٢٢\٨\٢٠٢١
دەربارەی
فیلمەکانی ''ئەزموون'' و ''نانی پیرۆز'' و
٣٤ەمین فێستیڤاڵی
نێودهوڵهتی ئیسفەهان.
سانسهکانی نمایشی
"ئەزموون"
لە فێستیڤاڵی
نێودهوڵهتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" دیاریکران.
مەنسوور جیهانی
مەنسوور جیهانی ـ فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری
کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" لە ٤ سانسی جیاوازدا له بهشی پێشبڕکێی سهرهکی
٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" نمایش دهکرێت.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چوارهمین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت
ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی
کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یهکهمین بهشداری نێودهوڵهتی
خۆیدا لە ٤ سانسی جیاوازدا له بهشی پێشبڕکێی سهرهکی له ٥٥مین خولی
فێستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له وڵاتی کۆماری چیک
نمایش دهکرێت و بۆ بهدهستهێنانی "گۆی بلووری" ئهم فێستیڤاڵه گرینگه
پله یهکهی سینهمای جیهان، لهگهڵ ١١ فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆری
جیهان ڕکابهریی دهکات.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی
فیلم"ی سلێمانی؛ لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە
ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.
"ئەزموون" به ئامادهبوونی ههندێک له ستافهکهی له یهکهمین نمایشی
جیهانی خۆیدا کاتژمێر ٨ی ئێوارێی ڕۆژی چوارشهمه ٢٥ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له
هۆڵی سینهمایی "گڕاند هاڵ" دهچێته سهر پهردهی سینهما و له درێژهدا
کاتژمێر ١ی نیوهڕۆی ڕۆژی پێنجشهمه ٢٦ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینهما "پۆپ"
، له سانسی سێیهمدا کاتژمێر ٧ی ئێوارێی ڕۆژی ههینی ٢٧ی ئۆگۆستی ٢٠٢١
له سینهما "لازنێ ٣" و ههروهها له سانسی چوارهمیشدا کاتژمێر ١٢ی
نیوهڕۆی ڕۆژی شهممه ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١ له سینهما "درێهۆمێرا" له شاری
کاڕلۆڤی ڤاری نمایش دهکرێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" گرینگترین ڕووداوی سینهمایی
ئەورووپای ناوەندیی و ڕۆژهەڵاتی ئەورووپایە و یەکێکە لە گرینگترین
فێستیڤاڵەکانی سینەمای دنیا کە ئهمساڵ به مهبهستی بهشداریی هونهریی
بهرچاو له دنیای سینهما له ئهکتهری ناوداری بهریتانی و ههڵگری خهڵاتی
ئۆسکار "مایکێل کین" و ههروهها له ئهکتهر و بهرههمهێنهر و ژهنیاریی
ناوداری ئهمهریکی "جانی دێپ" به پێشکهش کردنی خهڵاتی فهخری "گۆی
بلۆری" ڕێزیی تایبهت دهگرێت.
پهنجا و پێنجهمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" به
نمایشی ٢٠٠ فیلم له دهرهێنهرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له دوو بهشی
"پێشبڕکێی سهرهکی" و بهشی پێشبڕکێی "ڕۆژئاوا و ڕۆژههڵات" و ههروهها
له دوو بهشی "دهرهوهی پێشبڕکێی"، لهوانه: بهشی "نمایشه تایبهتهکان"،
بهشی "ئاسۆکان"، بهشی "هاوردنه بهرچاو"، بهشی "جیلی دوایی سینهمای
ئهورووپا"، بهشی "ڕێزلێنان له ڕێکخراوهی فیلم"، بهشی "نمایشهکانی
نیوهشهو" و بهشی "خهڵکی دراوسێی" له ڕۆژانی ٢٠ تا ٢٨ی ئۆگۆستی ٢٠٢١
له سینهماکانی هوتێل "تێرماڵ"، لهوانه: هۆلی کۆنگرێس، "گڕاند هاڵ" و
سینهماکانی A، B و C و ههروهها سینهماکانی "درێهۆمێرا"، "کاڕلۆڤی
ڤاری" تیئاتر، "چاس"، "هوسوفکا" تیئاتر، سینهما "پۆپ" ، سینهما "لازنێ
٣" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک بهڕێوهدهچێت.
________________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/programme/film/57/33929-the-exam
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فهیسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86
-106319785023346/
کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "ئەزموون":
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون"
----------------------------------------------------------------------------------------
بەشداریی "نانی
پیرۆز"
لە فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتیی بەڵگەفیلمی "دیمز"ی کۆریای باشوور.
فیلمی دیکۆمێنتی "نانی پیرۆز" لە دەرھێنانی
"رەحیم زەبیحی" و لە بەرھەمھێنانی "توورەج ئەسڵانی" لە سێزدەیەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" لە کۆریای باشوور وەرگیرا.
بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" دوایین بەرھەمی سینەماکاری کۆچکردووی کورد
"رەحیم زەبیحی"، لە بەرھەمھێنانی سینەماکاری ناوداری کورد "توورەج
ئەسڵانی" و بەرھەمی کۆمپانیای سینەمایی "ماد موڤی"؛ لە دوایین و
ھەشتەمین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا و بە نوێنەرایەتی لە سینەمای ئێران،
لە بەشی فەرمی "پێشبڕکێی ئاسیا" لە سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی
نێوەدەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" وەکوو گرینگترین فێستیڤاڵی فیلمی
دیکۆمێنتاریی ئاسیا لە وڵاتی کۆریای باشوور وەرگیرا و بۆ بەدەستھێنانی
خەڵاتی ئەم خولەی فێستیڤاڵ، لەگەڵ فیلمی وڵاتانی ژاپۆن، چین، فیلیپین،
ئەندۆنیزیا، ھۆنگ کۆنگ، تایوان و ھیندستان ڕکابەریی دەکات.
بڵاوکردنەوەی نێودەوڵەتی ئەم بەرھەمە دیکۆمێنتارییە، لە ئەستۆی
کۆمپانیای "تسویر گستر الھە پارسی" (ئێلی ئیمەیج) بە بەرپرسیارییەتی
خاتوو "ئیلاھە نەوبەخت"ـە.
ئەم ڕووداوە سینەماییە بە شێوەی ھاوبەش لە لایەن "پاجۆ" و "گۆیانگ" لە
پارێزگای گێیونگگی تەنیا خاڵی غەیرەسەربازی لە جیھاندا؛ بە مەبەستی
ناساندنی بەڵگەفیلمە بەرچاوەکان و ھەروەھا بۆ پشتیوانی لە فیلمسازانی
بەھرەمەندی ئاسیایی و نێودەوڵەتی و پڕۆژە سەرکەوتووەکانی سینەمای
دیکۆمێنتاریی دامەزراوە و لە ئێستادا بۆتە ڕووداوێکی گرینگی سینەمای
بەڵگەفیلم لە کیشوەری ئاسیا.
سێزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی بەڵگەفیلمی "دیمز" بە ناونیشانی
پێشڕەوترین فێستیڤاڵی فیلمی دیکۆمێنتاریی لە کیشوەری ئاسیا بە ناوەرۆکی
"ئاشتی، پەیوەندییەکان و ژیان"؛ بە یارمەتی "جیۆنگی ـ دو"، وەزارەتی
فەرھەنگ، وەرزش و گەشتیاریی و ئەنجوومەنی فیلمی کۆریا و ھەروەھا بە
نمایشی ١٣٠ بەرھەمی دیکۆمێنتاریی لە دەرھێنەرانی ٤٠ وڵاتی جۆراوجۆری
جیھان لە رۆژانی ٩ تا ١٦ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە سینەماکانی "گوڤانگ"،
"مێگاباکس" و "بێکسیوک" لە شارەکانی گۆیانگ و گۆوانگ جۆ لە وڵاتی
کۆریای باشوور بەڕێوەدەچێت.
بەڵگەفیلمی "نانی پیرۆز" لە دوایین بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی
پێشبڕکێی سەرەکی نێونەتەوەیی حەڤەمین خولی فێستیڤاڵی نێوەدەوڵەتی فیلمی
"زاگڕێب داکس" لە وڵاتی کڕۆواسیا نمایشکرا و خەڵاتی ڕێزلێنانی تایبەتی
ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی خەڵاتی سەرەکی "ئەو فیلمانەی کە گرینگیان
ھەیە"ی ئەم ڕووداوە سینەماییە گرینگەی وەرگرت. ئەم خەڵاتە تایبەتە، بەو
فیلمانە دەبەخشرێت کە بە باشترین شێوە، ئاستی مافی مرۆڤیان بردبێتە
سەرەوە و گەشەیان پێدابێت.
___________________________________________________
بۆ زانیاریی پتر:
https://dmzdocs.com/eng
https://www.instagram.com/p/CSammAsl٣-M/?utm_medium=copy_link
کورتەیەک لە فیلمی سینەمایی "نانی
پیرۆز":
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتیی بەڵگەفیلمی
"نانی پیرۆز"
----------------------------------------------------------------------------------------
٣٤ەمین فێستیڤاڵی
نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵان لە ئیسفەھان بەڕێوەدەچێ.
٣٤ەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی
منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران پاییزی ئەمساڵ بە سەرۆکایەتی "عەلیڕەزا
تابش" لە شاری مێژوویی ئیسفەھان بەڕێوەدەچێت.
سی و چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی
ئێران بە بەرپرسیاریی "عەلیڕەزا تابش" و بە ھاوکاریی رێکخراوەی
سینەمایی ئێران، شارەوانی ئیسفەھان و ناوندیی سینەمایی فاڕابی ئێران لە
دوو بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران"، بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی" و
چەندین بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی لە چوارچێوەی فیلمەبڵندە سینەماییەکان،
کورتە فیلمەکان، فیلمی ئەنیمەیشنی و کۆمەڵەی وێب لە رۆژانی ٨ تا ١٣ی
ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە شاری مێژوویی ئیسفەھان لە وڵاتی ئێران بەڕێوەدەچێت.
لە پێناو پەرەپێدانی یەکسانی فەرھەنگی لە ئاستی وڵات و ھەروەھا تەبایی
بنکەی نەتەوەیی خەبات دژی کۆڕۆنا لە ئێران، نووسینگەی فێستیڤاڵ؛
دەتوانێت فیلمەکانی ئەم ڕووداوە ھونەرییە و بە پێی داخوازیی
بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی فەرھەنگ و ڕۆشنبری لە ھەر کام لە
پارێزگاکانی ئێران نمایش بکات.
ئەم خولەی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران، بە
لەبەرچاوگرتنی درێژەی پەتای ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە ئاستی جیھاندا و بە
ھاوکاری لەگەڵ بنکەی نەتەوەیی خەبات دژی کۆڕۆنا، بە شێوەی تێکەڵاویی
ئامادەبوون و ئۆنلاین، ھاوکات لە شارەکانی تاران و ئیسفەھان لە دوو
بەشی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی بەڕێوەدەچێت و تیایدا ئەم خەڵاتانەی
خوارەوە پێشکەش بە براوەکانی ئەم ڕووداوە سینەماییە دەکرێت:
بەشی پێشبڕکێی "سینەمای ئێران":
خەڵاتەکانی باشترین فیلمەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن،
خەڵاتی باشترین دەرھێنانی فیلمی بڵیند، خەڵاتی باشترین سیناریۆی
سینەمایی، خەڵاتی باشترین ئەکتەر، باشترین دەستکەوتی ھونەریی، خەڵاتی
باشترین دیزاین، خەڵاتی باشترین دەنگ، خەڵاتی "زاوەن قۆکاسیان" بۆ
باشترین دەرھێنەر، خەڵاتی "بێھنام مەحموودی" بۆ باشترین دەرھێنەر،
خەڵاتی تایبەتی ئەندامانی لێژنەی دادوەران، خەڵاتی تایبەتی "سەرۆکی
فێستیڤاڵ"، خەڵاتی "وێب سێری" و ھەروھا خەڵاتی سیفژ لە لایەن رێکخراوەی
"سیفژ" واتە رێکخراوەی نێودەوڵەتی فیلمەکانی منداڵان و مێرمنداڵان.
بەشی پێشبڕکێی "نێودەوڵەتی":
لەم بەشەدا ئەو فیلمانەی کە لەگەڵ فەرھەنگی ئێران تەبان و بە پێی
بیرووڕای پسپۆڕانی سینەمایی دەستنیشانکراون، لەگەڵ سێ فیلمی بەرچاویی
ئێرانی نمایش دەکرێن.
خەڵاتەکانی باشترین فیلمەکانی سینەمایی، کورتە فیلم و ئەنیمەیشن،
خەڵاتی باشترین دەرھێنانی فیلمی بڵیند، خەڵاتی باشترین خەڵاتی سیناریۆی
سینەمایی، خەڵاتی باشترین ئەکتەر، خەڵاتی باشترین دەستکەوتی ھونەریی،
خەڵاتی باشترین دیزاین، خەڵاتی باشترین دەنگ، خەڵاتی "سیفێژ" بۆ
باشترین دەرھێنەر و ھەروەھا خەڵاتی "یۆنیسێف" بۆ باشترین دەرھێنەر.
یاساکانی فێستیڤاڵ:
ھەڵبژاردنی فیلمەکانی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و
مێرمنداڵانی ئێران، لەوانە: ئێرانی و یا بیانی لە لایەن بنکەی فێستیڤاڵ
جێبەجێی دەکرێن. پێویستە ئەو فیلمانەی کە لە فێستیڤاڵ، نمایش دەکرێن؛
نابێت لە خولەکانی پێشوودا بەشدارییان کردبێت.
تەواویی فیلمەمان، بۆ نمایش لە دوو گرووپی تەمەنی منداڵان (٦ تا ٩ ساڵ)
و مێرمنداڵ (١٠ تا ١٥ ساڵ) پۆلێن دەکرێن.
ئەم فێستیڤاڵە، چەندین بەشی پێشبڕکێی و دەرەوەی پێشبڕکێی لە خۆگرتووە،
لەوانە:
فیلمی سینەمایی، کورتە فیلم (٣ تا ١٥ خولەک) و نیوەبڵیندی چیرۆکی (٣٠
تا ٧٥ خولەک).
فیلمی سینەمایی ئەنیمەیشنی، کورتە فیلمی ئەنیمەیشنی (٣ تا ١٥ خولەک) و
نیوەبڵیندی ئەنیمەیشنی (٣٠ تا ٧٠ خولەک).
ناردنی فیلم بۆ فێستیڤاڵ:
بەشداربووان دەتوانن بۆ بەشداریی فیلمەکانیان، لە ماڵپەڕیی ئەم
فێستیڤاڵە بە ناونیشانی
www.portal.icff.ir
ناونووسی بکەن و وردەکارییەکانی دیکەش لە ماڵپەڕیی ئەم ڕووداوە
سینەماییە بە ناونیشانی
www.icff.ir ھاتووە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران چەندین مەبەست
لەخۆدەگرێت، لەوانە: ١ـ ناساندیی بەرھەمی بەرچاویی سینەمای منداڵان و
مێرمنداڵان لە بوارەکانی نەتەوەیی و نێودەوڵەتی و رێزگرتن لە
بەرھەمھێنەرانی ئەم فیلمانە، ٢ـ ڕەخساندنی بواریی گونجاو بۆ چالاکانی
سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان لە بەشە جۆراوجۆرەکانی ئەم فیستیڤاڵە و
٣ـ سەرھەڵدان و گەشەپێدانی بەرھەمھێنان و نمایش لە سینەمای منداڵان و
مێرمنداڵان لە رێگای ڕەخساندنی ھەل بۆ گۆڕینەوەی ئەندێشە و ئاڵووگۆڕیی
بیرووڕا لە نێوان کاربەدەستانی سینەمای منداڵان و مێرمنداڵان،
خاوەنبیران و ھۆگرانی ھونەریی سینەما.
ماڵپهڕی مهنسوور جیهانی
|