|
٢٠\١\٢٠٢٦
دەربارەی لێدانی
ئەمەریکا لە ئێران.
|

هابیان هینتز |

وەرگێڕانی لە
ئەڵمانییەوە: هەڵۆ محەمەد |
گفتوگۆیەک لەگەڵ ''فابیان
هینتز'' وەک توێژەرێک لە ئۆفیسی بەرلینی دامەزراوەی بیرکردنەوەی
بەریتانیۆ پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە ستراتیژەکان کار دەکات
ناوبراو پسبۆڕێکی سەربازییە لە هەردوو زانکۆی فرایبۆرگ و زانکۆی
ئەسفەهانی ئێراندا زانستە سیسییەکان و خوێندنی ئیسلامی خوێندووە.
دەقی گفتوگۆکە:
ئەمەریکا هەڕەشە لە ئێران دەکات، ترامپ چەندەها بژاردەی
لەبەردەستدایە، زیان بە دەسەڵاتدارانی ئێران بگەیەنێ.
بەڕێز هینتز، سەرۆکی ئەمریکا بەهۆی ئەو توندوتیژیانەی لە دژی
خۆپیشاندەران دەکرێت، تادێت هەڕەشە لە سەرکردایەتی ئێران دەکات بە
لێدانی سەربازی. ئایا پێویستە مەلاکان قسەکانی دۆناڵد ترەمپ بە جددی
وەربگرن؟
ئەوان دەبێ تێبگەن! ترەمپ چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە بۆ
پشتیوانیکردن لە ناڕەزایەتییەکان و زیانگەیاندن بە فەرمانڕەواکانی
ئێران.
وەکو چی؟
بۆ نموونە دەتوانرێت ئینتەرنێت بۆ خۆپیشاندەران دابین بکرێت کە تێکدانی
ئەستەمە. هەروەها دەتوانرێت پەیوەندی نوێنەرانی ڕژێم بە توندی سنووردار
بکرێت بۆ ئەوەی ڕێگری لە ڕێبازێکی هاوئاهەنگ و سەرکوتکەرانە لە دژی
یاخیبووان بکرێت. بۆ نموونە لە ڕێگەی هێرشە ئەلیکترۆنییە
ئامانجدارەکانەوە.
وە لە رووی سەربازییەوە دەتوانرێت بیر لە چ رێ و شوێنێک بکرێتەوە؟
من باش دەتوانم ئەوە باش بیهێنمە پێش چاوم کە ئەمریکا سەرەتا هێرش
دەکاتە سەر ئەو ناوەندانەی فەرماندەیی کە هەماهەنگی سەرکوتکردنی
ناڕەزایەتییەکان دەکەن. واتە دەزگاکانی ئاسایشی ڕژێم دەکرێتە ئامانج.
هێرشێکی لەو شێوەیە چۆن دەکرێت؟
فڕۆکە بۆمب هاوێژە دزێوەکانی B-2 پێشتر لە کاتی جەنگی دوانزە ڕۆژەدا لە
مانگی حوزەیرانی ساڵی ڕابردوودا بەکارهێنران. بەڵام تەنانەت بەبێ ئەم
فڕۆکە دوور مەودایانە، ئەمریکییەکان خاوەنی جبەخانەی بەرفراوانی چەکن
لە ناوچەکەدا. ئەمەش لە فڕۆکەی جەنگییەوە دەست پێدەکات تا دەگاتە
مووشەکی کروزی تۆماهۆک کە لە دەریاوە هەڵدەدرێت. هەنگاوی یەکەم
نەهێشتنی تواناکانی بەرگری ئاسمانی ئێران کە هێشتا ماونەتەوە.
ئایا هێزە چەکدارەکانی ئێران تەنانەت شتێکیان هەیە بۆ بەرپەرچدانەوەی
دەسەڵاتی ئەمریکا؟
کۆماری ئیسلامی دوای شەڕی دوانزە ڕۆژە لە ڕووی سەربازییەوە زۆر لاواز
بووە. لە ئێستاوە بە تایبەتی هیچ مەترسییەکی نییە، چونکە بەرگرییە
ئاسمانییەکانی کۆن و بەسەرچووەکان نزیکەی بە تەواوی لەلایەن
ئیسرائیلەوە لەناوچوون. بۆیە ڕوونە: ئەمریکییەکان دەتوانن بە ئاسانی
هەڵمەتێکی سەربازی دەستپێبکەن و ناچار نابن چاوەڕوانی هیچ بەرەنگاری و
بەرخۆدانێکی بەرچاو بکەن.
ئەگەرێکی وا هەیە ئیسرائیل بەشداری لەو هێرشەدا بکات. ئایا شێوەی
پشتیوانی کردنە چۆن دەبێت؟
باوەڕ ناکەم ئیسرائیل بەشداریی بکات لەگەڵ ئەمەریکا لە هێرش و
پەلامارەکان دا.
شتێک هەیە دژی ئەوە؟؟ توانا و لێهاتوویی ئیسرائیل زۆرن، هیچ جێی گومان
نییە.
بەڵام ئەمریکا جگە لەوەی خاوەنی فڕۆکەی مەودای دوور بڕن، لە ناوچەکەدا
خاوەنی چەندین بنکەی عەمباری چەکن. فڕۆکەی جەنکی و بنکە دەریاییەکان و
تۆماهۆک ئەوانەیە. لە یەکەم گورز لێوەشاندندا پاشماوەی ئەو فڕۆکانەی
ئێران ماوییەتی دەکرێتە ئامانج..
سەرکردایەتی ئێران ڕایگەیاند، وەڵامی هێرشەکانی ئەمریکا دەداتەوە بە
هێرشی دژە ئیسرائیل و بنکەکانی ئەمریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. تاران
دەتوانێت چی بەدەست بهێنێت؟
مەلاکان بە پلەی یەکەم پشت بە جبەخانەیەکی بەرفراوان لە فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان و مووشەک دەبەستن. لەوانە سیستەمی چەک کە هەم بۆ هێرشکردنە
سەر بنکەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە داڕێژراون و هەم بۆ بەکارهێنانی دژی
دەوڵەتی جولەکە.
یەکەمیان زیاتر مووشەکی کورت مەودان، کە لە کاتی جەنگی دوانزە ڕۆژەدا
ئامانجی سەرەکی ئیسرائیلییەکان نەبوون.
ئایا ئەمە بەو مانایەیە کە ئێران بەڕاستی توانای ئەوەی هەیە زیان بە
ئەمریکا و ئیسرائیل بگەیەنێت؟
تۆڵەسەندنەوە و هێرشی پێچاەوانە بۆ ڕژێمی ئێرەان سەرکێشی و مەترسیدار
دەبێت، بەڵام هێشتا چەندین بژاردەی لەبەردەستدایە. بیر لە کەنداوی فارس
بکەرەوە. ئێرانییەکان لەوێدا خاوەنی چەکی دژە کەشتی کاریگەرن، ئەمەش
مەترسی لەسەر هێزی دەریایی ئەمریکا دروست دەکات.
تاران هەروەها دەتوانێت هەوڵی پەکخستنی کەشتیوانی مەدەنی لە کەنداو
بدات کە بۆ بازرگانی جیهانی زۆر گرنگە. جگە لەوەش ناتوانرێت ئەگەرێکی
دیکە ڕەت بکرێتەوە.
واتە؟
تاران هەوڵ دەدات دوای هێرشی ئەمەریکا ئیسرائیل بۆ ناو شەڕەکە
ڕابکێشێت- تەنانەت ئەگەر قودس نەیەوێت بەشداری ئۆپەراسیۆنی سەربازی
ئەمریکی بکات. ئەم ئامانجەی ئێرانیش تەنیا بۆ ئەو مەبەستەیە تەنها بۆ
ئەوەی بتوانن بانگاشەی ئەوە بکەن کە ئیسرائیل لە کۆتاییدا لە پشت هەموو
شتێکەوەیە.
ئەمریکا بە بێدەنگی لە تەنیشتەوە ناوەستێت، نا؟ پێت وا نییە ئەمە وا
بێت؟؟
ڕەنگە بە زەحمەت واشنتۆن هەست بە ناچاری بکات کە هێرشەکانی بۆ سەر
ئێران فراوان بکات.
بە چ شێوەیەک؟
بۆ نمونە لە کاتێکدا کە پیشەسازی نەوت بە ئامانج بگیرێ و هێرشی بکرێتە
سەر. ئەوەش بە گرانی لەسەر ڕژێمی دەوەستێت. هەروەها فرۆشتنی مادەی خاو
بە ڕووسیا یان چین، بۆ نموونە، پێشێلکردنی سزاکانی گەمارۆدانە، کە
یەکێکە لەسەرچاوەیەکی کەمەکانی داهاتی دەسەڵاتدارانی تاران.
ئەوان بە وردی بیر لەوە دەکەنەوە کە ئایا دەیانەوێت مەترسی لەدەستدانی
داهاتیان هەبێت یان نا.
_______________________________________________
سەچاوە: رۆژنامەی
دێر تاگەسشپیگل رۆژی ١٤\١\٢٠٢٦.
ماڵپهڕی ههڵۆ
محهمهد
|