٢٧\۴\٢٠١٠
ده‌رماڵه و کرێی
خوێندنی قوتابیان و خوێندکارانی کورد له به‌ریتانیا.
بانگه‌وازێکی په‌له بۆ:
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان،
په‌رله‌مانی کوردستان، لیستی کوردستانی له په‌رله‌مانی کوردستان،
لیستی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی
وه‌زیران، وه‌زاره‌تی دارایی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی
زانستی.
ژماره‌یه‌ک له هاوه‌ڵانی ئێمه له لاپه‌ڕه 17ی ژماره 615 ی ڕۆژی
31/3/2010 ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا له ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کدا گرفته‌کانی
ئه‌و قوتابی و خوێندکارانه‌یان خستۆته‌ڕوو که له‌سه‌ر بودجه‌ی
حکومه‌تی هه‌رێم بۆ خوێندن نێردراونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی وڵات. پاشان
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی له لاپه‌ڕه 19ی ژماره
617 ی ڕۆژی 7/4/2010ی ڕۆژنامه‌که‌دا وه‌ڵامێکی داوه‌ته‌وه که
ده‌قاوده‌ق پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بڕیار‌و فه‌رمانانه‌یه که ساڵی 2006
هه‌ندێکمانیان پێ ناردوه بۆ خوێندن. هه‌روه‌ها وه‌ڵامه‌که ته‌واو دژی
ئه‌جیندای کاری کابینه‌ی نوێی حکومه‌تی هه‌رێم و خودی وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕاده‌وه‌ستێ. بۆیه به‌پێویستمان
زانی ئه‌م بانگه‌وازه ئاڕاسته‌ی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کانی هه‌رێمی
کوردستان و ڕای گشتی بکه‌ین. زۆریش مه‌به‌ستمانه ڕای خودی به‌ڕێز
وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی سه‌باره‌ت به‌م کێشانه‌و
هه‌وڵه‌کانی چاره‌سه‌رکردنیان به ڕوونی بزانین. چونکه پێمان وانیه
ئه‌و وه‌ڵامه‌ی وه‌زاره‌ت که پێشتر ئاماژه‌مان پێ‌کرد، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی
ڕاو ڕوانگه‌ی به‌ڕێزیان بێت.
ئێمه ته‌واو ئاگاداری ئه‌و جیاوازیانه‌ین که وه‌زاره‌تی خوێندنی
باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی – ئیداره‌ی هاوبه‌ش له مامه‌ڵه‌کردن
له‌گه‌ڵ خوێندکاران و قوتابیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا به‌ره‌وڕووی
بۆته‌وه. حکومه‌تی هه‌رێمیش ئاگاداره که ئه‌و گرفته به‌ره‌نجامی
دوو ئیداره‌یی پێشتره‌و چاره‌سه‌رکردنی له ئه‌ستۆی حکومه‌تی
هه‌رێمدایه نه‌ک ئێمه‌ی خوێندکاران و قوتابیان باجه‌که‌ی بده‌ین.
ئه‌وی که گرفته‌که‌ی دروستکردووه، ده‌رکردنی ژماره‌یه‌ک بڕیار‌و
ڕێنماییه، که به پێچه‌وانه‌ی بنه‌ما ئیداری و یاساییه‌کان، هه‌موو
زه‌ماله‌کانی پێش مێژووی ده‌رچوونی ئه‌و بڕیارانیشی گرتۆته‌وه. له
هه‌موو جێیه‌کی ئه‌م جیهانه‌دا کاتێ بڕیار یان یاسایه‌ک ده‌رده‌چێ له
دوای مێژووی ده‌رچوونیه‌وه کاری پێده‌کرێ. به‌ڵام ئه‌وی لێره‌دا جێی
تێڕامانه، بڕیار‌و ڕێنماییه‌کانی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و
تویژینه‌وه‌ی زانستی هه‌موو ئه‌و حاڵه‌تانه‌یشی گرتۆته‌وه که به‌ر
له ده‌رچوونیان که‌وتوونه‌ته بواری جێبه‌جێکردنه‌وه. سه‌ره‌نجام
ئێمه زه‌ره‌رمه‌ندی سه‌ره‌کی بووین.
ئێمه ساڵی 2006 وه‌کو ده‌سته‌یه‌ک له خوێندکاران و قوتابیانی سنووری
ئیداره‌ی سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی بۆ خوێندنی
ماسته‌ر و دکتۆرا له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و
توێژینه‌وه‌ی زانستی-ئیداره‌ی سلێمانییه‌وه به فه‌رمانی وه‌زاریی
وه‌رگیراوین. بۆیه ئێمه پێمان باشه لێره‌دا ڕوونکردنه‌وه‌ی ته‌واو
بده‌ین له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی وه‌رگرتن و ناردنمان بۆ خوێندنی باڵا
له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
له 25/1/2006 وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
بانگه‌وازی ژماره 7/1/372 ی سه‌باره‌ت به خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا
له چه‌ند پسپۆڕیه‌کدا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ڕۆژنامه‌کاندا
بڵاوکرده‌وه. ئه‌و قوتابیانه‌ی داخوازییان پێشکه‌شکردبوو له‌لایه‌ن
لیژنه‌یه‌کی وه‌زاره‌ته‌وه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ڵدا کراو دواتر
فه‌رمانی وه‌زاریی ژماره 852 له 3/5/2006، که پشت به بڕیاری 522ی
28/8/2005ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومانی وه‌زیران- ئیداره‌ی سلێمانی
ده‌به‌ستێ، به ناوی 67 خوێندکاری هه‌ڵبژێردراو ده‌رچوو. لێره‌دا
پێویسته ئاماژه به‌وه بکه‌ین که ژماره‌یه‌ک له هاوه‌ڵانمان
هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی بکالۆریۆس بوون ناویان بۆ خوێندنی دکتۆرا ده‌رچوو.
هۆکاری ئه‌مه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که له بانگه‌وازه‌که‌دا
ژماره‌یه‌ک کورسیی دکتۆرا هه‌بوون و هیچ هه‌ڵگرێکی بڕوانامه‌ی ماسته‌ر
داواکاریی بۆ پڕکردنه‌وه‌یان پێشکه‌ش نه‌کردبوو. سه‌ره‌نجام لیژنه‌ی
تایبه‌تی وه‌زاره‌ت ژماره‌یه‌ک له خوازیارانی هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی
بکالۆریۆسی بۆ پڕکردنه‌وه‌یان، واته خوێندنی ماسته‌رو دکتۆرا،
ده‌ستنیشانکردبوو.
جێی باسه که جێبه‌جێکردنی ئه‌و فه‌رمانه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و
توێژینه‌وه‌ی زانستی- ئیداره‌ی سلێمانی که‌وته پاش یه‌کگرتنه‌وه‌ی
هه‌ردوو ئیداره‌ی هه‌ولێر و سلێمانی له مانگی حوزه‌یرانی 2006.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی- ئیداره‌ی هاوبه‌ش به
فه‌رمانی نوێی وه‌زاری، له‌وانه فه‌رمانی ژماره 332ی 12/7/2006، پشت
به‌ست به هه‌مان بڕیاری ئاماژه‌پێکراوی ژماره 522ی 28/8/2005ی
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومانی وه‌زیران- ئیداره‌ی سلێمانی ده‌ستی به
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و خوێندکارانه کرد. بڕیاری 522ی 28/8/2005ی
سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومانی وه‌زیران- ئیداره‌ی سلێمانی به‌ڕوونی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیی هه‌ردوو ئیداره‌ی
سلێمانی و هاوبه‌ش پابه‌ند ده‌کات به ده‌سته‌به‌رکردنی ئه‌م مافانه‌ی
لای خواره‌وه بۆ هه‌ریه‌کێک له‌و خوێندکارانه:
- خه‌رجکردنی بژێوی ژیان
به بڕی هه‌زار دۆلار مانگانه.
- خه‌رجکردنی بژێوی ژیان
بۆ هاوسه‌ری خوێندکار، ئه‌گه‌ر هاوڕیی سه‌فه‌ر بکات، به بڕی حه‌وت
سه‌دو په‌نجا دۆلار مانگانه.
- خه‌رجکردنی کرێی
خوێندن.
- پێدانی مۆڵه‌تی خوێندن
به خوێندکار، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ربێت.
- پێدانی مۆڵه‌تی
هاوڕێیه‌تی (مێاحبه) به هاوسه‌ری خوێندکار، ئه‌گه‌ر فه‌رمانبه‌ربێت.
- ئه‌م مافانه‌ی
خوێندکار به‌رده‌وام ده‌بێت تا ماوه‌ی یاسایی خوێندن، به‌گوێره‌ی
سیستمی ئه‌و زانکۆیه‌ی قوتابی تێیدا ده‌خوێنێ، به‌ده‌ر له
درێژکردنه‌وه، کۆتایی دێت.
- درێژکردنه‌وه‌ی
مۆڵه‌تی خوێندن له دوای کۆتاییهاتنی ماوه‌ی یاسایی خوێندنه‌که ده‌بێ،
ئه‌گه‌ر خوێندکار له‌به‌ر هه‌رهۆکارێک نه‌یتوانی له‌و ماوه‌یه‌دا
بڕوانامه‌که‌ی به‌ده‌ست بێنێ.
له‌به‌رامبه‌ردا، هه‌ر خوێندکارێک که پشت
به‌ست به‌و بڕیاره‌ی سه‌رۆکایه‌تی ئه‌نجومانی وه‌زیران نێردراوه بۆ
خوێندن گره‌نتیی پابه‌ندبوون به‌م دوو خاڵه‌ی داوه‌ته وه‌زاره‌تی
خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی:
- گه‌ڕانه‌وه بۆ
هه‌رێمی کوردستان له دوای ته‌واوکردنی خویندنی دیاریکراو.
- خزمه‌تکردنی که‌رتی
خوێندنی باڵا دوو هێندی ماوه‌ی خوێندنی قوتابی.
ئه‌مه‌ش هه‌ردوو لایه‌نی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی
و خوێندکاران و قوتابیان له بۆندێکدا کۆده‌کاته‌وه که ئیلتیزاماتی
هه‌ردولایان له‌ڕووی یاساییه‌وه ئاشکرا ڕوونکراوه‌ته‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌یش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی-
ئیداره‌ی سلێمانی نامه‌ی پشتگیریی داوه‌ته ئه‌و زانکۆیانه‌ی که
خوێندکارانی لێ وه‌رگیراون. له نامه‌کاندا به ئاشکرا ڕوونکراوه‌ته‌وه
که وه‌زاره‌تی ناوبراو گره‌نتیی کرێی خوێندن و بژێویی ژیانی قوتابیان
ده‌کات. پشت به‌ست به‌و نامانه، زانکۆکان کورسیی خوێندنیان داوه‌ته
خوێندکاران. ئه‌م دۆکیومێنتانه‌یش بۆ خۆیان وه‌زاره‌تیان خستۆته به‌ر
به‌رپرسیارێتی یاسایی به‌رامبه‌ر به زانکۆکانمان له به‌ریتانیا.
دواتریش وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی- ئیداره‌ی هاوبه‌ش
نامه‌ی پشتگیریی ئاڕاسته‌کراو بۆ باڵوێزخانه‌کانی به‌ریتانیای بۆ
خوێندکاران و هاوسه‌ره‌کانیان دابینکردوه تا ڤیزه‌یان پێ بدرێت. له‌و
نامانه‌یشدا ئه‌وه پشتڕاستکراوه‌ته‌وه که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و
توێژینه‌وه‌ی زانستی کرێی سه‌فه‌رو خوێندن و بژێویی قوتابی و بژێویی
هاوسه‌ره‌کانیان له‌ئه‌ستۆ ده‌گرێت. پشت به‌ست به‌و نامانه سه‌فاره‌ته‌کانی
ئه‌م وڵاته ڤیزایان بۆ قوتابیان دابینکردوه. دیاره ئه‌مه‌یش دیسان
حکومه‌تی هه‌رێم ده‌خاته به‌ر به‌رپرسیارێتیی یاسایی به‌رامبه‌ر وه‌زاره‌تی
ناوخۆی ئه‌م وڵاته.
به‌ڵام به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له مانگی
ئۆکتۆبه‌ری 2009 وه له‌سه‌رجه‌م ئیلتیزاماته‌کانی خۆی به‌رامبه‌ر
خوێندکاران و زانکۆکانی ئه‌م وڵاته پاشگه‌زبۆته‌وه. ئه‌مه‌یش
وایکردوه که خوێندنی قوتابیان له مه‌ترسیی جدیی هه‌ڵپه‌ساردندابێ.
هه‌ندێ له زانکۆکان سه‌رنجی قوتابیانیان ڕاکێشاوه که خوێندنه‌کانیان
راده‌گیرێ، ئه‌گه‌ر به زوویی کرێی خوێندنه‌کانیان نه‌ده‌ن. ئه‌مه سه‌رباری
ئه‌وه‌ی باری ئابووریی خوێندکاران یه‌کجار ناله‌باره. خۆ له باری ئه‌و
قوتابیانه‌یشدا که هاوسه‌رو منداڵیان له‌گه‌ڵدایه، به‌رودۆخه‌که ته‌واو
داگه‌ییوه‌و چیتر ته‌حه‌ممول ناکرێ.
به‌ده‌ست هه‌ڵگرتنی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی له
ئێمه له‌م قۆناغه‌ی خوێندنه‌کانماندا و بێده‌نگی ده‌زگا بڕیاربه‌ده‌سته‌کانی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، پێمان وایه حکومه‌تی هه‌رێم یه‌کجار بێپه‌روایه
له به‌هه‌ده‌ردانی سه‌رمایه دارایی و مرۆییه‌کانی وڵات و به‌جدیی له‌خه‌می
ئێمه‌دا نییه. ئه‌وه‌ی لێره ڕووده‌دات و ئێمه باجه‌که‌ی ده‌ده‌ین،
سیاسه‌تی برسیکردن و جه‌نگی ده‌روونیه. هاوکات وه‌ک له کۆتایی وه‌ڵامه‌که‌ی
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی دا له لاپه‌ڕه 19ی
ژماره 617 ی ڕۆژی 7/4/2010ی ڕۆژنامه‌ی هاوڵاتیدا ده‌رده‌که‌وێ، واپێده‌چێ
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌ڵوێستی خۆی له‌دژی چه‌ند
خوێندکارێکی ده‌سته‌که‌ی ئێمه‌ی به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌وا به‌سه‌ر هه‌مووماندا
گشتاندبێ. خو ده‌کرا وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و تۆژینه‌وه‌ی زانستی
ئیجرائاتی یاسایی له به‌رامبه‌ر هه‌ر خوێندکارێکی سه‌رپێجیکاردا
بگرێته‌به‌ر. به‌لام به‌داخه‌وه ته‌ڕو وشکی پێکه‌وه سووتاندوه.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی به کرده‌وه له‌ڕووی
یاساییه‌وه هه‌موو ئه‌و بۆندانه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه که هه‌رسێ لا،
واته وه‌زاره‌ت و ئێمه و زانکۆکانمان به‌و ئیلتیزاماتانه‌ی پێشتر
باسکران پابه‌ند ده‌کات. که وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی
زانستی وه‌کو لایه‌نی یه‌که‌م له ئیلتیزاماتی خۆی به‌رامبه‌ر قوتابیان
و خوێندکاران پاشگه‌ز بوو‌بێته‌وه، ئه‌وا ئیلتیزاماتی ئێمه‌یش به‌رامبه‌ر
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی خۆبه‌خۆ له‌ڕووی یاساییه‌وه
هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئه‌مه سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و
بۆندانه به‌هه‌ده‌ردانی ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه دارایی و مرۆییه ده‌گه‌یه‌نێ
که حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له خوێندن و وه‌به‌رهێنانی توانا
مرۆییه‌کانی ئێمه‌دا کردوویه‌تی.
بۆیه داواکارین له سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومانی
وه‌زیران، سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مانی کوردستان، هه‌ردوو فراکسیۆنی
کوردستانی و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له په‌رله‌مانی کوردستان، وه‌زاره‌تی
دارایی، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی ده‌سه‌ڵاتی
خۆیان بخه‌نه‌گه‌ڕو هه‌وڵی جدی و به‌په‌له بده‌ن تا ئه‌و هه‌موو سه‌رمایه‌یه
له‌ده‌ست نه‌چن. داواکارین فشار له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی
زانستی بکه‌ن و هاوکات پشتیوانیی جدیی ئه‌م وه‌زاره‌ته بکه‌ن تا به
په‌له ئه‌و کێشانه چاره‌سه‌ربکرێن. ئێمه ئاڕاسته‌یه‌ک له دیوانی له
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستیدا هه‌ست پێده‌که‌ین که
خوازیاره کێشه‌کان چاره‌سه‌ر بکات. به‌ڵام چاره‌سه‌ری خێرای ئه‌م
گرفتانه و ڕزگارکردنی خوێندن و ژیانی قوتابیان و خوێندکارانی ئێمه له
به‌ریتانیا پێویستیی به هه‌ماهه‌نگی و پشتیوانیی جدیی ئێوه‌ی به‌ڕێزه.
قوتابیان و خوێندکارانی دکتۆرا له به‌ریتانیا
|