‌بوو)!
9- له لاپه‌ڕه‌ی 10و27 یه‌ک وشه به دوو شێوه نووسراوه(سیسته‌م)و(سسته‌م)!
10- له لاپه‌ڕه‌ی 26نووسراوه(که‌لک)، به‌ڵام کورد ده‌ڵێ(که‌ڵک)!
11- له لاپه‌ڕه‌ی30نووسراوه(چۆله‌کان)، به‌ڵام راسته‌که‌ی(چۆڵه‌کان)ه.
12- له لاپه‌ڕه‌ی32و57یه‌ک وشه به 3جۆر نووسراوه(بوودجه)، (بووجه)،
(بوجه)!
13- له رووبه‌رو لاپه‌ڕه‌ی57یه‌ک وشه به 2شێوه نووسراوه(پڕۆژ‌ه)و(پرۆژ‌ه)!
14- له لاپه‌ڕه‌ی5نووسراوه(جێبه‌جێکردن)، به‌ڵام له لاپه‌ڕه‌ی
32و35و44به 3شێوه‌ی جیاوازتر نووسراوه: (جێبه‌جێ کردن)و(جێ به‌جێ
کردن)و(جێ به‌جێکردن).
15- له لاپه‌ڕه‌ی33به هه‌ڵه نووسراوه(سێزده‌م)و ده‌بوو
بنووسن(سێزده‌هه‌م)
16- ده‌بێ ئه‌م وشانه له لاپه‌ڕه‌ی5و 30و33و زۆر لاپه‌ڕه‌ی تر پێکه‌وه
له‌گه‌ڵ پاشگره‌کانیان بنووسرێن: ره‌وا بوونیه‌تی، رێگه پێدان، راوه
دوو، نێو خۆی، دیار ده‌کرێن، رێک ده‌خرێن....هتد). له هه‌ندێ شوێن ئه‌و
جۆره وشانه له‌گه‌ل پاشگره‌کانیان پێکه‌وه نووسراون.
17- له لاپه‌ڕه‌ی37 له بری بنێردرێنه‌وه، به هه‌ڵه نووسراوه(بیا
نێرێته‌وه). هه‌روا نووسراوه(ده‌ژ‌مێردرێن و سه‌رۆکایه‌تی) به‌یه‌که‌وه
نووساون و ده‌بێ له‌یه‌ک دوور بخرێنه‌وه.
18- له لاپه‌ڕه‌ی 48، نووسراوه(پێشمه‌رگه‌ی)و ئه‌مه‌ش له‌گه‌ل رسته‌که
نایه‌ته‌وه‌و، پیتی(ی)زیاده.
19- له لاپه‌ڕه‌ی 49نووسراوه(ووتنه‌وه)و درووستکه‌ی(وتنه‌وه)یه.
20- له لاپه‌ڕه‌ی58نووسراوه(ده‌سه‌لات)و ده‌بوو بنووسن(ده‌سه‌ڵات)!
21- له لاپه‌ڕه‌ی58، (دا)به (بڵاو) نووساوه‌و(بڵاو ده‌کرێنه‌وه)
پێکه‌وه ده‌نووسرێت.
22- له لاپه‌ڕه‌ی59له‌بری هه‌موارکردن، نوسراوه(هه‌رموارکردن)!
23- له مادده‌ی2، خاڵی یه‌که‌م شاری مه‌نده‌لی وه‌ک قه‌زا ناوی هاتووه،
به‌ڵام ناحییه‌یه.
ده‌ستوور نووسین، وتارێکی ساده نییه!
له مادده‌ی5 نووسراوه(گه‌لی کوردستان پێکهاتووه له کورد، تورکومان،
عه‌ره‌ب، کلدان، سریان ئاشووری، ئه‌رمه‌ن و هاوڵاتیانی دیکه‌ی هه‌رێمی
کوردستان). درووست وایه ناوی پێکهاته‌کانی تر بنووسرایه، نه‌ک هه‌ر
وا به نووسینی(و هاوڵاتیانی دیکه‌ی هه‌رێمی کوردستان) له کۆڵی خۆیانی
بکه‌نه‌وه. ئه‌م هه‌ڵه‌یه له مادده‌ی6 دووباره ده‌بێته‌وه‌و
نووسراوه(ئه‌وانی دیکه- ئه‌وانی دیکه کێن؟!). ئێوه ده‌ستوور ده‌نووسن،
نه‌ک وتارێکی ساده(به‌بێ ئه‌وه‌ی له نرخی وتار نووسیین، که‌م بکه‌مه‌وه!
24- کامه که‌رامه‌ت پاێزراوه؟!
له بڕگه‌ی1ی مادده‌ی19نووسراوه(که‌رامه‌تی ئاده‌میزاد پارێزراوه‌و
رێزلێگرتن و پاراستنی ئه‌رکی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌کانی هه‌رێمه). ئایا
ئیمڕۆ له واقعدا که‌رامه‌تی هه‌ژ‌اره‌کان پارێزراوه؟ ئایا بڕگه‌ی3له‌م
مادده‌یه له‌گه‌ل سواڵکه‌رو قه‌ره‌چه‌کان په‌یڕه‌وکرێ؟!
25- سه‌رچاوه‌ی نه‌هامه‌تییه‌کانی خه‌ڵکی هه‌ژ‌ار:
مادده‌ی 15(هه‌رێمی کوردستان پشت به سیستمی ئابووری و بازاڕی کێبڕکێی
ره‌وا ده‌به‌ستێ له‌گه‌ل هاندان و گرتنه‌به‌ری په‌ره‌پێدانی ئابووری له‌سه‌ر
بنه‌مای نوێ و وه‌به‌رهێنان، به هه‌ردوو رووی گشتی و تایبه‌تیه‌که‌یه‌وه،
قۆرخکردنیش به یاسا نه‌بێ رێگه‌ی پێنادرێ.)
ئه‌مه سه‌رچاوه‌ی ژ‌یانی نه‌هامه‌تی خه‌ڵکه.
26- ماده‌ی 17درۆیه‌کی شاخداره
به گوێره‌ی بڕگه‌ی 1و2ی ئه‌م مادده‌یه، ئاو سامانی گشتییه. ئه‌گه‌ر
سامانی گشتییه، بۆچی که‌رتی تایبه‌ت به‌سه‌ریه‌وه زاڵه‌و وه‌ک کاڵا
به هاوڵاتیان ده‌یفرۆشن؟!. له خاڵی دووهه‌م نووسراوه(زه‌وی و سامانه
گشتییه‌کانی هه‌رێم، موڵکی گه‌لی کوردستان-عیراقن و چۆنیه‌تی ره‌فتار
له‌سه‌ر کردن و به کارهێنانیان به یاسایه‌ک رێکده‌خرێت. ئه‌گه‌ر به‌ڕاست
موڵکی گه‌لی کوردستانن بۆچی سه‌وداکاری دڵڕه‌قانه‌ی جۆاوجۆریان پێده‌کرێ.
ئایا هاوڵاتیان هه‌ست ده‌که‌ن به‌وه‌ی که ئه‌و پارچه زه‌وییه یان ده‌به
ئاوه، موڵکی خۆیه‌تی؟! حاشا، حاشا ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ک هاوڵاتی ئه‌و هه‌سته‌ی
هه‌بێت! ده‌بوو نووسه‌رانی ده‌ستووره‌که سه‌ڕاستانه بنووسن: زه‌وی و
سامانه‌کانی کوردستان موڵکی که‌رتی تایبه‌تین له‌سه‌ر ئاستی جیهان!
27- مادده‌ی 16له‌لایه‌ن حکومه‌تی هه‌رێم له شاری مه‌نده‌لی به تایبه‌تی
پێشلکراوه!
28- له مادده‌ی 18نووسراوه(ده‌ی سه‌پێنێ)، درووسته‌که‌ی(ده‌یسه‌پێنێ)یه.
29- زۆربه‌ی وتاره ئاینییه‌کانی رۆژ‌ی هه‌ینی له مزگه‌وته‌کان و شه‌موانی
که‌نیسه‌کان سیاسین، که‌چی له مادده‌ی 19نووسراوه(قه‌ده‌غه‌یه مزگه‌وت
و که‌نیسه و شوێنه‌کانی خواپه‌ره‌ستی بکرێنه گۆره‌پانی چالاکیی حزبی
و سیاسی)!
30- له مادده‌ی 21، خاڵی 3 له‌به‌رده‌م وشه‌ی(گه‌شت)، نووسراوه(سفر)و
ده‌بوو بنووسن(سفره).
31- له زۆر شوێن (ر)سه‌ره‌تایی جارێک به قه‌ڵه‌وی نووسراوه‌و جارێک
به سوکی. بۆ نموونه له خاڵی 10ی مادده‌ی 19 نووسراوه(ڕێزی)، (رۆژ‌نامه).
32- (له بڕگه‌ی20ی مادده‌ی19 هه‌ڵه‌ی چاپ هه‌یه‌و نووسراوه(تێ نه‌په‌ڕێِ)و
درووسته‌که‌ی(تێنه‌په‌ڕێ)یه.
33- مادده‌ی 24، بڕگه‌ی1 هه‌موو رۆژ‌ێک و به سه‌دان هه‌زار شێوه
پێشێلده‌کرێ، چونکه راسته(هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ئاستێکی
گوزه‌رانی ته‌واوی هه‌بێ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ربه‌رزانه بژ‌ێ که خۆراک و
پۆشاک و خانووبه‌ره‌شی ده‌گرێته‌وه.)، به‌ڵام ئایا ئه‌م مافه له‌لایه‌ن
خه‌ڵکه‌وه ده‌سته‌به‌ر کراوه؟!
34- له‌م بڕگه‌یه هاتووه(هه‌موو که‌س مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌ستی به
چاودێریی له‌ش ساخی و چاره‌سه‌ریی پزیشکی رابگا، بێ له‌به‌رچاو گرتنی
توانای خه‌رجییه‌کان). ئه‌گه‌ر وابێت بۆچی گه‌شه به که‌رتی نه‌خۆشخانه‌ی
تایبه‌ت ده‌درێ؟! ئایا خزمه‌تکردنی پزیشکی له که‌رتی گشتی و تایبه‌تی
وه‌ک یه‌کن؟!
35- مادده‌ی27 له واقع چۆن ره‌نگی داوه‌ته‌وه؟
بڕگه‌ی1 ئه‌م مادده‌یه له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ی خواره‌وه، زۆر کورتی
هێناوه، بۆ نموونه: 1- ده‌بێ دایکوباوکان خه‌رجی هاتووچووی منداڵه‌کانیان
له نێوان ماڵ و قوتابخانه بده‌ن و زۆرێک له خێزانه هه‌ژ‌اره‌کان له‌به‌ر
ده‌ستی کورتیاندا، ده‌بێ منداڵه‌کانیان له‌به‌رده‌م باوباران و گه‌رمایی
به پێ هاتووچۆ بکه‌ن. 2- دایکوباوکان ده‌بێ ده‌فته‌ر و قه‌ڵه‌م و
جانتا و پێداویستییه‌کانی تر بۆ منداڵه‌کانیان بکڕن 3- قوتابیانی زانکۆ
ده‌بێ به خۆیان خه‌رجی له‌چابدانی په‌رتوک و نووسراوه‌کان بده‌ن.
بڕگه‌ی 2ی ئه‌م ماده‌یه له چه‌ندین شاروشارۆچکه‌ی کوردستان په‌یڕه‌و
نه‌کراوه، بۆ نموونه وه‌ک له مه‌نده‌لی، سه‌عدیه، جه‌له‌ولا.
بڕگه‌ی 3ی ئه‌م مادده‌یه وه‌ک پێشنیار وایه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
کۆنکریت نییه.
بڕگه‌ی4: له شاره گه‌وره‌کان خانه‌ی تایبه‌تی بۆ سه‌رپه‌رشتی و
پاراستنی ژ‌نان دامه‌زراندووه، به‌ڵام هێشتا پێویستی به ماندوبوونی
زۆرتری هه‌یه.
بڕگه‌ی 5: حکومه‌ت و په‌رله‌مان له ئاستی عه‌مه‌لی و به به‌رچاوی گه‌لی
کوردستان، سیسته‌می ناهه‌قی داده‌مه‌زرێنن که‌چی ئیمزای ئه‌م خاڵه‌شیان
کردووه: (هه‌موو شێوه‌یه‌کی جیاکاری و توندوتیژ‌ی و ناهه‌قی له نێو
کۆمه‌ڵگا و قوتابخانه و خێزاندا قه‌ده‌غه ده‌کرێ.)
که‌واته چ پێویستییه‌کمان به بوون و مانه‌وه‌ی حزبێکی شیوعی نه‌ماوه!
ئه‌گه‌ر وابێت، ئێمه به گوێره‌ی ده‌ستووره‌که‌مان، مافی خۆمانه له‌به‌رده‌م
دادگا سکاڵا له‌سه‌ر حکومه‌ت تۆماربکه‌ین. ئایا ڤیلاکانی سه‌ر لووتکه‌ی
جیاکه‌ی دهۆک و ڤیلاکانی رێی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێر دامه‌زراندنی
جیاکاری نییه له کۆمه‌ڵگه‌که‌مان؟ هه‌ر له ئێستاوه به‌رپرسه‌کانی
په‌رله‌مان600000دۆلار به ڤیلایه‌ک ده‌ده‌ن له(گوندی ئیتالی)!
پێده‌چێت نووسه‌ران و ئیمزاکه‌رانی ئه‌م خاڵه به هاوڵاتیان ڕاده‌بوێرن!
ئایا ئه‌م تێبینی و بۆچوونانه شوێنی خۆیان ده‌گرن؟!
ماڵپه‌ڕی سه‌لام عه‌بدوڵا
|