په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک

٥\٩\٢٠٢١

دەربارەی ''زاڵاوا''ی ئەرسەلان ئەمیری و ''ئەزموون''ی شەوکەت ئەمین کورکی.

 

مەنسوور جیهانی

 

پۆستەری فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ نمایش لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی "ڤێنیز" بڵاوکرایەوە.


پۆستەری جیھانی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" یەکەمین بەرھەمی بڵندی سینەماکاری کورد "ئەرسەلان ئەمیری" بۆ نمایش لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤێنیز" لە وڵاتی ئیتالیا بڵاوکرایەوە.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" لە دەرھێنانی سینەماکاری سنەیی "ئەرسەلان ئەمیری"، لە نووسینی ھاوبەشی خاتوو "ئایدا پەناھەندە"، خاتوو "تەھمینە بەھرام" و "ئەرسەلان ئەمیری" و ھەروەھا لە بەرھەمھێنانی خاتوو "سەمیرا بەرادەری" و "روحوڵڵا بەرادەری" لە یەکەمین نمایشی جیھانی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی ڕخنەگران" لە حەفتاوھەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤێنیز" لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا نمایش دەکرێت و ھەر بەم بۆنەیەوە پۆستەری جیھانی ئەم بەھەمە کوردییە لە لایەن "محەمەد حوسێن ھووشمەندی" دیزایی بۆ کراوە و بۆ بەشداریی لەم ڕووداوە پلەیەکەی سینەمای جیھان و ھەروەھا نمایش لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکانی دیکەی دنیا پەردەی لەسەر لادرا.

فیلمی کوردی "زاڵاوا" بۆ بەدەستھێنانی خەڵاتی "لۆئیجی دێ لۆرێنتس" واتە خەڵاتی "شێری داھاتوو"ی تایبەت بە باشترین فیلمی یەکەم لە بەشی پێشبڕکێی "ھەفتەی ڕخنەگران" لە ٧٨مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی "ڤێنیز" بە بڕیی پارەی ١٠٠ ھەزار دوڵار لەگەڵ ٦ فیلمی سینەمایی لە وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان ڕکابەریی دەکات، لەوانە: "ئەوان مەرگ ھەڵدەگرن" لە دەرھێنانی "ھێلێنا گیرۆن" و "ساموئێل م. دێلگادۆ" لە وڵاتانی ئیسپانیا و کۆلۆمبیا، "خاوێنکردنەوەی فڕانک" لە دەرھێنانی "گابور فابریسیوس"لە وڵاتی ھەنگاریا، "دنیای سەگی" لە دەرھێنانی "ئالساندڕۆ سێللی" لە وڵاتی ئیتالیا، "ڕەگەزی دایکایەتی" لە دەرھێنانی "ماتێئۆ تورتونێ" لە وڵاتانی فەڕەنسا، ئیتالیا و سویسڕا، "ڕێگای فەرعی" لە دەرھێنانی "ئاکاتێرینا سلێنکینا" لە وڵاتانی ڕووسیا و ھۆڵەندا و "سەمەندەر" لە دەرھێنانی "ئالێکس کارواڵھۆ" لە وڵاتانی بڕازیل، فەڕەنسا و بڕازیل.

بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "ھەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز" لە لایەن یەکێتی ڕخنەگرانی سینەمای ئیتالیا SNCCI بەڕێوەدەچێت و ئەندامانی لێژنەی دادوەرانی ئەم خولە بریتین لە: "کلۆدیۆ کاپێلینی" دەرھێنەر و سیناریۆنووس لە وڵاتی ئیتالیا، "وانجا کالۆدژێریچ" بەرھەمھێنەر و بەرپرسی فێستیڤاڵ لە وڵاتی کڕۆواسی و "ساندرا مارکۆئێز" نووسەر و دەرھێنەر لە وڵاتی ئیسپانیا و ھەروەھا دادوەرانی بەشی "شێری داھاتوو"ی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز"یش بریتین لە: "ئۆبێرتۆ پازۆلینی" دەرھێنەر، سیناریۆنووس و بەرھەمھێنەر ـ سەرۆکی لێژنەی دادوەران لە وڵاتی ئیتالیا، "ماڕتین شوایغۆفێڕ" ڕخنەگری فیلم لە وڵاتی نەمسا و "ئامالیا ئۆلمان" ھونەرمەند و دەرھێنەر لە وڵاتی ئەڕژەنتین.

فیلمی سینەمایی "زاڵاوا" بە بەشداریی ھەندێک لە ستافە سەرەکییەکەی لە سێ سانسی جیاوازدا لەوانە؛ کاتژمێر ١:١٥ نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەمە ٨ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە سینەمای "پێرلا" و ھەروەھا لە کاتژمێر ٧:١٥ و ٧:٣٠ ئێوارێی ڕۆژی پێنجشەمە ٩ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ لە دوو ھۆڵی "ئاسترا ١" و "ئاسترا ٢" لە بەشی پێشبڕکێی سی و شەشەمین خولی "ھەفتەی ڕخنەگرانی نێودەوڵەتی" فێستیڤاڵی فیلمی "ڤێنیز" دەچێتە سەر پەردەی سینەماکان.

"زاڵاوا" پاییزی ساڵی ڕابردوو لە گوندەکانی سنە و دەورووبەری ھەمەدان وێنەگیراوە و کۆمەڵێک لە ئەکتەرە ناودارەکانی سینەمای ئێران، لەوانە: نەوید پوورفەرەج، پووریا ڕەحیمی سام، خاتوو ھودا زەینوالعابدین، باسیت ڕەزایی، شاھۆ ڕۆستەمی، فەرەیدوون حامیدی، ساڵح ڕەحیمی و زاھید زەندی لەگەڵ ئەکتەرەکانی شانۆ و تەلەڤیزیۆنی کوردستان تیایدا ڕۆڵیان بینیوە.

ئەم فیلمە کوردییە بۆ یەکەمین جار لە سی و نۆیەین خولی فیستیڤاڵی نەتەوەیی فیلمی فەجر لە وڵاتی ئێران نمایشکرا و لە ١٠ بەشدا کاندیدی وەرگرتنی خەڵات بوو کە لە دەرئەنجامدا توانی خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین ئەکتەری پیاو بۆ "پووریا ڕەحیمی سام"، خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین سیناریۆ بۆ خاتوو "ئایدا پەناھەندە" و خاتوو "تەھمینە بەھرام" و "ئەرسەلان ئەمیری"، خەڵاتی دیپڵۆمای فەخری باشترین بەڕێوەبەریی وێنەگرتن بۆ "محەمەد ڕەسوولی" و ھەروەھا خەڵاتی سیمورغی بلووری باشترین دەرھێنانی فیلمی یەکەم بۆ "ئەرسەلان ئەمیری" بەدەستبێنێت.

یەکەمین ئەزموونی سینەمایی "ئەرسەلان ئەمیری" بە پشتیوانی "فڕۆم فیلمی ھۆنگ کۆنگ"، "مالی فیلمی کۆریای باشوور"، بەشداریی ڕێکخراوەی سینەمایی "فاڕابی" ئێران و ھەروەھا دانانی سەرمایەی کۆمپانیای سینەمایی "تووبا فیلم" بەرھەمھاتووە.

٧٨مین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "ڤێنیز" بە ناونیشانی کۆنترین فێستیڤاڵی سینەمایی جیھان، بە سەرۆکایەتی "ئالبێرتۆ باربێرا" و بە سەرۆکایەتی لێژنەی دادوەرانی بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی" سینەماکاری ناوداری کۆریای باشوو و ھەڵگری خەڵاتی چلە خورمای فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی "کان"ی فەڕەنسا و خەڵاتی ئۆسکار "بۆنگ جوون ھو"، ڕۆژی چوارشەمە یەکی سێپتەمبەری ٢٠٢١ بە نمایشی فیلمی سینەمایی "دایکانی ھاوشان" لە دەرھێنانی سینەماکاری ناوداری ئیسپانی "پێدڕۆ ئاڵمادۆوار" لە شاری ڤێنیز لە وڵاتی ئیتالیا و ھەروەھا بە چوونە سەر فەڕشی سووری ئەستێرەکانی ناوداری سینەمای جیھان دەستی پێکرد و تاکوو ڕۆژی شەمە ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢١ بە نمایشی کۆمەلێک فیلم لە دەرھێنەرانی وڵاتانی جۆراوجۆری جیھان لە چەندین بەشی پێشبڕکێی لەوانە؛ بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی فیلمی بڵیند" ٢١ بەرھەم، بەشی "پێشبڕکێی سەرەکی کورتە فیلم" ١٢ بەرھەم، بەشی "ئاسۆکان" ١٩ بەرھەم، بەشی "پێشبڕکێی ھەفتەی ڕخنەگران" ٧ بەرھەم، بەشی "پێشبڕکێی گەشەپێدانی ڤێنیز" ٢٤ بەرھەم، بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی" لەوانە؛ بەشی "نمایشی فیلمی بڵیند" ١٩ بەرھەم، بەشی "نمایشی تایبەت" ٦ بەرھەم، بەشی "دەرەوەی پێشبڕکێی ھەفتەی ڕخنەگران" ٢ بەرھەم، بەشی "نمایشی کورتە فیلم" ٢ بەرھەم، بەشی "ئاسۆکانی ئۆکستڕا" ٨ بەرھەم، بەشی "کۆلێژی دوو ساڵانە" ٧ بەرھەم، بەشی "پێشبڕکێی گەشەپێدانی ڤێنیز" ٢٤ بەرھەم و چەندین بەشی دیکە درێژەی دەبێت.

بۆ زانیاریی پتر:

www.sicvenezia.it/en/films/zalava/?cn-reloaded=1


راگەیاندنی فیلمی سینەمایی "زاڵاوا"
 



-------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک پیرۆزبایی لە ستافی فیلمی کوردی "ئەزموون" کرد.
به‌رپرسانی فێستیڤاڵی فیلمی کاڕلۆڤی ڤاری به ئاڵای کوردستان پێشوازییان له "ئەزموون" کرد.

 


میشاڵ سڤۆبودا" کونسوڵی گشتی وڵاتی کۆماری چیک لە هه‌رێمی کوردستان؛ به بۆنه‌ی سه‌رکه‌وتنی گه‌وره‌ی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" له ٥٥مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" چیک و به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلم، پیرۆزبایی لە ستاف و بەرهەمهێنەرانی فیلمی کوردی "ئەزموون" کرد.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر، "مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی به نوێنه‌رایه‌تی له هەرێمی کوردستان لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و به‌رپرسانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان، به هه‌ڵکردنی ئاڵای کوردستان له‌سه‌ر فه‌ڕشی سوور، پێشوازییان له ستافی ئه‌م فیلمه کوردییه‌ کرد.

فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و ... .

بۆ زانیاریی پتر:

https://t.co/AXrTf3o0In  pic.twitter.com/jUUnSaZql6
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86-106319785023346/


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
 

 

 

-------------------------------------------------------------------------------------------------------------

 

 

 

"ئەزموون" خە‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له فێستیڤاڵی "کاڕلۆڤی ڤاری" به‌ده‌ستهێنا.
 


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە دەرهێنانی سینەماکاری کورد "شەوکەت ئەمین کورکی" خه‌ڵاتی ڕخنه‌گرانی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی له به‌شی پێشبڕکێی سه‌ره‌کی ٥٥مین فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له وڵاتی چیک به‌ده‌ستهێنا.


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی هاوبەشی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەڵمانیا و قەتەر؛ له یه‌که‌مین نمایشی جیهانی خۆیدا به ئاماده‌بوونی هه‌ندێک له ستافه‌که‌ی له‌وانه: "شەوکەت ئەمین کورکی" ده‌رهێنه‌ر، "مەمەد ئەکتاش" بەرهەمهێنه‌ر، ئاڤان جەماڵ و ڤانیا سالار ئه‌کته‌رانی سه‌ره‌کی لە ٤ سانسی جیاوازدا لە به‌شی "پێشبڕکێی سه‌ره‌کی" په‌نجاوپێنجه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری" له شاری کاڕلۆڤی ڤاری له وڵاتی کۆماری چیک چووه سه‌ر په‌رده‌ی سینه‌ماکان و له لایه‌ن بینه‌رانی ئه‌م فێستیڤاڵه گرینگه‌ پله یه‌که‌ی سینه‌مای جیهان و هه‌روه‌ها ‌‌ڕخنه‌گرانی سینه‌ماییه‌وه پێشوازییه‌کی بێوێنه‌ی لێکرا و توانی خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" واته فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم به‌ده‌ستبێنێت.


ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم، خه‌ڵاتی "فیپێڕشی"یان پێشکه‌ش به فیلمی کوردی "ئەزموون" دوایین به‌رهه‌می "شەوکەت ئەمین کورکی" کرد که ئاستی هونه‌ری سینه‌ما به باشترین شێوه ده‌باته سه‌رێی و هانی سینه‌مای نوێی و گه‌نج ده‌دات.


له فێستیڤاڵی ئه‌مساڵی "کاڕلۆڤی ڤاری" خه‌ڵاتی "فیپێڕشی" به یادی "یان فوول" که‌سایه‌تی بێوێنه‌ی ڕخنه‌ی فیلمی وڵاتی کۆماری چیک به فیلمی سینەمایی "ئەزموون" پێشکه‌شکرا که له‌سه‌ر جیله جۆراوجۆره‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ گه‌نجه‌کان کاریگه‌ریی داناوه‌.


ئه‌ندامانی لێژنه‌ی دادوه‌رانی فیدڕاسیۆنی نێوده‌وڵه‌تی ڕخنه‌گرانی فیلم "فیپێڕشی" بریتی بوون له: "بیرگیت بیۆمێرس" له وڵاتی به‌ریتانیا، "ئیریک بۆڵ" له وڵاتی نه‌رویج و "ئادێلا مرازۆڤا" له وڵاتی کۆماری چیک.


فیلمی سینەمایی "ئەزموون" بەرهەمی کومپانیای "میتوس فیلم"ی بەڕلین و کومپانیای "مەستی فیلم"ی سلێمانی که بە پاڵپشتی وەزارەتی روشنبیری و لاوانی حکوومه‌تی هەرێمی کوردستان به‌رهه‌مهاتووه و لە لایەن کۆمپانیای نێودەوڵەتی ئەڵمانی "ئاڕت هوود" لە ئاستی جیهاندا بڵاودەبێتەوە؛ کۆمەڵێک ئەکتەری بە ئەزموونی هەرێمی کوردستان لەگەڵ چەندین ئەکتەری گەنجی کوردستان، تیایدا ڕۆڵیان بینیوە، لەوانە: ئاڤان جەماڵ، ڤانیا سالار، حوسێن حەسەن، شوان عەتووف، هوشیار زێڕۆ نێروەیی، نیگار عەسمان، کاوە قادر، عادڵ عەبدوالڕەحمان و ... .


له ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ٥٥مین خولی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "کاڕلۆڤی ڤاری"، فیلمی سینەمایی "تا ئه‌و جێگا‌یه‌ی که بتوانم به‌ڕێدا ‌بڕۆم" له ده‌رهێنانی "ستێفان ئارسێنه‌ڤیچ" له وڵاتی سێربێستان توانی ٣ خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی به‌ده‌ستبێنێت، له‌وانه: خه‌ڵاتی سه‌ره‌کی "گۆی بلۆری"‌، خه‌ڵاتی باشترین ئه‌کته‌ری پیاو بۆ "ئیبڕاهیم کۆما" و هه‌روه‌ها ‌خه‌ڵاتی تایبه‌تی باشترین به‌ڕێوه‌به‌ری وێنه‌گرتن بۆ "جێلێنا ئێستانکۆویچ".

بۆ زانیاریی پتر:
https://www.kviff.com/en/news/3621-as-far-as-i-can-walk-exam-and-otars-death-among-the-winners-of-the-non-statutory-awards
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە ئینستاگرام:
https://instagram.com/the_exam_movie?utm_medium=copy_link
لاپەڕەی فەرمی فیلمی سینەمایی "ئەزموون" لە فه‌یسبووک:
https://www.facebook.com/The-Exam-%D8%A6%DB%95%D8%B2%D9%85%D9%88%D9%88%D9%86 -106319785023346


بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندنی گشتی فیلمی سینەمایی "ئەزموون"
 

ماڵپه‌ڕی مه‌نسوور جیهانی

 

 

 

 

په‌یوه‌ندیپه‌رتووکخانه‌رۆشنبیرییلینکئه‌رشیفنووسه‌رانده‌سپێک