٥\١\٢٠١٧
دە
راسپاردە.

ماجیده حەسەن. و: سەردار
بۆ گوڵێکی بێ بۆن
لە نێو قامکەکانی شەھیدەوە ڕوا بێ،
لە بۆنی خۆ شەرم مەکە،
تۆ زۆر لە ھەندێک یاسەمەن جوانتری.
* * *
بۆ مەرگێک مۆمی مردنی خۆ خەفە بکا:
تۆ باپیرەی رۆشناییت
من لە باوکە دەریا بخوازە
تا ببمە دایکی وردیلەکانی گوڵە گەنم و جۆ.
* * *
بۆ ژنێک بە فرمێسکەوە داچەمێتەوە بۆ دەستی تاریکی
لە یەکەم تێ سرەواندنا وریابە
دواتر دەرباز دەبی.
* * *
بۆ بۆشاییەک دەکەوێتە نێوان گۆڕی دایکێک و پێی کوڕەکەی
کەمێک نێوچەوانت ھەڵبڕە
بەلکو دووری شەرم دایبگرێ.
* * *
بۆ دیوارێک سینگی ماندووی وێنەکان بووە
بە قووڵی ھەناسە ھەڵکیشە
تا بۆنی ھەناسەبڕکێت بکەم
ھەناسەوەرگری ئاوارە بووان.
* * *
بۆ زەدووییەک لە نزیک قەسیدەیەکەوە ئاکنجی بووبێ
لە دەمی نزیک مەبەوە
ئەو دوایی منی تیایە.
* * *
بۆ خەونە سپییەکانت، شیری زەمین تاڵ بووە
مەمکی شینەوەبوو گرەو بۆ لێوێکی دی دەکا
نۆبەرە بە رۆژوو لە شیر بڕابوویەوە
ھەڵزنانی راست نە ترسنۆکی بەر کەڵبە.
* * *
بۆ نانێک بە پێوەری راستە بەر تەسککرابێتەوە
تۆ کەمبارتری لە کونکەرە و
مەزنێکی بە تواناتر لە چەقۆ.
* * *
بۆ دایکێک ھەموو سپێدان گرینگی بە تەمتومان دەدا
تا ئاسمان لە دەستەکانیا پەرت و بڵاو دەبنەوە
خۆشەویستەکەم سەری دڵم بپلیشێنەوە
تاریکی لێی وەڕس بووە.
* * *
بۆ گورانیەک دەگری کە گوێم لێ دەگرێ
چونکە دوا سروودی بووم.
sardaraljaff966@yahoo.com
|