٢٢\٨\٢٠١٣
ده‌قى
راپۆرتى که‌مپه‌ینى "چاو هه‌ر چاوه":
هه‌رێمى
کوردستان: کۆنترۆڵى جۆریی له‌سه‌ر ده‌رمان نییە.
له
دوو هه‌فته‌ى رابردوودا راپۆرتێکمان ئاراسته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى
و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان کرد، له‌به‌رئه‌وه‌ى باش ئه‌زانین که
هێشتا هیچ داموده‌زگایه‌کى حکومه‌تى هه‌رێم به رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگاى
مه‌ده‌نى و که‌مپه‌ین و ده‌نگه ناڕازیه‌کان ئاشنا نین، بۆیه ته‌نانه‌ت
به ده‌ستیش راپۆرته‌که‌مان گه‌یانده وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى، به‌ڵام
به‌داخه‌وه به‌ده‌م داواکانمانه‌وه نه‌هاتن.
ئێمه له‌و راپۆرته‌ى پێشووماندا رامانگه‌یاندبوو که وه‌زیرى ته‌ندروستى
پێویسته له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا قه‌ره‌بووى
ئه‌و هاوڵاتیانه رابگه‌یه‌نێت که له‌ماوه‌ى رابردوودا به‌هۆى ده‌رزى
ئه‌ڤاستینه‌وه چاوه‌کانیان کوێرکردبوون، هاوکات داواى قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌ویشمان
کردبوو بۆ ئه‌و قوربانیانه، راشمانگه‌یاندبوو که ئه‌گه‌ر له‌ماوه‌ى
دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا ئه‌م داوایه‌مان جێبه‌جێ نه‌کرێت، ئه‌وا
ناچارین به خسته‌ڕووى به‌ڵگه‌و دیکۆمێنتى تر‌و ئیدانه‌ى ئه‌و هه‌ڵوێسته
ناشارستانیه‌ى وه‌زاره‌ت وه‌ڵام بده‌ینه‌وه.
ئه‌مڕۆ دوو هه‌فته به‌سه‌ر راپۆرته‌که‌ماندا تێپه‌ڕده‌بێت و وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى تا ئێستا ته‌نها ئه‌وه‌یان راگه‌یاندووه که قه‌ره‌بووى
ماددى ئه‌و 9 هاوڵاتیه‌یان کردووه به نوسراوى خۆیان که چاوه‌کانیان
کوێرکردبوون، تا ئێستاش ئه‌م نوسراو و بریاره له‌کۆنگره‌یه‌کى رۆژنامه‌وانیدا
رانه‌گه‌یه‌نراوه‌و هه‌ر ده‌نگۆیه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستیش بێت ئێمه
به ده‌ستکه‌وتى هه‌وڵ و ماندوبوونه‌کانى خۆمانى ئه‌زانین، به‌ڵام
پێمانوایه که ئه‌و هاوکاریه ماددیه مافى سه‌ره‌تایى ئه‌و
قوربانیانه‌یه‌و هێشتا قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌ویش نه‌کراونه‌ته‌وه، بۆیه
لێره‌دا داواکارین که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان
جگه له‌قه‌ره‌بووى ماددى ، قه‌ره‌بووى مه‌عنه‌وى ئه‌و قوربانیانه‌ش
بکه‌نه‌وه به‌دابینکردنى پسپۆڕى ده‌رونى بۆیان به‌شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام
و خزمه‌تکردنیان به‌پێى پێویستیان و ستانداردى جیهانى.
هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروستبوونى که‌مپه‌ینه‌که‌مانه‌وه ئه‌وه‌مان راگه‌یاندبوو
که ئێمه ته‌نها کار له‌سه‌ر مافى ئه‌و هاوڵاتیانه ناکه‌ین که به‌ده‌رزى
ئه‌ڤاستین چاویان کوێر کراوه، به‌ڵکو دواى قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ى ئه‌و
هاوڵاتیانه‌و دادگاییکردنى ئه‌و که‌سانه‌ى که به‌ناونیشانى پزیشک ئه‌و
ده‌رزیه‌یان بۆ ئه‌و هاوڵاتیانه به‌کارهێنابوو، کارى ئه‌م که‌مپه‌ینه‌ى
ئێمه درێژه‌ى ده‌بێت و له‌سه‌ر ئاشکراکردنى نه‌بوونى کۆنترۆڵى جۆریی
له‌سه‌ر ده‌رمان و بازرگانانى پشت ده‌رمان له‌هه‌رێمى کوردستان کار ده‌که‌ین.
له‌ئێستاشدا به گرنگى ده‌زانین که به به‌ڵگه‌وه ئه‌وه ئاشکرا بکه‌ین
که به‌هیچ جۆرێک کۆنترۆڵى جۆریی له‌سه‌ر ده‌رمان له‌هه‌رێمى
کوردستاندا نیه، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوو به‌ڵگه که له ماوه‌ى دوو
مانگى رابردوودا به‌ده‌ستمان هێناوه ده‌خه‌ینه ڕوو:
نوسراوى یه‌که‌م : باڵانس شیتی کۆمپانیای FDASە
کە لە لایەن "کۆمپانیاى هاوسی" به‌ریتانیا دەرچووە و تایبەتە بەو
کۆمپانیانەی کە خەوتوون، واته به‌هۆى نه‌بوونى پاره‌وه کار ناکه‌ن،
یان مۆڵه‌تى کاریان لێوه‌رگرتوونه‌ته‌وه "Dormant".
، بە گوێرەی ئەم دیکۆمێنتە، کۆمپانیاکە، کە تا ٢٠١١/١٢/٣١ کۆمپانیایەکی
خەوتوو بوو، تەنها ٣ پاوەندی هەبووە لەسەر حیسابەکەی، له‌ماوه‌ى
رابردوودا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى و حکومه‌تى هه‌رێم رایانگه‌یاند که
له‌گه‌ل کۆمپانیاى ئێف دى ئه‌ى ئێس (FDAS)
گرێبه‌ستیان کردووه به‌مه‌به‌ستى کۆنترۆڵى جۆریی سه‌ر ده‌رمان و گوایه
ئه‌و کۆمپانیایه بڕى یه‌ک ملیۆن دۆلارى وه‌ک گه‌ره‌نتى داناوه،
هاوکات ئه‌و کۆمپانیایه به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى ئێمه به‌ده‌ستمان
هێناون، ته‌نها کارى له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کردووه له‌ماوه‌ى دوو
ساڵى رابردوودا، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئێمه ئه‌م لینکه داده‌نێین که
ماڵپه‌رى فه‌رمى ئه‌م کۆمپانیایه‌و هه‌موو کاره‌کانى خۆیانیان تێدا
بڵاوکردۆته‌وه که ته‌نها له‌گه‌ڵ حکومه‌تى هه‌رێم کاریان کردووه:
لینکه‌که:
http://www.fdas.org/6.html
نوسراوی دووەم: ڕاپۆرتی دەزگایەکی چاودێری داراییە بە ناوی (Smith
Hodge and Baxter) لەسەر بارودۆخی دارایی کۆمپانیای FDAS
تاوەکو رۆژی ٢٠١٢/١٢/٣١.
لەو دیکۆمێنتەدا کە کەمپه‌ینەکەمان دەستی کەوتووە، بە پێی ئەو ڕاپۆرتە،
کۆمپانیای ناوبراو لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٢دا (کە هەمان ئەو ساڵەیە کە
کۆمپانیاکە گرێبەستی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان ئیمزا کردووە)، ئەو
کۆمپانیایە بڕی ٨٢٧٥٧٨ پاوەند زەرەری کردووە و لە ئەنجامدا بڕی ٥٤٦٠٥٤
پاوەند عه‌جزی هەبووە، هاوکات ئەو دەزگایەی کە ڕاپۆرتی چاودێری دارایی
لەسەر ئەو کۆمپانیایە نووسیووە پێی وایە کە کۆمپانیای ناوبراو لە
دۆخێکی دارایی خراپدایه.
بۆیه له‌سه‌ر رۆشنایى ئه‌م به‌ڵگانه‌و تێگه‌یشتنى خۆمان بۆ ئه‌م پرسه،
رایده‌گه‌یه‌نین که وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌هیچ شێوه‌یه‌ک له‌خه‌مى
کۆنترۆڵى جۆریی ده‌رماندا نه‌بووه له‌کوردستان و کۆنترۆڵى جۆریی سه‌ر
ده‌رمان نیه، به‌ڵکو به‌ناوى کۆنترۆڵى جۆریی سه‌ر ده‌رمانه‌وه له‌گه‌ڵ
کۆمپانیایه‌کى ئه‌وروپى مایه‌پووچ ده‌ستیان تێکه‌ڵکردووه‌و کۆمپانیاکه
قازانجى خۆى ده‌کات، وه‌زاره‌تیش به‌م کاره‌ى خۆى له‌ئه‌رکى کۆنترۆڵى
جۆریی سه‌ر ده‌رمان ئه‌بوێرێت، هاوکات ئه‌و به‌رپرسانه‌یشى که له‌پشت
بازرگانى ده‌رمانه‌وه‌ن چۆنیان بوێت ئاوا ده‌که‌ن و بازرگانى به‌ده‌رمانه‌وه
ده‌که‌ن، چونکه ئه‌زانن کۆمپانیایه‌ک سه‌رپه‌رشتى و به‌رپرسیاره‌تى
کۆنترۆڵى ده‌رمانى خراوه‌ته ئه‌ستۆ که ته‌نها پاره‌ى ده‌وێت و قه‌رزارى
خۆى پێ پینه ده‌کات و پیشه‌ییانه کار ناکات.
تێبینیی: له‌ماوه‌ى رابردوودا داواى ئه‌و
گرێبه‌سته‌ى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیمان له‌گه‌ڵ ئه‌م کۆمپانیایه‌دا له‌وه‌زاره‌تى
ته‌ندروستى کرد، به‌ڵام وه‌زاره‌ت ئاماده نه‌بوون ئه‌و گرێبه‌سته‌مان
بده‌نێ، ئه‌گه‌ر هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌کیان لایه پێچه‌وانه‌ى ئه‌م
زانیاریانه‌ى که‌مپه‌ینه‌که‌مان بسه‌لمێنێت با بیخه‌نه ڕوو.
که‌مپه‌ینى "چاو هه‌ر چاوه"
٢٠\٨\٢٠١٣
|