په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢١\١٠\٢٠٢١

دەربارەی ''فیلمی سپی پۆش'' و ''فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران'' و ''فیلمی ئەزموون''.

 

مەنسوور جیهانی

 

فیلمی "سپی پۆش" کە لە کوردستان وێنەگیراوە بووە نوێنەری ئێران لە ئۆسکاری ٢٠٢٢.


کورتە فیلمی "سپی پۆش" لە نووسینی سیناریۆ و دەرھێنانی "رەزا فەھیمی" کە لە کوردستان وێنەگیراوە وەکوو فیلمی ھەڵبژاردەی بەشی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران کە رووداوی پەسندکراوی ئەکادیمیای ئۆسکارە، نوێنەرایەتی سینەمای کورتە فیلمی ئێران لە نەوەد و چوارەمین خەڵاتی ئۆسکار لە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئەستۆی دایە.


کورتە فیلمی "سپی پۆش" بەرھەمی "رەزا فەھیمی" کە ساڵی رابردوو خەڵاتی گەورەی بەشی نێونەتەوەیی سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بۆ خۆی مسۆگەر کرد، لە کوردستان وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ستافی پەشەگەڕیی سینەمای کوردستان لەم بەرھەمەدا بەشدارییان کردووە، بە پێی یاسا و رێکارنامەی ئەکادیمیای ئۆسکار، وەکوو نوێنەری سینەمای کورتە فیلمی ئێران لە نێو کۆی کورتە فیلمەکانی ناسێندراو لە لایەن ئەو فێستیڤاڵانەی کە مەرجەکانی ئەکادیمیای ئۆسکاریان ھەیە، ئامادە دەبێت.


بە لەبەر چاو گرتنی دەستنیشان کردنی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە پێڕستی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکارکوالیفاید"، ئەم فێستیڤاڵە و فێستیڤاڵەکانی دیکەی ئامادەبوو لەم لیستەدا، بە پێی یاسا و رێساکانی ئۆسکار، دەتوانن لە ماوەی کاتی دیاری کراوی ١ی ئوکتۆبەری ھەمان ساڵ تا ٣٠ی سێپتێمبەری ساڵی دواتر، ناوی کورتە فیلمی ھەڵبژاردەی ھەمان خول لە رووداوەکە بەم ئەکادیمیایە بناسێنن. ھەر لەسەر ئەم بنەمایە، کورتە فیلمی "سپی پۆش" بەرھەمی "رەزا فەھیمی" کە لە سی و حەوتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران، خەڵاتی گەورەی بەشی نێونەتەوەیی بەدەستھێنا، لە ئۆسکاری ٢٠٢٢ بەشداری دەکات.


نەوەد و چوارەمین خەڵاتی ئۆسکار لە بەشی کورتە فیلمەکاندا، میوانداری بەرھەم گەلێک دەبێت کە لە رۆژانی یەکی ئوکتۆبەری ٢٠٢٠ تا کۆتایی سێپتێمبەری ٢٠٢١ لە فێستیڤاڵەکانی پەسندکراوی ئۆسکار لەسەر ئاستی جیھان، ھەڵبژێردرێن و بەم ئەکادیمیایە ناسێندرابێتن.


کورتە فیلمی "سپی پۆش" کە بە پاڵپشتی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران بەرھەم ھێنراوە، پێشتر لە رووداوەکانی گرینگی نێونەتەوەیی وەکوو؛ فێستیڤاڵی "کلەرمۆن فران"ی فەرەنسا، فێستیڤاڵی "شۆرت شۆرتس"ی ژاپۆن (لە فێستیڤاڵەکانی ئۆسکارکوالیفاید)، فێستیڤاڵی "کۆنکورتۆ"ی ئیتاڵیا و چەندین فێستیڤاڵی سینەمایی دیکە بەشداری کردووە.


فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بە ئامادەبوون لە ریزی پێڕستی فێستیڤاڵەکانی پەسندکراوی ئەکادیمیای ئۆسکار کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی سینەمای ئێراندا ھاتۆتە ئاراوە، فیلمی ھەڵبژاردەی خەڵاتی گەورەی بەشی نێونەتەوەیی خۆی لە ھەر خولێکی فێستیڤاڵەکەدا، ھەموو سالێک بە ئەکادیمیای ئۆسکار دەناسێنێت.


"سادق مووسەوی" بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران بە ئاماژە بەوەی کە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، لە لایەن ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێرانەوە بەڕێوەدەچێت، گوتی: لە قاڕەی ئاسیا وڵاتانێکی دەگمەن لەوانە: ژاپۆن، کۆریای باشوور، ھیندستان، سەنگاپوور، تورکیا و لە باکووری کیشوەری ئەفریقاشدا تەنیا وڵاتی میسر ئەو شانازییەیان ھەیە کە فێستیڤاڵەکانی ئۆسکار کوالیفایدیان ھەبێت. لە ئێستادا، تەنیا ١٢٧ فێستیڤاڵی سینەمایی لە ئاستی دنیادا بوونیان ھەیە کە "ئۆسکار کوالیفاید" بن.


مووسەوی لە درێژەی ئەم وتووێژەدا گوتی: لە ئێستادا، زیاتر لە ١٠ ھەزار فێستیڤاڵی باوەڕپێکرا و باوەڕپێنەکرا لە جیھاندا، بەڕێوەدەچن؛ لەم ھەمان کاتدا، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی تاران، پێگەیەکی باشی لە ئاستی جیھاندا ھەیە. ئەم ڕووداوە سینەماییە لە لایەنی کۆنی و باوەڕپێکراوییەوە؛ گرینگترین فێستیڤاڵی کورتە فیلم لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستدا دێتەئەمار.


بەڕێوبەریی گشتی ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: دوای لابردنی ئاستەنگە نێودەوڵەتییەکانی ناردنی پارە، ناونووسی بەلاشی فیلمەکان وەلادەنێردرێت و وەکوو فێستیڤاڵەکانی دیکەی جیھان، ئێمەش خەرجی ناونووسی لە بەشداربووان وەردەگرین و بەم شێوەیە، فێستیڤاڵیش دەتوانێت تەواوی خەرجەکانی خۆی دابینبکات. لە ئێستادا ناونووسی بەرھەمەکان لە فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران و ھەروەھا پێشکەش کردنی بەرنامەکانی بۆ سینەماکارانی کورتە فیلم، بەلاشە.

 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------
 

 

 

٦٤ بەرھەم لە ٣٢ وڵات لە بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران رکابەری دەکەن.

٦٤ بەرھەم لە دەرھێنەرانی ٣٢ وڵاتی جیھان لە بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی سی‌وھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران؛ بۆ بەدەستھێنانی تەندیسی فێستیڤاڵ و خەڵاتی گەورە و دوو ھەزار دۆلاریی ئەم رووداوە سینەماییە پێکەوە رکابەری دەکەن. فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران وەکوو فێستیڤاڵی سەرەتایی خەڵاتی ئۆسکار و لە زومرەی فێستیڤاڵەکانی "ئۆسکارکوالیفاید" OSCAR® qualifying لە دونیا؛ کە سی و ھەشتەمین خولی بە نمایش کردنی ٦٤ کورتە فیلمی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئەنیمەیشێن و ئەزموونی لە دەرھێنەرانی ٣٢ وڵاتی جیھان لەوانە؛ ئەمەریکا، فەرەنسا، ئەڵمانیا، ئوستڕاڵیا، چین، ھیندستان، ئیسپانیا، ھۆڵەندا، بەڕازیڵ، پرۆ، بێلارووس، ئایسلەند، کێنیا، کەنەدا، رووسیا، بەلژیک، تورکیا، نەمسا، پۆڵەندا، مەکزیک، سویسڕا، ئەرژەنتین، دانیمارک، لوبنان، تایوان، فینلەندا، سەنگاپوور، ھەنگاریا، ئەستۆنیا، کامۆج، پۆرتوگال و ئێران لە پەردیسی سینەمایی "ئێران ماڵ" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.
بەشی کاروباری نێونەتەوەیی ئەم رووداوە سینەماییەی ئێران، ناوەکانی فیلمەکانی وەرگیراو لە بەشی کێبڕکێی نێونەتەوەیی بەم پێیەی خوارەوە ناساند:
١ ـ "سیرکێکی چکۆلە" A LITTLE CIRCUS لە دەرھێنانی "یووشیرۆ ئۆساکا" Yoshiro OSAKA لە کامۆج/ چیرۆکی
٢ ـ "بە تەنیایی ئاو دەخەوێنێت، سەھۆڵ بەند وەخەبەر دێت" Alone sleeps the water, frozen she awakes لە دەرھێنانی "سۆفیا پێترسن" Sofia Petersen لە ئەرژەنتین/ ئەزموونی
٣ ـ "ئەنیما ئەنیمە ئەنیمام" Anima Animae Animam بەرھەمی ھاوبەشی گروپی لە ئیسپانیا/ بەڵگەفیلم
٤ ـ "تا دوایین دڵۆپ" To the last drop لە دەرھێنانی "سیمۆن شلێنمەن" Simon SCHNELLMANN لە ئەڵمانیا/ ئەنیمەیشێن
٥ ـ "قووڵکی رەش" Black Hole لە دەرھێنانی "تریستان ئیمۆن" Tristan Aymon لە سویسڕا/ چیرۆکی
٦ ـ "برانکا" Branka لە دەرھێنانی "ئاکۆس کەی کۆواچ" Ákos K. Kovács لە ھەنگاریا/ چیرۆکی
٧ ـ "بە خاک سپێردراو لە حەوشەی پشتەوە" Buried in the Backyard لە دەرھێنانی "دیەگۆ پاوئر" Diego Bauer لە بەڕازیڵ/ چیرۆکی
٨ ـ "کایەی منداڵان" CHILD'S PLAY لە دەرھێنانی "لیزا ھاشنھوتل" Lisa Hasenhütl لە نەمسا/ ئەنیمەیشێن
٩ ـ "ئاسمانی ساو" Clear Sky لە دەرھێنانی "ئاندرێ زامۆسکۆونی" Andrey Zamoskovny و "ئیگۆر تسۆی" Igor Tsoy لە رووسیا/ چیرۆکی
١٠ ـ "بارەگای پادشا" Corte لە دەرھێنانی "بێرناردۆ راپازۆت" Bernardo و "ئوفۆنسۆ راپازۆت" Afonso RAPAZOTE لە پۆرتوگال/ چیرۆکی
١١ ـ "رۆژ، لەوپەڕی ژیانی ئاسایی رۆژانەیە" Beyond is the day لە دەرھێنانی "دامیان کوکۆر" Damian KOCUR لە پۆڵەندا/ چیرۆکی
١٢ ـ "دالیا" DALIA لە دەرھێنانی "بێرسی ئۆلاسۆن" Brúsi ÓLASON لە ئایسلەند/ چیرۆکی
١٣ ـ "دۆئێل" The Duel لە دەرھێنانی "وێلاد کوزلۆف" Vlad Kozlov لە ئەمەریکا/ چیرۆکی
١٤ ـ "پێست" Peel لە دەرھێنانی "سامۆئێل پاتێی" Samuel PATTHEY و "سیلڤیان مانی" Silvain MONNEY لە سویسڕا/ ئەنیمەیشێن
١٥ ـ "ئەو" Elle لە دەرھێنانی "وائێل عەساف" Wael Assaf لە لوبنان/ چیرۆکی
١٦ ـ "ھەست پێکردن لە لایەنی دەست لێدان" Feeling Through لە دەرھێنانی "داگ رۆلەند" Doug ROLAND لە ئەمەریکا/ چیرۆکی
١٧ ـ "بێ کەم و کووڕی" Flawless لە دەرھێنانی "ناتھان فڕانک" Nathan Franck لە فەڕەنسا / چیرۆکی
١٨ ـ "دۆست" FRIEND لە دەرھێنانی "ئاندرێ سوتلۆف" Andrey Svetlov لە بێلارووس/ چیرۆکی
١٩ ـ "سەر لە نوێ کردنەوەی سووتەمەنی" Fuelled بەرھەمی ھاوبەشی گروپی لە کەنەدا/ ئەنیمەیشێن
٢٠ ـ "ھێلانە" Nesting لە دەرھێنانی "سیری ھالکۆ" Siiri HALKO لە فینلەندا/ چیرۆکی
٢١ ـ "دیاری کردنی پێناسە" Identification لە دەرھێنانی "ژان فرانسوا کامینز" Jean-François Comminges لە فەرەنسا/ ئەزموونی
٢٢ ـ "چیرۆکی دایکی ئیگۆر سەبارەت بە ماڵێکی کۆن، کاغەزەکان و وێنەکان" Igor’s Mum’s tale of an old house, papers and photographs لە دەرھێنانی "داریا کۆپیچ" Daria Kopiec لە پۆڵەندا/ ئەنیمەیشێن
٢٣ ـ "ماڵئاوایی نامومکینە" Impossible to say goodbye لە دەرھێنانی "یولاندا سەنتنۆ" Yolanda Centeno لە ئیسپانیا/ چیرۆکی
٢٤ ـ "بانگھێشت" Invitation لە دەرھێنانی "جۆورد مارتنێز" Sjoerd Martens لە ھۆڵەندا/ ئەنیمەیشێن
٢٥ ـ "کاری ئەڵمانیی باش" Good German Work لە دەرھێنانی "جانیس ئەلیکساندر کیفێر" Jannis Alexander KIEFER لە ئەڵمانیا/ چیرۆکی
٢٦ ـ "دوایین رۆژی مازلۆ" The last Maslow's day لە دەرھێنانی "لۆران پایلۆ" Laurent PAILLOT لە فەرەنسا/ چیرۆکی
٢٧ ـ "وەخەبەر ھێنانی مێشوولەکان" The Awakening of the insects لە دەرھێنانی "ئیستفانی لانێسک" Stephanie LANSAQUE و "فرانسوا لێرۆی" Francois LEROY لە فەرەنسا/ ئەنیمەیشێن
٢٨ ـ "ئەو نیشتمانەی کە سەرێ و خوارێ دەکات" The Land that Rises and Descends لە دەرھێنانی "مۆنا پێنەنان" Moona PENNANEN لە فینلەندا/ بەڵگەفیلم
٢٩ ـ "مووی دایە" Mom’s Hair لە دەرھێنانی "لێکسی ئۆستگنیف" Alexey Evstigneev لە رووسیا/ ئەنیمەیشێن
٣٠ ـ "پووڵ" Money لە دەرھێنانی "ئارتور بی سەنرا" Arthur B. Senra و "ساویۆ لایت" Sávio Leite لە بەڕازیل/ ئەزموونی
٣١ ـ "شادی و خۆشی ماتۆرسوار لە جلوبەرگەکەیدا ناگونجێت" Motorcyclist’s Happiness Won’t Fit into His Suit لە دەرھێنانی "گابرییەل ھێرەرا" Gabriel HERRERA لە مەکزیک/ چیرۆکی
٣٢ ـ "قاچاخچی مەواد" Mule لە دەرھێنانی "ماریانۆ بێنایوون" Mariano Benayón و "کارلۆس بالسیرۆ" Carlos Balseiro لە ئیسپانیا/ ئەنیمەیشێن
٣٣ ـ "یەک رۆژ" One Day لە دەرھێنانی "جیانگ جین" Jiang JIN لە چین/ بەڵگەفیلم
٣٤ ـ "بەبێ جەوھەر" Out O' the Inkwell لە دەرھێنانی "ئادام توتونگی" Adam Toutoungi و "ئەندی ئۆرتیز" Andy Ortiz لە ئەمەریکا/ ئەنیمەیشێن
٣٥ ـ "شەوانی نانتۆنگ" Nantong Nights لە دەرھێنانی "ئێما کیان خۆ" Emma qian XU و "لێئۆپۆڵد دیۆڵف" Leopold Dewolf لە فەرەنسا/ چیرۆکی
٣٦ ـ "چائۆ ئێر" Qiao Er لە دەرھێنانی "لی شیسیان" Li Xixian لە چین/ چیرۆکی
٣٧ ـ "ھەوڵدان بۆ ژیان" Run for life بەرھەمی ھاوبەشی گروپی لە تایوان/ ئەنیمەیشێن
٣٨ ـ "کەھکەشان" Sideral لە دەرھێنانی "کارلۆس سێگوندۆ" Carlos Segundo لە ‌بەڕازیڵ/ چیرۆکی
٣٩ ـ "تایتان" Titan لە دەرھێنانی "والێری کارنۆ" Valéry Carnoy لە بەلژیک/ چیرۆکی
٤٠ ـ "ئاوازگەلێک لە نیشتمانێکی زۆر دوورەوە" Songs from a faraway land لە دەرھێنانی "توھینابھا مەجوومدار" tuhinabha majumdar لە ھیند/ چیرۆکی
٤١ ـ "ئەو یەخانەی ئاھارەکەی سواوە" Starched Collars لە دەرھێنانی "دانیەل رودریگز ریسکۆ" DANIEL RODRÍGUEZ RISCO لە پرۆ/ چیرۆکی
٤٢ ـ "پێ بنێ بە نێو رووبارەوە" Step into the river لە دەرھێنانی "ما ویجیا" Ma Weijia لە چین/ ئەنیمەیشێن
٤٣ ـ "ھاوینی ئەو ساڵە، لە ماڵێ ماینەوە" That Summer, We Stayed at Home لە دەرھێنانی "نۆئێلیا ئاڕ. دێزا" Noelia R. Deza لە ئیسپانیا/ چیرۆکی
٤٤ ـ "ئاپاڕتمان" The Apartment لە دەرھێنانی "رافائێل فریدمەن" Raphaël Frydman لە فەرەنسا/ بەڵگەفیلم
٤٥ ـ "سنوورڤان" The Border Guard لە دەرھێنانی "ئەسۆن گیلینک" Sven Gielnik لە ئەڵمانیا/ چیرۆکی
٤٦ ـ "ترس" The Fear لە دەرھێنانی "پاولینا کارلۆچی ئێسفۆرزا" Pawlina Carlucci Sforza لە پۆڵەندا/ چیرۆکی
٤٧ ـ "یاری" The Game بەرھەمی ھاوبەشی گروپی لە کێنیا/ چیرۆکی
٤٨ ـ "چاودێر و پارێزەر" The Guard لە دەرھێنانی "ھێکتۆر فێرناندز کاچۆن" Héctor Fernández Cachón لە ئیسپانیا/ چیرۆکی
٤٩ ـ "موگایی" لە دەرھێنانی "جان بێل" Jon Bell لە ئوستڕاڵیا/ چیرۆکی
٥٠ ـ "مێشوولەیەک لە ناخم دایە" There is an insect inside me بەرھەمی ھاوبەشی گروپی لە ھیند/ ئەنیمەیشێن
٥١ ـ "رۆژانی یەکشەنبە بە شێوازێکی سەیر دێنە گۆڕێ" Time Flows in Strange Ways on Sundays لە دەرھێنانی "ژیزێل لین" Giselle LIN لە سەنگاپوور/ چیرۆکی
٥٢ ـ "مام" TIO لە دەرھێنانی "خوان مەدینە" JUAN MEDINA لە مەکزیک/ ئەنیمەیشێن
٥٣ ـ "تۆزێک لە بەھەشت" A little bit of Paradise لە دەرھێنانی "ئاندرە چیچکی" Andrzej CICHOCKI لە پۆڵەندا/ بەڵگەفیلم
٥٤ ـ "باشووری ئاڕمان شار" Utopian South لە دەرھێنانی "لێئۆناردۆ ئۆھارا" Leonardo Uehara و "فرانکی واکێر" Frankie Walker لە ‌بەڕازیڵ/ ئەزموونی
٥٥ ـ "رێگا رۆیشتن لەگەڵ پادشاکان" Walk with Kings لە دەرھێنانی "گیوم سەنز" Guillaume Senez لە بەلژیک/ چیرۆکی
٥٦ ـ "سووت" Whistle لە دەرھێنانی "ئێگی کاراکۆرت" Ege Karakurt لە تورکیا/ چیرۆکی
٥٧ ـ "تۆ کیوی نیت" You Are Not a Kiwi لە دەرھێنانی "ماریا ساولوا" Maria Saveleva لە ئەستۆنیا/ ئەنیمەیشێن
٥٨ ـ "لە دایک بوونێک" A Birthday لە دەرھێنانی "فیلیپ ئارسنۆ" Philippe Arsenault لە کەنەدا/ چیرۆکی
٥٩ ـ "خۆشگوزەرانیی لە رادەبەدەری پلاستیکی" ORGIASTIC HYPER-PLASTIC لە دەرھێنانی "پل بۆش" Paul BUSH لە دانیمارک/ ئەنیمەیشێن
٦٠ ـ "دیواری چوارەم" The Fourth Wall لە دەرھێنانی "مەحبووبە کەلایی" لە ئێران/ ئەنیمەیشێن
٦١ ـ "قشقەڕە" Crow لە دەرھێنانی "ئەھوورا شەھبازی" لە ئێران/ ئەنیمەیشێن
٦٢ ـ "بە تەنیا نامێنمەوە" I Will Not Be Alone لە دەرھێنانی "یاسر تالبی" لە ئێران/ بەڵگەفیلم
٦٣ ـ "کەپسوول" Capsul لە دەرھێنانی "ئەمیر پەزیروفتە"‌ لە ئێران/ چیرۆکی
٦٤ ـ "گیانی دەرچوو" Jon Dad لە دەرھێنانی "سوھەیلا پوورمحەمەدی" لە ئێران/ چیرۆکی

سی‌وھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران بە دەبیری و بەرپرسایەتی "سادق مووسەوی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەنجومەنی سینەمای لاوانی ئێران؛ کە بۆ یەکەمین جار لە مێژووی سینەمای ئێراندا خاوەنی ھەل و مەرجەکانی پەسند کردنی ئەکادیمیای ئۆسکار ناسراوە؛ بە شێوەی ئامادەبوونی سینەماکاران و پەخشی ئۆنڵاین و بە نمایش کردنی ٦٣ فیلم لە دەرھێنەرەکانی ١٩ وڵاتی جیھان و ھەروەھا ١٢٥ فیلم لە دەرھێنەرانی ئێرانی لە رۆژانی ١٩ تا ٢٤ی ئوکتۆبەری ٢٠٢١ لە پەردیسی "ئێران ماڵ" لە شاری تاران بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------


 


سادق مووسەوی: فێستیڤاڵی کورتە فیلمی تاران لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکار پەسندکرا.


"سادق مووسەوی" سەرۆک و دەبیری سی و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران گوتی: ئەمساڵ فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە لایەن ئەکادیمیای ئۆسکارەوە پەسند کرا و بووە تەنیا فێستیڤاڵی "ئۆسکار کوالیفاید" Oscar Qualified لە ئێراندا.


"سادق مووسەوی" سەرۆک و دەبیری سی و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانیی ئەم رووداوە سینەماییە گوتی: پێنج ساڵە کە بەرپرسایەتی ئەم رووداوە سینەماییەم لە ئەستۆ دایە و لەم ساڵانەدا چاوەری بەرزبوونەوەی ئاستی چۆنایەتی فێستیڤاڵەکە لە ھەر لایەنێکەوە بووینە. ھەڵبەت کە ھێشتا تا لووتکەی ئامانج و خەونەکان مەودامان ھەیە، بەڵام لەبەر ھۆکارگەلی جۆراوجۆر، ئەم فێستیڤاڵە دەتوانێت ببێتە یەکێک لە باشترین و پڕبایەخترین فێستیڤاڵەکانی سینەمایی کورتە فیلم، لەبەر ئەوەی کە ژانری کورتە فیلم بە دوور لە پەیوەندییەکان و بارودۆخی زاڵ و سەپێندراو بەسەر سینەمای پیشەیی و داھێنان و نوێکاری کە ھەیەتی و بە ھۆکاری ئامادەبوونی سینەماکارانی لاو و داھێنەر کە تازەگەری دەکەن، توانایی و لێھاتوویی بەرزبوونەوەی ھەیە. ھەروەھا لە بەشی نێونەتەوەییدا توانیمان ئەمساڵ ببینە تەنیا فێستیڤاڵی "ئۆسکارکوالیفاید" لەسەر ئاستی وڵاتی ئێراندا. وێڕای ئەوەی کە لە نێو وڵاتانی موسڵماندا تەنیا ئێمە، میسر و تورکیا فێستیڤاڵێکی پەسندکراوی ئەکادیمیای ئۆسکارمان ھەیە.


دەبیری ئەم فێستیڤاڵە گوتی: ساڵی رابردوو ٤٥٠٠ بەرھەم لە بەشی نێونەتەوەیی ناونووسیان کردبوو و ئەمساڵ زیاتر لە دوو ھەزار بەرھەمیش زیاد کرا. یەکێک لە ھۆکارەکانی ئێمە خەڵاتەکانی ئەرزی و پارەی بیانی بوو کە لە بەشی خەڵاتی گەورەدا بڕی ٥ ھەزار یۆرۆمان دیاری پێشکەش دەکرد. پێگەی ئێمە لە ناوچەکەدا و پیشەی سینەمای ئێران و پێشێنەی فێستیڤاڵەکە، ئەو پێوەرانەیە کە نیشانە و ھێمای بایەخ و گرینگیی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تارانە.


ئەوەشی راگەیاند: ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار، ئیمەیلی سینەماکارانی بیانیمان بۆ ھات کە لەبەر چ ھۆکارێک فیلمەکەی ئێمە لە فێستیڤاڵدا نیە؟ لەبەر ئەوەی کە لە ھەموو جیھاندا، بە رێژەی ١٢٧ فێستیڤاڵی "ئۆسکارکوالیفاید" بوونیان ھەیە و ٦٧ دانە لەوانە تەنیا لە ئەمەریکا بەڕێوەدەچن.


مووسەوی گوتی: داوەرەکانی ئەمساڵی فێستیڤاڵ، لەبەر ھۆکاری بە "ئۆسکارکوالیفاید" بوونی ئەم رووداوە، پلە و تەرازێکی بەرزتریان ھەیە. نزیکەی سەدی ١٠ی ئەو بەرھەمانەی کە لە بەشی نێونەتەوەییدا بەشداریان ھەیە، لە بەرھەم گەلی ئێرانی پێکھاتوون. زۆرترین فیلمەکان لە وڵاتانی ھیند، فەرەنسا، ئیسپانیا، بەڕازیل، ئیتاڵیا و رووسیا بۆ فێستیڤاڵ نێردراون و لە ریزەکانی دواییدا چین، تورکیا و وڵاتانی دیکە ئامادە بوون. بە گشتی ١٢٨ وڵاتی بیانی بۆ خولی سی و ھەشتەمی ئەم فێستیڤاڵە بەرھەمیان ناردووە، لەوانە؛ ھیند ٦٢١ فیلم، فەرەنسا ٥٩٠ فیلم، ئیسپانیا ٣٩٦ فیلم، ئەمەریکا ٣٣٩ فیلم، ئیتاڵیا ٢٩٤ فیلم، بەڕازیڵ ٢٧٢ فیلم، رووسیا ٢١٦ فیلم، ئەڵمانیا ٢١٢ فیلم، تورکیا ١٩٨ فیلم، چین ١٩٧ فیلم، بەریتانیا ١٨٢ فیلم، تایوان ١٣٧ فیلم، کەنەدا ١٣٣ فیلم، مەکزیک ١٣٢ فیلم، کۆریای باشوور ١١٦ فیلم، پۆڵەندا فیلم، ئەرژەنتین ١٠٤ فیلم، ئەندەنووزیا ١٠٢ فیلم، میسر ٧٠ فیلم و پۆرتوگال ٦٢ فیلم، زیاترین بەشیان لە رێژەی فیلمەکانی گەیشتوو بۆ نووسینگەی سی و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران ھەبووە.


مووسەوی گوتی: لەبەر ھۆکاری بە "ئۆسکارکوالیفاید" بوون لەم خولەدا بڕیار وایە، رێوڕەسمێکی کردنەوە بەڕێوەببەین و لەوێدا لە کلیپی تیزێری فێستیڤاڵ و ١١ بەرگ کتێب کە چاپ و بڵاومان کردۆتەوە، پەردەی لەسەر لادەدەین. لە فێستیڤاڵی ئەمساڵ ٢٠ کۆڕ و کۆبوونەوەی پسپۆڕانەمان ھەیە کە بە ناونیشانی کۆبوونەوەکانی مەجازی ٣٨ـ٢٠ بە ئامادەبوون و بەشداریی کردنی ١٢ مامۆستای وانەبێژی نێونەتەوەیی و ٨ مامۆستای وانەبێژی ئێرانی سەبارەت بە پرس و بابەتەکانی رۆژ، باس و ئاخاوتن دەکرێت و تەوەرێکی زۆرمان بۆ ناوەرۆک و بابەتی سینەمای ئەزموونی تەرخان کردووە و ھەروەھا بە چاپ و بڵاوکردنەوەی ١١ ناونیشانی کتێب، روانگە و مەبەستی ئێمە لەسەر بنەمای زیاد کردنی زانستی سینەماکارانە.


"سادق مووسەوی" سەرۆک و دەبیری سی و ھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێونەتەوەیی کورتە فیلمی تاران لە کۆتایی قسەکانیدا گوتی: فێستیڤاڵی سی و ھەشتەم ھەر وەکوو ساڵی رابردوو لە پەردیسی سینەمایی "ئێران ماڵ" بەڕێوەدەچێت و ئەوان پشتیوان و سپۆنسەری ئێمەن و زۆربەی تێچووی بەشەکانی فێستیڤاڵ بێ بەرامبەر دەخەنە بەر دەستی ئێمە. شوێنی تایبەت و کەشوھەوای سەرئاوەڵا و بەرزایی میچەکان لەم کۆمەڵگەیەدا، بۆ ئێمە زۆر گرینگ و یەکلا کەرەوە بوو.


بۆ زانیاریی پتر: https://iycs.ir
 

 

 

--------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

بە نمایشی "ئەزموون" یازدەمین فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین" دەستیپێکرد.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی "شەوکەت ئەمین کورکی" لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا لە ڕێوڕەسمی دەستپێکی یازدەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین" نمایشکرا و گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لە سەرتاسەری ئەورووپا بەم بەرهەمە کوردییە کرایەوە.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" The Exam لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" و بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ لە نوێترین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا و لە یەکەمین نمایشی خۆیدا لە وڵاتی ئەڵمانیا، بە ئامادەبوونی "شەوکەت ئەمین کورکی" دەرهێنەر و هەروەها "ئاڤان جەماڵ" و "حوسێن حەسەن" ئەکتەرانی ئەم فیلمە کوردییە، لە کاتژمێر ٣٠:٧ی ئێواڕێی ڕۆژی پێنجشەمە ١٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ وەکوو فیلمی دەستپێکی یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین" نمایشکرا و لە لایەن بینەرانەوە پێشوازییەکی بێوێنەی لێکرا و پاشان کۆڕیی وڵام و پرسیاریی ئەم بەرهەمە سینەماییە لەگەڵ ئامادەبوواندا لە هۆڵی سینەما "بابیلۆن" لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

"شەوکەت ئەمین کورکی" لەم خولەی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین"، سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم"ی ئەم ڕووداوە هونەرییە وەکوو گەورەترین فێستیڤاڵی فیلمی کوردیی لە سەرتاسەری ئەورووپای لە ئەستۆدایە.

"ئەزموون" لە دوایین بەشداریی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" نۆزدەیەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "تیرانا" لە شاری تیرانا لە وڵاتی ئەڵبانیا نمایشکرا و خەڵاتی باشترین سیناریۆی بەشی پێشبڕکێی سەرەکی ئەم ڕووداوە گرینگە سینەماییەی باوەڕپێکراوی ئاکادیمیای ئۆسکار؛ بە هاوبەشی بە "شەوکەت ئەمین کورکی" و "محەمەد ڕەزا گەوهەری" سیناریۆنووسانی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەخشرا.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە.

یازدەیەمین خولی فێستیڤاڵی فیلمی کوردی "بەڕلین" لە لایەن کۆمپانیای سینەمایی "میتۆس فیلم"  ئەڵمانی بە بەرپرسیاریی سینەماکاری کورد "مەمەد ئەکتاش"، بە دەرهێنانی هونەریی "کانی مەعرووف"  فیلمسازی کورد و بە نمایشی ٤٤ فیلم لە سینەماکارانی کورد و وڵاتانی بیانی لە بەشە جۆراوجۆرەکانی چیرۆکی، بەڵگەفیلم، ئەزموونی، بەشی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" و هەروەها بەشی دەرەوەی پێشبڕکێی "کورتە فیلم" بە شێوەی ئامادەبوون و بە ڕچاوگرتنی هەموو ڕێکارە تەندروستییەکان و هەروەها بە شێوەی ئۆنلاین بۆ هۆگرانی هونەریی سینەما لە سەرتاسەری دنیا لە ڕۆژانی ١٤ تا ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١ لە سینەماکانی "بابیلۆن"، "مۆڤیمێنتۆ" و "ئێف.ئێس.کێی" لە شاری بەڕلین لە وڵاتی ئەڵمانیا بەڕێوەدەچێت.

بۆ زانیاریی پتر:
https://kurdisches-filmfestival.de
https://www.facebook.com/KurdischesFilmfestival
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86 -106319785023346


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"

 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک