٢٤\٨\٢٠١١
(دەرباز ستار)
ئەو منداڵە دوو
ساڵانەیەی پێویستی بە هاوکاریی ئێوەیە.
بەڕێز سەرۆکی هەرێمی کوردستان..
بەڕێز سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان..
بەڕێز حکومەتی هەرێمی کوردستان..
بەڕێزان: رێکخراوە خێزخوازەکان.. بەڕێزان: مرۆڤدۆستان..
لە هەر شوێنێکن سڵاوی مرۆڤایەتیتان لێبێت، ئەمە وێنەی کاکە "دەرباز"ی
تەمەن دوو ساڵانەی خونچەگوڵە کە زۆر بەداخەوە بەپێی راپۆرتە
پزیشکییەکان، تووشی نەخۆشی شێرپەنجەی دەماغ هاتووەو بە پێی رێنمایی
پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکەش چارەسەری کاکە دەرباز لە دەرەوەی وڵاتە،
بۆیە یارمەتیدانی ئەم منداڵە کە لە خانەوادەیەکی هەژارو دەستکورتەو
باوکی خەریکی سەوزەفرۆشییە، ئەوپەڕی هەڵوێستی ئایینی و مرۆیی و
نیشتیمانپەروەرییە، بۆیە تکاتان لێدەکەین کە ئەم منداڵە ساوایە لە
مەرگی مسۆگەر رزگار بکەن و بە بڕە پارەیەک یارمەتیی بدەن. بۆ زانیاریی
زیاتر پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلەوە بکەن: (07504213402) باوکی دەرباز
لە شارۆچکەی پردێ (ئاڵتون کۆپری- گەڕەکی ئازادی).
راپۆرتی پزیشکی سەبارەت بە نەخۆشییەکەی دەربازی
خونچەگوڵ.
وێنهی
دهرباز ستار

|