ده‌ره‌نجامی به‌شداربوونی ناوه‌ندی چاك له كۆنگره‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان.
له 24 ئه‌پریل 2008 و له ڕۆژی جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كان، كۆنفراسێك ساز كرا له لایه‌ن ئه‌رمه‌نی و ئاشوریه‌كان، سه‌باره‌ت به جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نی و ئاشوریه‌كان له توركیا. وه‌كو پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو ناوه‌ندی چاكیش به وتارێك به‌شدار بوو له‌و كۆنگره‌یه و جێگای دڵخۆشی و ده‌ستخۆشی ئه‌رمه‌نی و ئاماده‌بووان بوو.
وتاره‌كه‌ی ناوه‌ندی چاك بانگی ئه‌رمه‌نیه‌كانی كرد بۆ دوو خاڵی گرنگ و ئه‌وانیش زۆر به‌گه‌رمی پێشوازیان له هه‌ردوو خاڵه‌كان كرد و هه‌ردوو لا هیوادارن بتوانن كاریان له‌سه‌ر بكه‌ن.
وه‌كو هه‌نگاوی هه‌نووكه‌ییش له به‌یه‌كه‌وه كار كردن، هه‌ردوو لا بڕیاریاندا:
شایه‌نی باسه تا ئێستا 20 ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ و 40 ویلایه‌تی ئه‌مریكیش دانیان به جه‌نه‌سایدی ئه‌رمه‌نیه‌كاندا ناوه له توركیا. ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه و پێویسته كوردیش سوود له‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌رمه‌نیه‌كان وه‌ربگرێت. وێڕای ئه‌وه‌ی كه هه‌نووكه هه‌موو قورسایی خۆیان خستۆته سه‌ر به‌ریتانیا و ئیتاڵیا كه دوو ده‌وڵه‌تی گرنگی یه‌كێتی ئه‌وروپان و ئاماده نین وه‌كو فه‌ڕه‌نسا و ئه‌لمانیا ئه‌و هه‌نگاوه باوێن، له پێناو ناساندنی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان له لایه‌ن سوپای تورك.
ناوه‌ندی چاك/ به‌ریتانیا 25 ئه‌پریلی 2008
|