ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی
کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان!

موحسین که‌ریم
سه‌ره‌نجام کێشمه‌کێشی ناوخۆی یه‌کێتی به‌و ئاکامه گه‌یشت که دره‌گا
بۆ ده‌ره‌وه‌ی خۆی بکاته‌وه. کار به‌و راده‌یه گه‌یشتوه که نزیک به
نیوه‌ی ئه‌ندامانی مه‌کته‌بی سیاسی ئه‌و حیزبه که سه‌ربه‌باڵی نه‌وشیروانن،
پۆسته حیزبیه‌کانیان جێ بهێڵن و راگه‌یاندنی ئاشکرا ده‌رباره‌ی
ناکۆکیه نێوخۆییه‌کان بڵاو بکه‌نه‌وه.
ته‌قینه‌وه‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی به‌وجۆره شتێکی چاوه‌روان نه‌کراو
نه‌بوو. ده‌مێکه‌یه یه‌کێتی به‌ده‌ست، خۆیان ووته‌نی، دیارده‌ی کوتله‌و
باڵه‌وه ده‌ناڵێنێ. نوێنه‌رانی کوتله‌و باڵه‌کانیش ده‌مێکه‌یه نه‌ک
بۆ ناوخۆی یه‌کێتی، به‌ڵکو بۆ خه‌ڵکیش ئاشکرابوون. چه‌ندین ساڵه هه‌ریه‌که
له نه‌وشیروان مسته‌فا و کۆسره‌ت ره‌سوڵ و جه‌لال تاڵه‌بانی نوێنه‌رایه‌تی
باڵێک ده‌که‌ن له‌ناو یه‌کێتیدا، به‌ڵام جه‌لال تاڵه‌بانی توانیبووی به
رواله‌ت خۆی له‌سه‌روو کوتله‌کانه‌وه نیشان بدات و وه‌کو سیمبوڵی یه‌کگرتوویی
یه‌کێتی ده‌ربکه‌وێت.
دوای رووخانی رژێمی سه‌دام، کاتێک سامانی زۆروزه‌وه‌ندو هه‌ڵکشاوی یه‌کێتی
زه‌روره‌تی توندکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی به‌شێوه‌یه‌کی چڕ‌وپڕ له
ده‌ستی ته‌ڵه‌بانی و کوتله‌که‌یدا هێنایه‌پێشه‌وه، ئیتر تاڵه‌بانی ئه‌و
خه‌سڵه‌ته گشتگیره‌ی له‌ده‌ست دا. له‌وکاته‌وه تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن
سه‌رکرده‌و لایه‌نگرانی کوتله‌کانی دیکه‌وه وه‌کو سه‌رکرده‌ی یه‌کێک
له کوتله‌کان سه‌یری ده‌کرێ که به حوکمی جێگاورێگای وه‌کو سکرتێری
گشتی توانیویه‌تی زۆربه‌ی ده‌سه‌ڵات و سامان و داهاتی یه‌کێتی له‌ده‌ستی
خۆیدا کۆبکاته‌وه.
فه‌لسه‌فه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و بوون و مانه‌وه‌ی ئه‌م کوتلانه‌ی ناو یه‌کێتی،
هه‌روه‌کو من پێشتریش و له موناسه‌به‌ی تردا ووتوومه، بوونی رێباز‌و
بۆچونی جیاواز‌و به‌رنامه‌و ئه‌جندای کاری جیاواز نییه که هه‌ر یه‌که
له‌و کوتلانه بیه‌وێ یه‌کێتی به‌ره‌و ئه‌و ئاقاره به‌رێت. مه‌سه‌له‌ی
بنه‌ڕه‌تی بۆ سه‌رهه‌ڵدان و تووندبوونه‌وه‌ی کێشه‌و ململانێی نێوان
کوتله‌کان مه‌سه‌له‌ی سامان و ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆی ئه‌م حیزبه‌یه که به
ملیاره‌ها دۆلار مه‌زه‌نده ده‌کرێت. به‌دیاریکراویش له‌چه‌ند ساڵ له‌مه‌وبه‌ره‌وه،
که مه‌سه‌له‌ی یه‌کێتی دوای تاڵه‌بانی بۆ خودی ریزه‌کانی یه‌کێتی
هاتۆته ئاراوه، ئه‌م کێشه‌کێشی ده‌سه‌ڵاته هه‌م توندتر‌و هه‌م چاره‌نوسسازتر
بۆته‌وه بۆ هه‌ریه‌که له باڵه جیاوازه‌کانی ناو یه‌کێتی.
هه‌روه‌کو ئاشکرایه پانتایی ده‌سه‌ڵاتی نێوخۆیی له‌حیزبێکی
میلیشیاییدا به‌راده‌ی نفوزی چه‌کداریی که‌سه‌کانه‌وه به‌نده. راده‌ی
به‌شی هه‌رکام له سه‌رکرده‌کان له ده‌سه‌ڵات و دارایی ئه‌و حیزبه‌دا
راسته‌وخۆ به توانا و نفوزی چه‌کداریانه‌وه به‌نده. نه‌وشیروان مسته‌فا
پێی وابوو که مێژووی دورودرێژی له‌ناو یه‌کێتی و له پۆستی دوه‌می ئه‌و
حیزبه‌دا، جێگاورێگایه‌کی به‌هێزی پێبه‌خشیوه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنه‌کانی
دووسێ ساڵ له‌مه‌وبه‌ری ناوخۆی یه‌کێتی پێچه‌وانه‌ی ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی
ئه‌وی سه‌لماند! ئه‌وه‌ی ده‌رکه‌وت ئه‌وه‌بوو که جه‌لال تاڵه‌بانی و
کۆسره‌ت ره‌سوڵ دوو که‌سایه‌تی سه‌ره‌کی خاوه‌ن نفوزی ناو یه‌کێتین.
نه‌وشیروان بۆخۆی هیچ کاتێک نفوزێکی جیاوازی له تاڵه‌بانی نه‌بووه و
هه‌میشه له‌پاڵ تاڵه‌بانیدا جێگا‌و پایه‌یه‌کی هه‌بووه. بۆیه کاتێک
هاته سه‌ر رۆژی حساب ئیتر نه‌وشیروان نه‌یتوانی له نفوزی تاڵه‌بانی
بۆخۆی دابماڵێت. دۆڕاندی و مه‌یدانی ململانێی نیوخۆی به‌جێهێشت و کاره‌که‌ی
بۆ هاورێبازه‌کانی خۆی جێهێشت و، خۆیشی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی که هێشتا
ریزه‌کانی یه‌کێتی به‌جێنه‌هێشتوه، له ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتیه‌وه درێژه‌ی
دا به‌شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات ودابه‌شکردنی سامانی یه‌کێتی!
ئه‌م قه‌یرانه‌ی دوایی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی، به شکستی ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ی
نه‌وشیروان ته‌واو بوو که ده‌یویست خۆی له‌ده‌ره‌وه و لایه‌نگرانی له‌ناوخۆی
یه‌کێتیه‌وه فشار بێنن بۆ باڵه‌کانی تر‌و به‌تایبه‌تی باڵی تاڵه‌بانی
بۆئه‌وه‌ی مل به داواکانیان بده‌ن. ئێستا نه‌وشیروان له‌وه تێگه‌یشتوه
که ئیمکان نیه یه‌ک یه‌کێتی هه‌بێت که نه‌وشیروان سکرتێری بێت( یان له
وجودی تاڵه‌بانیدا وه‌کو مه‌رجه‌ع! یاخود دوای تاڵه‌بانی). باڵی کۆسره‌ت
و سه‌رکرده‌کانی دیکه‌ی یه‌کێتی باڵی تاڵه‌بانی ئه‌مه به‌هیچ شێوه‌یه‌ک
قبوڵ ناکه‌ن و شه‌ڕی سه‌روماڵی بۆ ده‌که‌ن!
رێکه‌وتنه(11) خاڵیه‌که‌ی نێوان تاڵه‌بانی و کۆسره‌ت ره‌سوڵ و نوێنه‌ری
4 ئه‌ندامه‌که‌ی مه‌کته‌بی سیاسی سه‌ر به باڵی نه‌وشیروان زۆر به‌روونی
ناوه‌رۆک و هۆکاری ئه‌و کێشمه‌کێش و ناکۆکیانه‌ی ناو یه‌کێتی نیشان ده‌ده‌ن.
له‌خاڵی یه‌که‌مه‌وه که باسی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتی ده‌کات، مه‌به‌ستیش
لێی گێڕانه‌وه‌ی نه‌وشیروان و سازشکردنی باڵه‌کانی دیه‌که‌یه له‌گه‌ڵیدا،
تا خاڵی حه‌وته‌م که باس له رێکخسته‌وه‌ی کاروباری مه‌ڵبه‌نده‌کان‌و
هێزی پێشمه‌رگه ده‌کات، ته‌رخانکراوه بۆ دابه‌شکردنی ده‌سه‌ڵات و
سامانی یه‌کێتی له‌نێوان ئه‌و باڵانه‌دا وده‌رکێشانیه‌تی له‌ژیر ده‌ستی
تاڵه‌بانیدا. بێجگه له خاڵی هه‌شته‌م که په‌یوه‌سته به پێداچونه‌وه
به په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتی و پارتیدا‌و، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش له‌پاڵ
مه‌سه‌له‌ی دابه‌شکردنی داهات و ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌کێتیدا، فاکته‌رێکی
گرنگی کێشمه‌کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی پێک ده‌هێنێ- من دواتر دێمه‌وه
سه‌ر ئه‌م بابه‌ته- ئه‌ودوای خاڵه‌کانی دیکه مه‌سه‌له‌یه‌کی ئه‌وتۆ
نین بۆ هیچکام له ته‌ره‌فه‌کان. هه‌م پڕوپاگه‌ندی سیاسین و هه‌م
قابیلی مناوه‌ره‌و مساوه‌مه‌ن!
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی قسه‌کانی (فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد) ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی
یه‌کێتی و به‌رهه‌م ساڵح جێگری دوه‌می تاڵه‌بانی ،که سه‌ر به‌باڵی
تاڵه‌بانیه، بده‌ین که له وێبسایتی (ئاوێنه)دا بڵاوکراوه‌ته‌وه،
راستی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی ئێمه ده‌سه‌لمێنن!
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێ: "..
ململانێکان ناوه‌رۆکه‌که‌ی تێکهه‌ڵکێش بووه، چاکسازی‌و هه‌وڵدان بۆ
ده‌سه‌ڵات له‌ناو یه‌کدا تێکه‌ڵ یه‌کبوون، ... چونکه لایه‌ن هه‌یه به‌چاکساز
ناوی ده‌رکردووه، که‌چی به‌شێک له‌بۆچونه‌کانی په‌یوه‌ندی به‌ململانێی
ده‌سه‌ڵاته‌وه هه‌یه. لایه‌نیش هه‌یه به‌پاوانخوازو قۆرخکه‌ری ده‌سه‌ڵات
ناوی ده‌رکردووه، که‌چی دیدی چاکسازانه‌شی هه‌یه.."
ده‌رباره‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ناکۆکیه‌کان به‌وشێوه‌یه‌ی که کۆسره‌ت ره‌سوڵ
جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی له‌پاڵ باڵی نه‌وشیروان له‌ناو مه‌کته‌بی
سیاسی‌دا خۆی ببینێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بکات،
فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌ڵێ: "..قه‌یرانه‌که‌ی
ئه‌مجاره به‌به‌رنامه نه‌هاته دی، دوو مه‌سه‌له‌ی جیاواز هه‌بوو،
یه‌کێکیان په‌یوه‌ندی به‌توڕه‌بوونی کاک کۆسره‌ته‌وه هه‌بوو له‌چاوپێکه‌وتنێکی
رۆژنامه‌ی هاوڵاتی، ئه‌وی تریشیان په‌یوه‌ندی به‌کۆمه‌ڵێک بڕیاره‌وه
هه‌بوو که پێشبینی ده‌کرا له‌کۆبونه‌وه‌یه‌کی مه‌کته‌بی سیاسی
بدرایه. رێکه‌وتنی ئه‌و چوار که‌سه‌و کاک کۆسره‌ت رێکه‌وت بوو، به
به‌رنامه نه‌بوو...".
(به‌رهه‌م ساڵح)یش
ده‌ڵێ: ".. یه‌کێتی له دوورێیانێکی چاره‌نوسازدایه،
یان ده‌بێ رێگای ئه‌نجامدانی چاکسازی و گۆڕان به ڕێبه‌ری مام جه‌لال
هه‌ڵبژێرێ یان درێژه به‌ململانێی ده‌سه‌ڵات و نفوز و ده‌سکه‌وت، شه‌ڕ
له‌سه‌ر پاره‌ی گرێبه‌ستی نه‌وت و کۆمپانیای ئه‌منی و ته‌نده‌ر بدات".
چی شتێک له‌وه رۆشنتر ده‌بێ که که‌سایه‌تیکی هه‌ره پایه به‌رزی یه‌کێتی
وسه‌ر به‌باڵی تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی کێشه‌کانی ناو یه‌کێتی و ئه‌و قه‌یرانو
لێکترازانه‌ی دوایی ده‌یخاته‌روو!؟ به‌رهه‌م ساڵح دای له‌بنی هه‌مانه‌که!
له‌راستیدا مه‌فهومی "چاکسازی" بۆهه‌موو باڵه‌کان بێجگه له پڕوپاگه‌نده‌ی
سیاسی که له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتر په‌نای بۆده‌به‌ن شتێکی دیکه نیه!
چاکسازی بۆباڵی تاڵه‌بانی، به‌قسه‌ی به‌رهه‌م ساڵح قبوڵکردنی رێبه‌رایه‌تی
تاڵه‌بانیه له‌لایه‌ن باڵه‌کانی دیکه‌وه‌و وه‌کو ئاکامی ئه‌مه‌ش
خۆشبوونی تاڵه‌بانی و باڵه‌که‌یه‌تی له‌به‌شێک له‌ده‌سه‌ڵات و
ئیمتیازاته‌کانی بۆ باڵه‌کانی دیکه. به‌ڵام له دنیای واقیعیدا
چاکسازی ماناکه‌ی ده‌بێته ئاڵوگۆڕ له هاوسه‌نگی نێوان باڵه‌کان
وکوتله‌کانی ناویه‌کێتی به زیانی کوتله‌ی تاڵه‌بانی و به‌قازانجی باڵی
نه‌وشیروان به‌پله‌ی سه‌ره‌کی و پاشان باڵی کۆسره‌ت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنجێکی به‌شی دوه‌می قسه‌کانی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد بده‌ین ده‌بینین
که کۆسره‌ت، جێگری یه‌که‌می تاڵه‌بانی له‌سه‌ر چاوپێکه‌وتنێکی
بڵاوکراوه‌ی هاوڵاتی له تاڵه‌بانی توڕه‌بووه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی
کردوه! کامه‌یه به‌رنامه‌و ئه‌جندای سیاسی"ریفۆرمخواز"ی جێگری یه‌که‌می
تاڵه‌بانی!؟ خاڵی دوه‌میش که لایه‌نگرانی نه‌وشیروانی له‌ناو مه‌کته‌بی
سیاسی‌دا ناره‌حه‌ت کرد، کۆمه‌لێک بڕیار بوو که پێشبینی ده‌کرا مه‌کته‌بی
سیاسی بڕیاری له‌سه‌ر بدات؛ واته مه‌سه‌له‌ی ده‌رکردنی نه‌وشیروان له
ریزه‌کانی یه‌کێتیدا. له‌راگه‌یاندنی جه‌لال جه‌وهه‌ر، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی
سیاسی که‌نارگرتووی یه‌کێتی سه‌ر به‌باڵی نه‌وشیروانیش هاتوه که
رێکخستنه‌وه‌ی ناوماڵی یه‌کێتی به به‌شداری هه‌موو خاوه‌ن ماڵه‌کانی
ده‌بێت، که ناوی نه‌وشیروان ده‌بات.
به‌مشێوه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه بۆ کۆسره‌ت ره‌سوڵ به
دڵنه‌وایی تاڵه‌بانی کۆتایی هات و ئه‌و رێکه‌وتنه‌ش زیاتر وه‌کو
مانۆرێکی تاڵه‌بانی ده‌رکه‌وت له‌به‌رامبه‌ر باڵی نه‌وشیرواندا. بۆیه
ئه‌و4 ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسیش که نه‌یانتوانی به ئامانجی خۆیان
بگه‌ن، جێهێشتنی هه‌ڵوێستی دووقاچی و هه‌ڵبژاردنی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کێتییان
گرته‌به‌ر تا له‌م رێگایه‌وه فشار بخه‌نه‌سه‌ر باڵی تاڵه‌بانی وکۆسره‌ت.
باڵی نه‌وشیروان هه‌موو ئه‌گه‌ره‌کانی بۆ به‌سازشکێشانی باڵه‌کانی دیکه‌و
به‌تایبه‌تی باڵی تاڵه‌بانی له‌نێوخۆی یه‌کێتیدا تاقی کرده‌وه‌و شکستی
هێنا، بۆیه سه‌ره‌نجام نه‌ک نه‌وشیروان نه‌گه‌ڕایه‌وه ناو یه‌کێتی،
به‌ڵکو نوێنه‌ره‌کانی له‌ناو مه‌کته‌بی سیاسیش‌دا پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوون
و رۆژانی داهاتووش ئه‌وه روون ده‌کاته‌وه که چ نه‌خشه‌یه‌کی دیکه‌یان
ده‌بێ بۆ توندکردنه‌وه‌ی ئه‌م فشاره‌یان.
مه‌سه‌له‌یه‌ک که به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی باڵی نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی
باسی ده‌که‌ن و له خاڵی هه‌شته‌می رێکه‌وتنه(11) خاڵیه‌که‌شدا هاتبوو،
مه‌سه‌له‌ی سازدانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان یه‌کێتی و پارتیه. له
روانگه‌ی باڵی نه‌وشیروانه‌وه یه‌کێتی و له‌ئاکامی سیاسه‌تی
سازشکارانه‌ی تاڵه‌بانیه‌وه، له هاوسه‌نگیه‌کی ناهاوتاو لاسه‌نگدایه
له‌گه‌ڵ پارتیدا. پێیانوایه تاڵه‌بانی زۆر مه‌به‌ستیه‌تی دڵی پارتی
رازی بکات و ته‌نازولاتی ناواقعی بۆ پارتی ده‌کات. پێیان وایه که ده‌بێ
ئه‌و هاوسه‌نگیه بگۆرێ. به مانایه‌کی دیکه له‌جێگاورێگای نزمتری یه‌کێتی
له‌چاو پارتیدا رازی نین و ده‌یانه‌وێ پارسه‌نگی بکه‌نه‌وه!
ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی باڵی نه‌وشیروان و لایه‌نگرانی هه‌مان ئه‌و بانگه‌شه‌یه
که سه‌ره‌تا یه‌کێتی نیشتمانی له‌سه‌ر پێکهات؛ ئه‌ڵته‌رناتیڤی سیاسی
پارتی بۆ سه‌رکردایه‌تی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی. دوای ساڵانێکی
دورودرێژ له ململانێی یه‌کێتی وپارتی بۆ نه‌فیکردنه‌وه‌ی یه‌کتری، سه‌ره‌نجام
له‌هه‌لومه‌رجێکی سیاسی تازه‌دا خۆیان بینیه‌وه که ئیتر سروشت و
مۆرکی ململانێکه‌یانی گۆڕی؛ هیچکام له‌م دوو هێزه نه‌یتوانی ئه‌وی
دیکه له مه‌یدان بکاته ده‌ره‌وه، ئه‌و ته‌ره‌فه‌شی که ئه‌وان
بڕیاربوو وه‌کو نوێنه‌ری بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی وتووێژی له‌گه‌ڵ بکه‌ن
وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی ده‌سه‌لات، واته ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند، نه‌ما! ئه‌مریکا
راسته‌وخۆ هاته ناو هاوکێشه سیاسیه‌کانی عێراقه‌وه. ئه‌مریکا بۆسه‌رخستنی
به‌رنامه‌ی سیاسی- سه‌ربازی خۆی پێویستی به‌هه‌ردوو حیزبی ناوبراو هه‌بوو.
به‌وجۆره یه‌کێتی وپارتی له‌گه‌ڵ باقی هێزه عێراقیه ئیسلامی و
ناسیۆنالیستیه عه‌ره‌بیه‌کانی دیکه‌دا چووه ناو پرۆسه‌یه‌کی سیاسییه‌وه
که‌ئه‌مریکا چوارچێوه‌که‌ی کێشابوو. به‌ڵام پێش له‌م ئاڵوگۆڕه سیاسیه
نوێیه، یه‌کێتی جێگاورێگای هێزی دووه‌می پێبڕابوو( من له وتارێکدا
دوای رێکه‌وتنی واشنتۆنی نێوان یه‌کێتی وپارتی ئاماژه‌م به‌م مه‌سه‌له‌یه
کردبوو!)
ئێستا ئیتر ئه‌و چوارچێوه ته‌قلیدیه بۆ ململانێی یه‌کێتی وپارتی له‌ئارادا
نه‌ماوه. ئه‌و پێناسه کۆنه بۆ کێشمه‌کێشی نێوان یه‌کێتی وپارتی
نادروست و هه‌ڵه‌یه. ئێستا هیچکام له یه‌کێتی وپارتی وه‌کو به‌دیلی
یه‌کتر روبه‌رووی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند نابنه‌وه، به‌ڵکو به‌رژه‌وه‌ندیان
بۆ وه‌رگرتنی ئیمتیازاتی زیاتر له ناوه‌ند له پێکه‌وه‌بوونیاندایه.
خۆشیان وه‌کو دوولایه‌نی ده‌سه‌ڵاتدار(پارتی وه‌کو هێزی یه‌که‌م و یه‌کێتی
وه‌کو هێزی دوه‌م) و به‌پێی رێکه‌وتنی نێوانیان ده‌سه‌ڵات وداهاتی
کوردستانیان دابه‌ش کردوه له‌نێوان خۆیاندا. تاڵه‌بانی ئه‌م راستیه
تێده‌گات و دانی پێداده‌نێت، به‌ڵام نه‌وشیروان نایه‌وێ ئه‌م
ئاڵوگۆڕانه ببینێت. ده‌یه‌وێ که ئه‌م ده‌رگایه‌ی کێشمه‌کێش له‌سه‌ر
ده‌سه‌ڵات و دابه‌شکردنی داهاتی کوردستان له‌گه‌ڵ پارتیدا بکاته‌وه!
بێگومان شانسی سه‌رکه‌وتنی نه‌وشیروان له‌م پلانه‌یدا زۆر که‌مه، چجای
ئه‌وه‌ی بتوانێ باره‌خواره‌که‌ی یه‌کێتی راست بکاته‌وه! تازه ده‌ورانی"ی.ن.ک"ی
ئه‌رته‌دۆکس کۆتایی هاتووه! پێده‌چێ ئه‌م بانگه‌شه‌یه‌ی نه‌وشیروانیش
بۆ هه‌ڵخراندنی سۆزی دێرین‌و ترادیشنی رێکخستنه‌کانی یه‌کێتی بێت بۆ
کۆکردنه‌وه‌ی هێز له‌ده‌وری خۆی وباڵه‌که‌ی!
muhsin_km@yahoo.com
|