ده‌رباره‌ی
خه‌بات له
دژی ئایین.*

وه‌رگێڕانی:حه‌مه‌غه‌فور
ئازه‌ر ماجدی: مه‌نسورحکمه‌ت، تۆ
به‌شداری میزگه‌ردیکی وه‌رزنامه‌ی (پرسش)ت کردووه به‌ناوی (باڵاکردن
وئاوابوونی ئیسلامی سیاسی). مه‌سائلی زور هه‌یه له‌م چاوپیکه‌وتنه‌دا
که‌پێمان باش بوو له‌باره‌یانه‌وه له‌گه‌لتاندا گفتوگۆبکه‌ین. به‌هۆی
که‌میی کاته‌وه ئه‌مانه‌وێ له‌باره‌ی چه‌ند لایه‌نێکی ئه‌م
مه‌سه‌لانه‌وه پرسیارت لێبکه‌ین. یه‌کێک له‌و مه‌سه‌لانه که‌ئێوه
ته‌رحتانکردووه، من لێره‌دا وه‌کو خۆی نه‌قڵی ئه‌که‌م، "ووتووتانه
که سکۆلاریزم کۆمه‌ڵێک هه‌لومه‌رجی لانی که‌مه". وه له دریژه‌یدا
ده‌ڵێن، "که من به ته‌نها خوازیاری سکۆلاریزم نیم، به‌ڵکو لایه‌نگری
خه‌باتێکی هوشیارانه‌ی کۆمه‌لگام له به‌رامبه‌ر ئاییندا". ئه‌مانه‌وێ
بۆمان باسبکه‌ن که پیکهاته‌کان‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م خه‌باته
کامانه‌ن؟
مه‌نسور حکمه‌ت:
کاتێک له په‌یوه‌ند به ئایین، وه به تایبه‌تی ده‌رباره‌ی ئیسلام
له‌م ده‌وره‌یه‌دا قسه‌ده‌که‌ین، ده‌بێ ئه‌وه‌مان له‌به‌رچاوبێ که
مه‌زهه‌ب دیارده‌یه‌که ئه‌کرێ نیشانبدرێ، که سه‌رچاوه‌ی مه‌شه‌قات‌و
کوێره‌وه‌رییه بۆ ئینسان. مایه‌ی ئیستیبداد‌و بێ‌حورمه‌تییه، مایه‌و
سه‌رچاوه‌ی ته‌حقیری ئینسانه‌کانه. به‌مپێیه ئێمه له‌گه‌ڵ یه‌ک
دیارده وه له‌گه‌ڵ یه‌ک مه‌سه‌له به‌ره‌وڕووده‌بینه‌وه که ده‌بێ
له‌سه‌ر شانمان سووکیکه‌ین. هه‌ر وه‌کو چۆن بۆ نموونه، ئێوه
ئالووده‌بوون به مادده‌سڕکه‌ره‌کان ته‌نها به ئه‌مرو مه‌سه‌له‌ی
شه‌خسیی ئینسان دانانین، وه هه‌وڵه‌ده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م
ئالووده‌بوونه له ڕیشه‌وه له‌ناوبچێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان
ڕێگه‌یان پێبدرێ که ئه‌و مادانه‌ش به‌کاربهینن، هێشتا
به‌که‌میده‌زانن‌و پێتانوایه ده‌بێ کارێک بکرێ ئه‌م عاده‌ته به
ته‌واوی به‌سه‌رشانی خه‌ڵکه‌وه لابچێ. سه‌باره‌ت به ئایینیش
هه‌روایه. مه‌زهه‌بیش دیارده‌یه‌که، هه‌رچه‌ند ئینسان ئازاده
باوه‌ڕی به هه‌ر شتیک هه‌بێ، به‌ڵام باوه‌ڕبوون به‌م کۆمه‌ڵه له
مه‌سه‌له‌ی سیاسی‌و فکری‌و مه‌ده‌نی که پێیده‌ووترێ ئایین‌و له‌وانه‌ش
ئیسلام، هۆکاری به‌دبه‌ختی خه‌ڵک بووه. به‌مپێیه وه‌کو هه‌ر
به‌ڵایه‌ک ئێمه له به‌رامبه‌ریدا خه‌باتده‌که‌ین.
به بڕوای من ئه‌مه‌ی که ئایین وه‌کو ئه‌مرو مه‌سه‌له‌ی ئینسانه‌کانی
لێبکرێ هێشتا که‌مه. واته کۆمه‌ڵگا ده‌بێ کارێک بکات که ئیسلام
له‌ناوبچێ. زۆر به‌ڕۆشنی بابڵێم، پێویسته کارێک بکه‌ین که ئیسلام
ئازادانه‌و به شێوه‌یه‌کی ئیختیاریی له‌لایه‌ن خه‌ڵک خۆیه‌وه
له‌ناوببرێ. بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵک چیتر ئه‌سیری ئایین نه‌بن، چیتر له‌ژێر
کاریگه‌ری مه‌زهه‌بدا نه‌مێننه‌وه، وه چیتر خه‌ڵک به هۆیه‌وه
سه‌رکوتنه‌کرێن‌و مه‌شه‌قه‌ت نه‌کێشن‌و له‌ناو خورافاتدا
په‌لوپۆنه‌کوتن. ڕێگای له‌ناوبردنی ئایین کامه‌یه؟ په‌روه‌رده‌و
فێرکردنی یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئازاده، که ده‌رس‌و وانه‌ی ڕاستییه سیاسی‌و
کۆمه‌ڵایه‌تی‌و مه‌ده‌نی‌و میژوویی‌و بیۆلۆژیکی‌و فیزیکی‌و
سروشتییه‌کان به هاووڵاتیانی خۆی فێرده‌کات. وه ده‌وڵه‌ت کۆمه‌ڵه
یاسایه‌کی مه‌ده‌نی دابڕێژێ بۆ پارێزگاری له هاووڵاتیانی له
به‌رامبه‌ر خه‌ته‌رو ده‌ستدرێژی ناوه‌ندو دامه‌زراوه
مه‌زهه‌بییه‌کان‌و پیشه‌سازی ئاییندا. به بڕوای من ده‌بێ ئایین وه‌کو
پیشه‌سازی تووتن ته‌ماشابکرێ. هه‌روه‌کو چۆن هه‌ر که‌س مه‌یل‌و
ئاره‌زووی خۆیه‌تی جگه‌ره بکێشێ، به‌ڵام پێویسته کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک
هه‌بێت هه‌تا دامه‌زراوه‌کانی تووتن نه‌توانن خراپ که‌ڵکوه‌رگرن له
ئالووده‌بوونی ئینسان به جگه‌ره‌کیشانه‌وه، نه‌بنه‌هۆی له
ڕاده‌به‌ده‌ری نه‌خۆشی، وه ده‌ستیان ئاواڵه‌نه‌بێ که مناڵان‌و
تازه‌لاوان ڕابکێشنه ناو ئالووده‌بوون به جگه‌ره‌کێشانه‌وه.
سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت به‌ئایینیش ده‌بێ کۆمه‌ڵێک یاسای به‌مجۆره
دابنرێ. واته کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک که ڕێگانه‌دات پیشه‌سازی دینیی وه‌کو
دامه‌زراوێکی مه‌زهه‌بی ژیانی ئاسایی خه‌ڵک تێکبدات. به درێژایی ژیانی
نه‌وه‌یه‌ک ئه‌توانرێ کارێک بکرێ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادی وا بێته‌ئاراوه
که تیایدا ئایین وه‌کو نه‌خۆشی مه‌لاریا یاخود وه‌کو ئالووده‌بوون به
ماده‌سڕکه‌ره‌کان ڕیشه‌کێشکرابێ.
ئازه‌ر ماجدی: ئێوه به درووست
باسه‌که‌تان به‌و شوێنه‌دا برد که ده‌مویست پرسیارتان لێبکه‌م
ده‌رباره‌ی. تۆ سه‌باره‌ت به دامه‌زراوه ئایینییه‌کان‌و پیشه‌سازی
مه‌زهه‌ب دووان‌و چووانتان به پیشه‌سازی تووتن. من ویستم بپرسم،
مه‌به‌ستتان له دامه‌زراوه‌ی ئایینی‌و سه‌نعه‌تی مه‌زهه‌ب چییه؟ ئایا
ئه‌مه ته‌نها گالته‌یه‌که که ئایین وه‌کو پیشه‌سازی تووتن
سه‌یرده‌که‌ن؟
مه‌نسور حکمه‌ت: هه‌رگیز، هه‌رگیز، به‌و
جۆره نییه. من به‌و دیارده‌یه ئه‌ڵێم پیشه‌سازی، چونکه هه‌ندێک
که‌س وابیرده‌که‌نه‌وه که ئایین عه‌قیده‌و باوه‌ڕی خه‌ڵکه. وانییه.
ئایین پیشه‌سازییه‌کی ته‌واوه. خاوه‌نی هه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی
ژماره‌یه‌کدا ئه‌بێته هۆی سه‌روه‌ت‌و سامان، وه ده‌سه‌ڵاتی سیاسی
یه‌ک ته‌یفی کۆمه‌ڵایه‌تی له کۆمه‌ڵدا. له‌خزمه‌تی یه‌ک
ده‌سه‌ڵاتداریتی سیاسیدایه له کۆمه‌لگادا، واته ده‌سه‌ڵاتداریتی
چینایه‌تی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه. مه‌زهه‌ب پیشه‌سازییه‌که. ده‌یان ملیارد
دۆلار پاره تیایدا ئاڵ‌و وێر ده‌کرێ. پڕوپاگه‌نده‌ی دینیی له‌م
پاره‌یه دابینده‌کرێ. ئه‌م پاره‌یه‌ش به کڵاوله‌سه‌رنان‌و لێسه‌ندن
و..تد، بۆ نموونه، له‌ئێران له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه ئه‌م پاره‌یه
له‌گیرفانی خه‌لک ده‌رده‌هێنرێ. ئایین یه‌ک داموده‌زگای
بڵاوکردنه‌وه‌ی درۆیه. درۆ به‌سه‌ر خه‌ڵکدا په‌خشئه‌که‌نه‌وه. خه‌ڵک
ئه‌ترسینن. له‌م دنیایه‌دا به‌توندوتیژی خه‌لک ده‌ترسێنن، "له‌ودنیاش"
به‌سزادان. دین کتومت وه‌کو مافیا وایه. دامه‌زراوه‌ی دینیی، چ
مه‌سیحییه‌ت، چ ئیسلام، چ یه‌هودییه‌ت، یه‌ک داموده‌زگای گه‌وره‌ی
کۆمه‌ڵایه‌تین به‌رله‌وه‌ی کۆمه‌ڵێک بیروباوه‌ری فکری بن، که‌له‌سه‌ر
پێی خۆی وه‌ستاوه‌و باج وه‌رده‌گرێ، پاره‌کۆده‌کاته‌وه، وه له
پیناوی مانه‌وه‌ی خۆی‌و حاکمییه‌تی خۆیدا خه‌رجیده‌کات. به‌مپێیه
پیشه‌سازییه دینییه‌کان دیارده‌ی زۆر گه‌وره‌و زه‌به‌للاحن له
جیهاندا. واته پاره‌یه‌ک که بۆ ئیسلام یاخود بۆ کلێسای مه‌سیحییه‌ت
خه‌رجئه‌کرێ، ئه‌گه‌ر سه‌نجبده‌نێ، به‌راورد ده‌کرێ به گه‌وره‌ترین
کۆمپانیای نێونه‌ته‌وه‌یی. به‌راورد ئه‌کرێ به بودجه‌ی که‌ڵه‌که‌کراوی
سه‌ربازیی ده‌یان ووڵات له‌سه‌ر یه‌ک. که‌واته مه‌زهه‌ب ده‌بێ وه‌کو
یه‌ک پیشه‌سازی ته‌ماشابکرێ، که هووشیارانه خه‌ریکی فرۆشتنی
به‌رووبوومه‌که‌یه‌تی، وه خه‌ریکه بازاری تایبه‌ت به خۆی
په‌یداده‌کات. وه تێده‌کۆشێ به‌کاربه‌ر به خۆی ئالووده‌بکات.
که‌واته ئه‌گه‌ر کۆمه‌لگایه‌ک ده‌خوازێ خۆی ئازادبکات، ده‌بێ
به‌مجۆره بڕوانێته ئایین، وه هه‌ر به‌مشێوه‌یه‌ش به‌ره‌وڕووی
ببێته‌وه. نه‌ک وابیربکاته‌وه که مه‌زهه‌ب کۆمه‌ڵێک عه‌قیده‌و
باوه‌ڕبوونه به‌که‌ری ده‌جاڵ‌و شیوه‌ن بۆ که‌ربه‌لاو حه‌سه‌ن‌و
حسه‌ین! دین یه‌ک پیشه‌سازی عه‌زیمی به‌رهه‌مهێنان‌و ده‌رهاویشتن‌و
فڕێدانی خورافه‌و تۆقاندنی خه‌ڵک‌و ملکه‌چپێکردن‌و به ته‌سلیمکێشانی
خه‌ڵکه له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی زاڵدا. وه ئه‌گه‌ر ئێوه
کۆمه‌لگایه‌کی ئازادتان ده‌وێ، پێویسته پاره خه‌رجکه‌ن،
هێزته‌رخانکه‌ن، هێزی ئینسانیی ئاماده‌که‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌م
دیارده‌یه‌دا به‌ره‌وڕووببنه‌وه. هه‌ربه‌وجۆره‌ی که به‌ره‌وڕووی
بانده‌کانی ماده بێهۆشکه‌ره‌کان ده‌بینه‌وه، یا به‌و شیوه‌یه‌ی که
به‌ره‌وڕووی کۆمپانیای (سوجو) ده‌بینه‌وه، که دێن‌و خه‌ڵک ئه‌دزن‌و
ده‌فڕێنن‌و له جیگای خۆیاندا وێرانه‌یه‌ک به‌جێده‌هێڵن،
به‌هه‌مانشێوه‌ش ده‌بێ به‌ره‌وڕووی پیشه‌سازی دینیی ببینه‌وه. بێگومان
باوه‌ڕی هه‌رکه‌سیش بۆ که‌سه‌که خۆی به‌ڕێزه‌و ده‌بێ ڕێگابدرێ
هه‌رکه‌سێک که ئه‌یه‌وێ باوه‌ڕو عه‌قیده‌ی به هه‌رشتێک هه‌بێ،
ئازادبێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م باوه‌ڕانه‌وه یه‌ک
داموده‌زگای سیاسی‌و سه‌ربازی‌و فه‌رهه‌نگی دابمه‌زرێنرێ که ئامانجی
به‌ستنه‌وه‌و له قاڵبدانی خه‌ڵک بێت، ئێوه پێویسته به هاوکاری
خه‌لک، وه له لایه‌ن هاووڵاتیانی کۆمه‌لگاوه به‌رامبه‌ری
بوه‌ستنه‌وه.
ئازه‌ر ماجدی: دواتر دێمه‌وه‌سه‌ر ئه‌م
خاڵه‌ی که له دواییدا باستکرد. به‌ڵام به‌رله‌وه ویستم ڕای ئێوه
بزانم. له‌وانه‌یه بڕێک که‌س جمهوری ئیسلامی وه‌کو یه‌ک ده‌وڵه‌ت که
به ته‌واوی دینییه، یاخود ته‌نانه‌ت ڤاتیکانیش وه‌ها سه‌یرکه‌ن که
تۆ ده‌یڵێیت. به‌ڵام ئایا دین‌و مه‌زهه‌ب بۆ نموونه له ئه‌وروپای
ڕۆژئاواش که له هه‌ندێک جێگایدا له ده‌وله‌ت جیایه‌و نه‌خشیکی
ئه‌وتۆی نییه به‌سه‌ر ژیانی خه‌لکه‌وه، ئێوه هه‌ر به‌و شێوه‌یه،
واته وه‌کو باندی مافیایی ته‌ماشایده‌که‌ن؟
مه‌نسور حکمه‌ت: سه‌ره‌تا با ئه‌وه
بڵێم، ئه‌مه‌ی که له ئه‌وروپا له‌و جێگایانه‌ی که ئایین هیچ
نه‌خشێکی نییه، له‌به‌رئه‌وه‌یه ئه‌م شتانه‌ی که باسمکردن له
سه‌ده‌کانی ڕابردوودا له به‌رامبه‌ریدا ئه‌نجامدراون. خه‌ڵک ڕۆشتوون
سه‌روه‌ت‌و ئه‌موال‌و مه‌وقوفاتیان لێسه‌ندۆته‌وه. یاسایان داناوه که
ڕێگانادات مه‌زهه‌ب ده‌خاله‌ت بکات له په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌دا. یاسا
دانراوه که ڕێگای گرتووه له ده‌خاله‌تی دین له‌ناو پرسی باری
که‌سیی خه‌ڵکدا. به‌ڵام ئه‌وروپای ئه‌مرۆ نموونه‌یه‌کی باش نییه بۆ
ئه‌وه‌ی بزانرێ که ئایین چییه. ده‌بێ سه‌د ساڵ بگه‌ڕێینه‌دواوه بۆ
ئه‌وه‌ی بزانین هه‌ر ئه‌م دینه چی به‌سه‌ر خه‌ڵکدا هێناوه! هه‌رئێستا
پاپا ناچاربووه داوای پۆزش بکات به هۆی هاوکاری کردن‌و
ده‌ستێکه‌ڵکردنی کڵێسا‌ی کاتۆلیکه‌وه له‌گه‌ڵ هیتله‌رو دام‌و
ده‌زگایه‌کی ئینسانسووتاندنه‌وه که هه‌یبوو. له زۆر جێگا نموونه
هه‌یه. هه‌رئێستا له ئیرله‌نده‌ی سه‌روو پرۆتستانته‌کان به‌رده‌رگای
قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌کان ده‌گرن‌و خویندکاره کچۆڵه‌کان به‌ردباران
ئه‌که‌ن. ته‌نانه‌ت بۆمبه‌کانیان به‌سه‌روچاویاندا ده‌ته‌قیننه‌وه،
به‌هۆی ئه‌وه‌وه که ئه‌وان کاتۆلیکن‌و ئه‌مان پرۆتستانتن. ده‌بێ
ڕووداوه‌کانی یۆگۆسلاڤیاو ئه‌و کێشمه‌کیشانه‌ی که له‌وێ هه‌ن
ته‌ماشابکرێ. ده‌بێ سه‌یری شیشان بکرێ، ئه‌فغانستان سه‌رنج بدرێ. به
بڕوای من ئایین به شیوه‌یه‌کی گشتی نه‌خشی هه‌یه. له هه‌ندێ شووێن
خه‌لک گوێی دینیان گرتووه‌و له‌سه‌ر جێی خۆی دایانناوه‌ته‌وه، وه
ئه‌و جێگایانه حاڵه‌تی شارستانیی‌و مه‌ده‌نییان به خۆیانه‌وه
گرتووه. به‌ڵام هێشتا وه‌کو هێزێکی زه‌خیره‌و یه‌ده‌ک له‌وێ دانراوون.
من په‌رله‌مانی کڵێسا‌ی مه‌سیحییه‌تیش له ئه‌وروپای رۆژئاوادا ریک هه‌ر
له‌م چوارچیوه‌یه‌دا دائه‌نێم. به‌ڵام هه‌رئیستا ئه‌و نه‌خش‌و ئه‌و
بازاڕگه‌رمییه‌ی که ئیسلام هه‌یه‌تی بۆ نموونه له ئیران‌و
ئه‌فغانستانداو خه‌ریکی ئیسانکوشتنه، مه‌سیحییه‌ت نه‌یماوه له
ئه‌وروپای رۆژئاوادا. به‌ڵام نه‌خشی هه‌یه له سه‌رکوتی ژناندا،
نه‌خشی هه‌یه له کپکردنه‌وه‌ی بیروباوه‌ری ئازادیخوازانه‌دا. له
به‌رگرتن به نوێبوونه‌وه‌دا ڕۆڵی هه‌یه. وه هێشتاش هه‌ر ده‌ستی
له گیرفانی خه‌ڵکدایه. تا ئیستاش کڵێسا به تووندی ده‌ستی له‌ناو
گیرفانی خه‌لکدایه، وه سه‌رچاوه‌و داهاتیک که ده‌بێ بۆ خۆشبه‌ختی
ئینسانه‌کان خه‌رجبکرێ، ده‌یگێڕنه‌وه‌و خه‌رجی ده‌که‌ن بۆ
بڵاوکردنه‌وه‌ی خورافات له‌ناو خه‌لکدا. زه‌ره‌روزیانی مه‌سیحییه‌ت
به‌و ڕاده‌یه ئاشکراو بینراو نییه که هی ئیسلام له ئیران‌و
ئه‌فغانستان‌و عه‌ره‌بستانی سعودیدا هه‌یه‌تی‌و دیاره. به‌ڵام به
ئامار‌و به ژماره ئه‌توانرێ نیشانبدرێ که کلیسا چ ڕۆڵێکی هه‌یه. له
هه‌ندێک جێگا کلیسا له دژی ده‌وله‌ته ئیستیبدادییه‌کان
وه‌رچه‌رخاوه. بۆ نموونه له ئه‌مریکای لاتیندا. به‌ڵام ئه‌وه کلیسا
نییه که وه‌رچه‌رخاوه. ئه‌وه ئه‌و کلیسایه‌یه که ده‌بینێ خه‌لک
مه‌یلیان به‌لای چه‌پدا هه‌یه، وه له پێناوی پاریزگاری له
ره‌ونه‌قی خۆیدا ناچاربووه له هاوشانی خه‌لکدا بڕواته‌به‌ره‌وه.
به‌ڵام هه‌رکاتێک سه‌ربکێشیته ناو هه‌ر ناوه‌ندیکی جددی
کۆمه‌لایه‌تییه‌وه، ئیسلام‌و دینه‌کان له که‌ناری چینه‌داراکانه‌وه
ده‌بینی، که خه‌ریکن خه‌تیان پێئه‌ده‌ن‌و ئاراسته‌یان ده‌که‌ن بۆ
سه‌رکوت‌و له قاڵبدانی کۆمه‌ڵایه‌تی.
ئازه‌ر ماجدی: ئێوه له وه‌ڵام به
پسیاری پیشوودا باسی ئه‌وه‌تانکرد که پێویسته داموده‌زگاکانی ئایینی
بپێچرێنه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پیویسته پاره دابنرێ‌و هێز
ته‌رخانبکرێ. ئه‌گه‌ر حیزبی کۆمۆنیستی کریکاری له ده‌سه‌ڵاتدا
به‌شداربێ، وه جمهوری سۆشیالیستی له ئیران‌دا دامه‌زرێ، ئه‌م
مه‌سه‌له‌یه چ شکڵ‌و شیوه‌یه‌ک به‌خۆیه‌وه ده‌گرێ؟ چونکه ئیوه
ووتتان باوه‌ڕو عه‌قیده‌ی خه‌لک به‌ڕێزن. له‌وانه‌یه ئه‌مه باش
نیشانی نه‌دات که مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌زهه‌ب‌و ئاخوند‌و مزگه‌وته‌کان
چۆن ده‌بێت؟ وه له‌گه‌ڵ که‌سانیک که باوه‌ریان به ئیسلام هه‌یه‌و
موسڵمانن چۆن؟ ئه‌م لایه‌نه بڕێک ڕۆشن بکه‌نه‌وه.
مه‌نسور حکمه‌ت: به ڕای من بیروباوه‌ڕی
شه‌خسیی ئینسانه‌کان خۆیان بۆ خۆیان به‌ڕێزن. له‌وانه‌یه من
ڕێزدانه‌نیم بۆ بیروباوه‌ری ڕاسیستیی‌و نه‌ژادپه‌رستانه‌ی که‌سێک، که
داینانیم. به‌ڵام مادام خۆی ده‌یه‌وێ وه‌ها بیربکاته‌وه‌و تا ئه‌و
جێیه‌ش که ئازاری بۆ که‌س نییه، بیروڕای شه‌خسیی ئه‌و که‌سه
خۆیه‌تی. له هه‌رجێگایه‌کی ئه‌م جیهانه هه‌ر ئینسانێک مافی خۆیه‌تی
هه‌ر چۆنێک پێیخۆشه وا بیربکاته‌وه. ڕێگا به که‌س نادرێ له دنیای
تایبه‌تیی هیچ که‌سێکدا ده‌خاله‌ت بکات‌و یاسا پێشێلبکات، وه پێیبڵێ
که تۆ بۆت نییه به‌م شێوه‌یه بیربکه‌یته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و
مانایه نییه که ئیمه هه‌وڵنه‌ده‌ین بۆ گۆرینی بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌و
که‌سانه. ئینسان ده‌بێ ئازادبێ وه بتوانێ له نێوان هه‌ڵبژاردنی
بیروباوه‌ره جیاوازه‌کاندا خۆی سه‌رپشکبێت. به‌ڵام یه‌ک نه‌خشی
بنه‌ره‌تیی ئایین ئه‌مه‌یه که به‌زۆرو به ڕێگای تۆقاندن‌و
ده‌مارگیریی هه‌موو بیروباوه‌رو بیره ئازادیخوازه‌کان له‌به‌رچاوی
خه‌لک دوورده‌خاته‌وه، وه له به‌رامبه‌ریاندا یاساکان ژێرپێده‌خات.
له کابول تاڵیبان ویستی ژماره‌یه‌ک که‌س ئیعدام بکات، ته‌نها
له‌به‌رئه‌وه‌ی بانگه‌وازیان بۆ ئایینێکی دیکه کردبوو. ئه‌مه ئێستا
شتێکی ناشیرن‌و ئیفراتییه له ئه‌فغانستان. به‌ڵام ماهییه‌تی کاری
هه‌موو ئایینه‌کان هه‌رئه‌مه‌یه. په‌روه‌رده‌و فیرکردن کلیلی
ئه‌سڵییه. ئه‌مه‌ی ئینسان پیویستی به‌وه نه‌بێت که باوه‌ڕ به‌م
خورافاته بکات، وه بزانن جیهان شتێکی دیکه‌یه. به‌ڵام به ته‌نها
هه‌ر ئه‌مه نییه. ده‌بێ کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک دابنرێ که ئه‌م
داموده‌زگا مه‌زهه‌بیانه ده‌خاته ژێر کۆنترۆڵی خۆیه‌وه. بۆ نموونه
ده‌بێ لیکۆلینه‌وه له‌سه‌ر حساب بانکییه‌کانیان بکرێ وه‌کو هه‌ر
کارگه‌و دامه‌زراوێکی دیکه. واته سیسته‌می ئیسلامی‌و مه‌ساجدو
ئایه‌تولڵاکانیش ده‌بێ به گویره‌ی ئه‌و یاسایانه بجووڵێنه‌وه که
کارگه‌ی بسکیتی ڤیتاناو فابریکه‌ی ئاو گه‌رمکردن سازی وه یان
شه‌ریکه‌ی جگه‌ره‌ی وینستۆن په‌یڕه‌وی لێده‌که‌ن. به‌مجۆره ده‌بێ
حساباتیان کۆنترۆڵبکرێ‌و بزانرێ پاره‌یان له کوێوه هێناوه‌و چۆن
چۆنیش خه‌رجیانکردووه! باجیان داوه یا نه‌یانداوه. دزییان نه‌کردبێ،
فیڵ‌و ته‌ڵه‌که‌یان له ده‌وله‌ت نه‌کردبێ، وه پاره‌یان له خه‌لک
نه‌سه‌ندبێ...تد.
ژماره‌یه‌ک یاسا هه‌ن که هه‌ر ئاوا خۆیان ده‌بنه‌هۆی داخستنی زۆریک له
دامه‌زراوه‌و شوێنی ئایینی. ئه‌گه‌ر یاسای پارێزگاریکردن له گیاندران
به جددی بگرین، ده‌بێ به‌شێکی گه‌وره‌ی شاعیرانی ئیسلامی بلۆکبکرێن،
چونکه له ڕاده‌به‌ده‌ر توندوتیژ ئامیز له‌گه‌ڵ گیاندراندا
ره‌فتارده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر ئێمه به‌رگری بکه‌ین له مافه‌کانی مناڵان
به‌و یاسایانه‌ی که شایسته‌ی مافه‌کانی مناڵانن، ئه‌وا به‌شیکی زۆر له
چالاکی‌و هه‌ڵسووڕانی ئایینی ده‌بێ ڕابگیرێن، به‌و هۆیه‌وه که به
ته‌واوی ناکۆک‌و دژن له‌گه‌ڵ ئازادیی مناڵاندا، واته ئه‌مه که
مناڵان مه‌عسوم‌و پاریزراوبن له هه‌ره‌شه‌و تۆقاندن‌و
ئه‌شکه‌نجه‌دان‌و کاره ئیجبارییه‌کان‌و...تد. ئه‌گه‌ر به درووستی
مافه‌کانی ژنان چاودێری بکه‌ین، دیسان به‌شێکی زۆر له یاسای مه‌زهه‌بی
ده‌بێ لاببرێن. به‌م مانایه پیاوه دینییه‌کان چیتر ناتوانن
یاساکانیان پیاده‌بکه‌ن، ئه‌گه‌ر له ڕووی حقووقییه‌وه ژنان‌و پیاوان
یه‌کسان بن له کۆمه‌لگادا. سه‌رجه‌می یاساکانی خیزان‌و زه‌واج‌و
ته‌ڵاق‌و ئیرس‌و میراسێک که ئیسلام دایناون، ده‌بێ له کاربخرێن‌و
بخرێنه‌لاوه، له هه‌ر شوێنێک هه‌ر که‌سێک بخوازێ ته‌رحیانبکات.
چونکه له‌گه‌ڵ یاسا مه‌ده‌نییه‌کاندا ده‌که‌ونه ناکۆکییه‌وه.
ئه‌مه‌وێ بڵێم، ئه‌گه‌ر به‌رگریبکه‌ین له مافه مه‌ده‌نییه‌کانی
ئینسان، به‌شیکی زۆر له مه‌زهه‌ب له‌ناوده‌چێ. وه ئه‌گه‌ر به‌رگری
بکه‌ین له زانست‌و ئازادی ئه‌ندیشه به‌شێکی دیکه‌ی ئایین
پاکده‌بێته‌وه. له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر 250 که‌سێک له ووڵاتێکی
60ملیۆنیی وه‌کو ئیران‌دا هێشتا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه بمێننه‌وه که
به‌ڵێ، ڕۆژی حه‌شرێک هه‌یه‌و پینج که‌ڕه‌ت له ڕۆژدا ده‌بێ نوێژ بکرێ‌و
ئه‌گه‌ر نه‌کرێ فڵان ده‌بێ‌و حه‌تمه‌ن پێویسته هه‌ر چه‌ند وه‌خت جارێک
مه‌ڕێک "بکرێته قوربانی" چونکه زه‌مانێک ئیبراهیم خلیل ویستبووی
کوڕه‌که‌ی خۆی بکاته قوربانی، ئاره‌زووی خۆیه‌تی! له‌م چه‌شنه
مرۆڤانه سه‌یرتریش هه‌ن له دنیادا. به‌ڵام چیتر ئه‌مانه نابنه
یاسای کۆمه‌ڵایه‌تی‌و سه‌رئێشه‌ش بۆ که‌س پێشناهێنن. ته‌نانه‌ت خودی
ئه‌م جۆره ئینسانانه که باوه‌ریان به‌م خورافاتانه هه‌یه،
ره‌فتارێک له‌گه‌ڵ خیزان‌و مناله‌کانیاندا ده‌که‌ن که نه‌ک له مافه
مه‌ده‌نییه‌کانی ئه‌وانه‌وه سه‌رچاوه ناگرن، به‌لکو له ئایین‌و
ده‌مارگیریی ئه‌م ئینسانانه‌وه مایه‌ده‌گرن، بۆیه ده‌وڵه‌ت ده‌چێ
پێشیان پێده‌گرێ. من بڕوام به‌وه نییه که له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامدا
توندوتیژیی به‌کاربهینرێ. هه‌ر وه‌ک چۆن بڕوام به‌وه‌ش نییه که له
به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی دیکه‌شدا توندوتیژیی
به‌کارببرێ که له کۆمه‌ڵدا هه‌ن. به‌ڵام باوه‌رم به‌وه هه‌یه که
یاساکان‌و هوشیارکردنه‌وه به لێکهه‌ڵپێکراویی ده‌توانن ده‌رگای
ئیسلام قفڵ بکه‌ن. بۆ نموونه سه‌رۆکی کلیسای به‌ریتانیا
ڕایگه‌یاندووه که وه‌زعی مه‌سیحییه‌ت خراپه، وه چیتر که‌س گوێی لێ
ناگرێ. بۆچی؟ چونکه خه‌لک پیویستیان پێی نییه. وه هێزیشی به
ده‌سته‌وه نه‌ماوه.
*
ده‌قی نووسراوه‌ی چاوپێکه‌وتنی (رادیۆی ئه‌نته‌رناسیونال) له‌گه‌ڵ
(مه‌نسور حیکمه‌ت) له
١٥
ی شوباتی
٢٠٠١
ئابی
2008
|