٢١\٩\٢٠٢١
دەربارەی هەردوو
فیلمی ''ئەزموون'' و ''زاڵاوا''.
مەنسوور جیهانی
"ئەزموون" لە
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێ.
فیلمی
سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی"
لە به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" له٢٦مین خولی
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له وڵاتی کۆریایباشوور نمایش ده‌کرێ.
فیلمی سینەمایی "ئەزموون" چواره‌مین فیلمی بڵندی سینەماکاری کورد "شەوکەت
ئەمین کورکی"، لە بەرهەمهێنانی "مەمەد ئەکتاش"، بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی
کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له سێیه‌مین به‌شداری نێوده‌وڵه‌تی
خۆیدالە به‌شی"په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و سینه‌مای ئاسیا" لە بیست و شه‌شه‌مینخولی
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" له کۆریای باشوور نمایش ده‌کرێ.
"ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی
فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی
هەرێمی کوردستانبه‌رهه‌مهاتووه، لە لایەن کۆمپانیای ئەڵمانی "ئاڕت هوود"
لەجیهاندا بڵاودەبێتەوە.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" که یه‌کێکه له
گرینگترینفێستیڤاڵه‌کانی کیشوه‌ری ئاسیا و یه‌کێکه له ٢٢ فێستیڤاڵی
باوه‌رپێکراویی ئه‌نجوومه‌نی به‌رهه‌مهێنه‌رانی جیهانی فیلم "فیاپف" له
ئاستی دنیادا. ئه‌م ڕووداوه سینه‌ماییه به پشتیوانی وه‌زاره‌تی فه‌رهه‌نگ،
شاره‌وانی و ئه‌نجوومه‌نی شاری بۆسان و ناوه‌ندی فیلمی کۆریا به‌ڕێوه‌ده‌چێ.
فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "بۆسان" به نمایشی کۆمه‌ڵێک فیلم لهسینه‌ماکارانی
وڵاتانی جۆراوجۆری جیهان له چه‌ندین به‌شی پێشبڕکێی له‌وانه؛ به‌شی سه‌ره‌کی
"سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "کورته فیلمه‌كان"، به‌شی "ڕه‌وته نوێیه‌کان"،
به‌شی "خه‌ڵاتی کیم جیسێئوک"، به‌شی "گۆشه‌ی به‌ربڵاو"، به‌شی خه‌ڵاتی
"مێکێنات"، به‌شی"به‌ڵگه‌فیلم"، به‌شی خه‌ڵاتی "سونجێ"، به‌شی "خه‌ڵاتی
نێتپه‌ک"، به‌شی خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" هه‌روه‌ها به‌شی ده‌ره‌وه‌ی
پێشبڕکێی، له‌وانه؛ به‌شی "دیارده‌کان"Icons، به‌شی "په‌نجه‌ره‌یه‌ک به‌ره‌و
سینه‌مای ئاسیا"، به‌شی "سینه‌مای سه‌ر ئاوه‌ڵا"، به‌شی ڤیترینی "به‌ڵگه‌فیلم"،
به‌شی "فیلمه‌کانی ژنه له ڕاده‌به‌ده‌ره‌کان"، به‌شی "سینه‌مای جیهان"،
به‌شی "سینه‌مای کۆریا"، به‌شی "ئاکادیمیای فیلمی ئاسیایی"، به‌شی "دیمه‌نی
کراوه"، به‌شی "ده‌نگی نوێ ـ فیلمه چینییه‌کان"، به‌شی "نمایشی تایبه‌ت"،
به‌شی "چاوخشاندنێک به به‌رهه‌می ده‌رهێنه‌ره داهێنه‌ره‌کانی سینه‌مای
ئاسیا"، به‌شی "سندووقی سینه‌مای ئاسیا" و هه‌روه‌هابه‌شی "بازاڕی
فیلمی ئاسیا" له ڕۆژانی ٦ تا ١٥ی ئۆکتۆبه‌ری ٢٠٢١ له سینه‌ما "بۆسان" و
سینه‌ماکانی دیکه‌ی شاری بۆسانله وڵاتی کۆریای باشووربه‌ڕێوه‌ده‌چێ.
بۆ زانیاریی پتر:
https://www.biff.kr/eng/addon/10000001/page.asp?page_num=3345
https://www.youtube.com/watch?v=zzoTOfF552k
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە
ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی
"ئەزموون"
--------------------------------------------------------------------------------------------------------------------
رەخنەگری "ڤرایتی":
"زاڵاوا" وەرچەرخانێکی نوێیە لە گرێبەستە ژانڕییەکانی سینەمادا.
"ئالیسا
سایمۆن" ڕخنەگری ناوداری سینەما لە ماڵپەڕی بەنرخ و گرینگی گۆڤاری
سینەمایی "ڤرایتی" سەبارەت بە فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی
سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" نوسیوییەتی: "زاڵاوا" وەرچەرخانێکی
نوێیە لە گرێبەستە ژانڕییەکانی سینەمادا.
"ئالیسا سایمۆن" ڕخنەگری ناودار و بەئەزموونی سینەمای جیهان،
دوای بینینی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان
ئەمیری" لە بەشی پێشبڕکێی "هەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوهەشتەمین خولی
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا لە
ماڵپەڕی بەنرخ و گرینگی گۆڤاری سینەمایی "ڤرایتی" سەبارەت بەم بەرهەمە
کوردییە نوسیوییەتی: "ئەرسەلان ئەمیری" کە لە کوردەکانی ئێرانە لە
یەکەمین فیلمی بڵندی خۆیدا وەرچەرخانێکی نوێی لە گرێبەستە ژانڕییەکانی
سینەمادا بەدیهێناوە؛ فیلمێک کە بە شێوازی ورد و ژیرانەی خۆیەوە بە
هێواشی بەرەو تڕاژیدیایەک دەڕوات و تیایدا باوەڕە زانستییەکان لە
بەرانبەر کۆنەپەرەستیدا دەوەستن و ئەم بابەتەش لە دنیای ئەمڕۆکەشدا
دەنگێکی بەهێزیی هەیە. یەکێک لە خاڵە بەهێزەکانی "زاڵاوا"، نواندنی "نەوید
پوورفەرەج" ئەستێرەی قۆز، باڵابەرز، جوان چاک و سمێڵی ئەم چیرۆکە لە
ڕۆڵی مڵازمێکی ژاندارمیری دایە.
هەروەها نوسیوییەتی: لە سەرەتای فیلمەکەدا بۆمان دەردەکەوێت کە "زاڵاوا"
سەدەیەک لەمەوپێش لەلایەن قەرەچەکان بەدیهاتووە و دانیشتووانی ئێستای
پێستی ڕوخساریان پەڵەی پێوەیە و مووی سەریان سپی بووە و لە خەودا
بەڕێگادا دەڕۆن.
ئەم ڕخنەگرە بەئەزموونە لە درێژەی وتارەکەیدا ئاماژەی بەوەشکردووە: "مەلیحە"
بە نواندنی "هودا زەینوالعابدین" دکتۆرە جوانەکەی ماڵی تەندروستی
ئاواییە و لەوبڕوایە دایە کە هۆی باروودۆخی سەرسووڕهێنەر و نامۆی
گوندەکە، ترس و بیروباوەڕیی کۆنەپەرستی ئەوانە. ئەوە لە حاڵێکدایە کە
زاڵاواییەکان لە بوونی جندۆکەیەکی نوێی لە ئاواییەکان ترس و دڵەڕاوکێی
کەوتۆتە گیانیان، جنگرێک بە نواندنی "پووریا ڕەحیمی سام" پێیوایە کە
ئەو جندۆکەیەی کە نابیندرێت، دەتوانێت بیخاتە ناو بتڵێکی شووشەوە.
سایمۆن لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا نووسیوییەتی: ئەمیری و هاوکارە
سیناریۆنووسەکانی واتە "ئایدا پەناهەندە" و "تەهمینە بەهرام" دیمەنی
یەکەم واتە ڕووبەڕوبوونەوەی ئوستوار و جنگرەکەیان بە شێوازێکی
سرنجڕاکێش نووسیوە کە تەواویی دیمەنەکە بۆتە زۆرەوانی چەندین ڕاندە کە
براوەی ئەم شەڕە، ئوستوارەکەیە کە بە گرتنی "ئامەردان" دەبێتە هۆی
تووڕەیی خەڵکی ئاوایی. لە بنکە سەربازییەکە، کامێڕا بە جووڵەی تایبەتی
سینەمای تۆقینەرەوە، لە بتڵێکی بەتاڵ ترس و دڵەڕاوکێی دەخوڵقێنێت. بە
هەڵاتنی "ئامەردان" و گەڕانەوەی مڵازم بۆ ئاوایی بە هاوڕێیەتی لەگەڵ
سەربازەکەی بە ناوی "یۆنس" بە نواندنی کۆمیک و ئاست بەرزیی "باسیت
ڕەزایی"، نووسەرەکان مامۆستایانە مەترسیی سات بە سات، زیاتردەکەن و لە
ناخی دڵی ئەم دیمەنانەشدا بەشێکی کاریگەری ئەوینداریش لە نێوان مڵازم و
مەلیحەدا داندراوە.
لە درێژەی ڕخنەکەی گۆڤاری ئه‌مه‌ریکی "ڤرایتی"دا نووسراوە: بەڵام "ئامەردان"
دەگاتێی و ئێستا تەورێکی بەهێزی پێیە بۆ لێدانی ڕیشەی مڵازم. ئەوە لە
حاڵێدایە کە دەتوانین فیلمەکە بەناونیشانی بەرهەمێکی نوێی و تازە لە
سینەمای ژانڕی ئێران ستایش بکەین، ناوەرۆکی کورتەچیرۆکی فیلمەکە یەگجار
لەوە سرنجڕاکێشترە. نەگریسی دەتوانێت وێکچوونێک بێت لە نەخۆشی "کۆڤید ـ
١٩" واتە پەتای ڤایرۆسی "کۆڕۆنا" چونکە لە ئێستاشدا بەردەوام شەڕ لە
نێوان زانست و کۆنەپەرەستیدا لە سەرتاسەری جیهان درێژەی هەیە.
"ئالیسا سایمۆن" لە کۆتایی وتارەکەیدا نووسیوییەتی: بە لەبەرچاوگرتنی
ئەوەی کە فیلمی "زاڵاوا" بە بڕی پارەیەکی کەم بەرهەمهاتووە، دەستکەوتنی
تەکنیکی ئەو زۆر جێی ستایشە. سەرکەوتنی کامێڕا لە جادە پێچەڵاوپێچە
کوێستانییەکان ئێمە وەبیر سینەمای "عەباس کیاڕۆستەمی" دەهێنێتەوە و
هەڵبەت "محەمەد ڕەسووڵی" بەڕێوەبەریی وێنەگرتنی فیلمەکە باش دەزانێت
چۆن بە کامێڕاکەی لە دیمەنە ترس و دڵەڕاوکییەکاندا ئێمە لە جێی خۆمان
ویشک بکات. لەم حاڵەشدا مونتاژی "عیماد خودابەخش" و مۆسیقای کەش‌سازی "ڕامین
کووشا"ش بە ڕاگرتنی گوشار و باری ڕۆحی لە تەواویی بەرهەمەکەدا زۆر بە
شارەزاییەوە یارمەتیدەرن.
بۆ زانیاریی پتر:
https://variety.com/2021/film/reviews/zalava-review-1235061364
راگەیاندنی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا"
ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی
|