٢٠\١٢\٢٠١٠
ده‌رباره‌ی بزووتنه‌وی گۆڕان، کاک
(رێبین) چی ده‌ڵی؟!!

سه‌عید عارف باپیر
{ بوون و مانه‌وه‌و ئاینده‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێوه‌نده
به گێرانه‌وه‌ی ئه‌خلاق بۆ سیاسه‌ت ، جه‌وهه‌ری
ئه‌خلاق مایه‌ی دروست بونی بزوتنه‌وه‌که‌یه}
له ڕۆژنامه‌ی ئاوینه‌داو له نوسینێکی کاک( ڕێبین) دا به‌ناونیشانی (
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان) ، له‌گه‌ڵ نوسینێکی تری کاک( سلێمان عه‌بدوڵا یونس
) دابه‌ناونیشانی(ده‌رباره‌ی بچوک بونه‌وه‌ی یه‌کێتی) ، له‌گه‌ڵ
جیاوازی ئه‌و لایه‌نانه‌ی که بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌کێتی یه ،چی
جۆره نێوانێکیان هه‌یه هه‌ردوو لایه‌نه‌که له‌گه‌ڵ یه‌ک دا ، ئه‌وه
بابه‌تی ئه‌م نوسینه‌م نیه به‌ڵام ، ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمه هه‌ردوو نوسه‌ره
یه‌ک ئاراستیان هه‌یه بۆ لایه‌نه‌کانیان که‌ده‌چێته بوارێکی
دیماگۆگیه‌وه(*) .
ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی نوسینه‌که‌ی منه تیشک خستنه سه‌ر دیوێکه که بابه‌تی
ڕه‌وشت ( مۆراڵ) ه له‌نوسینی یه‌که‌م دا ، ته‌نها ناوهێنای نوسینی
دووه‌م بۆ به‌رواردکاریه‌که که دیسان ئه‌ویش هه‌رده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ
ئاوه‌خۆره‌ی بابه‌ته‌که‌م ، ڕه‌وشت و مۆراڵ ، کاک (ڕێبین) هه‌ر له‌سه‌ره‌تای
نوسینه‌که‌یه‌وه ڕێپاکردنه‌ویه‌ک ده‌کات بۆ چاو نوقاندن له ئه‌خلاق
له بواری سیاسی دا . لێره‌د ، کاری سیاسی بزوتنه‌وه‌ی گۆران مه‌به‌ستی
کۆنکرێتی نوسه‌ره و پۆسیچی بۆ ئه‌وه‌ش رێسای ماکیاڤیلی یه ، له
کتێبی (میر) دا ، وه‌کو ده‌قێکی چه‌سپاو ته‌سلیم بوو .
من له هه‌لواسراوی به یونیڤه‌رساڵ کردنه‌ی کاک( ڕێبین) ،دێمه خواره‌وه
بۆ بۆ ناو لۆکا‌ڵی بابه‌ته‌که که ئێره‌یه ( کوردستان) و دیفاکتۆی
ڕوداوی مێژویی گۆڕه‌پانه ناسراوه‌که‌ی ، له‌وێدا به باری مێژویی و مه‌یدانی
بابه‌ته‌که‌دا ده‌چمه‌وه سه‌ر پاکانه‌که‌ی ، کاک( ڕێبین )عوزری
جیابونه‌وه‌ی ئه‌خلاق له‌کاری بزوتنه‌وه‌که ، که‌تێی دا داوامان لێ ده‌کات
به گیانێکی وه‌رزشیه‌وه ئه‌و باری توڕدانی ئه‌خلاقه وه‌ربگرێن بۆ
بزوتنه‌وه‌یه‌ک .
من داوی بۆچون و پۆزیجه‌ی کاک( ڕێبین) ده‌ڵێم :
((گێڕانه‌وه‌ی ( ئه‌خلاق) ، جه‌وهه‌ر ی بون و مانه‌وه و فراژیبونی
بزوتنه‌وه‌که‌یه .))
سه‌ره‌تای بزوتنه‌وه‌ی ئه‌یلول له1961دا ، به دروشمێکی ئه‌خلاقی ده‌ستی
پێ‌کرد ، که بنه‌ماکه‌ی قوربانی دان بوو . ئه‌وه‌ی که‌ده‌یزانین (
کورستان یان نه‌مان ) بوو ، ئه‌و گه‌رمو گوڕیه‌ی ؛له هه‌موو چین‌و
توێژێکی میلله‌ته‌وه هه‌یوو بۆ سه‌رخۆ که‌وتنی بزوتنه‌وه‌که له‌و
دروشمه ئه‌خلاقیه‌وه جۆشی وه‌رده‌گرت ، ئه‌و باره به‌رده‌وام بوو ،
تا گه‌یشت به‌وه‌ی له‌دوا ی له‌ت بونی بزوتنه‌وه‌که له 1964وه ڕوی
له‌سارد بونه‌وه‌کرد و ، پاش ماوه‌ی دروشمه ئه‌خلاقی یه‌که‌ی (
کورستان یان نه‌مان) ، پاشماوه‌یه‌کی بنزاری لێ مایه‌وه و ، له‌ڕاستی
دا بوو به{ ( مه‌لایی ) یان ( جه‌لالی) } ،له‌وێوه ئیتر فاتیحا له
به‌رهه‌می خه‌بات و دڵسۆزی و گه‌رمی و گوڕی جه‌ماوه‌ر خوێندرا ، ئه‌وه‌ی
له‌مه‌یدانی کوردایه‌تی و به‌ناوی کوردایه‌تیه‌وه ده‌گوزه‌را ، شه‌ڕه
شۆقی دو لایه‌ن و زۆران بازی دوو (گلادیاتۆر)بون .
خه‌باتی ڕاسته‌قینه بوو به‌خه‌ونێکی زڕاوی دڵسۆزان و خه‌مخۆران ، له
وێوه مۆڕاڵی بزوتنه‌وه‌که‌ش توشی سکستی گه‌وره‌بوو ، دروشمی قوربانی
دان و ئه‌خلاقیانه‌ی ( کوردستان یان نه‌مان) کاڵ و بۆ ژۆ بوو ،بووه به‌پێخوستی
ژێر سم و پێی ئه‌م دوو لایه‌نه‌زۆرانبازه‌وه ، چاخی سه‌هۆڵێنی خه‌بات
به‌سه‌ر ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌دا هات و ، وا بان چل‌و پێنج ساڵه له‌ر زه‌مهه‌ریری
ئه‌و چاخه به‌دوو ناله‌باره‌داین و تا ئێستاش هه‌ر له‌به‌ر تین وتاوی
ئه‌و وه‌رزه‌دا ڕه‌نج و مافی ڕاسته‌قینه به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت . زیاتری
وورد کردنه‌وه ناوێت ڕێگه داخراوه‌کانی ئێستای هه‌موو کێشه‌کان ، ده‌چێته‌وه
سه‌ر (ڕۆما) ی ئه‌و لادانه مۆراڵی یه .
گۆڕان خۆی له‌جه‌وهه‌ردا هێزو جه‌ماوه‌ری خۆی له‌و بانگه‌وازێک بۆ ڕاست
کتدنه‌وه‌ی لادان و ڕیک هێنانه‌وه‌ی خوار بونه ئه‌خلاقی یه‌که وه‌رگرتووه
، خۆیشی پێ گه‌یاندۆته ئێستاکه‌ی خۆی .
خۆده‌شیا بزوتنه‌وه‌که له ده‌سپێکێکی تر‌و له‌مێژویه‌کی تره‌وه دروست
ببوایه . له‌وێدا به‌پێی تێ ڕوانینه‌که‌ی کاک ( ڕێبین)پۆسیجی
ماکیاڤیلی به‌ده‌رۆست بهاتایه ، به‌ڵام بۆ باری بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌هه‌موو
ڕوویه‌که‌وه ده‌بێت مه‌سایه‌فه‌یه‌ک بۆ خۆی بهێڵێته‌وه له‌نێوان خۆی و
ئه‌و پۆز سیجه ماکیاڤیلی یه‌دا . له‌به‌ر هیچ نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خۆی و جه‌وهه‌ری خۆی له( گێڕانه‌وه‌ی ئه‌خلاق بۆ سیاسه‌ت) دروست بووه
.
له‌کاتێک که‌سی سه‌ره‌کی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هێزی ڕاسته‌قینه‌و
کارێزمابونی خۆی له‌دیوێکی فراوانه‌وه ، له سیفاته ئه‌خلاقیه‌کیه‌کانیه‌وه
له‌نێوه‌نده جه‌ماوه‌ری یه‌کی دا بۆ به‌ده‌ست هاتووه . که به‌زاری
خه‌ڵکی ساده گوته‌نی: (داوێن پاکه ، دز نیه ، ساده ژیان و ساده‌به‌رگ
و بێ ئیشتهایه له‌پله‌و پایه کاتێک ئه‌وانه به‌کوڵاوی، له‌به‌ر ده‌می
دا بوون) .
ئه‌مانه ئه‌و جه‌وهه‌رانه‌ن ، بزوتنه‌وه‌که به‌هیچ جۆرێک ناتوانێت
له‌م زووه دا ده‌سبه‌رداریان بێت ، وه‌کو کاک (ڕێبین) ده‌ڵێت وادو
ساڵه بزوتنه‌وکه هه‌یه ، دڵنیام له‌وه‌ی کاک( ڕێبین) به‌هیچ جۆرێک
له سه‌ره‌تاو ده‌سپێکی بزوتنه‌وه‌که‌دا ،به‌بای خه یاڵی شه‌ویش به‌لای
ئه‌و عوزره‌دا نه‌ده‌چو پاش دوو ساڵی تر بیهێنته‌وه بۆ ده‌سبه‌ردار
بون له ئه‌خلاق . به‌پێچه‌وانه‌وه له‌باس و نوسینی ئه‌و له‌وکاتانه
دا ، تژی بوو له‌سه‌نگ و قورساییه‌کانی مۆڕاڵ و پێویستی گه‌ڕانه‌وه‌ی
جۆگاوی مۆراڵ بوو بۆ سه‌ر ئه‌ستێڵی سیاسه‌ت ، یان له نه‌خواسته‌یی خۆ
مان دا بڵێین : کاک( رێبین) هه‌وایه‌کی به‌و جۆره لێی داوه بخوازێت
ئیتر بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به 25 کورسی په‌ڕله‌مانی کوردستان و 8کورسی په‌ڕله‌مانی
عێراقه‌وه له‌خه‌م ڕه‌خسی بێت ، ئیتر بزوتنه‌وه‌که چلوره‌ی به‌ستووه
شلی و مڵی سه‌ره‌تا بون به‌ری داوه ، ئه‌ی بۆچی وه‌کو حیزبه چلوره
به‌ستووه ده‌سه‌ڵاتداره کان ، ئێمه‌ش سیاسه‌تی ماکیاڤیلی یانه نه‌که‌ین
.
من هه‌ست ده‌که‌م بۆ که‌سێکی ڕۆشنبیرو خولیاداری بیر کرندنه‌وه ی وه‌کو
کاک ( ڕێبین) ، ئه‌و ماوه‌ی دوو ساڵه ناکاته ئه‌وه‌ی یاداوه‌ری توشی
پارادۆکس ببێت ، خۆ ره‌نبگبێ هۆی ئه‌وه بێت خۆی بیه‌وێت له وێستگه‌یه‌کی
شه‌مه‌نده‌فه‌ری پۆست و پایه‌دا ، بڕیاری سوار بونی دابێت ، به‌ڵام من
وه‌کو دۆست و براده‌رو هاوخه‌باتی ساڵانێکی ئه‌و ئازیزه ده‌بێت لێره‌دا
هه‌ڵوێستێکی خۆم به بگه‌یه‌نم ، چونکه ئه‌وه‌ی که‌سێکی براده‌رو
دڵسۆزم له‌من دا ده‌یبینێت ، من خۆم نتوانم له‌خۆم دا بی بینم ، هه‌مان
شت بۆ دۆسته‌که‌شم ڕاسته ، ئه‌وه‌ی من له‌ودا ده‌یبینم ئه‌و خۆی ڕه‌نگبێ
نه‌یبینێت له‌خۆی دا .
زۆربون ئه‌وانه‌ی شاعیر‌و نوسه‌ری چاک‌و پڕ خوێنه‌ر بون به‌هۆی پۆسته‌وه
جه‌وهه‌ری جوانی خۆیان کاڵ کرده‌وه ، بۆیه ئه‌وه ناخوازم بۆ ( ڕێبین)
که به پایه‌ی هزرمه‌ندی و تیۆرسینه‌کردنی ڕۆشبنیریه‌وه ئه‌وجوانه ،
ئاگادار به وه‌کو که‌سانی تر جوانیه‌که‌ت نه‌دۆڕێنیت .
له‌وێدا ووته‌زایه‌ک هه‌یه ده‌ڵێت : کاتێک له‌گه‌ڵ مۆنسته‌ر( دێ‌و)
ێکدا ده‌جه‌نگیت .ئاگادار به ، خۆشت نه‌بیت به‌مۆنسته‌ر .
نوسینه‌که‌ی کاک ڕێبین هه‌ردی:( بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان)
http://www.awene.com/DirejeyGoshe.aspx?Jimare=773
نوسیه‌نه‌کی کاک سلێمان عه‌بدوڵا یونس: (ده‌رباره‌ی بچوک بونه‌وه‌ی یه‌کێتی)
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Babet&Cor=Birura&jimare=1878
لێره‌دا هه‌ر له‌ڕوی مۆراڵی پارادۆکسی یه‌وه بواری سه‌رنجێک ده‌ڕه‌خسێنم
ده‌رباره ده‌زگای ئاوێنه و ماڵپه‌ڕه‌که‌ی ، که هاوتایه به م بابه‌ته
، زۆر به تۆخ تر. چونکه ئه‌وه شتێک بوو تێ په‌ڕی به‌بێ ئه‌وی سه‌رنج
و نوسینێکی تایبه‌تی به‌دوادابێت ، به‌وه‌ی پارادۆکسێک ده‌بینم له‌کاره‌کانی
ماڵپه‌ڕی ئاوێنه دا . ماڵپه‌ڕی ئاوێنه ، که‌مپێن له‌دژی ژن‌کوژی ده‌کاته‌وه
له هه‌مان کاتیش دا ، وه‌کو هه‌واڵ و ئاماده‌کردن ، باسی سوڵحی ژنکوژو
باوکی کوژراوه‌کان به‌ده‌ست له‌ملانێی وێنه‌یی یه‌وه بڵاو ده‌کاته‌وه
. له‌وێدا بیرۆکه‌یه‌ک ده‌خاته‌وه ، ده‌زگاکه ئاوی سارد بکات به‌سه‌رکه‌سانی
ناونوسی کامپینه‌که‌دا ،له‌سه‌ره‌نجامیش دا سودێکی بێ هاوتایه بۆ
ژنکوژه‌که و چه‌سپاندنی سوڵحه‌که‌ی ، که‌ته‌نها به‌و ده‌زگایه ده‌کرێت
و که‌سی تر ئه‌و توانا‌و کاریگه‌ری یه‌ی نیه ، دیاره ماکیاڤیل ڕه‌وشتی
ته‌نها له‌سیاسه‌ت جیاکردۆته‌وه نه‌ک له شتی تر .
12\12\2010
ماڵپه‌ڕی سه‌عید عارف باپیر
|