٢\٦\٢٠١٧
دەربارەی
مامەلەکردن بە ژیانی پەنابەران لە لایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان.
مامه‌ڵه‌کردن به ژیانی په‌نابه‌رانه‌وه مه‌حکومه!
له باره‌ی هاوکاریکردنی حکومه‌تی هه‌رێم بۆ دیپۆرتی په‌نابه‌ران.
ڕۆژی یەک شەمە ٢٨ی ئایار یەکێک لەو پەنابەرە کوردە گیراوانەی ماوەیەی
جەند مانگێکە لە لەندەن بە مەبەستی ناردنەوەی زۆر ملی ڕاگیراون لەلایەن
٤ کۆماندۆ و دکتۆرێکەوە دیپۆرتی فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێر کرایەوە
لەویش دوای وەرگرتنەوەی داوای کەفالەتی لێدەکەن و سەرئەنجام دوایی
وەرگرتنی پەنجەمۆر کاتژمیر ٨ی بەیانی بە کاتی کوردستان ئازادی دەکەن،
ژمارەیەکی دیکەش لەو پەنابەرانە لە گرتوخانەکانی بەریتانیا تیکتی
ناردنەوە بۆ فرۆکەخانەی نیو دەوڵەتی هەولێریان بۆ دیاری دەکرێت.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بەوەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە
و ڕازی بوون به‌دیپۆرتی په‌نابه‌ران بۆ هه‌ولێر ڕاسته‌وخۆ به‌ڵگه‌ی
هاوکاری کردنی ده‌سه‌ڵاتدارانی کوردستانه بۆ سیاسەتی بەزۆر ناردنەوەی
پەنابەران و ڕاوه‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێمه له‌که‌نار سیاسەتی نەژاد
پەرستانەی حکومەتەکانی ئەوروپا بەرامبەر بە پەنابەران وبەڵگەیەکی دیکە
ئاشکراده‌کات کە ئه‌م ده‌سه‌ڵات وحکومەته هیج باکیان بە هاولاتی ژیر
دەستی خۆیان نیە و ئامادەی هەموو دەستگرتن وهاوکاریەکن بەخاتری گه‌یشتن
به‌قازانج و بەرژەوەندیەکانی خۆیان و دڵ رازیکردنی حکومەتەکانی ئەوروپا
لە پێشیانەوە حکومەتی بەریتانیا.
وادیارە دیپۆرتکردنەوەی زیاتر لە ٦هەزار پەنابەر لە چەند ساڵی ڕابردودا
بۆ هەرێمی کوردستان و بێ دەربەستی وچاونۆقاندن لە مەرگی تراژیدیایانەی
دەریایی نزیک بە ١٥٠ پەنابەر ی هەرێمی کوردستان له‌نیو شەپۆلی دەریا
وهه‌موو ئه‌و خۆکوژیانه‌ی که‌ژیانی له‌په‌نابەرانێکی وه‌ک"هاوکار رووفو
، ڕێبین ڕەشیدوعوسمان ڕەسول، حسین عەلی ،ئاوات ئەبو بەکر.."سه‌نده‌وه
هیچ نرخێکیان لای ئه‌م ده‌سه‌لاته‌و به‌رپرسانی نییه. وادیاره ژیانی
فه‌ردی و خیزانی وچاره‌نوسی ئه‌و دەیان هاولاتیانه‌ی کوردستان که‌لە
گرتوخانەکانی "کۆڵن برۆک و برۆک هاوس، تنزلی هاوس وهاردمەنسورس و مۆرتن
هۆڵ وکامسفیلدو...ماشتاو کۆلەرەیتو گیڤلەوسانڤیکاو کەمپەکانی
ئوسترالیاوبولگاریا ولاتانی دیکەی ئەوروپا...ده‌ستبه‌سه‌رن، هێشتا
ویژدانی خەوتوی کاربه‌ده‌ستانی حکومه‌تی هه‌رێم ڕاناچلەکێنێ وناچاریان
ناکات به‌وه‌ی ئاوڕێک له‌ئاکامه زیانباره‌کانی سیاسه‌تێک بده‌نه‌وه
که‌به‌زه‌ره‌ری خه‌ڵکی کوردستانه. به‌ڵام له‌ڕاستیدا ئه‌م هاوکاری
وکۆمه‌که‌ی حکومه‌تی هه‌رێم وئه‌م هه‌ڵوێسته دژی ئینسانیه‌ی کاربه‌ده‌ستان،
ئەوەمان پێ دەڵێت که‌نه‌ک هه‌ر یه‌ک زه‌ڕە، پره‌نسیپی ئینسانی وراوه‌ستان
له‌پشت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی هاولاتیانی کوردستاندا، لای ئه‌م عالی جه‌نابانه
به‌هایه‌کی نییه، بگره ئامادەن بۆ بردنە پیشەوەی قازانج‌و
بەرژەوەندیەکانی خۆیان جارێکی دیکە مەسەلەی پەنابەران بەدەستەوە بگرن
بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئیمتیازاتی سیاسی‌و دیبلۆماسی‌و بازارگانیکردن به‌چاره‌نوسی
خه‌ڵکه‌وه. ئه‌م سیاسه‌ته‌ی حکومه‌تی هه‌رێم به‌رامبه‌ر به‌په‌نابه‌رانی
کوردستان، له‌ولاتانی ده‌ره‌وه، دریژکراوه‌ی هه‌مان هه‌ڵسوکه و‌ته که‌ده‌رهه‌ق
به‌خه‌ڵكی کوردستان گرتویانەتەبەر، له‌وانه داشکانه‌وه‌ی ئاکامه‌کانی
جه‌نگ وقه‌یرانی ئابوری بەسەر شانی خەڵکی کرێکار و کەمدەرامەتدا. سیاسه‌تی
نه‌دان وپاشه‌که‌وتکردنی موچه، خۆدزینه‌وه له‌دابینکردنی ئاو و کاره‌باو
خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستیو خوێندن تاسیاسه‌تی بیکارکردن و دانانی باج و
خەراجی زۆر لەسەر هاوڵاتیان و گرانکردنی نرخی شتومه‌ک، تا ژیرپێنانی
ماف‌و ئازادیه‌کانی هاوڵاتیان .. ئه‌مانه هه‌مویان له‌پاڵ هاوکاریکردنی
ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بۆ هه‌ولێر یه‌ک ئامانج‌و یه‌ک کارنامه‌ی
دژی خه‌ڵکی ده‌سه‌لاتدارانی کوردستان ده‌خاته ڕوو که‌ده‌بێ به‌خه‌باتی
ئا زادیخوازان به‌ری پێبگیرێت.
فیدراسیۆنی په‌نابه‌ران ئه‌م سیاسه‌ت و مامه‌ڵە‌یه‌ی حکومه‌تی هه‌رێم
مه‌حکوم ده‌کاو به‌دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستان ده‌یناسێنێ.
هاوکات فیدراسیۆن داوا له‌ئازادیخوازان ولایه‌نگرانی مافی په‌نابه‌ران
له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ده‌کات، به‌شێوه‌ی گونجاوی خۆیان له‌به‌رانبه‌ر
به‌م سیاسەتەی ده‌سه‌ڵاتدارانی وکوردستان ناره‌زایه‌تی ده‌رببڕن و
داوابکه‌ن که‌ده‌ست له‌سیاسه‌تی مامه‌ڵە‌کردن به‌چاره‌نوسی په‌نابه‌رن
هه‌ڵگرن وچیتر وه‌ک ته‌ره‌فێک بۆ گێرانه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی کوردستان
له‌هاوکاری ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپادا ڕۆڵ نه‌گێڕن.
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٣٠\٥\٢٠١٧
-----------------------------------------------------------------------------------------
پەنابەرێک بۆ جاری دووەم ڕێگا نەدرا دیپۆرتی بەغدا بکرێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەمە ٢٩ ئایار ئاسان ئەو پەنابەرەی بریار بوو لە ڕێگای هێلی
ئاسمانی تورکی لە لەندەنەوە دیپۆرتی ئەستەمبوڵ پاشان بەغدا بکریتەوە
لەدووایین ساتەکانی بەڕێکردنی بەرەو ناو فرۆکەکە بڕیاری دیپۆرتی
هەلوەشایەوە.
ئاسان هەروەک خۆی دەڵێت ١٤ ساڵە لە ولاتی بەریتانیا ژیان بەسەر دەبات
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا بە فیدراسیۆنی ڕاگەیاند"بە شەش کۆماندۆ
منیان بردە نیو فرۆکەکە کاتژمیر ٦ ئیوارە تەنها ٧کارمەندی تیا بوو
هێشتا سەرنشینەکان نەهاتبوون دەستمکرد بەهاوارکردن ووتم :من نامەوێت
بەزۆر بمنێرنەوە وخاوەنی خیزانم پاشان کارمەندیکی وەزارەتی ناوخۆ هات
داویکرد دامگرنە خوارەوە"
ئاسان ئەوەشی ووت "سوپاسی هەوڵەکانی فیدراسیۆن دەکەم لەسەرەتاوە
ئاگادارمانکردنەوە بەهانامەوە هاتن "
لە پەیوەندیەکی تەلەفونیدا لەگەڵ کارن جۆنسن هەڵسوراوی فیدراسیۆنی
پەنابەران لە لەندەن ووتی"دوای ئەوەی ئاگادارکراینەوە کە بۆ جاری دووم
ئاسان دیپۆرتی بەغدا دەکەنەوەودەستبەجێ بەیان رۆژنامەگەریمان نووسی وە
داوامانکرد لە ژمارەیەکی زۆر لە هاوکارانی فیدراسیۆن ونۆینەری چەند
رێکخراوەیەک کە تەلەفون بۆ هێلی ئاسمانی تورکی بکەن ونارەحەتی خۆیان
دەربڕن وهەروەها تیکتی ئەو پەنابەرە هەڵبوەشیننەوە وبە پێچەوانەشەوە
ڕووبەرووی نارەزایەتی دەبنەوە و داوا لە هاولاتیانین دەکەین کە جیتر
هێڵی ئاسمانی تورکی بەکارنەهێنن"
لە ئێستادا زیاتر لە ٢٠ پەنابەر، کە زۆربەیان ھاوڵاتی ھەرێمی کوردستانن،
لە لایەن پۆلیسی بەریتانییەوە دەستگیرکراون بۆ ناردنەوەیان و تائێستا ٧
پەنابەر ئازاد بووە، ٤ پەنابەر بە زۆرە ملی دیپۆرتکراونەتەوە کە
سیانیان بۆ فرۆکەخانەی بەغدا بووە یەکێکیان دۆینی ٢٨ ئایار دیپۆرتی
فرۆکەخانەی هەولیر کراوەتەوە لە هەولێر سەرباری ئەوەی پەنابەرەکە بۆ
چەند کاتژمێریک زیندانکراوەو داوای کەفالەتی لێکراوە..پاش وەرگرتنی
پەنجە مۆرئازادکراوە... لەسەر دوایین ئالوگورو هەڵویستی حکومەتی هەرێمی
کوردستان لە پەیوەندی بە وەرگرتنەوەی ئەو پەنابەرە چاوەروانی هەواڵی
زیاتر بن.
بۆ هەوالی زیاتر
بڕوانە مالپەری فیدراسیۆن لە:
www.federationifir.com
فیدراسیۆنی سه‌راسه‌ری په‌نابه‌رانی عێراقی
٢٩\٥\٢٠١٧
- لەندەن - فرۆکەخانەی هیسرۆ
|