١٨\٢\٢٠١٧
دەرئەنجامە
پێچەوانەکانی شەپۆلی گۆڕانکارییەکان و باشووری کوردستان.

ناودار زیاد
ڕه‌وتی بزاوت و جوڵانه‌وه‌کان زۆرجار به‌لاڕێدا بردراوه، یاخود مه‌به‌ست
و مه‌رامه‌کان هه‌ندێکجار ده‌رئه‌نجامی دژ‌و پێچه‌وانه‌یان به‌ده‌سته‌وه
داوه. واتا ئه‌وه‌ی خواستراوه ئه‌وه به‌دینه‌هاتووه به‌ڵکو دژ‌و
پێچه‌وانه‌که‌ی به‌دیهاتووه. خه‌بات له پێناوی ئامانجێکی
دیاریکراودا کراوه که‌چی له‌وسه‌ره‌وه ئامانجه دژه‌که‌ی به ئه‌نجام
گه‌یشتووه. خه‌ڵک به ئامانجی له‌ناوبردنی ده‌سه‌ڵاتێکی سته‌مکار شۆڕش
و ڕاپه‌ڕین و خه‌باتی کردووه که‌چی ده‌سه‌ڵاتێکی دیکه‌ی دیکتاتۆرو
تۆتالیتا‌ر جێگه‌ی گرتۆته‌وه. خەڵک بۆ دەربازبوون لە ژیانێکی کولەمەرگی
و مەمرەو مەژی و ھەژاری بەرخوردی کردووە دژی گروپ و دەستەبژێرێکی
سەردەستی فەرمانڕەوا کەچی چین و تاقمێکی دیکەی لەوان خراپتر جێگەیان
گرتۆتەوەو خەڵکەکەش لەناو ھەمان دۆخی ناھەمواردا ماوەتەوە. مەسەلەکە
بەم جۆرەیە: نوێنەرو بریکارێکی خراپ بە یەکێکی دیکەی خراپ ئەگۆڕدرێت.
دامەزراوەیەکی پۆخڵ بە دامەزراوەیەکی دیکەی پۆخڵ جێگەی پڕ ئەکرێتەوە.
ھزرو باوەڕێک کە چیتر خەڵکی متمانەیان پێی نەماوە بە ھزرو باوەڕێک جێی
پڕ ئەکرێتەوە کە لە کۆتاییدا بەس بۆ ئەوە دەست ئەدات گاڵتەو لاقرتێی پێ
بکەیت.
بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌و بۆچوونانە نموونەگەلێکی زۆر له به‌رده‌ستدان،
به‌ڵام زه‌قترین و جێ سه‌ره‌نجترین نموونه له مێژوودا بریتییه له‌و
مه‌به‌ست و نییه‌ته‌ی چینی بورژوای ئه‌وروپا خه‌باتیان له پێناویدا
کرد. وه‌ک له لاپەڕەکانی مێژووی سیاسی ئه‌وروپادا هاتووه چینی بورژوا
یاخود چینی ناوه‌ند له سه‌ده‌کانی پانزه‌و شانزه‌دا که‌وتنه
بەگژداچوونەوەو ململانێ لە دژی کڵێساو پاپاو ده‌سه‌ڵاتی ئایینی باڵاده‌ست،
پشتگیری و لایه‌نگری خۆیان بۆ ده‌سه‌ڵاتی پاشا نیشاندا‌و که‌وتنه
کارکردن بۆ هێنانه‌ئارای حوکمڕانییه‌تییه‌کی شاهه‌نشاهی نیشتیمانيی،
خواست و ویستیان ئه‌وه‌بوو هێز له دامه‌زراوه‌ی ئايينی بستێننه‌وه‌و
بیده‌نه دامه‌زراوه‌ی دنيايی. بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ئایین وه‌ک
په‌یوه‌ندییه‌کی شه‌خسی و تایبه‌تی و خۆبه‌خۆ لێبکه‌ن له نێوان تاک و
خوداوه‌ندا ئه‌مه له‌لایه‌ک. له‌لایه‌کی تره‌وه خه‌بات و کۆششی به‌رده‌وام
و ڕژدیان ئه‌نجامدا بۆ لاوازکردن و نه‌هێشتنی ده‌سه‌ڵاتی ده‌ره‌به‌گایه‌تی
چه‌وسێنه‌رو قۆڕخکه‌ر، چونکه ده‌ره‌به‌گه‌کان وڵاتیان دابه‌ش و پارچه
پارچه کردبوو، هه‌ریه‌که‌یان سنورێکی ده‌سه‌ڵاتی بۆ خۆی دابڕیبوو، ده‌ره‌به‌گ
له سه‌رحه‌دو سنوره‌که‌ی خۆیدا خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاتی گشتی و ڕه‌ها بوو.
بۆرژوا به‌هه‌مان شێوه ویستیان ئه‌و ده‌سه‌ڵاته له ده‌ره‌به‌گه
خاوه‌ن زه‌وییه‌کان وه‌ربگرنه‌وه‌و بیده‌نه پاشا، له به‌گژداچوونه‌وه‌ی
پاوانکاری و دەسەڵاتی ھەژمونگەرای ده‌ره‌به‌گه‌کاندا ڕۆڵی سه‌ره‌کییان
گێڕا، ئامانجیان له‌مه هێنانه‌ئارای ده‌سه‌ڵاتێکی پاشایی بوو وه‌ک
پەیکەرێکی سه‌ربه‌خۆ، وه‌ک یه‌که‌یه‌ک که نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی میلله‌ت
بکات، ده‌نگی هه‌موو چین و توێژ‌و گروپە جیاوازەکان بێت نه‌ک ته‌نها چین
و تاقم و ده‌سته‌بژێرێکی دیاریکراو. سەرباری ئەوەی لە چەند وڵاتێک
خەباتەکەیان دەرئەنجام و بەرھەمی ھەبوو، ھێزی دەرەبەگ و کەنیسە
لاوازکرا، پاشا قیت کرایەوەو کرایە خاوەن دەسەڵات، به‌ڵام بینرا که ئه‌مه
ڕووه‌و ئاقارێکی دیکه ئاڕاسته‌ی وه‌رگرت، مه‌سه‌له‌که وورده وورده
به‌راوه‌ژوو بووه‌وه، پاشا ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی به‌ره‌و ڕه‌هایی و زوڵم و
سته‌مکاری برد، هه‌موو هێزێکی له ده‌وری خۆی کۆکرده‌وه، که‌وته
دژایه‌تیکردنی هه‌ر که‌س و تەوژم و لایەن و هێزو گروپێک که ڕووبه‌ڕووی
ڕاوه‌ستایه‌ته‌وه، پشتی له داخوازی ئه‌وانه‌کرد که دژی عه‌قڵییه‌تی
فیوداڵی و چه‌وسانه‌وه‌و دیسپۆتیزم تێکۆشانیان ئه‌نجامداو قوربانیاندا.
به‌جۆرێک ده‌سه‌ڵاتێکی ناوه‌ندی و تۆکمه‌ی پاشایه‌تیی ڕه‌گی داکوتاو ته‌شه‌نه‌ی
سه‌ند که به‌حه‌وت ئاو شۆردرابوو له سیسته‌مه حوکمڕانییه‌کەی پێش
خۆی. چینی بورژوا ئه‌گه‌ر بیانزانیبایا پاشاکان ده‌سه‌ڵات و حوکمڕانی
به‌و مه‌ره‌یه ده‌به‌ن هه‌رگیز کۆششیان نه‌ده‌کرد بۆ هێزبه‌خشین و ڕه‌وایه‌تیدان
به پاشا. ئاخر دواتر دووباره به ناچاری که‌وتنه‌وه ناو ته‌قه‌للاو
هه‌وڵی خه‌بات و به‌رخۆدان دژی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ڕه‌هایه‌ی پاشا که
خۆیان پیتاک و باربووی سه‌ره‌کی بوون له هێنانه‌ئاراو دروستکردنیدا.
لەم سۆنگەیەوە ده‌توانین بڵێین له باشووری کوردستانیش گروپێک له
حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتداران وڵات به‌ڕێوه ده‌به‌ن که به خه‌بات و شۆڕش
و ڕاپه‌رینی ده‌یان ساڵه و به پشتگیری و هاوکاری و ده‌نگی میلله‌ت
بوونه‌ته خاوه‌ن پۆست و پله‌و پایه‌و ده‌سه‌ڵات و سه‌روه‌ری، خەڵک
خەباتی کرد‌و قوربانیداو دەردەسەری بینیی و خوێنی ڕشت بە ئامانجی
خوڵقاندنی دەسەڵاتێکی دادوەرو ئازادیخواز‌و، فەراھەم بوونی ژیانێکی
ئارام و دڵنیا، که‌چی فەرمانڕەوایانمان ساڵانێکه چنگیان له ده‌سه‌ڵات
گیرکردووه، باوه‌شیان کردووه به کورسییه‌کانیاندا، به سه‌دان له‌و
حوکمڕان و ده‌سه‌ڵاتدارانه خاوه‌ن ده‌یان ئیمتیاز‌و مومته‌له‌کات و
سامانن که له داهات و موڵکی گشتی و سامانی میلله‌ت کێشاویانه‌ته‌وه،
ئه‌وان هیچ ڕێزێک بۆ یاسا‌و ده‌زگا حکومییه‌کان دانانێت، ئه‌وه‌ی له فه‌رهه‌نگیی
ئه‌واندا نه‌بێت بریتیه له ده‌ستاوده‌ست کردنی ئاشتییانه‌ی ده‌سه‌ڵات،
ئه‌وان کۆ له هیچ میکانیزم و ئامڕازێکی ناشه‌رعیی و نادروست و
ناقانونیی ناکه‌نه‌وه له پێناو پاراستنیی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسی و
تایبه‌تییه‌کانیان. ئه‌وان خۆیان و میلله‌ت و خه‌ڵکەکەشیان گرفتارو
گیرۆده‌و ده‌رده‌دار کردووه. جێی داخه که دۆخه‌که‌یان به ئاستێک گه‌یاندووه
چاره‌سه‌ربوونی وه‌ک مه‌حاڵ و نه‌کرده‌نیی لێهاتووه. ئه‌م به بنبه‌ست
گه‌یشتنه‌یه وامان لێده‌کات هه‌ست به خه‌ته‌رناکیی و مه‌ترسیداری
دۆخه‌که بکه‌ین. ھەربۆیە دەنگ و ئاڕاستەیەک لەناو میللەتدا پەیدابووە
کە خه‌بات دژی ئەم سته‌مکارو چه‌وسێنه‌رانە بە پێویست و زەرووری
دەزانێت وەک چۆن لە ڕابردوودا دژی دوژمن و بێگانەو ھێزی دەرەکی بە
پێویست و زەرووری زانیوە، ھەرچەندە ئەوەش زۆر باش درک دەکرێت کە
بەگژداچوونەوەی زاڵم و ستەمکاری ناوخۆ‌و خۆمانەو خۆیی دە ھێندەو سەد
ھێندە دژوارترو ئەستەمترو تاقەت پڕوکێنترە لە خەبات دژی دوژمنی بیانیی
و دەرەکیی و بێگانە.
znawdar910@gmail.com
|