په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٢٦\١٠\٢٠١٣

دەبارەی ماچەکان.


پێشرەو حەمید     


ھێشتا گۆمان ئەکەم خوێندکارێکی زانکۆ ئازایەتیی ئەوەی تێدا هەبێ نامەی ماستەرەکەی یان دکتۆراکەی لەسەر ماچ و نهێنیی ئەو چێژبەخشینە بنووسێ کە ماچ دروستی دەکا!!


کەس مێژوی ماچکردن نازانێ ئەوەیشی دەیبەستێتەوە بە تووڕەبوونی پیاوێک لە خێزانەکەی و مژینی لێوەکانی لە بێ دەسەڵاتییدا، بێ واتایە؟! چونکە ماچکردن پەیوەندیی بە کات و ساتەوە نییە و تەنھا بەرھەمی غەریزەی مرۆڤەکانە.


ماچ لە ناو چەندین فۆرمی جیادا خۆی نمایش دەکا "ھاوڕێکان" یەکتر ماچ دەکەن ئەوە ماچی وەفا و دۆستایەتییە، ماچەکانی "نێر و مێ" دوو جۆرن ماچی ئەوین و عاشقانە، ماچی سێکس و تێربوون لە چێژی لێوی یەکتر "سیاسییەکان" ھەمیشە یەکتر ماچ دەکەن و بە وەش دەڵێن ماچی بەرژەوەندیی و فریودانی چاوی میللەت.


ئەوانەی کەمپینی ماچیان بەڕێکرد زۆربەیان تا ئەم ساتەیش بێ "ماچ"ن و چاویان لەوەیە لە ڕێگەی ماچی ئەوانی ترەوە چێژوەربگرن و بە وشکی ئەوەنە لێوەکانیان نەکرۆژن؟!


ئەوانەی دژی ماچ دەوستنەوە کە بە ئاشکرایی ببینرێ ئەو کەسانەن کە ھێشتا تامی ماچێکی تەڕیان نەکردوە ھەرچەندە دەمێکیشە لە پرۆسەکە دان لەگەڵ ھاوسەرەکانیان!! ئەوانەی لە دەرەوەی کوردستانەوە شاباش بۆماچە کۆکراوەکان دەکەن بۆھەفتەی ماچ ، ئەوکەسانەن کە خۆیان ئازایەتیی ئەوەیان نییە ماچێک پێشکەش بکەن و وێنەکانیان بگاتە بەردەم چاوەکانی ماچپەرستان و ماچ کوژان؟َ!


شکاندنی کێلەکەی "شێرۆکۆ بێکەس"ی باوکی شیعری کوردی و پەیکەری عاشقان لە پارکی ئازادی، ھەوڵێکی نابەرپرسانەی کەسانێکە کە ناخوازن سلێمانی ھەمیشە بە جوانییی بمێنێتەوە، ئەوە بەرلەوەی لێدان بێت لە سمبولەکانی ئەدەب و جوانییەکانی شار، ھەوڵدانە بۆ کوشتن و لێڵکردنی سلێمانی.


کورتکردنەوەی خۆشەویستیی لە ماچ"دا کوشتنی واتاکانی خۆشەویستیی و قوربانیەکانیەتی، چونکە ماچ بچووکترین مادەی ناو بونیادە گەورەکەی خۆشەوستییە.

 

ماڵپه‌ڕی پێشڕه‌و حه‌مید

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک